لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ڕکابەریەکانی وڵاتی بیلاڕووس و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بۆتە وێردی سەر زوبانی میدیا ئەوروپیو ئەمریکی و عەرەبی و تەنانەت میدیا کوردیەکانیش هەڵبەتە ئەم ململانێ یەی بیلاڕوس و ئەوروپا ڕوداوێکی نوێ نیە ئەم ململانێیە چەندین مەغزای جیۆ سیاسی جیۆ ئابوری جیۆ یاسایی هەیە لەڕوانگەی ئەوەی کە وڵاتی بیلاڕوس پێشتر سەر بەیەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بو لەساڵی 1918 دا دامەزراوە لەساڵی 1991 بوە بەوڵاتێکی سەربەخۆ بەڵام سەربەخۆیەکەی تەنها ناوێکەو دەقاو دەق کۆپیەکی دەوڵەتی ڕوسیایە و هەرچی بڕیارو ڕاسپاردەکانی کۆشکی کرملین ی ڕوسیا وەک خۆی جێبەجێ دەکات ئەوەی کە ئێستا بەڕوونی هەستی پێدەکرێت وەک دیفاکتۆیەک دەرکەوتوە کێشەو ململانێکانی نێوان بیلاڕوس و ئەوروپا تەنها مەسەلەی کۆجبەرەکانی سەر سنوری بیلاڕوس پۆڵندا نیە بەڵکو جەوهەری ڕاستەقینەی کێشەکانی بیلاڕوس ئەوروپا ململانێ سیاسیەکانی بەرەی ڕوسیا و ئەمریکایە و کە وڵاتی بیلاڕوس یەکێکە لەکارتە بەهێزەکانی ڕوسیا دژی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا بەتایبەتی چونکە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا خۆیان لەبەرەی ئەمریکا دەبیننەوە و وڵاتی پۆڵنداش یەکێکە لەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەر دوڕۆژ بەر لەئێستا شاندێکی بەڕیتانیا سەردانی سەر سنوری پۆڵندا بیلاڕوسی یان کرد بە مەبەستی هاوکاری لۆجستی وڵاتی پۆڵەندا لەمەڕ پرسی ئەو کۆجبەرانەی کە لەسنوری پۆڵندا بیلاڕوس گیریان خواردوە بەڵام لە ناوەڕۆک دا ئەم شاندەی بەڕیتانیا شاندێکی هەواڵگری بون ئەم سەر چاوەیەش لەزاری میدیا بەڕیتانیەکان بڵاو کرایەوە هەرچی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی دژی ئەم هەڵوێستە نوێ یانەی وڵاتی بیلاڕوس وەستا وەتەوە بەتایبەت ئەو لێدوانەی سەرۆکی بیلاڕوس کە ئاماژەی بەگەمارۆ خستنە سەر یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاند بەگرتنەوەی گازی سروشتی بۆ یەکێتی ئەوروپا ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە یەکێتی ئەوروپا لەکۆبونەوەی حەفتانەی خۆیدا گەمارۆکانی سەر وڵاتی بیلاڕوس زیاتر دەکات و زۆر جار بیلاڕوس بەوە تاوانبار دەکات کە پرسی کۆچبەرەکان وەک کارتێکی فشار لەدژی یەکێتی ئەوروپا بەکار دەهێنێت لە هەلوو مەرجێکی وەک ئەمڕۆدا بەهۆکار گەلێکی وەک پرسی کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوس پۆڵندا چ ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی چ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ترسی جەنگ و پێکدادانی و پێشینی ئەوە لە دەوڵەتی ڕوسیا دەکەن وەک ئەوەی کە لەساڵی 2015 جمو جۆڵ و پێشڕەوی عەسکەری دەوڵەتی ڕوسیای لێبکەوێتەوە بەتایبەتی لەسنوری وڵاتی ئۆکرانیاو ناوچەی بەڵکان بەگشتی چونکە ئەسڵی قەیرانەکە ململانێی سیاسی یەکانی ڕوسیاو هاوپەیمانەکانیەتی لە بەرامبەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا هەر بۆیە لێرەدا دەکرێت بڵێین نهێنی ململانێکانی بیلاڕوس ئەوروپا ئەمریکا تەنها پرسی کۆجبەرانی سنوری بیلاڕوس پۆڵندا نیە هەر بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت ئەم پرسە مەودایەکی درێژخایەنی لێچاوەڕوان دەکرێ و قەیرانی کۆجبەرەکان ناگات بە ئامانجەکانی کۆجبەران هەڕ بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت کۆجبەرەکانی سەر سنوری بیلاڕوس -پۆڵندا ئامانج و هەوڵەکانیان بیهودە دەبێت کەواتە لێرە دا دەتوانین بڵێین کۆجبەران کە وتنە نێوان بازنەیەک کە لەنێوان سروتی هێواو ململانێی سیاسیەکانی بیلاڕوس وڵاتانی ئەوروپا خۆیان بدۆزنەوە، ،