هەفتەی ڕابردوو ( ئێد پرایس )وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای ڕونکردنەوەی لەسەر وتەکانی سەرۆکی تورکیا کرد لەمەڕ دەرکردنی باڵیۆزانی 10 وڵات لەتورکیا کە لەنێوانیاندا ئەمریکاو وڵاتانی ئەوروپا ئەمەش دوای ئەوە هات کە باڵیۆزی ئەمریکا و 9 وڵات دیکە داوایان کردبوو کە تورکیا (عوسمان کاڤاڵی ) سەرمایەدارو چالاکوانی تورک ئازاد بکات هەر لەلایەکی دیکەوە (جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریەکی توندی دا بە تورکیا سەبارەت بەهێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاڤای کوردستان، کەبەئامانجی داگیرکردنی بەشێکی دیکەی ڕۆژئاڤای کوردستان، وەک هاوشێوەی داگیرکاریەکەی ساڵی 2017 ی شاری عەفرین کەڕویدا بە پاڵپشتی ئەمریکاو ڕووسیا هەڵبەتە ئەم جموجۆڵ و لاساریە عەسکەری و سیاسی یەی دەوڵەتی تورک هەروا لەخۆرا نیە بەڵکو پاشخانو ڕابردوویەک هەیە، کە ئەوەش لەساڵی 2011 کاتێک کە قەیرانەکانی سوریا سەری هەڵدا دەوڵەتی تورک کەوتە ژێر کاری گەری سیاسەتی ڕووسیا بەحوکمی ئەوەی کە ڕووسیا دەوڵەتێکی گەورەی زلهێزی جیهانە و ڕکابەری سەرسەختی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و جیهاندا هەر لەم سۆنگەیەوە دەرکردنی بالیۆزانی ئەمریکاو فرەنساو وڵاتانی دیکەی ئەوروپی تورکیا بەرەو قۆناغی شکست و پەراوێز بون و دابەزینی ڕکودی ئیقتیسادی و هتد دەبێتەوە، گەر ڕاڤەو شرۆڤەیەکی واقیع یانەی سیاسی یانە بکەین بۆسیاسەتی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورک دەبینین تورکیا خەونی زیندوکردنەوەی ئیمپڕاتۆریەتەکەی ڕابردوی هەیە و دەیەوێت هەژمونی خۆی لەناو چەکەو جیهاندا لەسەر تەختی شانۆی سیاسی جیهاندا نمایش بکات، بێگومان ئەم خەونە ی تورکیا جگە لە سرۆتێکی سیاسی هیچی لێ بەرهەم نایەت لەم هەلو مەرجە سیاسیەی ئەمڕۆدا ئەوەی هەستی پێدەکرێت و وەک دیفاکتۆیەکی حاشا هەڵنەگر ئەوەیە کە سیاسەتی ئەمڕۆی جۆ بایدن ی سەرۆک ی ئەمریکا دژی دەوڵەتی تورکە جارێکی دیکە ڕێگە بەتورکیا نادات لەمپەر لە بەردەم بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دروست بکات بەتایبەت لەساحەی سیاسی سوریادا هەربۆیە ڕاستە دەوڵەتی تورک دەیەوێت گرەو لەسەر ئەسپێکی تۆپیو بکات و ڕکابەری ئەمریکا و ئەوروپا بکات بە پاڵپشتی دەوڵەتی ڕوسیا و هاپەیمانەکانی وە هەر کەسێک گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیو بکات ئەنجامەکەی دۆڕاندنە هەر بۆیە دەکرێت بڵێین سەر ئەنجام و بەپێی مروری زەمەن دەوڵەتی تورک دۆڕاندن و شکستی سیاسی دەبێتە میوانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک . . .