ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ فیل نه‌تزانیوه‌ ... وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی

ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ فیل نه‌تزانیوه‌ ... وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی

1. فیل یه‌كێكه‌ له‌زه‌به‌لاحترین گیانداره‌كان له‌جیهاندا. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م زینده‌وه‌ره‌:

2. گه‌وره‌ترین فیلی تۆماركراو له‌مێژودا، كێشه‌كه‌ی 24 هه‌زار پاوه‌ند (10 هه‌زارو 886 كیلۆگرام) بووه‌و به‌رزییه‌كه‌ی نزیكه‌ی چوار مه‌تر بووه‌.

3. رۆژانه‌ ته‌نها له‌پێناوه‌ ددانه‌كه‌ی، سه‌د فیل ده‌كوژرێت.

4. ته‌نها له‌ ئه‌فه‌ریقا رۆژانه‌ 96 فیل ده‌كوژرێت.

5. به‌ به‌راورد به‌ هه‌ر زینده‌وه‌رێكی تری جیهانی زینده‌وه‌ران، فیلی ئه‌فه‌ریقی باشترین هه‌ستی بۆنكردنی هه‌یه‌.

6. فیل زۆر له‌هه‌نگ ده‌ترسێت.

7. كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا نیشتمانی گه‌وره‌ترین زینده‌وه‌ری وشكانییه‌ كه‌ ئه‌ویش فیلی ئه‌فه‌ریقییه‌. نیشتمانی درێژترین زینده‌وه‌ریشه‌ كه‌ زه‌ڕافه‌یه‌.

8. به‌گشتی فیل رۆژانه‌ ته‌نها دوو بۆ سێ كاژێر ده‌خه‌وێت.

9. فیلێكی پێگه‌یشتوو رۆژانه‌ نزیكه‌ی سێسه‌د كیلۆگرام خواردن و سه‌دو 60 لیتر ئاوی پێویسته‌.

10. ماوه‌ی دوو گیانییه‌كه‌ی دوو ساڵه‌.

11. ده‌توانێت له‌دوریی 12 میله‌وه‌ بۆنی ئاو بكات.

12. یه‌كێك له‌گرانترین جۆره‌كانی قاوه‌، له‌پیسایی فیلی تایله‌ندی دروستده‌كرێت.

13. كاتێك گوێی له‌ده‌نگی مرۆڤ ده‌بێت، ده‌توانێت ره‌گه‌زه‌كه‌ی جیابكاته‌وه‌.

14. كێشی ده‌ماخی فیل ده‌كرێ پێنج كیلۆگرام له‌ هی ده‌ماخی هه‌ر زینده‌وه‌رێكی تری وشكانی، زیاتر بێت.

15. سپێرمی مشك له‌ هی فیل گه‌وره‌تره‌ نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌.

16. به‌ ده‌گمه‌ن توشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت.

17. ده‌زانێت هانا بۆ مرۆڤ ببات، بۆ نمونه‌ له‌كاتێكدا ژه‌هراوی كرابێت.

18. ژماره‌ی ده‌ماره‌خانه‌كانی ئه‌م گیانداره‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ له‌ هی مرۆڤ زیاتره‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ش زانایان نازانن بۆچی له‌مرۆڤ زیره‌كتر نیه‌.

19. فیلی ئاسیایی پێگه‌یشتوو ده‌توانێت هه‌شت لیترو نیو ئاو له‌لوتیدا هه‌ڵبگرێت.

20. ته‌نها لوتی زیاتر له‌ 40 هه‌زار ماسولكه‌ی تێدایه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌واوی لاشه‌ی مرۆڤ ته‌نها 639 ماسولكه‌ی تێدایه‌.

21. ئه‌گه‌ر لوتی به‌رزبكاته‌وه‌، به‌رزیی ته‌واوی لاشه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی حه‌وت مه‌تر.

22. ئه‌ستوریی پێستی ده‌كرێ بگاته‌ یه‌ك ئینج (2.54 سانتیمه‌تر)، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هێنده‌ هه‌ستیاره‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مێشێك به‌سه‌رییه‌وه‌ بنیشێته‌وه‌، هه‌ستی پێده‌كات.

23. له‌ساڵی 1903 زانای به‌ناوبانگ ئه‌دیسۆن كاره‌بای داوه‌ له‌ فیل بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌و ته‌زووه‌ گۆڕاوه‌ كاره‌باییه‌ی تێسڵا دۆزیویه‌ته‌وه‌، مه‌ترسیداره‌.
 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu