یه‌كێك له‌ده‌گمه‌نترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه، ساركۆمایه كه به مدواییانه توشی شێخ وه‌سم یوسف بووه كه یه‌كێكه له‌دیارترین زانا ئیسلامییه‌كان له‌جیهانی ئیسلامدا. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه:
1. هه‌ر له‌ته‌وقی سه‌رته‌وه بۆ په‌نجه‌ی پێت، ده‌كرێ ئێسك، ماسولكه، ژێ، كڕكڕاگه یان هه‌ر شانه‌یه‌كی به‌سته‌ر توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ببێت، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ئاشكرابونی شتێكی ئاسان نیه.
2. به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ شێرپه‌نجه، نزیكه‌ی له‌سه‌دا یه‌كی هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستنیشانكردنی توشبون به شێرپه‌نجه له‌ناو كه‌سانی پێشگهیشتوودا، توشبونه به ساركۆما كه زۆرجار پێیده‌ووترێت شێرپه‌نجه‌ی له‌بیركراو.
3. ئه‌م نه‌خۆشییه دوو جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه. یه‌كه‌م جۆریان بریتییه له ساركۆمای شانه نه‌رمه‌كان واته شێرپه‌نجه‌كه له‌شانه نه‌رمه‌كانی به‌شه جیاوازه‌كانی له‌شدا روده‌دات (كۆتاییه‌كانی له‌ش، سنگ، سك، هتد...) وه‌ك ماسولكه‌كان، چه‌وری، ده‌ماره‌كان و بۆرییه‌كانی خوێن. جۆری دووه‌م بریتییه له ساركۆمای ئێسك كه وه‌ك لهناوهكهیهو دیاره له‌ناو ئێسكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
4. به‌ربڵاوترین ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ش كه ئه‌م نه‌خۆشییه توشی ده‌بێت بریتییه له قاچ، ده‌ست، مل، سنگ، شان، سك و كه‌له‌كه.
5. به‌گشتی ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر له 70 جۆری هه‌یه كه له‌ناوی شانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه توشبووهكهو خودی ناوچه توشبووه‌كانی ئێسك یان جۆری ئه‌و خانانه‌ی كه لووه‌كه دروستده‌كه‌ن، وه‌رگیراوه.
6. به‌بڵاوترین جۆری ساركۆما ساركۆمای شانه نهرمهكانه. دووه‌م بهربڵاوترینیش ساركۆمای ئێسكه كه له‌ئه‌ندامه‌كانی هه‌ناو وه‌ك سییه‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
7. نیشانه‌كانی ساركۆما جیاوازن له‌به‌رئه‌وه‌ی جۆر‌و شوێنیان جیاوازه. له‌قۆناغی سه‌ره‌تای نه‌خۆشییه‌كه‌دا به ده‌گمه‌ن هیچ نیشانه‌یه‌كی ده‌بێت جگه له لویهكی بێ‌ئازار. به‌ڵام به گه‌وره‌بونی، ده‌كرێ ئازار په‌یدابكات به‌گوێره‌ی شوێنه‌كه.
8. ساركۆمای ئێسك ئازار باوترین نیشانه‌یه‌تی. چاره‌سه‌ریش به‌گوێره‌ی جۆر‌و چه‌ندین هۆكاری تری وه‌ك شوێنی لووهكهو قهبارو ته‌مه‌نی نه‌خۆش و ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ لووه‌كه نوێیه یان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ده‌بێت.
9. هۆكاری سه‌ره‌كیی توشبون به‌م نه‌خۆشییه نازانرێت، به‌ڵام چه‌ند تێكچونێكی بۆماوه‌یی هه‌یه له‌وانه حاڵه‌تێكه به‌ناوی سیندرۆمی لیفراومێنی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو مه‌ترسیی توشبون به هه‌ردوو جۆره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ساركۆما زیادده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ناو كه‌سانی بچوك و پێگه‌یشتواندا.