چەند مانگێک بەر لەئێستا سەرجەم حیزبە سیاسی و سەرکردە عێراقی و کوردیەکان زۆر بەگرنگی و بایەخەوە بانگەشەیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەکرد ڕاستە ئەم هەڵبژاردنە بۆ حیزب و سەرکردە سیاسی یەکان زۆر گرنگ و پڕ بایەخە چونکە دەر ئەنجامەکەی لەبەرژەوەندی لایەنە شیعیەکان و بەتایبەی تر دەوڵەتی ئێران ی شیعی نیزم هەر چی حیزب و سەرکردە و لایەنە سیاسی یە کانی کوردستانیشە ئەوەندە بە پەرۆش و گرنگی یەوە بانگەشەیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەکرد وەک ئەوەی زێڕ و ئەڵماسیان لەژێر زەوی دۆزیبێتەوە چونکە لەعێراق دا سیستەم و دەسەڵات لەژێر هەژموون و هەیمەنەی مەزهەب و مەرجەعی دینی شیعی و ئێران دایە و ئەم سیستەم و مەرجەعە شیعیە بڕیار بەدەست ی یەکەم و کۆتان بیگومان ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی ئەمریکایە لە ئەستانە و دەر ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە دا (کورد) چ دەسکەوتێکی سیاسی و ئیقتیسادی بەدەست دەهێنێت؟ بێگومان هیچ، هەڵبەتە وەک ڕون و ئاشکرایە کورد لەم هەڵبژاردنە و دەرئەنجامەکەی هیچ بەرەو پێش چونێک بە خۆیەوە نابینێت بە و هۆکارەی کە هەر چی پڕۆژە یاساو بڕیاری گرنگ و چارەنوس سازە لەپەڕلەمانی ئێراق بەزۆرینەی ڕەهای شیعی تێدە پەڕێندرێت کەواتە ئەگەر هەڵبژاردن لە ئێراق بکرێت یان نەکرێت کورد هەر لەچواردەوری بازنەی خۆیدا دەخولێتەوە هیچ ڕووناکیەک لەئاسۆی کورد و کێشە سیاسی یە دیرۆکیەکەی بەدیناکرێت کەواتە لێرە دا دەتوانین بڵێین (هەڵبژاردن لەعێراق دا ئاسۆی کورد تاریکتر و تەڵختر دەکات).