ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٢٣، حاكم قادر حهمهجان ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسيی و بهرژهوهنديی یهكێتی نیشتمانيی كوردستان پێشوازی كرد لە ئالان ڕەوف بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی و ژمارەیەك لە ستافی كتێبخانەكە لە دیدارێكدا، حاكم قادر تیشكی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی كتێبخانەی گشتی سلێمانی لە پێشخستنی ئاستی ڕۆشنبیری لە سنورەكە و ھاوكاریكردنی خوێنەران و جەختی كردەوە كە دەبێت بەردەوام برەوی زیاتر بە بواری كتێب و خوێندنەوە بدرێت، وەك فاكتەرێك بۆ پێشخستنی زیاتری كۆمەڵگە و گەشەسەندنی ئاستی رۆشنبیری بەتایبەت كە سلێمانی پایتەختی كولتووری و ڕۆشنبیرییە ھەر لەو دیدارە حاكم قادر تیشكی خستە سەر خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەكانیان و وتی، خوێندكاران داوای مافێكی ڕەواو یاسایی خۆیان دەكەن و پشتیوانی لە داواكارییەكانیان و ھەموو خەباتێكی مەدەنییان دوور لە توند و تیژی دەكەین و داوا لە حكومەت دەكەین ھەرچی زووە بێتە سەرخەت و وەڵامی داواكارییەكانیان بداتەوە و مافەكانیان بۆ بگەڕێنێتەوە و لە داھاتودا ھەلی كاریان بۆ بڕەخسێنێت بەپێی بەڵێنەكانی پێشو كە بە خوێندكاران و لاوان و گەنجانی ھەرێمەكەمانیان داوە.
جەختیشی كردەوە كە دەبێت ھەردوو وەزیری خوێندنی باڵا و دارایی ، بە زووترین كات كێشەی خوێندكاران چارەسەر بكەن ، نەك یەكتری تۆمەتبار بكەن، چونكە ئەوە ڕاكردنە لەو بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانیانە.
حاكم قادر ئاماژەی بەوەشكرد، خوێندكاران وەك توێژێكی ھۆشیاری كۆمەڵگە و سامانێكی نەتەوەیی و مرۆیی، دەبێت بەردەوام حكومەت لە پشتیان بێت و لە ئاست خواست و داواكارییەكانیاندا بێت و وەك توێژێكی گرنگی كۆمەڵگە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.