(مس لێبرتی) پەیکەری ئازادی ڕوخساری کێ یە؟ (2)

(مس لێبرتی) پەیکەری ئازادی ڕوخساری کێ یە؟ (2)

هاوسەری داهێنەری مەکینەی درومانی(سینگەر) چۆن بوە ماکێتی ڕوخساری ( مس لێبرەتی) پەیکەری ئازادی لە ئەمریکا ؟
ژیانی (ئیزابێلا بوێر) شێوە ڕۆمانێکی سەرنجڕاکێشە.
ئەو کچی باوکێکی ئەفریقی چۆرەکسازو دایکێکی ئنگلیزی بو لە شاری پاریس ئەژیان ..
ئیزابیلا ناوێکی جوان بو بۆ چارەنووسێکی جوان تر.
سروشت لە تێکەڵی دو توخمی ئەوروپی و ئەفریقی جوانییەکی سەرنجڕاکیشی بە ئیزابێلا بەخشی بو.
لە 20 ساڵیدا و ترۆکی جوانیەکی دا شوی بە(ئیسحاق سینگەر)ی تەمەن 50 ساڵ کرد کە خاوەنی کارگەی مەکینەی درومانی ( سینگەر) بو..
دوای مردنی ئیسحاق بوبە دەوڵەمەندترین ژنی وڵاتەکەی .
بەرگی ڕەش و ماتەمی بیوەژنی نەیئەتوانی لە سایەی خۆی دا ئەو جوانی گەنجیە بینێژێت..
دواتر ئیزابیلا بەو سامانەوە لە جێی خۆی کڕ نەبو کەوتە گەشت کردن بەجیهان سەر ودەرکردن لە زانیاری ئەزمونی نوێ ..
بۆ دوەم جار شوی کردەوە بە کەمانچەژەنی هۆڵەندی ( (کۆنت ڤیکتۆر ڕۆبستێد) ..
بەو جۆرە ئیزابیلا بو بە ( کۆنتیسە ئێزابیلا) خاوەن نازناوی ئوروستوکراتیانە و زۆر بەخیرایی بو بە ئەستێرەی گەلەریەکانی ئەمریکاو ئەوروپا .
بانگێشتی بۆنەسازی نێودەوڵەتیەکان ئەکرا و ئاسان گەیشتن بە کلاسی باڵا و ناسینی ناودارانی جیهان ..
لەو نێوەدەدا سەیرنیە بوبێتە مۆدێلی ( مس لێبرەتی) بەرجەستە کاری خەونی ئازادی ئەمریکی ..
یەکێک لە ناسیاوەکانی ( فرێدریک ئۆگێست بارتۆلدی ) پەیکەرتاشی بەناوبانگی فەرەنسی بو ..
بارتۆڵدی لەگەشتێکی بۆ ئەمریکا ، ئەوەندە سەرسام بو بە قەبارەی وڵات و سامانە سروشتییەکانی و ژمارەی دانیشتوانەکەی ئەوان ، بەجۆرێک کاریان تێ کرد بو پێشنیاری دروستکردنی پەیکەرێکی ڕەمزی سەربەخۆیی ئەمریکای قبوڵ بکات .
فەرەنسای خاوەن (تێزی ئازادی) بەوەی خۆیان بەهەوێنی سەربەخۆیی ئەمریکا ئەزانن بڕیاریان دابو بۆ ڕیزلێنان لە یادی سەدساڵەی سەربەخۆی ئەمرکا پەیکەرێکی سمبۆلی پێشکەش بەوان بکەن .
بەم شێوەیە بیرۆکەی پەیکەرە زەبەلاحەکە لەدایک بو لە سیمای ژنێک بەدەستێکی مەشخەڵی ڕوناکی (ڕۆشنگەری ) بەرز کردۆتەوە ، بەدەستەکەی تری سیمبۆلی پەرەکانی ( مەگناکارتا ) ی بەندەکانی جاڕنامەی سەربەخۆی و ئازادیە بە دەستەوە گرتوە کە بە پیتی ڕۆمانی _ ٤تەموزی ١٧٧٦لی نوسراوە ئەکاتە بەرواری سەربەخۆیی ئەمریکا .
بارتۆڵدی ئەوەندە گیرۆدەی ڕووخساری ئیزابێلا بو، بڕیاریدا بیکاتە مۆدێلی ئەو پیەکەرەی لەسیمای خواوەندە ڕۆمیەکان وەستاوە بەسەر دورگەی ( بیدلو) لە نێوکەنداوی نیورک و لە پێشەنگی شارەکەدا بۆ بەخێرهاتنی ڕێبوارانی کیشیوەری ئازادی بەڕوخساری ئێزابلاوە .
(هونەرمەند خۆشەویستی خۆی بەو شێوەیە نەمر ئەکات .)
.
باحیکایەتی ئیزابیلا ش تەواو بکەین
ئەو لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا بۆ جاری سێهەم هاوسەرگیری لەگەڵ (پۆڵ سۆهیجی) بەناوبانگی ، کۆکەرەوەی هونەری کرد.
ساڵی ١٩٠٤ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا لە پاریس کۆچی دوایی کردووە. لە گۆڕستانی پاسی بە خاک سپێردرا.
٥/٥/٢٠٢٤ ستۆکهۆڵم
حەمەسەعی باپیر // لەواڵی ( 𝕳𝖚𝖒𝖆𝖓 𝖆𝖓𝖉 𝖒𝖎𝖓𝖉 الإنسان والعقل ) ئامادەی کرد..

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu