خۆپێشاندانی چەند هەزار و چەند دە هەزارێك لە شەقامی ئەمەریكاییدا هیچ لە سیاسەتی سەرۆك دۆناڵد ترامپ ناگۆڕێت لەبەرئەوەی ئەو، هەر ئەو بەرنامەیە جێبەجێ دەكات، كە لە بانگەواشەی هەڵبژاردندا دەیوتەوە و دەنگی پێ هێنا. راگەیاندن چیی نەكردووە با بیكات و هیچ نرخێكی نییە. ئەو گەلەی دەنگی بە ترامپ دا و گەیاندی بە كۆچكی سپی، دەتوانێ پشتیوانیش لەو سیاسەتە بە خۆپێشاندانەوەی پێچەوانە بكات هەركات پێویست بێت. دیوار رۆنان بە درێژای سنووری مەكسیك، یان پشتیوانیكردن لە برێكزت لەلایەن ترامپەوە تەنانەت پێش ئەوەش گەلی بەریتانیاش دەنگی بۆ دابێ، نیشانەی گۆڕانی گەورەن لە بیركردنەوەی رۆئاوادا بە گشتی، كە ئەمەریكا خۆی بەردەوام رێبەر و سەركردەی گۆڕانە.
لە سەردەمی شەڕی سارددا، كە ماوەی نێوان 1945 تا 1990 دەگرێتەوە، بەشی رۆئاوای كەرتەی ئەوروپا سیاسەتێكی هەبوو لە هەندێك رووەوە جۆرێك بوو لە سۆسیالیزم. ئەو سەردەمە زۆر باسی كۆمۆنیزمی ئەوروپایییان دەكرد. سیاسەتەكە جگە لەوەی بەشێك بوو لەو شارستانییەتەی لە سەردەمی راپەڕینی ئەوروپاوە (واتە پێشی پێنسەت ساڵەوە) دەستی پێ كردبوو، هەروەها ترسێكیش بوو لە هەڕەشەی سۆسیالیزم، كە ئەو دەم لە هەڕەتی گەشەیدا بوو. لە كەوتنی بلۆكی سۆسیالیزمەوە لە 1990 ئەوروپای رۆئاوا لە ژانی ئەوەدایە لەو كەمۆكە بەرنامە سۆسیالیستییەی هەیبوو پاشەكشە بكات. نیشانەی گرینگی ئەمەش، جیابوونەوەی بەریتانیایە لە یەكەتیی ئەوروپا. هەرچەندە لە بەریتانیا ناوەخۆیدا و هەروەها ئەڵمانیا و فرەنسا و زۆر وڵاتی گرینگی ئەو یەكەتییەدا هێشتا بەرەی چەپ بەهێزە بەڵام بەلای زۆرەوە لە بەردەم هەڵكشانی رەوتی دەسەڕاست و ئەوپەڕی دەسەڕاستدا پاشەكشە دەكات. فرێكزت و نێگزت، واتە جیابوونەوەی فرەنسا و هۆڵەندا لە یەكەتیی ئەوروپا، ئەگەری لە گوێنن لە ساڵەیلی داهاتوودا روو بدەن.
سۆسیالیزمی ئەوروپایی زیاتر خۆی لە چاودێریی دروستی، پەروەراندن، باربووی دەوڵەت بۆ خەڵكی بێ داهات، هەروەها باوەشكردنەوە بۆ كۆچەر و ئاوارە و پەڕیوەی رۆهەڵاتی ئەوروپا و ناوچەی رۆهەڵاتی ناوەڕاست و كەرتەی ئەفەریقادا دەردەكەوێت، كە ئەمەش زیاتر برێتییە لە بەهایەلی مرۆڤایەتی و بەهایەلی مرۆڤایەتیش بەشێكی گرینگە لە بیركردنەوەی سۆسالیزم. بەڵام لەمەودوا چی تر كەرتەی ئەوروپا خۆی لەبەر لێشاوی هاتنی ئاوارە و پەڕیوە و كۆچەردا ناگرێت، ئەوانەی لە دنیای ئیسلامەوە دێن توندوتیژیشیان پێیە، ئەو لافاوی كۆچەی لە وڵاتەیلی كۆنە كۆمۆنیستەوە هاتووە بەشی رۆئاوای ئەوروپای راماڵیوە، ئەمانە كرێكاری لێوەشاوە هەرزانبان بوونەتە ركابەری كرێكار و شارەزای ناوەخۆیی. هەرچی ئاوارە و پەڕیوەی ناوچەیلی ئیسلامییە جاران كێشەیەكی ئەوتۆیان دروست نەدەكرد لەبەرئەوەی ناپسپۆڕ و نەشارەزا بوون نەیاندەتوانی ببن بە ركابەری كەس بەڵام بە هۆی هەڵكشانی هەڕەشەی ئیسلامی لامل لەو چەند ساڵەی دواییدا، كەڵكەڵەی ئەوە دروست بووە هەڵوەستەی لە ئاستدا بكەن.
ساڵی 2016 بۆ ماوەی چەند مانگێك لە فرەنسا پرسی (بوركینی) بوو بە كێشە. ئەوروپا نەك تەنیا بۆ دەسدرێژیی ئیسلامی لامل لە ئاست تەناهیی ژیان لە ناوەخۆی خۆیدا دەیەوێ هەڵوێستی تازە بگرێتە بەر، بگرە لەو پرسانەشدا، كە ناویان ناوە (دەسدرێژیكردن و پەلاماردانی بەهایەل). ئەوروپا تەواو ناڕەحەتە بە: ردێن بەردانەوە و حیجاب و جلوبەرگی ئیسلامییانە لە سۆنگەی ئەوەی بە دەسدرێژی و پەلاماریان دەژمێرێ بۆ بەهایەلی خۆی. هەر لەبەرئەوەش بوو یەكەتیی ئەوروپا لە 2016دا دەشێ بڵێین بە یەكجاری پرسی وەرنەگرتنی توركیای یەكلا كردەوە. لە فرەنسا رەوتی ئەوپەڕی دەسەڕات ئێستە دەنگی لە هەموو سەردەمێك نێرترە. مارین لوپان بەوپەڕی گەرمییەوە پشتیوانیی لە بانگەواشە هەڵبژاردنییەكەی دۆناڵد ترامپ كرد.
لە لایەكی ترەوە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پێش چەند رۆژێك كاتێ سەردانی سەرۆك دۆناڵد ترامپی كرد وتی هەردوو لامان لەوەدا رێكین چی تر هەقمان بەسەر دەسوەردان لە كاروباری وڵاتەیلەوە نەبێ، وتی "دروستكردنەوەی دنیا كاری ئێمە نییە". دەتوانین هەموو ئەوەی سەرەوە لە یەك رستەدا كۆی بكەینەوە ئەویش ئەوەیە: لە ساڵی 2016دا هەردوو رووداوی برێگزت و بردنەوەی ترامپ لە پێشبڕكەی سەرۆكایەتیی ئەمەریكادا دیرۆكی بوون و نیشانەی ئەوە بوون دنیا لەمەولا بە رووكارێكی تردا مل دەنێ. بێگومان هەموو ئەوەی لە سیاسەتی ئەمەریكا و رۆئاوادا بە گشتی بەڕێوەن رووبدەن رەنگە ناوچەكەی ئێمە لێی سوودەمەند نەبێ. یەك چت هەیە بە هیوای بین ئەویش گەرمیی سەرۆك ترامپە لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپەیلی سەرەڕۆی ئیسلامیدا. بەردەوام باسی ئەوە دەكات دەبێ لەگەڵ رووسیادا شانبەشانی یەك بۆ لەناوبردنی ئەو گرووپەیلە تێ بكۆشن.
بە كورتی دەتوانین بڵێین ئیسلام رۆڵێكی چەوتی لە مێژوودا گێڕا و بوو بە یەكێك لەو فاكتەرە پاڵنەرانەی، كە رۆئاوا بیر لە پاشەكشە لەو بەها مرۆڤایەتییانە بكاتەوە ئێمە دەیان ساڵ بوو لێیان سوودمەند بووین. ئیسلامی سەرەڕۆ هات سوودی لە بەهایەلی مافی مرۆڤ و ئازادیی گەڕان و مافی ژیان و ئازادیی ئاینی وەرگرت، ردێن بۆگەنێكی مێشك گواوی و ناحەز بە ژیانی مرۆڤییانە، وەك نێرەكەر بە شەقامی ئەوروپادا دەسووڕێتەوە و سیواك لە دەم وەردەدا، كەی بۆیشی لوا خۆی دەتەقێنێتەوە. وەك بینیمان پار چەند وڵاتێكی ئەوروپای رۆهەڵات بە ئاشكرا و بە رەسمی وتیان ناهێڵین یەك موسڵمان پێ بنێتە سەرزەویی وڵاتمان. ئەمەش بۆ خۆی بووە هۆیەكی تر لە درز تێكەوتنی بناخەی یەكەتیی ئەوروپا. هەر ئەوانیش راست دەڵێن، تۆ بەشداری نەكەیت لە بەهایەلی ئەو وڵاتەی بۆی دەچیت و تەناهی و بەختەوەریی خۆتت تێدا دۆزیوەتەوە، یان بەلایەنی كەمەوە رێزی نەگریت، بۆچی رووی تێ دەكەیت؟ پێش چەند رۆژێك سەرۆك ترەمپیش هەر ئەو قسەیەی كرد كاتێ وتی ئەوەی ئێمەی ناوێ نابێ روو لێرە بكات.
بێگومان ئابووری هۆی هەرە گرینگە لەو گۆڕانەی لە سیاسەتی رۆئاوادا باسی دەكەین. ئێستا ژمارەم لە بەردەستدا نییە بەڵام خوێندوومەتەوە و راچڵەكیوم بەو بڕە پارە زۆرانەی هەموو ساڵ كۆچەری ناوچەی ئیسلامی لە ئەوروپاوە دەینێرنەوە بۆ وڵاتەیلی خۆیان (بۆ نموونە مەغریب) یان ئەوەی مەكسیكیی ناو ئەمەریكا دەینێرنەوە بۆ مەكسیك. لێرەوە، وەك دەبینین گرینگترین دوو پرس لە سیاسەتی سەرۆك ترامپدا، یەكەمیان رووبەڕووبوونەوەی كۆچەر و ئاوارە و پەڕیوەیە، دووەمیان بەڕوودا هاتنەوەی تیرۆری ئیسلامییە، كە ئەمەیان بۆ ئێمە زۆر گرینگە. هەروەها ئەوەش لە سیاسەتی ترامپدا گرینگە، كە دەیەوێ رووبەڕووی دەسەڵاتی گەندەڵ لەم ناوچەیەی مەڕ خۆماندا ببێتەوە. من بە پێچەوانەی ئەوانەی ترامپ بە شێت و شوور دەزانن، لام وایە سەرۆكێكی مەزنە و لە سەردەمی ویدا گۆڕانی گەورە لەو دنیایەی خەریكە لەناو جۆرەوجۆر تەنگژەدا بتەقێتەوە، روو دەدەن.