عێراقی٢٠٠٣ و سەرەتاکانی گەندەڵی .. ئا / حەمەسەعی باپیر

yawer

غازی عەجیل یاوەر کێ یە . . . ؟


یەکەم سەرۆک کۆماری عێراقە پاش داگیرکردنی ئەمریکا لە ٢٠٠٣بەدوادا . .
مێردی ( نەسرین بەرواری) یە کە لەسەر پشکی (پ. د. ک) بو بەوەزیر لەعیراق داو هەرلەوماوەیەدا هاوسەرگیری کرد لەگەڵ غازی عەجیل یاوەردا . .

* وەکالەتی یەندەرتاڵی ئەمریکی جیهانی، دەربارەی غازی عەجیل یاوەر لە٢٠١٧/٨/٧ نوسیویەتی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
غازی عەجیل یاوەر کە ئێستا تەمەنی چۆتە پەنجا ساڵی، تەنها ١٠ساڵی تەمەنی لە عیراق دا ژیاوە، باقی تری ژیانی لە نێوان کوەیت وسعودیە و لوبنان و لەندەن دا بردۆتە سەر. .

پێش ٢٥ساڵ لەئامریکا جێگیر بو، ویستی زانستی کۆمەڵناسی لەیەکێک لە زانکۆکانی ئەوێدا تەواوبکات، بۆی تەوا نەکرا !
هەوڵی خوێندنی داوە لە سعودیە، دیسان سەرکەوتو نەبووە . .

غازی یاوەر سەرۆک عەشیرەت نەبوە و لەسەر داب و نەریتی عەشیرەتی و ئاینی پەروەردە نەبووە، پاش داگیرکردنی عێراق بەسێ مانگ هاتۆتەوە عێراق، نەیزانیوە سەرۆک خێلەکانی عێراق کێن . .

جێنشینی سعودیە ( شاعەبدوڵای ئێستاکە) لای ئەمریکیەکان بۆی تێکوشا تا بکرێتە یەکەم سەرۆکی فەخری عێراق، چونکە یەکێک لەهاوسەرەکانی شاعەبدوڵا پوری غازی یاوەرە . .

یاوەر بەدرێژایی ژیانی هیچ بەرپرسیاریەکی سیاسی وکۆمەڵایەتی و شۆڕشگێڕی وعەشایەری لە ئەستۆ نەگرتووە، هیچ بروانامەیەکی نی یە، جگە لە بەڵگەنامەی ئامادەیی . .

هاوسەرگیری لەگەڵ ( نەسرین بەرواری ) وەزیری پێشودا کردوەو ئێستا لە بریتانیا جێگیر بون بەهۆی باری ناهەمواری عێراق لە ڕوی پلەی گەرمای پڕوکێنەرو تەقینەوەکانی کەدەبێتەوە هۆی کوشتنی ئەوانەی پێ یان دەگوترێت : عێراقی یە کڵۆڵەکان . .

خۆی و نەسرینی هاوژێنی موچەی مانگانەی خانەنشینی ( ٥٣) ملیۆن دیناری خشت وەردەگرن، ساڵانە موچەکەیان سەرونیو ملیار دینارە، بە بڕی(٦٣٦)دیناری عێراقی بێ کەمو کوڕبۆیان دەگەیەنرێتە ئەوێ . .

****

سوێند بەخودای بانی سەر، جگە لە عێراق لە هەروڵاتێکی تربوایە ئەوە نە دەخوڵقا، هەموجەماوەر دەرگای ماڵیان بەخاڵی دادەخست ودەهاتنە سەر شەقام ونەدەگەرانەوە تا ئەو موچە چەپەڵەیان پێ نەگەڕێننەوە بۆ سەرخەزێنە گشتی دەوڵەت، بەڵی، پشتمان چەماندەوە بۆ ئەم تەرحەکەسانە تا سواری کۆڵمان ببن . .
گەلۆ، ئێوەش لە خەوی قوڵ دا، بەردەوام پرخەتان بێت .

ئا / حەمەسەعی باپیر
ستۆکهۆڵم /
٢٤/٣/٢٠١٨
+++++++++++++++++++++++++++++++
*
لەواڵی (مجلة الف الباء) ە وە
https://www. facebook. com/alifabaa/

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu