شەترەنجی مەرگ . . . حەمەسەعی باپیر

(برینتۆن تارانت) وەکو کەسێک و(نیوزیلەندا) وەکو شوێنێک، زۆر خوێندنەوە هەڵدەگرێت، دور لە بابەتی وروژێنەرو مۆدێلی خەڵکخوازی سەردەم . .

قسەیەک هەیە دەڵێت :

{لە پشتی هەمو شارستانی و دەسەلاتە ئیمپراتۆریەکانەوە، ئاینێک هەیە . . }

لە سێ ئاینی (جولەکە , مەسیحی , ئیسلام) دا بابەتەکە ڕادەگرم . .

هەرسی پەیامبەرەکە لەسەرەتایەکی چاکسازی کۆمەڵگەوە دەستیان پێ کرد.

خاکی وهەژاردۆستی و لابردنی غەدرو چەوسانەوە ئامانجیان بو، بەڵام دواتر ئاینەکانیان بون بەدەسەڵات و یاساو ڕێسای دەوڵەت و چەوساندنەوەی هەژارو بەرپاکردنی غەدرو بیانوی دەستی پاشاو حوکمدارەکانی تر . .

(موسی) بۆ ڕزگار کردنی خەڵکەکەی لەدەست زوڵمی فیرعەونی میسر، کۆڕەوی پێکردن بۆ وڵاتی کەنعانیەکان ویاسای بۆ فەراهەم کردن بۆ دادپەروەری و ڕیخستنی ژیانیان . .

بەڵام دواتر بەدامەزراندنی مەملەکەتی داود ڕەسەنی کەنعانیان لەناوبرد تادواتر خۆشیان دیل وکۆچبەرکران بەوڵاتی بابل و میدیا دا پەرشو بڵاو بونەوەو، تادوبارە دروست بونەوەی ئیسرائیل لەناوەندی سەدەی ڕابوردودا .

ئاینی جولەکە داخراوە بۆ یەک نەتەوە ی عیبری . .

عیسا وەکو چاکسازو پەیامبەرێک ئاینی جولەکەی بۆ جیهان کردەوە، بەوەی دەلێت :

(من نە هاتوم دینێک بەتاڵ بکەمەوە بەڵکو هاتوم کەم کورتی ئەو ئاینە تەواو بکەم. . )

دواتر ئاینی عیسا دەپەڕێتە ئەوروپاوتا دەبێت بە پەیڕەوی دەوڵەتەکانی وبەدوای دا لە پاڵ ئاینەکەوە زوڵم وبێدادی لە ناوخۆو دەرەوە دەست پێ دەکات، لە نمونە جەنگی ئاینزای کاسۆلیک وپرۆتستانتەکان. . .

هەڵمەتی خاچپەرستان ودواترینی داگیرکاری کۆڵۆنیالیستی بەدیوی دەری ئەورپادا نادادی و غەدرێکی تری ئەو ئاینە یە . .

ئاینی مەسیحی پاڵنەری سەرەکی زەوت کردنی ئەرزو ئاوی ئەفریقا و ئاسیا و هەردو ئەمریکا و ئوستورالیا یە بە ( نیوزلاند)ی ئێستایەوە، کوشتن و کۆیلە کردنی ڕەشپێستی ئەفریقایی وکوشت وبڕی ناتیڤە ئیندیانەکانی هەرود ئەمریکا وئەپۆرجینەئوستورالیاەکانو و ماوریە نیوزیلاندیەکان و لەناو بردنی شارستانی مایای ئەمریکای خوارو مەکسیک کە هیچی کەمتر نەبولە شارستانی میسریەکان . .

موحەمەد بۆ چارەسەری پرمیتیڤی و بێچارەیی میلەتی عەرەبی خێلەکی و سارا گەڕ هەوڵی زۆرو شیڵگیری بوە، پەیرەویەکانی لە دو ئاینەکەی ترنامۆ نەبو، بەڵام لە بڵاوکردنەوەی دا جیاواز بو، بەوەی لەسەردەمی موحەمەدی پێغەمبەر خۆی دا دەولەتی لێ دروست بو بەخێراو فراوانی زیاترەوە، لەدوای خۆی دیوی نادادی بەزویی دەرکەوت بەجۆرێک سەری وەچە ونەوەی کچەزای موحەمەدیشی خوارد و ئەوەی تائێستاش دیارە لە مەرگی نەخواستەی ( حوسەین) و براکانی دا . . لەوێوە ئاینزای شیعە سەری دەرهێنا و دەسەڵاتی بەنو ئومەیە و عەباسی

بەدوای دا شمشێری خوێناوی دەسەڵاتیان دەست بەدەست و وەچە بەوەچە دەگوێزرایەوە تادەگات بەم سەردەمەی ئێستا . .

ئەوانە ڕیچکەی گۆڕانی سێ ئاینەڕۆژهەڵاتیەکەن .

پرسیارێکە

ئاخۆ لەبەریەک کەوتنی سێ ئاینە کە لەدژبەری یەکتری دا، چی جیاوازیەکیان خوڵقاندووە؟

ئەوغەدرەی جولەکە بە سەرەتای دەسپێکی ئاینی کریستیانی کرد، هەلواسین و لەخاچدانی مەسیحی پەیامبەریان بەجۆرێک، (خاچ ) وەکو کەرەسەی سزاکە، کرا بەسمبولی کریستیانەکان بۆ ئەوەی ئاینی کریستیانی هەرگیزغەدری جولەکە لەبیر نەکەوەو بەجۆرێک بێزیان لە (ماچ (و خۆشەویتی جولەکە دێتەوە بەنیفاق و ناپاکی دەخوێننەوە، وەکو ماجەکەی ( یەهودای ئەسخەریوتی) بۆ کوڵمی مەسیح . .

لە تۆڵەی دا، ئەوروپیە کریستیانەکان ئەو رەشەکوژیەی لە کەمینەی جولەکەی کردووە کردوە . مەگەر لەناو زۆرینەی ئیسلام دا بەکەمینەی ئەرمەنی و سریانی و ئاشوری و ئێزدی یە کوردەکان کرابیت . .

گەڕانەوە بە لیکەوتنی ئیسلام بە ئەوروپای مەسیحی، لە پەڕینەوەی لەشکری تاریق بو بۆ ئیسپانیا وتا لە ئەوەندەی لە وڵاتی فەرەنگ بە ری پێ گیرا . .

دواتر تۆلەی کریستیانەکان، بەدەسپێکی هەڵمەتی خاچپەرستان بۆڕۆژهەڵاتی ئیسلامەکان و دەرپەراندنی ئیسلام لە ئیسپانیا و بەدرندەترین شیوە رەشيکوژ کران، کوشتن لەناو بردنیان بوبە چیرۆک ئەفسانەو حیکایەتی میللی دانشتوانی نیمچە دورگەی ئیبریا . .

بەدوای دا هێرشی پێچەوانەی عوسمانی یە تورکەکان لە ژێر تینی ئاینی دا بۆ سەر ئەوروپای ڕۆژهەڵات . .

بەدوای ئەوەش دا، هێرشی پێچەوانەیی کۆلؤنیالی ئەوروپی یەکان لژێر تێزی گەیاندنی شارستانی کریستیان ــ هێلینسی بۆ سەرڕۆژەهەڵات و هەمو جیهان، تائەم سات ونزیکانە. . .

ئەوانە پاشخانی هاتو بردی هەرسێ ئاینەکەن وەک نمایندەی دەسەڵات و دەوڵەت . .

لەکۆتای داوەکو تاک و کۆی ململانێ خوێناویەکە . .

نوسینی سەرتفەنگەکانی (برینتۆن تارانت) و هەڵبژاردنی ئارامترین و هێمنترین ولاتی وەکو ( نیوزیلاند) دیوی خوێناوی ئەو جەنگەن، کە وەلامی چەقۆو شمشێرە خوێناویەکانی داعشی پێ دەدەنەوە . .

. یاری شەترەنجی مەرگی ئەم مێژووە خوێناویە لە دەسپێک و برەوسەندن دایە، ئەگەر هەموتاکێک گیانی چاکە و ئارامی و پێکەوە ژیان ولێ بوردەیی خۆی توندو گورج نەکاتەوە . .

ئەوا، هیچ شتێک ناتوانێت ئەم ئاشی خوێنە بەئاسانی بوەستێنێت . .

حەمەسەعی باپیر

ستۆکهۆڵم . .

19-3-2019

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu