باوکت ناوی باڤێڵ ی لە رۆمانی دایکی (مکسیم گۆرکی ) یەوە وەرگرتووە. منیش ناوی ڕبیین ی کورم لەهەمان رۆمان وەرگرتووە . . . جەزا چنگیانی

باوکت ئەو ناوەی هەڵبژارد بەهیوای ئەوەی وەک باڤیلەکەی مکسیم گۆرکی رۆڵت لەسیاسەتدا هەبێ.

تا هەشتی ئۆگۆست بەریزتان رۆلتان لە سیاستدا کۆمبارسێکی پاشکۆی بێ دیالۆگی ترسناک بوون. .

لەدوای ٨/٨/٢٠٢١ بوویت بە ئەکتەری سەرەکی شانۆوە شکستخواردووەکەی سیاسەت لەسلیمانی.

لەدوای شیخی نەمر وعەولە سیس و خولەپیزەوە. سلیمانی بەهۆی سیاسەتی نا کوردانەی بابتەوە و نەوشیرەوانەوە بووبەشاری فرمیسک وخۆین و چاوشۆری وماڤیای سیاسی .

١٩٩٧ لە لندن کۆریکدا بەرێز باپیرت (مامۆستا برایم ئەحمەد )م ناسی

بابەتی کۆرەکەم (رۆڵی پیترۆڵ لە گرفتی کوردیدا )

ووتم ئەگەر پیترۆڵی کورد بگاتە دەریای سپی ناوەڕاست .

نۆینەری کورد دەگاتە هوڵی نەتەوە یەکگرتووەکان .

بەرێزیان زۆر ئامۆژ (معجب ) بەبابەتەکم بوو و گرنگی پێدا.

داوای لێکردم بگەریمەوە بۆ کوردستان پەسەندم نەکرد. پەیوەندی تەلەفوونیمان لەبارەی سیاسەت و رۆمانەکانی بەرێز گەلاوێژخانی نەنکتەوە هەبوو رۆمانەکانی بەدیاری بۆ ناردم ولە پێشانگای جیهانی پەرتووک لە فرانکفۆرت نمایشم بۆ کرد.

جارێکی تر لەتەک بەرێز برایم ئەحمەد لەدیداریکدا لە شاری (پرۆکسل ) تەلەفزوینی (میدیا تیفی) یەکترمان بینیەوە . بەرێزیان ووتیان:

کاکە جەزا پیاوی باشبە بەگەریوە بۆ کوردستان و نامەیەکت بۆ هیرۆ و مامجەلال دەنووسم و ترست نەبێ .

ووتم گەورەم . مام جەلال نەقوتابی مامۆستایەکی کوردە، نەدەبێتە مامۆستای قوتابیەکی کورد. دەزانم نامەی بەریزتان بۆ مام جەلال وهیرۆخان چەند قورسە.

بەڵام من ناتوانم لەگەڵ کەسێکدا کار بکەم رێز لە بۆچونی سیاسیم نەگرێ .

Mr.  Pavel

بەچ مەبەستێک ئەم چیرۆکەم بۆ نووسیت ؟

ئایا بەریزتان وەکو بابت گۆی لەکەس ناگریت ؟

دەخۆینتەوە ؟

ئاگات لە سیاسەتی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە ؟

چاودێرێ میدیا دەکەیت ؟

راویژکاری زیرەکت هەیە ؟ ریزیان دەگری ؟ یان فیگوری موچە و دیکۆر و کۆیلەن ؟ .

لەسەر رووداوی میژوویی ( مەزەنە )ناکرێ و تۆژینەوە دەکرێ .

لەسەر سیاسەتی داهاتوو ( مەزەنە ) دەکرێ و بەپاڵپشتی تۆژینەوەی رووداوەکانی میژووە.

بۆ دوای باوکت لەناو یەکیتیدا (بۆشای) سیاسی دروست بوو؟

یەکیتی سەری لێشاوا لەناو هەموو سەرکردایەتیدا پیاوێکی سیاسی جەربەزە نەبوو ببیتە جێگری چونکە باوکت هەموو سەرکردایەتی یەکیتی خەساندبوو . ئارەزووی لە قوتابی نەبوو، دڵشاد بوو بەکۆیلە.

ئێوەی بێ ئەزموونی سیاسی ماڵباتی تاڵەبانی بوون بە میراتگری یەکیتی . نازناوی تاڵەبانی بوو بە کلیلی قاسەی بەلاش وگەیشتن بە پلەی پەرلەمان و حکومەتی هەریم .

گرۆپی زڕ ئامۆزاکانت ( لاهوریەکان ) بوون بە گرۆپێکی ماڤیا و پرۆژەیان کاولکردن و سوکایەتی بە شاری سلیمانی و شکستی پرۆژەی هەریم وتڕۆکردنی تۆ وقوباد بوو.

باوکت ( نە دیکتاتۆریکی نیشتمانی بوو، نە دیمکراتیەکی نیشتمانی. دیکتاتۆریکی سیاسی دەرەوەی نیشتمانی بوو ) بۆیە لە ژیانی سیاسیدا قوتابیەکی دروست نەکرد.

بروانە مەزەنەی من لەم ووتارەدا . دووساڵ و ١٢ رۆژ بۆ ئیستای تۆم نووسیوە . لاهور ترۆتان دەکات . لاهور بە ترۆکردنتان ئارام نەدەبوو، هەوڵێ تیرۆری بە ژەهردایت .

لەسیاسەتدا بەرژەوەندی هەیە نەک سۆز .

https://www.  facebook.  com/photo/?fbid=3361817410559146&set=pob.  100001927603754

ئاژاوەی بەغاو کۆنگرەی یەکیتی 23/12/2019 ….

نووسیم (لاهور دەبێتە کەسی یەکەمی یەکیتی. پرۆژەی ئەم مرۆڤە ترسناکە یەکەم هەنگاو پاکتاوی پیرەکانی یەکیتی بە تاکتیکی جیاواز دەکات (تەڵەکەی مەلا بەختیار بۆ پیرەکانە ) پاشان باڤیل وقوباد یان دووریان دەخاتەوە یان ترۆیان دەکات. )

Mr.  Pavel

چارچیە؟

ئەمە یاسای نیودەوڵەتیە لەهەر شۆێنک تاوانکرا لەو شۆینە دادگای دەکرێ . تۆ و لاهور رەگەزنامەی بەریتانیات هەیە . هەوڵی کوشتن، نەخشەی کوشتن، تاوانە وەک کوشتن .

نابێ لە بەریتانیا لاهور دادگایی بکرێ . بۆ رزگارکردنی سلیمانی لە ماڤیاکانی لاهور وگەرانەوەی شکۆ ورێزی دادگا لە فشاری حاکم قادر و هاوریکانی . چونکە حاکم قادر کۆنترۆڵی دادگای سلیمانی کردوە .

یەکەم : لاهور و برا وپیاوەکانی لە رێگەی دادگای سلیمانیەوە بگیرین و لێپرسینەوەیان لەتەکدا بکری .

دووهەم : گەڕانەوەی گشت ملیاردە دۆلارەکانی بۆکاسەی نیشتمانی. ئەگەر ئەمە بکەیت دەبیتە پاڵەوانی پاراستنی دادگا وسەروەری یاسا.

سێهەم : تێکەڵاوکردنی یەکەی ٧٠ و٨٠ لە لەشکرێکی نیشتمانیدا .

چوارەم : زەماوەندی سیاسی نیوان سلیمانی وهەولیر وبەرزنرخاندنی رۆڵی پەرلەمان وکارکردن لەسەر قایمکردنی پێگەی هەریم .

پێنجەم : کۆنترڵکردنی میدیا و قەدەغەکردنی ووتاری سیاسی وکۆمەڵایەتی لە مزگەوتەکاندا .

شەهوەتی سیاسی :

واتە خیزانی سیاسی، خیزانی تاڵەبانی وبارزانی . بەری شەهوەتی سیاسین . سیستەمی شەهوەتی سیاسی (خیزانی ) لە سەدەکانی رابردوودا رۆڵی مەزنیان لە بەرژەوەندی نیشتمان بینیوە ( سوئید، بەریتانیا، هولندا، ئیسپانیا )بەمەرجی رێگە لە گەشەکردنی رۆشنبیری نیشتمانی نەبرێ . رۆشنبیرانی باشوری کوردستان بە شێوەیەک لەمەنگەنەی دەسەڵاتی سیاسی خیزان دراون . هەناسەی نیشتمانی نادەن .

با خێزانی بارزانی وتاڵەبانی دەسەڵاتی سیاسیتان هەبێ .

لەجیاتی بوار بۆ ئیسلامی سیاسی، بوار بۆ رۆشنبیری سەردەمی نیشتمانی فراوان بکەن .

سەرکەوتووبێ .

04/09/2021

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu