ڤۆلۆدۆمیر زیلینیسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا یه‌كێكه له‌سه‌رۆكه گه‌نجه‌كانی ئه‌وروپاو له‌ئێستادا وڵاته‌كه‌ی له‌شه‌ڕێكی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ روسیای دراوسێ. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م سه‌رۆكه:
· له 25-1-1978 له‌شاری كریڤی ریهی ئۆكرانیای سه‌ربه یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران، لهدایكوباوكێكی جوله‌كه، له‌دایكبووه.
· له‌ساڵی 2000 بڕوانامه‌ی له‌بواری یاسا له‌زانكۆی ئابوریی نیشتمانیی كیێڤ به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڵام هه‌رگیز كاری یاساناسی نه‌كردووه‌و ئه‌زمونی سیاسی نه‌بووه پێش ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆك.
· له 20-5-2019ه‌وه به‌ڕه‌سمی سه‌رۆكی ئۆكرانیایه.
· پێش ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌كته‌رو كۆمیدیاكار بووه. 10 فیلمی درێژی دیاری به‌رهه‌مهێناوه‌و زیاتر له 30 خه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیداری ناوخۆی بردووه‌ته‌وه.
· له‌ساڵی 2003ه‌وه هاوسه‌رگیری كردووه. هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی ئۆلینا زیلێنسكایهو دوو منداڵیان هه‌یه.
· له‌ساڵی 2015 بووه‌ته ئه‌ستێره‌ی زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوی "خزمه‌تكاری گه‌ل". كه تێیدا رۆڵی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌بینێت. له‌م زنجیره‌یه‌دا كه‌سایه‌تیی زیلینسكی بریتییه لهمامۆستایهكی مێژوو له‌خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی و له‌ته‌مه‌نی سییهكاندایهو پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی كه تێیدا قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت ده‌كات، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی ده‌باته‌وه.
· دوو زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنیی تر كه ئه‌م تێیاندا به‌شداربووه، له‌ساڵی 2017 نمایشكردنیان له‌وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه. به‌ڵام له‌ئازاری 2019 قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه هه‌ڵگیراوه.
· خۆكاندنیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی، له‌میانه‌ی نمایشێكی كۆمیدی ته‌له‌فزیۆنی، راگه‌یاندووه.
· پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی ناوی خۆی له‌كۆمسیۆنی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژاردن تۆماركرد وه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا، زیلینسكی هه‌ڵمه‌تێكی ناباوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا كه پێكهاتبوو له‌گه‌ڕانی كۆمیدی و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆربه‌ی كات له‌ڕۆژنامه‌نوسان هه‌ڵده‌هات و خۆی لهدیبهیت لاده‌دا.
· له‌ساڵی 2018ه‌وه تائێستا ئه‌ندامی پارتی خزمه‌تكاری گه‌له. ئه‌م حزبه له‌ساڵی 2017ه‌وه له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه دامه‌زرێنراوه كه یه‌كێكیان خودی زیلینسكییه.