ده‌ڵێن ماڵی خوایه به‌ڵام ببووه ماڵی پێشمه‌رگه، شه‌وان لێی ده‌خه‌وتن ڕۆژانیش له‌بن دیواره‌کانی ده‌حه‌وانه‌وه واته به‌هاوینان له‌سێبه‌ری و زستانانیش خۆ به‌به‌ر به‌ڕۆچکه‌دان.سه‌رکانی و بن داربی یان توه‌کانی له‌سه‌ر تاته‌که‌ی جێی فێنک و هه‌ندێ جار سه‌رخه‌وشکاندن بوو.مزگه‌وت خاڵی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو میوانانی گوندی بوو ئه‌گه‌ر کاتی ژه‌میش بهاتبا یه‌که‌ک له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبردیه‌وه ماڵێ به‌فه‌رموو فه‌رموو.هاوینان له‌سه‌ر بانه‌که‌ی ده‌نوستن، زستانان له‌سه‌ر به‌ڕه و کۆمبار و مافور و لباده‌کانی سۆبه‌ی داریان گڕده‌دا کاتژمێره‌ک ئاره‌قه‌ی پێده‌کردی و چار پێنج کاته‌که‌ی دیش له‌سه‌رمان ڕه‌ق ده‌بوویه‌وه.خۆی مزگه‌وت سه‌نته‌ری گوندی بوو له‌کوێوه بهاتبای ڕوو له‌وێ ده‌چووی! هوتێلێکی به‌لاش و ده‌رگا کراوه بوو له‌ڕووی هه‌مووان.بۆ نانی ئێواران له‌کام ماڵ دامه‌زرابان پێشمه‌رگه‌کان هه‌رله‌وێش به‌تانیه‌ک یا لێفه‌کیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌ینا لۆ نوستنی مزگه‌وتێ، سبه‌ینێش لۆیان ده‌بردنه‌وه و نانی به‌یانیشیان لا ده‌خواردن.ئێواره‌یه‌ک گوندی شیرێ دۆڵی بالیسان مێوانداری شه‌وێکی کردم له‌گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ده‌شتی کۆیه، چوومه به‌رده‌رگای ماڵێک ته‌نیا داوای پێخه‌فم کرد؟ ژنه‌که له‌سه‌ر بانیه‌وه به‌توڕه‌یی گۆتی: نیمانه.ئه‌منیش! ده‌مزانی ئه‌و ناوچه لانکه‌ی سه‌ره‌تای شۆڕش بووه و به‌پێشمه‌رگه‌وه زۆر ماندی بوون، جاره‌کی دی بی بێزاربوون داوام کرده‌وه؟ ژنه گێی پێنه‌دام دیسان گۆتی: نیمانه! جارا دینێ پێشمه‌رگه دوو به‌تانی به‌وریان برد و نه‌یانهیناوه به‌خۆ چووم له‌شاخی هینامنه‌وه، وێت ناده‌م و ئه.گۆتم: کو نیتانه ئه‌وه نیه ده‌رێی نایده‌م، ئه‌دی لۆخۆتان به‌چی ده‌نوون؟ حریته‌کی لێدا و گۆتی: به‌ڕووتی.