گۆڕان فت ...  جەزا چنگیانی

گۆڕان فت ... جەزا چنگیانی

بۆشای سیاسی واتە نەبوونی مێشکی سیاسی
ئەوەی گۆڕانی دروستکرد نەوشیرەوان نەبوو ، مێشکی سیاسی بوو .
پێش دروستبوونی گۆڕان، مێشکی سیاسی بۆ ئەلتەرناتیفی جەلالی،مێشکێکی پووچ بوو .
دوای مردنی نەوشیرەوان مێشکی سیاسی بۆ ئەڵتەرناتیفی نەوشیرەوان مێشکێکی پوچە.
ئەمە قەیرانی ئیستای سلیمانی و بەتایبەتی گۆڕانە.
مرۆڤ باڵای چەند بەرز بێ ، قورسای چەند کیلۆ بێ . گیرفان و ژیر زەمێنی ماڵەکەی پڕ گەوهەر و دۆلار و هەموو دراوەکان بێ گرنگ نیە . ئەگەر مێشی پووچ بێ .
نەبوونی مێشکی سیاسی لە سلیمانی کەلێنکی ترسناک بوو پێش دروستبوونی گۆڕان بابەتی ڕاڤەی من و نەوشیرەوان بوو.نەوشیرەوان گویگرێکی باش بوو . رێزی لە هەموو بۆچونێ دەگرت ، ئامادەبوو زۆرترین کات گۆیت لێبگرێ . ئامادەنەبوو یەک ووشە . یەک رستە ، لە بیرکردنەوەی خۆی بگۆرێ.
گۆڕانی دوای نەوشیرەوان .
پرۆسێسی گۆڕینی سیاسی ، هێچ کاتێ لە ووزە نەکەوتووە و ناکەوەی چونکە گۆران پێویستی ژیان و ئایندەیە..
گۆڕان فەلسەفە نیە ، گۆڕان پڕۆسێسە . پرۆسێسی گۆڕین لە هەموو بوارەکاندا .
بەمەرجێ گۆڕینەکە نێگیتیف نەبێ ،پۆزیتیف بێ .
چۆن ساڵ بەساڵ مارسیدس مۆدێلەکەی دەگۆرێ . لە پرۆسێسی سیاسییشدا دەبێ ساڵ بەساڵ لە ئاستی گرفت ودۆزی سیاسیدا گۆڕان لەسیاسەتدا بکرێ .
ئاوی روبار بۆیە لە ئاوی گۆم پاکترە . چونکە ئاوی رووبار بەردەوام دەگۆرێ . بۆگەن ناکات.
بۆگەنی پارتە کۆمۆنیستەکان وئیسلامیەکان . هوی نەگۆڕینی سیستەمی سیاسی و پیرۆزکردنی دەقە سیاسیەکان و دەقە قورئانیەکانە . خوا واتە ( سروشت )لەساڵیکدا چوار جار کەژ دەگۆرێ . بەڵام دینەکان چەند هەزار ساڵە دەقی پەرتووکە پیرۆزەکانیان نەگۆری وە . بۆیە ئیسلامی بۆگەنی لێدێ.
گۆڕان لە پرس و گرفتی سیاسیدا دەبێ بگەرێتەوە بۆ پڕینسیبی سیاسی .
بەمردنی سەرکردەیەک ، دەبێ پێکهاتەکانی جەستەی سیاسی (ئورگانەکان ) لەسەر سیستەمێکی سیاسی وپرێنسیبی زانستی سیاسی رێکبخرێتەوە .
نەوشیرەوان مرد ، دەبێ بمرێ چونکە مرۆڤە . گۆڕان توشی قەیرانی ڕابەر بوو ، کەواتە گۆڕان ریکخراوێکی سیاسی نەبووە ، بەڵکۆ شانۆگەریەکی بی ستراتیجی بوو.
نەوشیرەوان مرد ، پرۆسێسی گۆران نامری .
بۆ نامرێ؟ گوڕان پرۆسێسیکی هەمیشە زیندوی مرۆڤە . نەک نەوشیرەوان
چۆن بێ نەوشیرەوان گۆڕان ئەکتیف بکەینەوە ؟
وەڵامی ئەم پرسیارەم لە پەرتووکیکدا داوەتەوە.
برایم ، محمد ، عیسی ، سپارتاکوز . جیڤارا
گشتی شورشگیر بوون بۆ گۆڕینی سیستەمی بەرێوەربردن وگۆڕینی کۆمەڵگا .
شۆرشەکەی مارکس بۆ باڵانسی نیوان کار و سەرمایەی قۆناغی شۆرشی پێشەسازی دوای سیستەمی بەرهەمهێنانی قۆناغی ڤۆدیال ( واتە گۆڕانی دەرەبەگایەتی بە کۆمەڵگای کەپیتالیست بوو).
پێش گۆڕان . بێ هیوای نەوەی نۆی سیاسی نیشتمانی پرۆژەی گۆڕان نەخشەی بۆ کێشرابوو ، بەپیی سیستەمی مۆدێرن و دیمکراتیسەکردنی دیالۆگی سیاسی راڤە لەسە پرۆژەی گۆرانی سیاسی لەباشوردا کرا .
بۆ ؟ چونکە بە دریژای تەمەنی سیاسی پارتی ١٩٤٦ ، جاشایەتی ١٩٦٣ جەلالی هیچ کام لەم دوو گروپە وەڵامی پرسیاری دۆزی سیاسی کوریدیان پێنەبوو . ئیستاش پیان نیە .
لەهەموو کۆمەڵگاکانی جیهاندا .
رۆشنبیرانی دەرەوەی پارتە قەبەکان زیرەکترن و هوشیارترن . لە ئەندامانی دیاری پارتە قەبەکان .
گەر بەرهەمی سیاسی بەری خەباتی کرۆکی دۆزی سیاسی بێ ؟ ئەوە کۆمەڵگایە دەبێتە خاوەن وەڵامە سیاسیە گرژ وبێ وەڵامەکان.
مەبەستم ئەو کۆمەڵە نووسەر و سیاسی یە پەراوێزکراوەکانی دەرەوەی پارتە سیاسیەکانی باشور بوو .
ئێمە بووین بەخاوەنی ئەڵتەرناتیفێک ناومان نا ( گۆڕان ) .
گۆڕان لەسەرەتاوە بەهەڵەی منیشەوە نەوشیرەوانمان کرد بە ڕابەری ( گۆڕینی سیاسی ) .
ئەگەر سکرتیری پارتیرێک چاودێری هەڵویستی پەرلەمانتارەکانی نەکات ،
ئاساییە ئەندامانی ئەو ریکخراوە لە سیاسیەوە ببن بە ماڤیای سیاسی و بەرتیلخۆر .
لەم خاڵە لاوازەوە گۆران شکستی هانی .
لای ئێمەی گورزانخوازانی رەسەن ، گۆڕانی سیاسیمان پێوسیتە .
بروانە ووتارەکانم و پەرتووکی جیاوازی لیستی گۆران و ویستی گۆران .
13/02/2024

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu