ئەمڕۆ عێراق بۆتە گۆڕەپانی ململانێی ئیقلیمیەکان و پێکدادانی زلهێزەکان کە دیار ترینیان لەنێوان ئەمریکا و ئێرانە هەر چەندە یەکێک لەهەڵە هەرە ستراتیجی یە مەزنەکانی ئەمریکا ئەوە بوو کە لەساڵی 2003 دا پاش ڕوخانی ڕژێمە دیکتاتۆرەکەی سدام حسێن ئەمریکا عێراقی لەسەر سفرەیەکی ئاڵتونی پێشکەشی دەوڵەتی شیعی نیزمی ئێران کرد لە پێناوی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆی کە ئەمەش لەسەر حسابی خەڵکی عێراق بوو هەلوو مەرجی پڕ لە ئالنگاری سیاسی و دۆخی نا سەقامگیری ئێستای عێراق وادەر دەکەوێت کە پلان بۆ داڕێژراوی دەوڵەتی ئێران بێت لە بەرامبەر ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەم پێناوەدا ئێران مەبەست یەتی نمایشی ئەو شانۆ سیاسی یە پێشکەش بکات کە ئێران خاوەن هەژموون و بڕیار بەدەستی یەکەمی ناوچەکەیە لە ئێراقدا بەپێی ئەو دەرکەوتنەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا سەرەتای پلانەکەی ئێران بەخۆپیشاندانەکەی ناوچەی سەوزی بەغداد کە لە نۆڤەمبەری 2021 دەستی پێکردو خودی قەیس خەزعەلی سەرۆکی گروپی عەسائیب ئەهلی حەق سەر بە حەشدی شەعبی کە دروستکراوەو جیبەجێکاری ئەجێنداکانی ئێرانە لەعێراق بە ئاشکرا ئەو پەیامەی دا بەسەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و وەک هەڕەشەیەک لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10/10/2021 ئەمە لەکاتێکدایە کە هەر دوو ڕۆژ دوای ئەم خۆپیشاندان و هەڕەشەیە دەرئەنجامەکەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی لێکەوتەوە بەهێرشکردنە سەر ماڵەکەی بەفڕۆکەی بۆمب ڕێژکراو چونکە زۆر بەی هەرە زۆری گروپەکانی سەر بەحەشدی شەعبی کە پەیوەستن بە دەوڵەتی ئێران مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەپیاوی نزیک لە ئەمریکای لە قەڵەم دەدەن هەر بۆیە لەم ساتەوەختەدا عێراق لەچوار دەوری بازنەی قەیرانە نێوخۆی و دەرەکیەکاندا دەخولێتەوە و ئەستەم و کارێکی قورسە وا بە سانایی بتوانرێت لایەنە شیعە مەزهەبەکان بتوانن حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێندرێت یاخود عێراق بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش هەڵبژاردنەکەی 10/10/2021 چونکە ئەمریکا هەروا بەسیاسەتی نەرم مامەڵە لەگەڵ ئەم هەژمونەی ئێران ناکات کە لەعێراق ئەنجامی دەدات ڕەنگە ئەمریکا سیاسەتێکی توندو ستراتیجی یەتێکی نوێ لەمەڕ ئەم هەلومەرجە ناسەقامگیرییە ئەمنیەی عێراق بگرێتە بەرو ئەسپی تاراودەی خۆی تاوبدات و سەرۆک وەزیرانێک دابندرێت کە هاوتەریبی و نزیکی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بێت لەعێراق دا هەر بۆیە دەتوانین بڵێین لەدۆخێکی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی ئێستای عێراق دا ئەگەری جەنگێکی ماڵوێرانکەر بەرۆکی خەڵکی عێراق بگرێت کە عێراق کەوتۆتە نێو بازنەی ئاڵنگاریەکان و ئەجێندا دەرەکیەکاندا هەر بەم هۆکارانە ئەو ڕاستی یە دەرکەوت ئەمڕۆ عێراق و عێراقیەکان بەکوردو عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانیەوە بوەتە دیلی ئاڵنگاری سیاسی و ئەجێندای هەرێمایەتیەکان.