به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئامادەبوانی بەڕێز:
ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی یه‌كێك له تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه (مام واحید كاوانی)ه.
مام واحید كاوانی له بنه‌ماڵه و خانه‌واده‌یه‌كی تێكۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو، كه له شۆڕشی ئه‌یلولدا كاوانییه‌كان ڕۆڵێكی دیار و بەرچاویان هه‌بووه و خاوه‌نی چه‌ندین شه‌هیدن و له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌شماندا به رابه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و رابه‌ری كۆچكردومان مام جه‌لال چه‌ندین شه‌هید و قوربانیان له‌پێناو داخوازییه ره‌واكانی گه‌لی كورد و ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی داوه و ئه‌و قوربانیانه‌یان به‌رز ده‌نرخێنین و مام واحیدیش یه‌كێكه له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه چووه‌ته ریزی نه‌مران و به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه.
له‌م ساڵیاده‌دا، ئه‌و روداوه نه‌خوازراوانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له‌و دواییانه‌دا رویاندا و دژی هه‌موو جۆره توند و تیژییه‌كین كه دژ به خه‌ڵكی كوردستان و بیڕوڕای ئازاد ئه‌نجام بدرێت جا له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و تاقم و گروپێكه‌وه بێت.
پێویسته چی دیكه خه‌ڵك نه‌بێته قوربانی ململانێی نادروست و كێشه‌و گیروگرفتەكان پێویستە له رێگای دادگاوه یه‌كلایی بكرێنه‌وه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش له دڵه‌ڕاوكێدا نه‌بن.
یه‌كێتی حیزبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووه و ده‌بێت هه‌ر به حیزبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بمێنێته‌وه، چونكه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، ئازادی راده‌ربڕین، مافی چاره‌ی خۆنوسین و پره‌نسیپی ره‌خنه و ره‌خنه له خۆگرتن دروستبووه و كاری كردووه‌و گەشەیكردووە.
ھەر حیزبێك متمانەی جەماوەرەكەی خۆی وكۆمەڵانی خەڵك بدۆڕێنێت بەرەو بچوكبوونەوەو پوكانەوە دەچێت
ئامادەبوانی بەڕێز ئێوەش ھەر شاد‌و سەربەرزو سەركەوتوبن
حاكم قادر حەمەجان
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ك)
٢٠٢١/١١/٢٧