سەرۆك وەزيرانە شۆخەكەى ئيتاڵيا باشتر بناسە ... وەرگێڕانى لە ئينگليزييەوە: والى عەلى

جيۆرجيا ميلۆنى، سەرۆك وەزيرانى ئيتاڵيا يەكێكە لەو خانمە سياسەتمەدارانەى جيهان كە زۆرجار لوتكەى هەواڵەكان دەگرێت. ئەمانەى خوارەوە چەند زانيارييەكى سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەم خانمە شۆخە:

1. لە 15-1-1977 لەشارى رۆماى پايتەختى وڵاتەكەى لەدايكبووە.

2. لە 22-10-2022ەوە پۆستى سەرۆك وەزيرانى ئيتاڵياى گرتووەتە دەست، بەوەش بووەتە يەكەم ژن لەمێژوى ئەم وڵاتەدا كە ئەو پۆستە بگرێتە دەست.

3. لەزانكۆى ساپێنزاى رۆما ئەدەب و فەلسەفەى خوێندووە بەڵام تەواوى نەكردووە.

4. لەساڵى 2012 يەكێك بووە لەدامەزرێنەرانى پارتى برايانى ئيتاڵيا كە پارتێكى سياسيى نيشتمانيى كۆنەپارێزەو لەو كاتەوە يەكێكە لەپارتە كاريگەرەكانى ئەم وڵاتە ئەوروپييە.

5. لەدامەرزاندنى پارتى برايانى ئيتاڵياوە تا ئێستا سەرۆكى پارتەكەيەو لەژێر سەركردايەتيى ئەمدا سەركەوتن و پێشكەوتنى بەرچاوى بەخۆوە بينيوە.

6. ئەم خانمە بە بۆچونە نيشتمانييە كۆناپارێزەكانى ناسراوە. پشتگيرى سياسەتێكى توندتر سەبارەت بە كۆچكردن و بەها نەريتييەكانى خێزان دەكات.

7. لە 8-5-2008 بۆ 16-11-2011 لەكابينەكەى سلڤيۆ بێرلسكۆنى، وەزيرى لاوان بووە.

8. لەساڵى 2015 ئەم خانمە پەيوەنديى خۆشەويستيى لەگەڵ رۆژنامەنوسێكى وڵاتەكەيدا دەستپێكردووە بەناوى ئاندريا گيامبرونۆ كە كار بۆ كەناڵەكانى تەلەفزيۆنى مێدياسێت دەكات و ئەم دوانە هەر چەندە بە رەسمى هاوسەرگيرييان نەكردووە منداڵێكيان هەيە كە لەدايكبوى 2016يە. لە 20-10-2023 ميلۆنى رايگەياند لێى جيابووتەوە.

9. لەڕوى ئاينييەوە مەسحييەكى سەربە ئاينزاى كاتۆليكييەكانە.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu