ئەمڕۆ ناوچەی بەڵکان بوەتە مەیدانی ململانێ سیاسی و عەسکەریەکانی ئەمریکا-ڕوسیا لە ئەستانەی ئەم ململانێیە سیاسی و دیرۆکی یەی نێوان ڕوسیاو ئەمریکا هۆکار گەلێکی زۆری هەیە یەکێک یەکێک لەو فاکتەرانە ئەوەیە وڵاتێکی وەک و ئۆکرانیا پێشتر یەکێک بوە لە ویلایەتەکانی یەکێتی سۆفیەتی پێشوو ئەم وڵاتە واتە ئۆکرانیا هێڵێکی ئەستراتیجی زۆرگرنگە بەنیسبەت دەوڵەتی ڕوسیاوە بەو پێیەی کە ئۆکرانیا بەدڵی ناوچەی بەڵکان ناوزەد دەکرێت و هەموو چاوەکان لەسەر ئۆکرانیایە کە ئەم وڵاتە هاوپەیمانێکی زۆر نزیکی ئەمریکایە و هاو سنورە بەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و یەکێکە لەوڵاتە ئەوروپیە شەرقیەکان هەر بۆیە وڵاتی ئۆکرانیا پردی پەیوەندی ئەوروپای ڕۆژئاواو ئەوروپای ڕۆژهەڵاتە، من هیچ کاتێک خوازیاری جەنگ و کوشتار نیم لەهەر شوێنکی ئەم جیهانە دابێ من دژی جەنگ و کوشتنی مرۆڤەکانم لە 22 ی نۆڤەمبەر لە وێبسایتی ئەم دەزگا بەڕێزو خۆشەویستەی کوردستان نێت، کە هەمیشە وەک مینبەرێکە بۆ ئازادی ڕادەر بڕین وتارێکم نوسسی لەژێر مانشێتی، کۆجبەران لەنێوان سروتی هیواو ململانێ سیاسیەکاندا لە نوسی ئەم وتارەدا پێشبینی ئەوەم کردبوو ئاماژەم بەوە دا کەکێشەی کۆجبەرانی سەر سنوری بیلاڕوسیا -پۆڵندا تەنها کێشەی پەنابەرانی سەر سنور نیە بەڵکو جەوهەری کێشەکان ئاڵنگاریە سیاسیەکانی نێوان بەرەی ڕوسیاو ئەمریکایە بەرەی ڕوسیا پێکهاتوە لەوڵاتی بیلاڕوسیاو هەندێک وڵاتی دیکە کە وڵاتی بیلاڕوسی کۆپیەکی دەوڵەتی ڕوسیایە و دەیەوێت وەک کارتێکی فشار لەڕێگەی وڵاتی بیلا ڕوسیاوە ئیدامە بە کێشە سیاسیەکانی خۆی بدات دژی یەکێتی ئەوروپا کەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە بەرەی ئەمریکان هەر لەو وتارەمدا ئاماژەم بەوە دابوو کە پێشبینی ئەگەری جەنگ و داگیرکردنی وڵاتی ئۆکرانیام کرد بوو لەلایەن دەوڵەتی ڕوسیا هەر لەم سۆنگەیەوە هەفتەی ڕابردوو لەوڵاتی لاتیڤیا کۆبونەوەیەکی زۆر گرنگ و هەستیار ئەنجام درا بە ئامادەبونی نوێنەری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و نوێنەری ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئامادەکاری یەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بەجموجۆڵە سەربازیەکانی ڕووسیا بە ئاڕاستەی وڵاتی وڵاتی ئۆکرانیای ناوەندی ناوچەی بەڵکان هەر ئەمڕۆ 3 ی دیسەمبەر لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕوسیا لەپەراوێزی کۆبونەوەی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوئاهەنگی ئەوروپا کۆبونەوەو نیگەرانی وڵاتەکانیان لەبەرمابەر یەکدی خستە ڕوو ئەمریکاو هاوپەیمانە ئەوروپیە کانی دەڵێن بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەوڵەتی ڕوسیا و وڵاتی ئۆکرانیا ی هاوپەیمانی داگیربکات وڵاتی ئۆکرانیا جگە لەوەی کەبەدڵی ناوچەی بەڵکان ناسراوە لەهەمان کاتیشدا هێڵێکی ئیستراتیجی زۆر گرنگە بەنیسبەت دەوڵەتی ڕوسیاوە هەر بۆیە ڕووسیا ئامانجی یەتی وڵاتی ئۆکرانیا داگیربکات هەڕ لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ پەڕلەمانی ئۆکراین کۆبونەوەیەکی بەپەلەی تایبەت بە تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی مۆسکۆ بەرامبەر وڵاتەکەی ئەنجامدا هەروەها ڕاپۆڕتە هەواڵگریەکانی ئەمریکا باس لە ئەگەری کۆنتڕۆڵکردنی ئۆکراین لەلایەن ڕووسیاوە دەکەن هەر بۆیە لەڕۆژگاری ئەمڕۆی سیاسەتی جیهاندا پێشبینی ئەوە دەکرێت کەلەساڵی 2022 ناوچەی بەڵکان ببێتە وێستگەیەکی گۆڕانکاریە سیاسیە نوێیەکان هەرچەندا من پێشبینی دەکەم لەدوای داگیرکردنی وڵاتی ئۆکرانیای ناوچەی بەڵکان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوچاری جەنگێکی گەورە بێت کەعێراقیش پشکی شێری لەوجەنگەدا بەربکەوێت چونکە ڕوسیا و ئەمریکا دوو دەوڵەتی زلهێزی جیهانن و بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری هاوبەشی لەزۆر خاڵدا کۆیان دەکاتەوە هەر بۆیە ئەمریکا وابەئاسانی ڕازی نابێت کە ڕوسیا وڵاتێکی هاوپەیمانی وەک ئۆکراین داگیر بکات ئەگەر لەبەرامبەردا ڕوسیا دەسبەرداری وڵاتێکی وەک ئێران یاخود تورکیا نەبێت کە بێگومان هەر گۆڕانکاریەک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوبدات ئێمەی کورد دەبینە قوربانی بەرژەوەندی زلهێزەکان لەناوچەکەدا هەر بۆیە پێشبینی ئەمە دەکرێت کەمەترسی لێڵ بونی ئاسۆی کورد لەعێراق دەکرێت لەپەراوێزی هەر گۆڕانکاریەکی سیاسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوبدات ئەمە لەکاتێک دایە کەهەفتەی ڕابردوو نوێنەری سەرۆکی ڕوسیا سەردانی هەولێر و بەغدای کرد هەڵبەتە بێشک مەغزای سەردانەکەی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا لەئەگەری گۆڕانکاری سیاسی بەدوای بەوای خۆیدا دەهێنێت کەواتە لێرەدا دەتوانین بڵێین لەپەراوێزی کێشمەکێشی ململانێی زلهێزەکاندا ئەمڕۆ بەڵکان بۆتە وێستگەی گۆڕانکاریە سیاسیە نوێیەکان. . . .