وردبوونه‌وه له پارادۆكسی زۆری(*)
تێری لێین كارڵ
ئاماژه‌یه‌ك له وه‌رگێڕه‌وه
( تێری لێین كارڵ Terry Lynn Karl پرۆفیسۆری ئه‌مه‌ریكایی بواری زانسته سیاسیه‌كان ، 21ینۆڤێمبهری 1947 له‌دایك بووه . ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كاتی خۆی ساڵی 2007 له لایه‌ن – په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێڕاق –كه‌خوالێخۆشبوو نووسه‌ری ناسراو فالح عه‌بدولجه‌ببار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد كراوه به عه‌ره‌بی و وه‌كات له به‌غدا و هه‌ولێر و بێرووت بڵاوكراوه‌ته‌وه .
نووسه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یدا به ڕاشكاوی باسی گرفته په‌نهان و ئاشكراكانی نه‌وت ومه‌ترسییه‌كانی له وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت ده‌كا كه چۆن ئه‌گه‌ر پسپۆری دڵسۆز و لێزانی حیكمه‌تدار له پشت ئیداره‌دانییه‌وه نه‌بن له باتی خێر ده‌بێته به‌ڵا به‌سه‌ر خودی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه ونه‌ك هه‌ر گه‌شه‌ی ده‌وه‌ستێنێ یا دوای ده‌خا، به‌ڵكو ده‌یخاته ژێر باری قه‌رزی قورسیشه‌وه، له‌م بواره‌شدا نموونه و داتای حاشاهه‌ڵنه‌گر و هه‌ندێ جار به‌ڵگه‌نه‌ویست دێنێته‌وه به‌تایبه‌تی له ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتووه‌كاندا .
به‌هۆی گرینگی لێكۆڵینه‌وه‌كه و بۆ به‌رچاوڕوونی لایه‌نه پهیوهندیدارهكانبه پێویستم زانی بیكه‌م به كوردی، ده‌نا ڕه‌نگه بابه‌تی له‌م چه‌شنه كاری ئابووریزانان بێ تا خوێنه‌ر و بهدواداچوویهكیئهدهب و هونه‌ر . )
وه‌رگێڕ
وانه‌كانی ئه‌زموونی ئۆپێك
ته‌ڵه‌ی بنیاتی گه‌شه كه به نه‌وت به‌ڕێوه ده‌چێ
بڵێی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك چی‌یان كردووه - یا نه‌كردووه - بۆ گه‌یشتن به‌و
واتا زه‌لیله‌ی گه‌شه ؟ ئه‌گه‌ر هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك له وشك بوونی
سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت بترسن، ئه‌وا باسكییان لێ هه‌ڵماڵیوه كه (( تۆوی نه‌وت بچێنن ))
ئه‌مه‌ش ده‌ربڕینێكی به تهوسهوهیه، مه‌به‌ست لێی به‌كارهێنانی پاره‌ی نه‌وته بۆ بنیاتنانی
بنكه‌یه‌كی به‌رده‌وامی پێدانی ئابووری پاش نه‌وت له ڕێی پێشخستنی پیشه‌سازی قورس و
نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخان، یان له كوێ پێویست بوو وه‌به‌رهێنان له بواری به‌رگریدا .
هه‌ندێ وڵات وه‌ك فه‌نزوێللا تێگه‌یشتن كه هه‌ڵڕژانی پاره‌ی نه‌وت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانیاندا
گرفتی به‌ڕاستی لێ په‌یدا بوو بۆیه ده‌ستی دایه دروست كردنی سندوقی وه‌به‌رهێنان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ له‌خۆگرتنی دۆلاره‌كانی نه‌وت كه كاریگه‌ری پاشڤه‌بڕی پێچه‌وانه‌ی
لێ ناكه‌وێته‌وه .
به‌ڵام ئه‌م كۆششه كه به نییه‌تی پاكه‌وه كرا هیچی لێ شین نه‌بوو چونكه ((زهینیپاشهكهوت )) كه‌ماوه‌یه‌كی كورت بوو له گۆڕێ بوو زۆری نه‌برد ڕۆیشت و تا به‌خێرایی شێتایه‌تی خه‌رج كردن و ئاره‌زووی له سنووران به‌ده‌ر له قازانجویستیدا جێگه‌ی بگرێته‌وه .
به هۆی ئه‌و شێتایهتییهی نه‌وتیشه‌وه هه‌موو پشتیوانی سندووقه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ئابووری ناوخۆ
له ڕێگه‌ی خه‌رجیی حكوومه‌ته‌وه گه‌ڕێنرانه‌وه، به په‌ره‌سه‌ندنی (( ئاڵووده‌بوون )) به دۆلاری نه‌وت وای لێ هات ته‌نانه‌ت داهاتی خرۆشانی نه‌وتیش به‌شی تێر كردنی چڵێسی خه‌رج كردن نه‌كات .
كه ئاڵووێركارانی بێگانه‌ش ئامۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌وتیان به حیكمه‌تی واز له نه‌وت هێنان له قووڵاییاندا و هه‌وڵ دان بۆ باروبووی گه‌شه ی كه‌م قازانج(كه‌م ئه‌وسا) ده‌كرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌چوون زیاتر و زۆرتر قه‌رزیان ده‌كرد، زیاتر له تێكڕای قه‌رز كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به سه‌رچاوه‌ی نه‌وت نابه‌ستن . (20)
ئه‌م بڕه كه‌مه‌ی له ڕێی خه‌رج كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانیشه‌وه بۆ پاره كه ده‌یزانین، وانه‌یه‌كی به‌سوود و شایانی لێ وردبوونه‌وه‌یه . (21)
ڕێچكه گرتنی دۆلاره‌كانی نهوتیشكهبه لای نموونه‌ی دابه‌ش كردنی سیاسی قازانجدا ده‌شكێته‌وه هه‌رگیز سه‌یر نییه كه له نێوان 65 – 75 % له كۆی گشتی به‌رهه‌می ناوخۆ
دوای ساڵی 1974 بۆ به‌كاربردنی گشتی و تایبه‌تی بڕوا - كه پێشههموو شتێك بۆ ڕازی كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌ره‌كیانه‌یه پشتگیری ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌وت ده‌كه‌ن .
ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی جار شێوه‌ی پاڵپشتی و یارمه‌تیدانی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵ و لایه‌نه دیاریكراوانه و
خزم و براده‌ر و په‌یڕه‌وكارانی سیاسی حكوومه‌ت له ڕێگای به‌خشینی گرێبه‌ست به پێی بنچینه و پێوانهیهكهوه كه په‌یوه‌ندی به بازاڕه‌وه نییه وه‌رگرتووه (22) .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كۆی گشتی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه، واته 20-35% - ئه‌وا بۆ بنیاتنانی
سوپایه‌كی پێشكه‌وتوو وهبهردههێنرا یا به‌كارده‌هات .
ئابووری‌زان و شاره‌زایان ئه‌وانه‌ی كار له دامه‌زراوه‌كانی قه‌رزیی جیهاندا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌م جاربایهخ به شێوه‌ی ته‌رخان كردنی به‌رهه‌می نه‌وته‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئاماژه گه‌وره‌كانی ئابووری هاوسه‌نگ ده‌ربكه‌وێ گشتیان به خراپ كار له ئابووری كردن له ده‌وڵه‌تانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت ده‌به‌ستنه‌وه به خراپی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌م له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانه‌وه
یان زیاده‌ڕۆیی له فراوان كردنی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت .
له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌كیان له نێوان به‌جێهێنانی ئابووری و گۆڕانكاری دراماتیكی
سیاسی نه‌ده‌دی كه له وڵاتانێكی وه‌ك ئێران و فه‌نزوێللا و ئه‌نده‌نووسیا و جه‌زاییر
یان نایجیریادا ڕوویدا (23).
به‌ڵام ئه‌و پسپۆڕانه نازانن نه‌بوونی توانایی ئابووری بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕیاری لێ دراوهوهختێ له ڕووی سیاسییه‌وه سه‌یر دهكرێههڵهیهك له حسابان پێك ناهێنێ، ئه‌میشیان له بریتی ئه‌و به‌شێكی جه‌وهه‌رییه له حساباتی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ پاراستنی پشتیوانی له ڕێگای دابه‌ش كردنی
دۆلاره‌كانی نه‌وت به‌سه‌ر دۆست و هاوپه‌یماناندا .
دیسان ئه‌و پسپۆڕانه له‌وه‌ش ناگه‌ن چاكسازی ئابووری به‌بێ گۆڕانكارییه‌كی له‌ناكاوی
سیسته‌می حوكم جێبه‌جێ نابێ، به‌ڵكو ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش ده‌سته‌به‌رێكی به‌س نییه بۆ
گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كۆمه‌ڵناسان ڕایده‌سپێرن یان چاوه‌ڕوان بین به‌رپرسه
(( عه‌قڵانییه‌كان )) بیگرنه‌به‌ر .
له‌باتی ئه‌مه‌ش گشتی، ده‌بینین عه‌قڵانییه‌تی دۆلاری نه‌وت ڕوون و ئاشكراعهقڵێكی
قازانج ویسته، هیچیش به هانای نه‌هێشتنی ئه‌و ڕه‌فتاره له پێكه‌وه‌نانی شوێنكه‌وته و
لایهنگیردا نایێ (24 ) .
به‌م جۆره و دوور له خراپ به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری و خراپی له پرۆسه‌ی بڕیارداندا،
ده‌بینین هێزی ژێراوژێر هه‌یه، قووڵتر، خراپی جێبه‌جێ كردنی هه‌نارده‌كارانی نه‌وت
لێك ده‌داته‌وه، كه به ڕاستی جێی سه‌رسڕمانه .
كێشه‌كانی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت به‌شێكی له (( نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی )) ـه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێ، كه له ماوه‌ی خرۆشانی گازدا له شه‌سته‌كان تێبینی كرا، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش ده‌ری
ده‌خا ده‌ستكه‌وته زۆر و زه‌به‌نده‌كان كه له هه‌نارده‌كردنی شمه‌كه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه دێ
چۆن به‌های به‌ڕاستی دراو به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش توانای كێبه‌ركێی شمه‌كه هه‌نارده‌كراوه‌كانی دیكه ده‌شكێنێ .
له‌م ڕێڕه‌وه‌دا كه‌رتی كشتوكێڵ وكه‌رتی پیشه‌سازی دووچاری زیان ده‌بن .
دیاره به‌رده‌وام بوونی نه‌خۆشی هۆڵه‌ندیش هانی گه‌شه‌یه‌كی به‌هێز ده‌دا، به‌ڵام
زۆربه‌ی جار شێواو له لایه‌نی خزمه‌تگوزاری و گواستنه‌وه و چالاكی تری بێ بازاڕی
بازرگانی Non-tradables له‌هه‌مان كاتداپیشهسازی و كشتوكاڵیشبێ ئومێد ده‌كا -
ئه‌وه‌ش چالاكییه‌كه زۆربه‌ی زۆری داڕێژه‌رانی سیاسی ناتوانن به‌ره‌نگاری ببنه‌وه
یان بیوه‌ستێنن (25) .
به‌ڵام نه‌خۆشی هۆڵهندیكه به كۆسپی تر دهبهسترێتهوهزیانی ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی،
ڕێگه له چالاكی به‌رهه‌مهێنانی دوورئهنجام ده‌گرێ كه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی سه‌رچاوه‌ی
چك كردوودا وه‌ستاوه(26) .
لێ ئه‌وه به ته‌نیا ڕوویهكه له ڕووه‌كانی (( نه‌فره‌تی سه‌رچاوه‌كان ))(27) .
له‌مه‌دا لێتۆژهكان هه‌ر له ئاده‌م سمیسهوهله مه‌ترسی ده‌سكه‌وتی كانزاكاندا هوشداریان داوه، ، ئاده‌م سمیس وای وه‌سف كردووه كه : (( داهاتی ئه‌و پیاوانه‌یه پێیان خۆشه بهروبوومێكیان ده‌ست كه‌وێ نه‌یان چاندووه ))(28)
لێتۆژهكان وای ده‌بینن ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه زۆربه‌ی جار وا ده‌كه‌ن له‌باتی به‌رهه‌مهێنان خوارده‌مه‌نی له ده‌ره‌وه بهێنن و هانی به‌رخۆری ده‌ده‌ن، به گشتی لایه‌نگیری چالاكی
بێ به‌رهه‌من .
ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی له‌مه‌شدا ده‌كه‌وێته‌وه پلاندانان قورس ده‌كا و لاسهنگیله گه‌شه‌دا ئاڵۆز
ده‌كا، ئه‌مه‌ش دواجار ده‌مانگه‌یه‌نێته زیاتربوونی له‌مپه‌ر له ڕاستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی پیشه‌سازی به هۆی سستی بنیاتیی به ئابوورییه‌وه به‌ستراوه‌وه .
چه‌ندی وڵاتانی بێ نه‌وتن ڕه‌نگه به تواناتر بن له گۆڕینی سیاسه‌تی پیشه‌سازیان و به ئاسانتریش پاڵپشت به‌و بناغه‌یه‌وه بۆ زیاد كردنی توانای كێبه‌ركێ و زۆر كردنی داهاته‌كانیان له دراوی
سه‌خت و خێرا كردنی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه(29) .
كه‌چی له به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت پشت به ڕاڕهوێك بۆ گه‌شه ده‌به‌ستن
ناتوانن به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، چونكه سووته‌مه‌نی بزوێنه‌ری ئه‌و ڕێڕه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی
چك كردووه - به‌ڵكو قازانجی له‌و سه‌رچاوه‌یه‌شه‌وه دێ هه‌ربه‌خۆی كۆسپی به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی گۆڕانكاریه .
شكاندنی ته‌ڵه‌ی بونیات : ئاسۆی ئاینده
واتای خه‌مهێن بۆ ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك ئه‌گه‌ر بۆ بڕیاره سیاسییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه
یا بۆ كێشه‌ی بنیاتی قووڵتر، ئه‌وا پێكهاتنێكی سه‌رسوڕهێن له‌باره‌ی ڕاچێته‌ی پێویست
بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و واتایه هه‌یه (30) .
نیشانه به بیروڕای ئابووریزانانیش، شاره‌زایانی نه‌وت لهسهریانهكه نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌سكه‌وتی نه‌وته‌كانیان له ڕێگه‌ی سپاردنی به سندووقی دڵنیایی trust fund ده‌ره‌وه
(( خاوێن بكه‌نه‌وه ))، بۆ ئه‌وه‌ی له پیشه‌سازی سه‌رپێی خێرادا خۆیان به دوور بگرن و
پاڵپشتی پێویستیش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی شۆكی دابه‌زینی نرخ فه‌راهه‌م بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ریانه ئامرازی بازاڕ به‌كار بهێنن وه‌ك ئازاد كردنی بازرگانی( لیبڕالایهتی) و ئازاد كردنی سیسته‌می خه‌رج كردنی دراو و به‌تایبه‌تیكردن و لادانی پێشمه‌رج كه نرخ و كرێ و تێكڕای سوود ڕاده‌گرێ، ئه‌مه‌ش بۆ سنوور دانان بۆ ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له ئابووریدا و هه‌روه‌ها بۆ
مسۆگه‌ر كردنی سه‌قامگیری ئابووری گه‌وره macro وزامن كردنی توانای دراوی ناوخۆ
بۆ گۆڕینه‌وه، دیسان له‌سه‌ریانه ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیر فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ زامن كردنی مافی
موڵكداری و ویستی به‌رگرتن له نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی ، له‌سه‌ریانه به‌رهه‌می كشتوكاڵ و پیشه‌سازی به‌رز بكه‌نه‌وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ریانه چاكسازی له كه‌رتی داراییدا بكه‌ن بۆ
زیادكردنی سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندی و به‌هێز كردنی سیسته‌می بانكی به گشتی
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی سیسته‌می دادوه‌ری بۆ پاراستنی مافی موڵكداری و پشتگیری
به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پاش ئه‌وه‌ش له‌سه‌ریانه خه‌رجیی حكوومه‌ت تا سنووری
گونجاو كه‌م بكه‌نه‌وه و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی لادانی ئاره‌زوو بۆ زیاد كردنی به‌كاربردنی
ناوخۆ بۆ ڕازی كردنی دانیشتووانی تووڕه و خۆ به دوور گرتن له به‌رنامه‌ی كاری گشتی
كه ڕووكارێكی گه‌وره‌ی میللی هه‌یه، له جیاتی وه‌به‌رهێنانی درێژخایه‌ن له سیسته‌می ته‌ندورستی و سیسته‌می فێركردن كه به‌شداری له زیاد كردنی به‌رهه‌مدا ده‌كه‌ن .
به‌ڵام چه‌ندی ئه‌و ڕهچهتانهیش له شێوه ڕووتهكهیدا گونجاو بن، جێبه‌جێ كردنی له ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت كارێكی زۆر ئه‌سته‌مه .
هه‌ندێ له حكوومه ته‌كانی خاوه‌ن نه‌وت هه‌وڵیان دا قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت وێك بێننه‌وه و ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ی ئازادییان دایه بازرگانی و ئاڵوگۆڕی دراو سه‌ركه‌وتنێكی هه‌ستپێكراویان به پێوانه‌ی
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌كرد، ده‌ست خست، به‌ڵام ده‌ركه‌وت چاكسازی دیكه زۆر ئه‌سته‌متر بوو به هۆی ئه‌وه‌ی دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیشه‌یی بۆ ئابووری سیاسی وه‌ستاویInflexible ده‌وێ .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئابووریناسان ئێستا له‌سه‌ر كۆی گشتیی سیاسه‌ته‌كان ڕێكده‌كه‌ون كه
ده‌شێ گه‌شه‌ی ئابووری لێ په‌یدا ببێ و ئابووری ههمهجووری دوور له پشت به‌ستنی
تاكلایه‌نه به نه‌وت، به‌ڵام سه‌ركرده سیاسی و هاوپه‌یمانه‌كانیان له سه‌ركرده‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌وڵ ناده‌ن ئه‌م ڕه‌چه‌تانه جێبه‌جی بكه‌ن، لانی كه‌م به‌و داڕشته‌یه‌ی خراوه‌ته ڕوو
به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی بڕیار له ڕێگاكانی سوود وه‌رگرتن له سامانی نه‌وت ده‌ده‌ن
له بناغه‌دا به پێی شێوه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئابوورییه‌وه كه ئه‌و ڕه‌چه‌تانه‌ی تێدا خراوه‌ته ڕوو
دیاری ناكرێ، ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كه وه‌ك دیاره كه‌مێكی كه‌م نه‌بێ له ئابووریزانان تێی ناگه‌ن،
بۆیه كلیلی چاكسازیی سه‌ركه‌وتوو سیاسییه نه‌ك ئابووری .
با ئه‌و ڕه‌چه‌ته گونجاوه وه‌ربگرین به په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی (( پاك كردنه‌وه )).
ئه‌م سیاسه‌ته له نه‌رویج و ئالاسكا جێبه‌جێ كرا، به‌م ڕووكارهش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
به‌ڵام به ده‌ستوور پاڵپشتی كرا بوو كه نه‌هێڵێ حكوومه‌ته‌كان پشتیوانی سندووقه‌كانی نه‌وت
بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كار بهێنن به‌ده‌ر له‌و ئامانجانه‌ی ئه‌و سندووقانه‌ی بۆ داندراوه، سه‌ره‌ڕای گونجاندنی ده‌ستوور، قانوونی تایبه‌تیش هه‌یه داهاته‌كان ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داڕێژه‌رانی سیاسه‌ت، ئهمهشبه ڕووی توانایان له به‌كارهێنانی ئه‌و سندووقانه‌دا
ده‌وه‌ستێ، لێره‌ڕا سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تێكی ئاوا پێشه‌كی ده‌خوازێ سیسته‌مێكی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و كارا هه‌بێ له توانایدا بێ به‌ره‌نگاری دزی وگه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و ڕووبه‌ده‌ریی (شه‌فافییه‌ت) له به‌كارهێنان وبه‌ڕێوه‌بردنی بودجه‌ی قبووڵ بێ، هه‌روه‌ها هه‌بوونی بانكێكی ناوه‌ندی تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ ، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پێویستییه خێرا و لهناكاوهكان– ئه‌م مه‌رجانه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌كی مانادار و له هیچ وڵاتێك له وڵاتانی ئۆپێك فه‌راهه‌م نابن .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگای له‌م چه‌شنه كه توانای به‌ستنه‌وه‌ی حوكمبهدهستانی هه‌بێ
نه‌بێت، داخۆ چی پاڵ به‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌نێ خۆبه‌خش ده‌ستیان ببه‌ستنه‌وه و قبووڵیان بێ
داهاتی نه‌وت پاك بكرێته‌وه ؟
یان با له‌باتی پاك كردنه‌وه، مه‌رجه‌كانی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ربگرین
كه له ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی په‌ره‌سێن هێزی به سه‌قامگیریی گه‌وره‌ی ئابووری دا .
پسپۆرانی نه‌وت وای ده‌بینن ئه‌و ڕه‌چه‌تانه‌ی ڕوویان له كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجی و
سنوور دانان له پاڵپشتی كردنی نرخی شمه‌ك - واته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فریوخواردن
به ئاراسته كردنی دۆلاره‌كانی نه‌وت بۆ به‌كاربردنی تایبه‌تی و ڕازی كردنی كاتی -
ئه‌مه‌ش له لایه‌نی سیاسییه‌وه ، له هه‌ر كوێیك دانیشتووانه‌كه‌ی فێری خێروبێر بووبن و
وایان لێ دێڕقیان له هه‌موو دیارده‌یه‌كی ده‌ستگرتنه‌وه ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت مه‌یلیان به لای به‌رهه‌ڵستی كردنی ئه‌م جۆره چاكسازیانه دایه
تا بۆیان بلوێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر، به ویستی خۆپاراستن له تۆمه‌تباركردنیان له لایه‌ن دانیشتووانه‌وه كه بێگومان به دوای هه‌ر چاكسازییه‌كه‌وه دێ .
سه‌رباری ئه‌وه‌ش ماده‌م ئاینده هه‌رێی خرۆشانی تری نه‌وتی هه‌ڵگرتووه كه‌واته داهاتی زۆرتر ده‌هێنێ، چاكسازی به ده‌ستگرتنه‌وه له چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه په‌سندتر ده‌رده‌كه‌وێ
باش نییه، به‌ڵكو پێویستیش نییه به‌وه‌ی ده‌توانن داهاتی داهاتووی نه‌وت وه‌ك مهروونه
به‌كار بهێنن كه ده‌توانرێ قه‌رزی پێ بكرێ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی له له‌ده‌ستدانی
پشتیوانی سیاسی كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ كردنی چاكسازی ئابووری نامیللیهوه دێ .
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه به پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تانی هاوكووفیان كه نه‌وتیان نییه ده‌توانن ماوه‌یه‌كی درێژتر به‌ره‌نگاری چاكسازی ببنه‌وه .
به‌رنامه‌ی ده‌ستگرتنه‌وه - به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی زیادبوونی نرخی سووته‌مه‌نی له‌خۆ ده‌گرێ –
زۆر جار له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنیدا ئاژاوه‌گێڕی و توندوتیژی ههڵدایسێنێ .
به‌داخه‌وه مێژوو خۆی به‌ڕاستی دووباره ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌یش كه ڕه‌چه‌ته‌كان بانگمان ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی ئاراسته‌كان ڕوونن و زۆریشن، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌وانی دیكه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وتدا جێبه‌جێ ده‌بێ، چونكه زۆری داهاتی نه‌وت حساباتی ته‌نانه‌ت
زۆربه‌ی سیاسییه باش و بهحیكمهتهكانیش ده‌گۆڕێ، ئه‌مه‌ش توانای وانه لێ وه‌رگرتن
گرانتر ده‌كا، نه‌ك هه‌ر له نێوان وڵاتێك و ئه‌ویدی به‌ڵكو له ناوخۆی وڵاتانیشدا (31).
بۆیه ئاسۆ له پێش ئه‌وانه‌ی دێن (نوێیه‌كان) بۆ بازاڕی وزه‌ی جیهانی به‌و ڕه‌نگه دره‌وشاوه نییه
وه‌ك ئازه‌ربایجان و كازاخستان كه له ئه‌زموونی وڵاتانی ئۆپێكه‌وه فێر بن، له كاتێكدا له دۆخی
سه‌رگه‌رمیی نه‌وتی دان .
ئه‌مه به پله‌یه‌كی گه‌وره‌تریش ڕاست ده‌رده‌چێ ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وت زۆروزه‌به‌ند بێ و
سیسته‌می سیاسیش ناوه‌ندگه‌راییه‌كی به زه‌بر بێ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاوێته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری بێ و په‌یكه‌ری كارگێڕی لاواز بێ و ده‌وڵه‌ت بنكه‌یه‌كی باج له جیاتی داهاتی نه‌وتی تێدا نه‌بێ له سێبه‌ری ئه‌م بارودۆخه‌دا ده‌بینین ئه‌و كۆششه‌ی ده‌درێ بۆ خۆلادان له كه‌وتنه ناو
(( سهیرایهتیزۆری ))به فیڕۆ ده‌چێ (32) .
به‌ڵام هه‌وڵه سه‌ركه‌وتووه‌كان له به‌كارهێنانی دۆلاره‌كانی نه‌وت به‌كارهێنانێكی حه‌كیمانه
پێش هه‌موو شتێك له‌سه‌ر دژهفشاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌وه‌ستێ كه توانای هه‌بێ ئه‌وه بوه‌ستێنێ كه له بابه‌تێكی تردا (( به پترۆلكردن )) ناومان هێنا، واته ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی
ده‌وڵه‌تی وا لێ كردن تاكلایه‌نه پشت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ببه‌ستن و سیسته‌مه سیاسییه‌كانی دووچاری ئاڵووده بوون به دۆلاری نه‌وت كرد (33) .
ئه‌مه‌ش بنیاتنانی توانایه‌كی سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان تێدایهدهوێ، كه نه‌ك هه‌ر
دوورن له، به‌ڵكو دژ به‌و پهرهپێدانهیشن به نه‌وت ده‌كرێ، سه‌ندیكای ماسیگران به نموونه
دژی به‌كارهێنانی نه‌وته كه ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌ی ژیانیان پیس بكا .
هه‌روه‌ها بنیاتنانی توانای ده‌وڵه‌ت له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه به‌هێزه‌كانی
گرێ‌دراو به نه‌وت .
ئه‌م جۆره چاكسازیانهیش پێویسته ئامانجی سنوور دانان بێ بۆ مه‌یلی هاوچه‌ق بوون و
داكوتان كه وه‌به‌رهێنانی نه‌وت بۆ سیسته‌می سیاسی ده‌ڕه‌خسێنێ ، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای سنوور دانان بۆ هاوپه‌یمانییه‌تی به‌هێزی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران وكۆمپانیاكانی نه‌وت كه سه‌ره‌تا كاتێ داهاتی نه‌وت وردبینییه‌كی ئه‌وتۆی توندی نه‌بووه پێك هێنراوه(34) .
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خولقێنه‌ر - مه‌به‌ستیشمان له‌وه به‌هێز كردنی فشاری توند كه بایی ئه‌وه بكا پاڵنه‌ری قازانجی پێ ڕابگیرێ - ده‌خوازێ له هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و جیهانی، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه یه‌ك یه‌ك له ده‌وڵه‌تانی ئاماژه پێكراو به‌ڕێوه بچێ و پێویستیشه له پێش هه‌موو شتێك‌دا چاكسازیخواز بێ، پێشخستنی داموده‌زگای ئیداره‌ی حكوومه‌تێك كه به سازه‌نده‌یی و لێهاتویی پێك هێنرابێ، پارێزراو له سیسته‌می خزمخزمێنه و پێشخستنیئهو سیسته‌می باجانه‌ی
پشت به نه‌وت نابه‌ستن، هه‌روه‌ها داموده‌زگه‌ی دیموكراسی ڕووبه‌ده‌ر كه بایی ئه‌وه‌نده به‌هێز بێ ڕێگیری له هاوپهیمانیایهتی نێوان بهرژهوهندییهڕهگهزجیاوازهكانی نه‌وت و سه‌ركرده سیاسیه‌كان بكات .
بوونی هۆكارێك له‌و هۆكارانه بێ هۆكاره‌كانی تر - واته بوونی داموده‌زگای دیموكراسی
به‌ڵام به‌بێ توانای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت - هه‌رگیز به‌س نییه، كۆكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی
هێزه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی په‌یكه‌ری كارگێڕایهتیهكی كارا و فهرمانڕهواییهتێكی
دیموكراسی تاكه ڕێگه‌ی كۆتایی پێهێنانی پارادۆكسی زۆرییه (35) .
وه‌ختی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بارترین هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ پێكه‌وه‌نانی داموده‌زگای
سیاسی و كارگێڕی وا توانای به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وتی هه‌بێ، به‌ڕاستیش ئه‌م وه‌ختانه
ڕه‌نگه تاكه هه‌ل بن بۆ ده‌رهێنانی ده‌وڵه‌تانی نه‌وت له بازنه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌تاڵ بۆ
بازنه‌ی گه‌شه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو .
ئینجا چونكه ئه‌مه ده‌زگای ڕاژه‌ی مه‌ده‌نی ده‌وێ، واته كاربهڕێوهبهرییهك به سازنده‌یی و لێهاتووییه‌وه پێك هێنرابێ و جێی سیسته‌می دامهزراندنیخزم و په‌یڕه‌وكاران بگرێته‌وه ،
له توانادایه پاڵپشتی سیاسی بۆ چاك كردنی داموده‌زگای كارگێڕی له كاتی دابه‌زینی نرخدا له‌سه‌ر بنیات بنرێ، به‌ڵام وه‌ختێ نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه پاڵنه‌ری گلدانه‌وه‌ی باشترین كاری
ده‌وڵه‌ت بۆ خزم و دۆستان به‌هێزتره له‌وه‌ی ڕه‌ت بكرێته‌وه .
سه‌رباری ئه‌وه‌ش دابه‌زینی نرخ هه‌وڵ بۆ (نامه‌ركه‌زی) سیسته‌می سیاسی له ڕێی دانانی
كۆسپ و له‌مپه‌ر كه توانای ڕێگری ده‌سه‌ڵاتداره بهرزخوازهكانی هه‌بێ ئاسان ده‌كا ،
به تایبه‌تیله بنیاتنانی داموده‌زگه‌یه‌كی كارگێڕیی به‌هێز و ملكه‌چی لێپرسینه‌وه كه ده‌توانێ ئه‌و ڕۆڵه ببینێ.
دواجار، به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌رته‌كانی دی جگه له نه‌وت ئه‌وه‌ی توانای هێواش كردنه‌وه‌ی شێوه‌ی گه‌شه‌ی به په‌له‌په‌ل و زیاده‌ڕۆ له بهرزخوازایهتی كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ خرۆشانی نرخی نه‌وته‌وه دێ، هیچ نه‌بێ، لانی كه‌م
بۆ خۆپاراستن له كاری بێ به‌های قه‌واره گه‌وره كه سه‌رده‌می خرۆشانی نه‌وتی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پێ ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دیاره به‌رژه‌وه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بێجگه له نه‌وت
له وڵاتێك بۆ ئه‌ویتر جیاواز ده‌بێ، له ئێران‌دا ده‌بینین ئه‌و هێزانه‌ی له بازاڕدان (بازاڕی ئاسایی)
هه‌روه‌ها له بواره ئایینیه‌كان .
به‌ڵام له نه‌رویج، له نه‌رویج ژووره‌كانی بازرگانی ده‌سه‌ڵاتدار و بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش
پیشه‌ی ماسیگری و ژینگه ده‌پارێزن، كه‌چی له ئوكوادۆر و نایجیریا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی پشت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ستوو له لایه‌ن دانیشتووانی خۆجێی و
بزووتنه‌وه جیهانییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌یه، كه سوورن له‌سه‌ر پارێزگاری كردن له
جێی ژیانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان و بزاڤه جیهانییه‌كانی ژینگه كه زراویان له پیسبوونێكی به‌رباد چووه به‌هۆی نه‌وته‌وه، ئاكامی له‌به‌ر ڕۆیشتنی په‌ڵه‌ی چهوراییزهبهللاح بۆ ناو ده‌ریا كه ڕه‌نگه ڕوو بدا وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێشهاتی ترسناكی ئیكسۆن فاڵدیزدا بوو .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌و هێزانه‌دا هاوبه‌شه باوه‌ڕیانه به گه‌شه‌ی خێرا كه به‌هۆی نه‌وته‌وه و
به نرخێكی گران كه ئه‌و چالاكییه ئابووریانه و ئه‌وان به‌هایانه و شێوازی ئه‌و ژیانه‌ی خۆشه‌ویسته لایان وێران ده‌كا، ئه‌و بهرژهوهندیانهیش له شێوه‌ی سیاسیاندا چالاك دهكرێنهوهوبه ورووژاندنی مشت‌ومڕ له‌باره‌ی به‌نموونه گه‌شه‌پێدانه‌وه، پشكدار ده‌بن له خاو كردنه‌وه‌ی پرۆسێسی دروست كردنی بڕیار، ئه‌وه‌شیان ڕه‌نگه لانی كه‌م یارمه‌تی پاراستنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی
زیانبه‌خش بدا كه بڕیار وه‌رگرتنی كاتی گه‌شانه‌وه‌ی نه‌وتی پێ ده‌ناسرێته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی
خۆپارێزیش ده‌دا له هه‌ندێ لایه‌نی كه‌موكوڕی پلاندانان‌و خۆپارێزی نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی پێویستی نێوان سیاسه‌تی هه‌مه‌چه‌شندا و خۆ به‌دوورگرتن له پڕۆژه‌ی زه‌به‌للاح كه ئه‌نگیزه‌ی
سه‌رشێتیی خرۆشانی نه‌وتی له‌گه‌ڵدا دێ .
ئه‌و پڕۆژه هه‌ڵه‌شانه له بنیاتنانی پیشه‌سازی فرۆكه‌وانی ئه‌نده‌نووسیا، یاخود بنیاتنانی پایته‌ختێكی نوێ له نایجیریا، یا لێدانی ڕووبارێكی ده‌ستكرد له لیبیا، یان به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی نوێ له ئێران نموونه‌ن كه هه‌مووشیان بهبهههدهردانی نابه‌جێی ده‌رامه‌ت ته‌واو ده‌بن .
هاندانی ڕێكخراوه جیهانییه‌كان و حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ سنووردانان
بۆ قه‌رز كردن به بارمته‌ی نه‌وت له كاتی بنیاتنانی ده‌زگای كارگێڕی مه‌ده‌نی و له‌نگه‌ر پێگرتنی سیسته‌می باج هه‌مان ڕوه‌تی بنیاتنانی گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له سعوودیه یا
دروست كردنی گه‌وروترین مزگه‌وت له میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بیدا نابێ، هاندانی كۆمپانیاكانی نه‌وتیش بۆ پێویستی به‌هێز كردنی ڕێكخراوه‌كانی به‌رگریكار له مافی مرۆڤ و
له حوكمی قانوون و له ژینگه دیاره كارێكی ساویلكانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌رپرسیاری كۆمپانیاكانی نه‌وت له هه‌وه‌ڵه‌وه به‌ڕاستی بیریان له‌مه كردبێته‌وه، هه‌روه‌ها فشاری ناوخۆ و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێ له حكوومه‌ته ناوه‌ندخوازه تونده‌كان كه ناوه‌ندگه‌رایی كه‌م بكه‌نه‌وه
هیچ ئاكامێكی ده‌موده‌ستی لێ به‌رهه‌م نایێ، به‌ڵام ئه‌لته‌رناتیف ڕوونه : ده‌كرێ هه‌نارده‌كارانی نه‌وت ڕێڕه‌وی ئیسپانیای سه‌ده‌ی شازده‌م بگرن دوای گه‌شانه‌وه‌ی به هۆی زێڕ و زیوه‌وه
تا وه‌ك ئه‌ویش چه‌ندان سه‌ده بۆ بن دواكه‌وتوویی هه‌رێمایه‌تی شۆڕ ببنه‌وه .
له به‌رابه‌ردا ده‌بێ بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له ناوخۆی ئه‌و وڵاتانه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ببێته هۆی
كه‌م بوونه‌وه‌ی فریاگوزاریه‌كانی نه‌وت كه شۆكی ناوه‌ناوه‌ی له به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی لێ
په‌یدا ده‌بێ ئینجا له دواییدا دابه‌زین كه شێوه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه وه‌رده‌گرێ و سه‌قامگیری جیهان
تێك ده‌دا، نرخی له خواره‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ( پاییزی 1999)هه‌لێكی شایان پێك دێنێ بۆ داهێنانی
گه‌شه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز .
به‌ڵام كه نرخ له سه‌روبه‌ندی به‌رزبوونه‌وه دایه، ئه‌و هه‌له ته‌مه‌ن درێژ نابێ .
سه‌یرایه‌تییه‌كه، له‌وه‌دایه نرخی به‌رز به لای داخستنی په‌نجه‌ره‌ی چاكسازیدا
ده‌شكێته‌وه .
ئا ئه‌مه‌یه پارادۆكسی زۆری .
په‌راوێز
(20) Karl (1997) p. 29.
(21) له ڕواڵه‌تی ئاژاوه‌ی كه له خرۆشانهكانی نه‌وته‌وه دێ ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك
خۆیان تۆماری ژمێریان له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی زیادبوونه لهناكاوهكان
ناخه‌نه به‌رده‌ست، ئه‌و ژمارانه‌ی لێره‌شدا هاتوون ته‌نیا خهمڵاندنێكه
گلیب و ئامۆزیگار هێناویانه :
Gelb (1988) and Jahangir Amuzegar, “OPEC as Omen”, Foreign affairs, 77, no 6 (November/December, 1998).
(22) دۆلاره‌كانی نه‌وتێ بۆ پشتگیری شمه‌كی به‌كاربه‌ری وه‌ك سووته‌مه‌نی،
نیشته‌جێبوون، خزمه‌تگوزاری گشتیی ( ته‌ندروستی، فێركردن ) و سووده گشتییه‌كان
( ئاو، كاره‌با ) ده‌درێ .
به‌ڵام پشتگیری نرخ بۆ كه‌رتی تایبه‌تی زۆر گه‌وره‌تره له زۆبه‌ی وڵاتان به تایبه‌تی
له لێبووردن له باج و داشكاندنی نرخی كاره‌با و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و پێناسه‌ی گومرگ و
شتی دیكه‌ی له‌م بابه‌ته .
ئامۆزیگار ده‌ڵێ پشتگیری كردنی نرخی شمه‌ك له ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو ساڵانه له نێوان
10 - 20 % له كۆی ده‌سكه‌وتی نیشتمانی هه‌ڵده‌لووشێ ، بڕوانه :
Amuzegar(1998)p
(23) جه‌هانگیر ئامۆزیگار كه ڕاوێژكارێكی ئابووری جیهانیی و وه‌زیری پێشووی دارایی
سه‌رده‌می شای ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی له‌و ڕه‌نگه له نێوان كارسازی ئابووری و گۆڕانكاریه سیاسیه‌كاندا هه‌بێ ، ئه‌و ده‌نووسێ ده‌ڵێ : (( ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له ڕووداوه ناخۆشه‌كانی لێ باوێینه ده‌رێ كه هیچ په‌یوه‌ندییان به نه‌وته‌وه نییه - شوڕشی ئێران –دوو شه‌ڕی وێرانكه‌ری نێوان عیراق و دراوسێكانی، كوده‌تای نایجیریا و قه‌ته‌ر و فه‌نزوێللا – ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئۆپێك بینیان
له لاسه‌نگی ته‌رازووی پێدان و له ده‌ست ده‌رچوونی هه‌ڵاوسان شتی تری له‌م بابه‌ته له ئه‌نجامی شاشی له لێكدانه‌وه وخه‌مڵاندن و خراپی كارگێڕیه له‌و وڵاتانه ))– هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ل 199
(24) وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژێ گۆنزالۆ باریۆس یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی دیموكراسییه‌ت
له فه‌نزه‌وێللا ئاماژه‌ی پێداوه و وتوویه‌تی : (( خه‌ڵكی دزی ده‌كه‌ن، چونكه
كه‌س نییه ڕێگه‌یان لێ بگرێ ))– دیدارێك له‌گه‌ڵ نووسه‌ر :
كاراكاس، فه‌نزوێللا هاوینی 1979 .
(25) See W. Max Corden, “Booming Sector and Dutch Disease Economic: A Survey”, Working Paper 079 (Canberra, Australia: Australian National University, 1982); and J. Peter Neary, ed. , Natural Resources and the Macroeconomy (Cambridge, MA: MIT Press, 1986)
(26) See T. J. C. Robinson, Economic Theories of Exhaustible Resources (London: Routledge, 1989).
(27) See Richard Auty, Sustaining Development in Mineral Economics: The Resource Curse Thesis (London: Routledge, 1993); and Richard Auty, “Industrial Policy Reform in Six Large Newly Industrializing Countries: The Resource Curse Thesis, World Development”, 22, no. 1 (1994) pp. 11-26.
(28) Adam Smith, An Inquiry into the Nature and Causes of the Wealth of Nations (New York): Modern Library, (1937) p. 399.
(29) Auty (1994), pp. 11-26; qnd Karl (1997).
(30) به نموونه سه‌یری هاوتایی نێوان ڕه‌چه‌ته‌كانی ئامۆزیگار و كریستۆفه‌ر ڕۆزنبێگ
بكه
Christoph Rosenberg and TapioSaavalainen. “Dealing with Azerbaijan’s Oil Boom”, IMF Working Paper 35, no 3 (September 1998) Amuzegar (1998).
هه‌مان ئه‌و ڕاچێتانه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گۆڕانكاری له بانكی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بینینه‌وه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌قامگیریی ئابووری گه‌وره‌وه ( ماكرۆ ) هه‌یه ئه‌وه چاره‌سه‌ریه‌كانی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵتی لێكیان ده‌كاته‌وه .
(31) گه‌یشته ئهوهیدهسهڵاتداریهتی مه‌كسیك پارێزێكی زۆر وه‌ربگرێ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كاره‌ساتباری بینی كه له سیاسه‌ته‌كانی خه‌رجی فهنزهوێللای هاوسێی
كه‌وتبوه‌وه .
به‌رپرسان به نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێره‌یان گوت ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
(( له سیناریۆی فه‌نزوێللا دوور بكه‌ونه‌وه )) كه‌چی له دوایدا هاتنه‌وه سه‌ر هه‌مان ڕێگا
ئه‌وان هه‌ر خه‌رجیان ده‌كرد، ماده‌م داهات هه‌ڵده‌ڕژا، Karl (1979)
(32)بۆ گفتوگۆی ئاسۆی سه‌رچاوه‌ی تازه له گۆلی ده‌ریای ڕه‌ش، ته‌ماشای
كتێبه‌كه‌مان : پارادۆكسی زۆری بكه The Paradox of the Plenty .
(33) Karl (1979) pp. 44-70
(34) گرینگه ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته دواجار فشاری مه‌ترسیدار
په‌یدا ده‌كا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی له نه‌وت سه‌رچاوه‌گرتوو ده‌بێته هۆی
دروست بوونی چینێكی ناوه‌ندی گه‌شه‌كردوو، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ندان ده‌یه‌ی ده‌وێ و
باشترین وه‌سف كردنیش بۆ گۆڕانی هاوپهیمانیهتهكانی نێوان كۆمپانیا و ده‌سه‌ڵاتداران
ئه‌وه‌یه فرانكلین توگوێڵ F. Tugwell نووسیویه‌تی وه‌ختێ ڕێككه‌وتنی نێوان سه‌ركرده سیاسیه‌كان و كۆمپانیاكانی نه‌وتی فره‌ڕه‌گه‌ز وا باس ده‌كا كه به تێپه‌ڕینی كات گه‌شه ده‌كا و كه‌رتی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ په‌ره‌ده‌سێنن به‌ره‌و زه‌مینه خۆشكردنێك كه دان و ستانی سه‌خت بۆ دیاریكردنی ڕێگه‌كانی دابه‌شكردنی قازانجی نه‌وتی له ده‌وردا ده‌خوولێته‌وه، بڕوانه :
Franklin Tugwell, the Politics of Oil in Venezuela (Stanford, CA: Stanford University Press, 1975).
(35) ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و وانه‌یه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی نه‌رویج له خرۆشانی نه‌وتیدا
وه‌رگیراوه . Karl (1979) pp . 213-221