ئه‌مڕۆ 24-3، رۆژی جیهانی سیله كه یه‌كێكه له‌نه‌خۆشییه به‌كتریاییه بڵاوه‌كان له‌جیهاندا، به‌ڵام ده‌كرێت رێی لێبگیرێت و پاش توشبونیش چاره‌سه‌ری هه‌یه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه:
1. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ساڵی 2022 توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بون له‌جیهاندا، به 10 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن: پێنج ملیۆن و 800 هه‌زار پیاوو سێ ملیۆن و 500 هه‌زار ژن و یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار منداڵ.
2. هه‌ر له‌ساڵی 2022، یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س به‌م نه‌خۆشییه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌م ژماره‌یه 167 هه‌زار كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی بون كه ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشیی ئایدز.
3. ئه‌م نه‌خۆشییه دووه‌م كوشنده‌ترین نه‌خۆشیی گوازراوه‌یه‌و راسته‌وخۆ پاش كۆڤید 19 واته كۆرۆنا دێت.
4. هه‌ر له 2022 له‌سه‌دا 87ی حاڵه‌ته تازه‌كانی توشبون به‌م نه‌خۆشییه، له‌م هه‌شت وڵاته‌دا رویداوه: به‌نگلادیش، چین، كۆنگۆی دیموكرات، هندستان، ئیندۆنوسیا، نایجێریا، پاكستان و فلیپین.
5. منداڵ و نه‌وجه‌وانان زۆرجار له‌لایه‌ن دابینكارانی ته‌ندروستییه‌وه پشتگوێده‌خرێن له‌م رووه‌وه، بۆیه دیاریكردنی توشبون و چاره‌سه‌ركردنیان زه‌حمه‌ته.
6. سیل بكوژێكی سه‌ره‌كیی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤین.
7. هه‌وڵه جیهانییه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ساڵی 2000ه‌وه، ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر كه‌سی له‌مردن رزگاركردووه كه به 75 ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێت.
8. له‌سه‌ر ئاستی جیهان حاڵه‌ته‌كانی توشبون به‌م نه‌خۆشییه له‌ساڵی 2020 بۆ 2022 به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 3.9 زیادیكردووه، به‌پێچه‌وانه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوو كه بۆ هه‌ر ساڵێك به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوو كه‌میكردووه.