تیرۆریستەکانی زمانی کوردی ... جەزا چنگیانی

تیرۆریستەکانی زمانی کوردی ... جەزا چنگیانی

زمانی کوردی هەشتەهەمین زمانی جیهانە لە دەوڵەمەندی ووشەدا .
پێش بیسمارک
نەتەوەی ئەڵمان دابەشببوون بەسەر چەند هەرێمێکدا . هەر هەریمە دیالکتیکی تایبەتی و سەرۆکێکی هەبوو . بیسمارک بەهێزی سوپا و سیاسی و دیالۆگ گشت هەریمەکانی لە پشتێنی سنوریکی نیشتمانی رێکخست ، رێکخستنی هەریمەکانی ئەڵمانی بۆ بیسمارک گرفتێکی گەورە نەبوو چونکە هێزی هەبوو . گرفتی زمان و دەستوری هەبوو .
یەکەم : دەستور و یاسای باچ .
دووهەم : زمان .
دەستور نووسرایەوە ، بۆ پرسی باچ کەڵکیان لە سیستەمە جوانەکەی محمدی عەرەبەکان ( زەکات ) وەرگرت .
بۆ پرسی زمان ؟
پرسی زمانێکی ستانداری ئەڵمانی بەئەرکی رۆشنبیر و نووسەرانی ئەڵمانیا سپارد .
چ دیالکتیکی ببێ بە زمانی ستانداری ئەڵمانیا ؟
ئەنجام ئەو دیالکتیکەیان هەڵبژارد زۆرترین پەرتووکی فەلسەفە ،ئابوری هۆنراوە ، دینی ، سیاسەتی پێنوسراوە . ریفۆرمەکەی ( مارتین لۆتە ) ش بەشێکە لە پرۆژەی دروستکردنی زمانی ستانداری ئەڵمانی
مارتین لۆتە پەرتووکی پیرۆزی لە لاتینەوە کرد بە ئەڵمانی .
واتە کەنیسە و سیاسیەکان و رۆشنبیران وبیرمەندانی ئەڵمان لە ئاست زمانێکی ستاندار بوون بەچەپک
ئەنجام زمانێکی ستانداریان دروستکرد .لێ هەریمەکان لە پاراستنی دایلکتی خۆیاندا ئازاد بوون .
لەبەر ئەوەی دیالیکتکی ناوچەی هێسن بەرهەمی هزری و ویژەی
شیللر ،گۆتە ،مارتین لۆتە ،مارکس ،ئینجلس ..هتد پێبڵاوکراوەتەوە. بوو بەستاندار
زۆر جار نووسیومە نەتەوەی کورد نەتەوەیەکی گەمژە ونارۆشنبیرە بۆیە لەسەردەمی نوحەوە ئیمەی کورد هەین تائیستا نە سنورێکی نیشتمانی تایبەتیمان هەیە ، نە زمانێکی ستاندار .
زمانی کوردی خاوەن دیالکتیی فرەیە بۆیە زمانێکی زۆر دەوڵەمەندە. بۆ دروستکردنی زمانی ستانداری کوردی،
هێچ گرفتێک نیە تەنیا ( ناهوشیاری ) نەبێ . گەر ووشە کوردیەکانی نیو زمانی روسی بسرینەوە روسەکان توشی شکست دەبن . ئەم راستیەش لای رووسەکان ئاشکرایە.
دیالۆگی برایم و عیسی لەگەڵ خودادا بە زمانی کوردی بووە .
دیالۆگی برایم وهاجەر بەزمانی کوردی بووە .
باشوری کوردستان لە ٢٠٠٣ خلیسکا . خراپ بەسەر دولاردا خلیسکا .
ئەم خلیسکانە بەهای نیشتمانی و کەسایەتی تاکی کوردی داوەشان.
• مزگەوت و ئیسلامی سیاسی کۆمەڵگای باشوریان کرد بە کۆمەڵگایەکی لەشفرۆش . خاکفرۆش ، بەهافرۆش هەموو مەلایەکی مزگەوت بە پێ شەرعیتی ئیسلام ، سیاسیەکان بەهۆی سامانەوە خانمانی کوردیان کردوە دەکەن بە لەشفرۆش و کۆیلەی سێکس.
خانمان لە مرۆڤە بوون بە ئامێرێکی بێ بەهای سێکس .
• لەسەردەمی بەعس و بوونی ملازم محسن لە سلیمانی زمانی پاکتر و خانمانی سلیمانی بەریزتربوون وەک سەردەمی جەلالی و ئیسلامی سیاسی .
• لە بەرەڵایی باشوردا زمانی کوردیش داوەشاوە ، برواننە دیالۆگی تەلەفزوین و فشقایتی بەرنامەی تەلەفزوینەکان چ کارێکیان بە زمانی کوردی کردوە . بەرنامەی بەرنامە و پەتریپۆرت پیسترین تاوانبارن بەرامبەر بە پیسکردنی رەوشتی کۆمەڵگا و زمانی کوردی .
• بازار وکەپیتالیستی گەمژەی سیاسی کوردیش .کۆمەڵگای کوردی وبازاری کوردستانیان کرد بە بازاری مافیای کوردی.
لەنیوان ئەم دوو گروپەدا
) ئیسلامی سیاسی و کەپیتالیستی کاڵفامی سیاسی وبازاری بەرەڵای کوردی)
رۆشنبیری رەسەنی کوردی سڕایەوە .پیسترین دەزگای پیسکردنی کۆمەڵگای باشور .مزگەوتەکان و میدیای رێکخراوە سیاسیەکانە.
میدیاکانی ئەم دوو دەزگا کاولکاریە . نە نرخ بە سەروەری نیشتمان نە بە زمانی کوردی دەدەن .
بەرێز کاک رەنج سەنگاوی .فیگورێکی دیاری میدیای کوردی سەرکەوتووە . ئەم بەرێزە توشی لوتبەرزی بووە لە جیاتی ببێ بە کادێرێک بۆ پاراستنی زمانی کوردی ،نزم بۆتەوە بۆ زمانی نەخویندەوار و بەزمانی ئەوان لە میدیادا راڤەدەکات .
رادیوێ . گۆڤار ، رۆژنامە . تەلەفزوین .
کاک رەنج یان بێئاگایە یان خۆی گێلدەکات لەوەی ترسناکترین و هەستیانتریت میدیا تەلەفزوینە .
رادیوێ تەنیا بیستنە . تەلەفزوین بیستن و بینیە . بۆیەکاریگەری لەسەر کۆمەڵگا زۆر ترسناکە
ووتاری رۆژنامە کورت وپوختەیە
ووتاری گۆڤار چر و فراوانە .
هەریەکێک لەم کەناڵانە کارێگەری تایبەتیان لەسەر هوشیاری کۆمەڵگایە هەیە. زمانی تەلەفزوین و رادیوێ زۆر ترسناکە بۆ تێکدانی زمانی کۆمەڵگا . چونکە نەخویندەوار و نابینا دەیبێستن.
ئەوساتەی کاک رەنج لە کوردسات (سلیمانی) کاری دەکرد.
ئەمم ووتارەم نووسی :
( کوردسات و تیرۆری زمانی کوردی ).
دوای چەند ساڵ کاکە رەنج بەهەمان زمانی سەقەتی تەلەفزوینی کوردسات راڤە دەکات .
(هێشتا تابلۆی تورکی و عەرەبی و ئینگلیزی دەبینیم بە بێ کوردی ) کاک رەنج رەخنە لە شەقامی هەولێر دەگرێ بەڵام بەهەمان زمانی سەقەتی شەقام لە تەلەفزوین راڤەدەکات .
بەهۆیی جەلالی یەوە سلێمانی بووە بە شاڕیکی بەڕەڵا ، هیچ مۆرکێکی کوردبوونی پێوە نەماوە .
تەلەفزوین و مزگەوتەکان کەسایەتی نەتەوەیی سلیمانیان ئەنفالکردوە .
بەرنامەی بەرنامە نەخۆش ( شیرکۆ عبداللە ) و گروپی ( پەتریپۆت )
تەلەڤزوینی رووداو و بەریزان رەنج سەنگاوی و شاهۆ ئەمین
تیرۆری زمانی کوردی دەکەن .
بڕوانن لەیەکێ لە بەرهەمی ( پەتریپۆرت ) دا :
مشکلة ،موضوع ، أعتراف ،غلط ، فعل ماضی ، طلاق ، ماسیحة ، مهلة ، کن فی کن ، عنید ، بسیط،حـمام ، جدی ، جناب ، زمن ،مفوض ، موعد ، عاصی ، عقل ، تشجیع ، طبعا . مثقف ، وعد ، ثقة ، حل ، قناعة ، خلاف ، تفاهم ، محال ،حسب أصول ، سجن ، عیب ، محترم ، معقول ، تحمل، منتهی کلام ، مختصر ، عفو ، أستراحة ، تأخیر ، صالح ، غربة ، تأکید ، أنشاءاللە ، خیر ، أستغفراللە ، صنعات ، أحترام، تکلیف ، أذن ، حق ، بسیط ، تصور ، تعامل ، بسیط ، علاقة ، أسلوب ، عقل ، رجاء ، عاجز ، سر ، قناعة ، تکلیف .
ئەم هەموو ووشە عەرەبیەیانە لە بەرنامەی گاڵتەجاری ( پەتریپۆرت ) دا بیستم .
ئایا سەرۆک وەزیران چاودێری کار و چالاکی وەزیرەکانی دەکات ؟
دەزانم وەزیری رۆشنبیری هەریم . زمانی کوردی نازانی ؟
بەڵام نازانم دەزانی ئەرکی وزارەتی رۆشنبیری چی یە ؟
09/05/2024

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu