بەکوردی شیعر خۆشە لەهەستێەوە بۆ هەستێ
بەئاسانی زوو دەگات بێ لێکدان و بەربەستێ
لەوشەی بیانی دوورکەوین هەتا بکرێ وا باشه
کێش و سەروا ئەگەر کرا ئاوازژەنی دابەستێ
بۆخۆم شیعرێک دەنوسم لەبۆتەی بۆ مەبەستێ
لەهۆنراوەی ئازادیش دەگێڕین وشەی دەستێ
لەچێوەی سۆز و ئاواز وێنای نوێ و وردۆزی
هەرچی ویستی بیخوێنێ بۆخۆی بگا بەنەستێ
ئەوەی هەستی ژاکاوە بەدڵداری چووە خەستێ
دەبا دڵی پێ خۆشکات خاوەن یارێ چاومەستێ
لەهەرکات و شوێنێک کەوا بۆخۆی پێی خۆشە
خوایدەکرد ڕکانبەران هەمووی دڵیان دەوەستێ
دڵشاد تاقانە