رەجەب تەيب ئۆردوگان باشتر بناسە ... وەرگێڕانى لەئينگليزييەوە: والى عەلى

يەكێك لەو كەسايەتييە ديارانەى زۆربەى كات جێگرنگيى هەواڵەكانى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە، رەجەب تەيب ئۆردوگان، سەرۆك كۆمارى توركيايە. ئەمانەى خوارەوە چەند زانيارييەكى سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەم كەسايەتييە سياسييە:


1. لە 26-2-1954 لە ناوچەى بيۆگلوى سەربە پارێزگاى ئيستانبوڵ لەخێزانێكى هەژارى موسڵمانى كۆنەپارێز لەدايكبووە.


2. لەئەكاديمياى ئەسكەرەى بۆ زانستە بازرگانييەكان، بڕوانامەى باڵاى لەبوارى كارگێڕيى كاردا بەدەستهێناوە.


3. لەساڵى 1976 لەڕێگەى پەيوەنديكردنى بە يەكێتيى خوێندكارانى نيشتمانيى توركييەوە كە گروپێكى دژە كۆمۆنيزم بووە، چووەتە ناو دنياى سياسەتەوەو بەدرێژايى ژيانى چەند جارێك خەباتى سياسى گواستووەتەوەو بەهۆى هەڵوێستەكانييەوە توشى گرفت بووە.


4. لەساڵى 1978 هاوسەرگيرى لەگەڵ خانمێكدا كردووە بەناوى ئامينە گوڵباران و چوار منداڵيان هەيە بەناوەكانى ئەحمەد، بيلال، ئيسرا، سومەييە.


5. لەساڵى 1983 بۆ 1998 سەربە پارتى خۆشگوزەرانى بووە كە هەر لە 1998 قەدەغەكراوە. لەساڵى 2017وە سەرۆكى پارتى دادو گەشەپێدانە كە پارتى فەرمانڕەواى ئەم وڵاتەيە.


6. لە 27-3-1994 بۆ 6-11-1998 سەرۆكى شارەوانيى ئيستانبوڵ بووە كە بە پايتەختى بازرگانيى توركيا دادەنرێت.


7. دوانزەهەمين سەرۆكى كۆمارى توركيايەو لە 28-8-2014ەوە پۆستى سەرۆكايەتيى وڵاتەكەى گرتووەتەدەست. 25هەمين سەرۆك وەزيرانى وڵاتەكەى بووە. لە 14-3-2003 بۆ 28-8-2014 ئەم پۆستەى لەدەستدا بووە.


8. زياتر لە 10 ساڵ ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى نيشتمانى واتە پەرلەمانى وڵاتەكەى بووە.


9. لەساڵى 2009 كە ئەو كاتە سەرۆك وەزيران بوو، پلانێكى راگەياند بە مەبەستى كۆتاييهێنان بە كێشەى 25 ساڵەى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە)و حكومەت كە كوژرانى زياتر لە 40 هەزار كەسى لێكەوتووەتەوە. پلانەكەى لەلايەن يەكێتيى ئەوروپاوە پێشوازى لێكراو كرانەوەى بەڕوى كورددا لێكەوتەوە بەڵام كێشەكەى بەتەواوەتى چارەسەر نەكرد.


10. شوێنى نيشتەجێبونى ئێستاى كۆمەڵگەى سەرۆكايەتيى توركيايە لە شارى ئەنكەرەى پايتەخت.


11. لە 15-7-2016 كودەتايەكى سەربازى لەلايەن سوپاى توركياوە لەدژى ئۆردوگان و حكومەتەكەى ئەنجامدرا، بەڵام رۆژى دواتر حكومەتەكەى توانى كودەتاكە شكست پێبهێنێت و كۆنتڕۆڵى وڵات بگرێتەوە دەست. ئۆردوگان و حكومەتەكەى رۆشنبيريى ديارى توركى دورەوڵات فەتحوڵڵا گولەنيان بە تێوەگلان لەو كودەتايە تۆمەتباركرد كە پێشتر هاوپەيمانى خودى ئۆردوگان بوو.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu