پاكێجه‌زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ئه‌مڕۆ ... وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی

  1.  
  2. 1. له‌ساڵی 7000ی پێش زایینه‌وه‌، مرۆڤ كاری دانسازی كردووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دانسازی یه‌كێكه‌ له‌كۆنترین پیشه‌كان له‌جیهاندا.
  3. 2. یه‌كه‌م فیلمی درێژ له‌مێژودا ناوی The Story of the Kelly Gangه‌ كه‌ له‌ساڵی 1906 له‌شاری مێڵبۆرنی ئوسترالیا به‌رهه‌مهێنراوه‌.

3. مار ده‌توانێت یارمه‌تیی پێشبینیكردنی زه‌مینله‌رزه‌ بدات. ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ خشۆكه له‌توانایدایه‌ له‌دوریی 75 میل و نزیكه‌ی پێنج رۆژ پێش رودانی زه‌مینله‌رزه‌، هه‌ست به‌ رودانی بكات.

4. باوێشكی گیانداران په‌یوه‌ندیی پته‌وی به‌ قه‌باره‌ی ده‌ماخیانه‌وه‌ هه‌یه‌. گیانداران تا ده‌ماخیان گه‌وره‌تر بێت، باوێشكدانیان زیاتر ده‌خایه‌نێت.

5. له‌و سویسرایه‌ی لای خۆمان! به‌پێی یاسا بۆت نیه‌ ته‌نها یه‌ك به‌رازی غینیت هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ئاژه‌ڵه‌ گیاندارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، بۆیه‌ بونی ته‌نها یه‌ك دانه‌ نه‌ك دوان، به‌ ئه‌نجامدانی توندوتیژی له‌دژی گیانداران داده‌نرێت.

6. ئه‌و پزیشكه‌ نه‌شته‌رگه‌رانه‌ی هه‌فتانه‌ لانیكه‌م سێ سه‌عات یاریی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 27 له‌پزیشكانی تر خێراتر نه‌شته‌رگه‌ری به‌ هه‌ناوبین ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 37یش هه‌ڵه‌یان كه‌متره‌.

7. جارێك پشیله‌یه‌ك به‌ سه‌رۆكی شاره‌وانیی قه‌زایه‌كی سه‌ربه‌ ویلایه‌تی ئه‌لاسكا هه‌ڵبژێردراو تا مردنی له‌ساڵی 2017، له‌پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه‌!

8. له‌ساڵه‌كانی 1980كاندا، فرێدریك باور دامه‌زرێنه‌ری براندی چپسی په‌تاته‌ی پرینگڵس، داوایكرد پاش مردنی له‌سندوقێكی برانده‌كه‌یدا بنێژرێت. منداڵه‌كانیشی داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێكرد.

9. له‌ ئیسرائیل بردنی ورچ بۆ كه‌ناراوه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌.

10. به‌بێ لیك مرۆڤ ناتوانێت تامی خواردن بكات.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu