له‌حاڵه‌تی ئاسایی‌دا كۆئه‌ندامی به‌رگری هێڵی به‌رگریی له‌شه له‌دژی ڤایرۆس و نه‌خۆشی. گورگه‌سوره كه چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به‌م كۆئهندامهوه هه‌یه‌و كاتێك كه‌سی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت، خودی كۆئه‌ندامی به‌رگریی توشبوو هێرشده‌كاته سه‌ر شانه‌و ئه‌ندامه‌كانی كه‌سه‌كه. به واته‌یه‌كی تر وه‌ك ئه‌وه وایه سوپای وڵاتێك له‌خودی وڵاته‌كه ههڵبگهڕێتهوهو په‌لاماری بدات.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه:
1. له‌جیهاندا پێنج ملیۆن كه‌س هه‌ن كه توشبوی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن، یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سیان له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.
2. ساڵانه له‌ناو هه‌موو ده هه‌زار كه‌سێك له‌جیهاندا، دوو بۆ حه‌وت حاڵه‌تی نوێی توشبون، ده‌رده‌كه‌وێت.
3. خانمان نۆ ئه‌وه‌نده زیاتر له‌پیاوان توشی ده‌بن.
4. له‌سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌مدا، پزیشكێكی ئیتاڵی به‌ناوی رۆگێروس فروگارد بۆ یه‌كه‌مینجار توشبون به‌م نه‌خۆشییه‌ی ده‌ستنیشانكردووه.
5. له‌ساڵی 1872، دوو پسپۆڕ به‌ناوه‌كانی فێردیناند ڤۆن هێرباو مۆتیز كاپۆسی گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گورگه‌سوره نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه.
6. له‌ساڵه‌كانی 1920ه‌كان و 1930یه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌كان ورده‌كاریی تێروته‌سه‌لیان سه‌باره‌ت به چۆنێتی كاریگه‌ریی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌گری ئاشكراكردووه.
7. له‌ساڵی 1971، كۆلێژی ئه‌مه‌ریكی بۆ رۆماتیزم، شێوازه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی توشبون به‌م نه‌خۆشییه‌ی ستانداردكردووه.
8. پزیشكان له‌ساڵی 1982و پاشان جارێكی تریش له 2009، شێوازه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یان داڕشتووه‌ته‌وه.
9. پزیشكیی جێگره‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گۆڕاوه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه نیه.
10. ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیی توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن زیادده‌كات.
11. ئه‌و خانمه توشبوانه‌ی دوگیان ده‌بن، مه‌ترسی مردنیان به نه‌خۆشییه‌كه یان لێكه‌وته‌كانی زیاتره.
12. گورگه‌سوره به ئینگلیزی پێیده‌ڵێن lupus ئه‌م وشه‌یه‌ش له‌بنه‌ڕه‌تدا لاتینییهو به‌مانای گورگ دێت. بۆیه‌ش ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه چونكه ئه‌و په‌ڵانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌سه‌ر پێست دروستیانده‌كات، لهجێگازی گورگ ده‌چن.
13. توشبون به‌م نه‌خۆشییه چه‌ندین نیشانه‌ی هه‌یه. ئازاری جومگه‌و ئاوسانی، باوترین نیشانه‌ن، به‌گشتی ئه‌مانه له‌ده‌ست و ئه‌ژنۆدا روده‌ده‌ن. دروستبونی په‌ڵه له‌سه‌ر ده‌موچاویش له‌نیوه‌ی توشبواندا روده‌دات. نیشانه‌ی تریشی هه‌یه له‌وانه ئازاری سنگ و برین له‌ناو ده‌م و دابه‌زینی كێش. له‌هه‌ندێك نه‌خۆشیشدا هه‌وكردنی جومگه‌كانیش روده‌دات.
14. زۆربه‌ی توشبوانی ئه‌م نه‌خۆشییه گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 44 ساڵدایه، به‌ڵام رێژه‌ی مردن لهتوشبووه بهتهمهنترهكاندا به‌رزتره.
15. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه توشبوانی ناوچه‌ی قه‌وقاز رێژه‌ی رزگاربونیان پاش توشبون به‌م نه‌خۆشییه، له‌سه‌دا 94 بۆ 96ه. به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له‌زۆربه‌ی توشبوانی كیشوه‌ری ئاسیادا له‌سه‌دا 79 بۆ 92ه، جگه له توشبوانی كۆریا كه رێژه‌ی رزگاربونیان له‌سه‌دا 98ه. تائێستا هۆكاری ئه‌م جیاوازییه نه‌زانراوه. ئه‌گه‌ر ئێوه زانیتان پێم بڵێن خێرتان ده‌گات!
16. یه‌كێك له‌زانیارییه ناخۆشه‌كان سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه ئه‌وه‌یه كه چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی نیه.
17. تائێستا هۆكاری كتومتی توشبون به‌م نه‌خۆشییه نهنازنراوه. به‌ڵام ده‌ووترێت بۆماوه‌یی رۆڵی هه‌یه. هه‌رچه‌نده تائێستا زانایان جینێكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌پشت ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه بێت. هه‌روه‌ها ژینگه‌و نه‌خۆشیی تر ده‌كرێ ببنه هۆكار بۆ توشبون.
18. چه‌ند ده‌رمانێك هه‌یه كه ره‌نگه ببنه‌هۆی توشبون به‌م نه‌خۆشییه، باوترینیان هایدرالازین، پرۆكاینامایدو كوینیداینن. ئه‌م جۆره گۆڕاوه‌ی گورگه‌سوره كه ئه‌م ده‌رمانانه دروستیده‌كه‌ن زیاتر له‌كاردانه‌وه‌ی هه‌ستیارییه‌وه نزیكه وه‌ك له‌خودی نه‌خۆشییه راسته‌قینه‌كه. ئه‌و نه‌خۆشه‌ی به‌كاربردنی ئه‌م ده‌رمانانه ده‌وه‌ستێنێت، وهستاندنهكه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا نه‌هێڵێت.