یه‌كێك له‌گرنگترین پایته‌خت و شوێنبڕیاره گرنگه‌كانی ئه‌وروپاو جیهان به‌گشتی، پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسایه كه به شاری عیشق ناسراوه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م شاره.
1. روبه‌ره‌كه‌ی 105 كیلۆمه‌ترو 400 مه‌تری چوارگۆشه‌یه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ئاماری 2019، دوو ملیۆن و 161 هه‌زار كه‌سه.
2. له‌ساڵی 1940 كاتێك ئه‌م شاره كه‌وته ژێر چنگی ئه‌ڵمانییه نازییه‌كان، سه‌ربازانی فه‌ره‌نسا كێبڵی ئاسانسوارهكهی تاوه‌ری ئیفڵیان بڕی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نازییه‌كان بیانه‌وێت ئاڵای خۆیانی تێدا به‌رزبكه‌نه‌وه، ناچاربن سه‌دان قادرمه به‌پێ ببڕن تا بگه‌نه لوتكه‌ی تاوه‌ره‌كه.
3. پێش ئه‌وه‌ی پاریس له‌چنگی نازییه‌كان رزگاربكرێت، ئه‌دۆڵف هیتله‌ر فه‌رمانیكرد به حاكمی سه‌ربازیی شاره‌كه، تاوه‌ری ئیفڵ و چه‌ند شوێنێكی دیاری تر بڕوخێنێت، به‌ڵام حاكمه‌كه ئه‌م فه‌رمانه راسته‌وخۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و له‌بری ئه‌وه خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرد‌و به‌مه‌ش تاوه‌ره‌كه‌ی له‌فه‌وتان رزگاركرد.
4. له‌ساڵی 1719 ده‌سه‌ڵاتداران رێگه‌یاندا به ئازادكردنی زیندانییانی ئه‌م شاره به مه‌رجێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سۆزانیدا بكه‌ن و پێكه‌وه بڕۆن بۆ لویزیانا له ئه‌مه‌ریكا. ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م مه‌رجه رازیدهبون، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره سۆزانییهكانیاندا پێكه‌وه زینجیردهكران و ده‌بران بۆ به‌نده‌ر.
5. له‌كاتی ئابڵوقه‌دانی پاریس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی شانشینی پرۆسیاوه له‌ساڵی 1870كان، ره‌وشی خۆراك له‌و شاره، هێنده خراپ بوو، كه خه‌ڵكه‌كه پاش سه‌ربڕینی هه‌موو ئاژه‌ڵه كێڵگه‌ییه‌كان و زینده‌وه‌ره ماڵییه‌كان، دواجار ناچاربون گیاندارانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانیش بكوژن.
6. پاریس له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 1900دا شۆسته‌ی جوڵاوی تێدا بووه‌و خێراییه‌كه‌ی شه‌ش میل بووه له‌سه‌عاتێكدا.
7. تا ساڵی 2013، خانمانی ئه‌م شاره به‌پێی یاسا بۆیان نه‌بوو پانتۆڵ له‌پێبكه‌ن. به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا فه‌ره‌نسا ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بۆ ماوه‌ی 200 ساڵ به‌رده‌وام بوو.
8. تا ساڵی 2015، به‌گوێره‌ی یاسای فه‌ره‌نسا، نانخانهكانی پاریس بۆیان نه‌بوو هه‌مویان پێكه‌وه پشوو وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌میی نان دروستنه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕابردودا بووه هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ر بۆ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا، بۆیه نانخانهكان پێش كاتی پشووه‌كان پێكه‌وه كۆده‌بونه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێیان له‌مانگی ته‌موزدا دوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه‌و كێیان له‌مانگی ئابدا بیكاته‌وه.
9. پاریس مۆنۆمێتێكی به‌ناوبانگی تێدایه به‌ناوی كه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتن. ئه‌میش كڵپه‌یه‌كی به‌رده‌وام نه‌كوژاوه‌ی تێدایه، به‌درێژایی مێژوو تا ئێستا ته‌نها یه‌كجار ئه‌و كڵپه‌یه كوژێنراوه‌ته‌وه. ئه‌ویش له‌ساڵی 1998 بوو له‌كاتی مۆندیالی ئه‌و ساڵه‌دا كه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌یاریی كۆتاییدا به‌رازیلی به‌زاند، چه‌ند هانده‌رێكی مه‌كسیكی سه‌رخۆش میزیانكرد به ئاگرهكهداو كوژاندیانه‌وه.
10. زانكۆی پاریس بۆ ماوه‌ی 820 ساڵ هه‌بوو، له‌ساڵی 1150 بۆ 1970. به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا له‌ناوبرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو بۆ خوێندكاری شۆڕشگێڕ‌و له‌ئایاری 1968دا خه‌ریكبوو حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی وڵات، بڕوخێنێت.
11. پاریس یه‌كه‌م شاری ئه‌وروپییه كه بۆ یه‌كه‌مینجار كه‌سێكی ره‌شپێست بووه‌ته سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه‌ی، ئه‌ویش ناوی سێڤهریانۆ دی هێرێدیا بووه كه له‌ساڵی 1879 بووه‌ته سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌و شاره.
12. كاتێك گۆڕستانی بێتاوانان له پاریس گواسترایه‌وه بۆ شوێنێكی تر، پاشماوه‌ی مردووه‌كان كه زۆربه‌یان بوبون به نیشتوی چه‌وری، له‌دروستكردنی مۆمدا به‌كارهێنرا.
13. له‌شوێنه جیاكانی پاریس‌دا هه‌شت باڵه‌خانه‌ی هاوشێوه‌ی په‌یكه‌ری ئازادی هه‌یه. گه‌وره‌ترینیان دیارییه‌ك بوو كه سێ ساڵ پاش ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كه به دیاری پێشكه‌ش به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرا، وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به حكومه‌تی فه‌ره‌نسا كراوه.
14. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا، مزگه‌وتی گه‌وره له‌م شاره به رابه‌رایه‌تی زانای جه‌زائیریی به‌ناوبانگ عه‌بدولقادر غهبریت، توانی ژیانی سه‌دان جوله‌كه له‌چنگی نازییه‌كان رزگاربكات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌و رێپێدانیان به خۆشاردنه‌وه له ژێرزه‌مینه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌دا.
15. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پاریس باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی لێبووه كه پڕبووه له‌مرۆڤی ده‌ستگیركراوی ناوچه داگیراوهكانی ژێر چنگی فه‌ره‌نسا له‌وانه: مه‌ده‌غه‌شقه‌ر، سودان، كۆنگۆ، تونس و مه‌غریب. زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ئه‌م باخچه‌یه‌یان كردووه.
16. هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی پاریس راسته‌وخۆ بڕوانێت به‌سه‌ر تاوه‌ری ئیفڵدا، كرێكه‌ی دوو تا سێ ئه‌وه‌نده لهباڵهخانهكانی تر زیاتره.
17. جۆره سیندرۆمێك هه‌یه به‌ناوی سیندۆرمی پاریس كه تێكچونێكی ده‌رونیی په‌یوه‌ست به‌م شاره‌یه. گه‌شتیاره ژاپۆنییه‌كان كاتێك بۆ یه‌كه‌مین جار سه‌ردانی ئه‌م شاره‌یان كردووه، توشی شۆكێكی هێنده گه‌وره‌ی كلتوری بون كه نه‌خۆشی خستون و توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بون.
18. ئه‌م شاره كڵێسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی تێدایه به‌ناوی كڵێسه‌ی نۆتردام دی پاریس. دروستكردنی ئه‌م كڵێسه‌یه 87 ساڵی پێچووه (1163-1250).