سه‌رۆكی روسیا باشتر بناسه‌ ... وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی

یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌رده‌وام جێگرنگیی هه‌واڵه‌ جیهانییه‌كانه‌، ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیایه‌. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ جیهانییه‌.

1. ناوی ته‌واوه‌تی ڤلادیمیر ڤلادیمیرۆڤیچ پوتینه‌و له‌ 7-10-1952 له‌شاری لینینگرادی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران كه‌ به‌ سیمبولی به‌رگریی روسیا له‌دژی ئه‌ڵمانیای نازی داده‌نرێت، له‌دایكبووه‌. ئێستا ناوی لینینگراد گۆڕاوه‌ بۆ ساینت پێترسبێرگ.

2. له‌ساڵی 1975 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ لیژنه‌ی ئاسایشی وڵات (KGB) كه‌ ئاژانسی سه‌ره‌كیی ئاسایشی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بووه‌و له‌ 1991 هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

3. له‌ساڵی 1983 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمێكدا كردووه‌ به‌ناوی لیودیمیلا شكرێبنێڤا، به‌ڵام له‌ 2014 جیابونه‌ته‌وه‌. دوو كچی هه‌یه‌ به‌ناوه‌كانی ماریاو كاترینا.

4. دوو بڕوانامه‌ی باڵای له‌ شاری ساینت پێترسبێرگ به‌ده‌ستهێناوه‌.

5. له‌ڕوی پارتی سیاسییه‌وه تائێستا چه‌ند جارێك سه‌نگه‌ری خه‌باتی گواستووه‌ته‌وه‌. له‌ساڵی 2011ه‌وه‌ تائێستا سه‌ربه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ به‌ناوی به‌ره‌ی گه‌ل.

6. چه‌ندین ساڵ له‌ناو هێزه‌ چه‌كداره‌كانی روسیا خزمه‌تی كردووه‌و پله‌ی به‌رزی سه‌ربازی هه‌یه‌.

7. له‌ 25-7-1998 بۆ 29-3-199 به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی بووه‌و هه‌ر له‌ساڵی 1999 بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی بووه‌.

8. له‌ساڵی 2007 له‌لایه‌ن گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ به‌ كه‌سایه‌تیی ساڵ دیاریكراوه‌. له‌ 2015ش به‌ كه‌سایه‌تیی ژماره‌ یه‌كی لیستی كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ستنیشانكراوه‌. له‌لایه‌ن گۆڤاری فۆربیسیشه‌وه‌ به‌ به‌هێزترین تاكی جیهان دیاریكراوه‌ له‌ساڵی 2013 بۆ 2016. له‌ساڵی 2018ش له‌لایه‌ن هه‌مان گۆڤاره‌وه‌، به‌ دووه‌م به‌هێزترین كه‌سی جیهان دیاریكراوه‌.

9. له‌ڕوی ئاینییه‌وه‌، پوتین مه‌سیحییه‌كی سه‌ربه‌ ئاینزای ئۆرسۆدۆكسه‌ به‌ڵام باوكی مولحید بووه‌.

10. وه‌رزشوانێكی لێهاتوی بواری هونه‌ری جه‌نگییه‌. له‌یاریی جودۆ كه‌ له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌و ئه‌نجامیده‌دات، خاوه‌نی پشتێنی ره‌شه‌.

11. گیانداری ماڵی زۆر خۆشده‌وێت و چه‌ند سه‌گێكی هه‌یه‌.

12. زمانی ئه‌ڵمانی به‌ پاراوی ده‌زانێت، كه‌ له‌كاتێكدا له‌ كه‌ی جی بی كاری كردووه‌، فێربووه‌.

13. له‌ 8-5-2008 بۆ 7-5-2012 سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بووه‌. له‌ 7-5-2012ه‌وه‌ پۆستی كۆماری روسیای فیدراڵی گرتووه‌ته‌ ده‌ست كه‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه‌ له‌ڕوی روبه‌ره‌وه‌و یه‌كێكه‌ له‌زلهێزترین وڵاته‌كانی جیهان.

14. له‌دوای جۆزێف ستالین سه‌رۆكی پێشوتری روسیاوه‌، پوتین خاوه‌نی زۆرترین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه له‌ڕوسیادا‌.

15. پاش په‌لاماردانی ئۆكرانیا له‌ساڵی 2022 له‌لایه‌ن روسیاوه،‌ كه‌ جه‌نگێكی به‌رده‌وامی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پوتینی به‌ تاوانباری جه‌نگ و دیكتاتۆرێكی بكوژ ناوبردووه‌.

16. له‌ 17-3-2023 پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵیه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و جینۆساید، دادگای تاوانی نێوده‌ڵه‌تی یاداشتی ده‌ستگیركردنی له‌دژی پوتین ده‌ركرد به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی په‌یوه‌ندیدار له‌ ئۆكرانیا. به‌وه‌ش بووه‌ یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی وڵاتێكی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ یاداشتی ده‌ستیگركردنی له‌لایه‌ن دادگای ناوبراوه‌وه‌ ده‌ربچێت.
 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu