وردبوونه‌وه له پارادۆكسی زۆری (*)
تێری لێین كارڵ
ئاماژه‌یه‌ك له وه‌رگێڕه‌وه
( تێری لێین كارڵ Terry Lynn Karl پرۆفیسۆری ئه‌مه‌ریكایی بواری زانسته سیاسیه‌كان ، 21ینۆڤێمبهری 1947 له‌دایك بووه . ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كاتی خۆی ساڵی 2007 له لایه‌ن – په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێڕاق –كه‌خوالێخۆشبوو نووسه‌ری ناسراو فالح عه‌بدولجه‌ببار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد كراوه به عه‌ره‌بی و وه‌كات له به‌غدا و هه‌ولێر و بێرووت بڵاوكراوه‌ته‌وه .
نووسه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یدا به ڕاشكاوی باسی گرفته په‌نهان و ئاشكراكانی نه‌وت ومه‌ترسییه‌كانی له وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت ده‌كا كه چۆن ئه‌گه‌ر پسپۆری دڵسۆز و لێزانی حیكمه‌تدار له پشت ئیداره‌دانییه‌وه نه‌بن له باتی خێر ده‌بێته به‌ڵا به‌سه‌ر خودی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه ونه‌ك هه‌ر گه‌شه‌ی ده‌وه‌ستێنێ یا دوای ده‌خا، به‌ڵكو ده‌یخاته ژێر باری قه‌رزی قورسیشه‌وه، له‌م بواره‌شدا نموونه و داتای حاشاهه‌ڵنه‌گر و هه‌ندێ جار به‌ڵگه‌نه‌ویست دێنێته‌وه به‌تایبه‌تی له ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتووه‌كاندا .
به‌هۆی گرینگی لێكۆڵینه‌وه‌كه و بۆ به‌رچاوڕوونی لایه‌نه پهیوهندیدارهكانبه پێویستم زانی بیكه‌م به كوردی، ده‌نا ڕه‌نگه بابه‌تی له‌م چه‌شنه كاری ئابووریزانان بێ تا خوێنه‌ر و بهدواداچوویهكیئهدهب و هونه‌ر . )
وه‌رگێڕ
تۆماری ئۆپێك
كارڕایی سیاسی و ئابووری وڵاتانی ئۆپێك دوای سێ شه‌پۆلی خرۆشانی نه‌وت گه‌واهییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره به‌سه‌ر ئه‌م ته‌ڵه داڕێژراوه‌دا .
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی زیاتر لێتۆژ نیگه‌ران ده‌كا كه له تۆماری ئه‌و وڵاتانه‌دا ، نێوان ئه‌و دوو ده‌یه‌یه ده‌كۆڵێته‌وه سه‌ره‌تای حه‌فتایه‌كان به‌دوای خرۆشانی نه‌وته‌وه هاتن ئه‌وه‌یه، وڵاتانی تر به كرده‌نی به پله‌ی جیاواز پاشه‌كشه‌یان له گۆڕینی ئه‌و زۆربوونه گه‌وره‌یه‌ی له كۆی به‌رهه‌می ناوخۆدا GDP بۆ خۆشگوزه‌رانی هاوشێوه له ژیانی گه‌له‌كانیاندا كرد، له‌باتی ئه‌وه له بارێكی خراپتر له‌وه‌ی یه‌كه‌مین جار بۆی ده‌چین ده‌یانبینین، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌ده‌ست داڕمانی كشتوكێڵ و كه‌رتی پیشه‌سازی و داڕمانی سیسته‌می بانكی و كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته‌وه گیرۆده‌ن، نیشانه‌ی بنچینه‌یش هه‌یه پێمان ده‌ڵێ كه دۆخی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه خراپتره له باری زۆر له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی نه‌وتیان نییه و ململانێ‌یان له پێناوی ئه‌وه‌دا كردووه خۆیان له‌گه‌ڵ زۆر بوونی لیسته‌كانی وزه‌دا بگونجێنن .
هه‌ر كه گه‌یشتینه ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌كان وای لێ هات كورتهێنانی ساڵانه‌ی وڵاتانی ئۆپێك
له شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری له جیهانی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو له هه‌مووان زۆرتر بێ
ئیتر گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه له پێشان زیاتر پشت به هه‌نارده‌ی تاك شمه‌كی ببه‌ستن
هه‌روه‌ها قه‌رزه‌كانیان زۆر زیادی كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك
كه‌وتنه به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین ده‌ستگرتنه‌وه (تقشف) كه له میانی ئه‌و چوار ده‌یه‌یه‌ی
ڕابردوودا پێیدا تێپه‌ڕیون . (11)
ڕوانینێكی وردی ده‌رهاوێشته به‌رده‌سته‌كان وێنه‌یه‌كی ڕه‌شی تاریكمان بۆ ده‌رده‌خا،
مه‌سه‌لا له بواری نه‌شونمای ئابووریدا ده‌بینین ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك ( ئه‌نده‌نووسیا نه‌بێ )
له ماوه‌ی ساڵانی 1974 تا 1994 تێكڕای مامناوه‌نجی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی زۆر كه‌متره
له تێكڕای ناوه‌ندیی گه‌شه له ماوه‌ی ساڵانی 1960 تا 1973، واته ماوه‌ی پێش خرۆشانی نه‌وت
له كۆی ڕاستینه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ گه‌شه‌كردنی زیاتر بووه (12) .
له ئه‌نجامی ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی گه‌شه و ئه‌و زیاد بوونه زۆره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان ئاستی
بژێوی دابه‌زی و زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئۆپێك ماوه‌ی لانی كه‌م ده ساڵ له ماوه‌ی ئه‌و دوو ده‌یه‌دا ئاستی بژێوی دووچاری دابه‌زین بوو، له كاتێكدا خراپی دابه‌ش كردنی
داهات و قووڵبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و نایه‌كسانی تووشی وڵاتانی دیكه‌ش بوو، له‌وه‌ش زیاتر
پشكی ڕاستینه‌ی تاك له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له فه‌نزوێلا و عێڕاق و كوێت و لیبیا و سعوودیه
تا ئاستێكی نزمتر له ئاستی شه‌سته‌كان دابه‌زی، له كاتێكدا دابه‌زینی داهات له جه‌زاییر و
ئێران و نایجیریا هاته‌وه ئاستی ساڵی 1975 و سه‌قامگیری نرخ هه‌ژا ، هه‌روه‌ها ڕێكوپێكی بودجه‌یش دوای خرۆشانهكانی نه‌وت به ته‌واوی لێك ترازا .
ئێستا (1999) ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك به ده‌ست شه‌پۆلێكی هه‌ڵاوسانه‌وه ده‌ناڵێنن كه به ڕێژه‌ی
ده‌ییه نه‌ك یه‌كی ( میرنشینه بچووكه‌كانی كه‌نداوی لێ بترازێ )، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پشت به به‌های خه‌رج كردنی دوولایه‌نه بۆ نهختینهكانیان ده‌به‌ستن و بازرگانییان
به كۆتی حكوومه‌ته‌وه به‌نده .
ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك ساڵ له دوای ساڵ به ده‌ست توشبوونیان به كورتیهێنانی بودجه‌كانیان
مانه‌وه كه جه‌زاییر له لووتكه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌دا بوو، پاشان ئێران و ئه‌نده‌نووسیا و نایجیریا و سعوودیه و ئوكوادۆر و لیبیا و قه‌ته‌ر (13) .
ئێستا ده‌وڵه‌تانی پاره‌زۆری كه‌نداو هاتنه ناو ناوچه‌ی مه‌ترسییه‌وه .
به‌ڵام به گوێره‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌ره‌وه كه پێشتر كه‌م بوون و پێش خرۆشانی نه‌وت نرخێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو ( جگه له مه‌كسیك )، ئێستا هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی ئۆپێك هاتنه پاڵ و ڕیزی
وڵاتانی بارگران به قه‌رزی قورسه‌وه، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌و وڵاتانه ده‌ستیان دایه قه‌رز كردن و قه‌رز كردن . . خێراتر له قه‌رز وه‌رگرتنی وڵاتانی بێ نه‌وت و لاواز له گه‌شه‌دا، ئه‌مه‌ش له لووتكه‌ی هه‌ڵڕژانی بێ شومار له گواستنه‌وه‌ی دۆلاره‌كانی نه‌وت له جیهاندا كرا . (14)
به‌ڵام له بواری جۆرایه‌تی به‌رهه‌مدا، واته وێكهێنانهوهی پشت به‌ستن به نه‌وت یان وه‌ك
ده‌گوترێ ( تۆی تۆوه‌كانی نه‌وت ) بۆ ئاینده sowing petroleum ئه‌وا ئه‌نجام دوورتره
له ئه‌سڵی ویستی حكوومه‌تان، له كاتێكیشدا زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك پشت به‌ستنیان به كه‌رتی نه‌وت كه‌م كرده‌وه، لێ گونجاندنی ئه‌و كه‌م كردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ واقیعدا بۆ زیاد بوونێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره له پشكی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری، هه‌روه‌ها داڕمانێكی له ناكاو یا وه‌ستاوی له
كه‌رتی كشتوكاڵدا به دوای خۆیدا هێنا، دوا جار، ئاسۆی به‌رده‌وامی گه‌شه پێ ناچێ
ده‌ربكه‌وێ ، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ره‌و چك بوون چوودا
ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ هه‌ندێ تێچووی شاراوه‌یش كه به گشتی ناتوانرێ به‌رگه‌ی بگیرێ،
كه وا ده‌رده‌كه‌وێ، به نموونه ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك بڕی نزیكه‌ی 10,4%له كۆی گشتیی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی له به‌رگری خه‌رج ده‌كا به‌راورد به 3,3% له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕێكخراوی هاوكاری و گه‌شه‌ی ئابووری OECD خه‌رجی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خه‌رجیی سه‌ربازی له ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك دا ده‌گاته سێ بارته‌قای خه‌رجی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تانی OECD كه وه‌ك ڕێژه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆی گشتی خه‌رجی حكوومه‌تدا هه‌ژمار ده‌كرێ .
دیسان بوونی ده‌ستبڵاوی و بهفیڕۆدانیش له بڕی ئه‌و پڕۆژانه‌ی به خراپی نه‌خشه‌یان بۆ كێشراوه، باسی ئه‌و بهفیڕۆدانهیش ناكه‌ین كه له هه‌ڵكشانی گه‌نده‌ڵیدا سه‌رچاوه ده‌گرێ .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌زه‌نده‌ی باوه‌ڕپێكراویش له‌باره‌ی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له به‌ر ده‌ستدا نییه
به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك تاوانبار كردنی به لێشاوی له‌باره‌ی به‌رتێل و مامه‌ڵه‌ی گومانلێكراوی
تێدایه و نیشانه‌ی ئاماژه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه ڕێكخراوی ( ڕووبه‌ده‌ریی - شه‌فافییه‌ت -نێوده‌وڵه‌تی Transparency International ) پێی گه‌یشتووه نایجیریا به ده‌وڵه‌تی
له هه‌مووان گه‌نده‌ڵتر داده‌نێ له جیهاندا، پاشان ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئۆپێك دێن وه‌ك
ئه‌نده‌نووسیا و فه‌نزوێللا و جه‌زاییر و ئێران وسعوودیه . (15)
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كێشه‌ی مه‌ترسیداری ژینگه له شێوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پیس بوونی هه‌وا به وزه‌ی پڕ له كبریت و وشك بوونی ئاوی سازگار و وێران كردنی دارستانان و كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕووپێوی له‌وه‌ڕگاكان، به تایبه‌تیش پیس بوونی ئاو به‌هۆی زیاده‌ڕۆی به‌كارهێنانی قڕكه‌ری پیترۆكیمیاوی - كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ توانایی به‌رده‌وام بوونی كشتوكاڵ (16)
لێ هه‌ندێ واتای ئه‌رێنیش هه‌بووه، خه‌رجی حكوومه‌ت ده‌سكه‌وتی به‌رچاوی، ئه‌گه‌ر لانی كه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش بێ لێ كه‌وتووه‌ته‌وه ، له زیاد بوونی هه‌لی كار به زیادییهكی هه‌ستپێكراو و چاك كردنی به‌رنامه‌كانی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به نموونه ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك به‌شێكی باشی له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بۆ په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ته‌رخان كرد زیاتر له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دی له ده‌وڵه‌تانی گه‌شه‌سه‌ندوو .
ئه‌و پهرهسندنانه له‌و بوارانه‌دا دیارن، هه‌ر چه‌نده له‌گه‌ڵ ئاستی خه‌رجییه‌كانیشدا
نه‌هاتبنه‌وه ( 17)
وه‌به‌رهێنانیش له ژێرخاندا زۆر و ئه‌نجامی به‌رجه‌سته‌ی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی
پێشكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ بڕی پاره‌ی تیا خه‌رج كراودا تێك نه‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها جۆری خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له ئاستێكی نزمدا بووه .
هه‌روه‌ها هۆیه‌كانی گه‌یاندنی به وایه‌ر و بێ وایه‌ر و ڕێگه و بانی قیرتاوكراو و
هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و وێستگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با زیاده‌یه‌كی هه‌ستپێكراویان
پێوه ده‌بینرا .
به‌ڵام جیاوازییه‌كی هه‌ستپێكراویش له جێبه‌جێ كردن‌دا هه‌بوو . بۆ نموونه ئه‌نده‌نووسیا
به هۆی زۆر ئه‌گه‌ره‌وه باشترین ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێنا له‌وانه : كه‌متر پشتی به داهاتی
نه‌وت به‌ستبوو هه‌روه‌ها كه‌رتی كشتوكاڵی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دی زیاتر پاراست، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش بۆ سه‌رگه‌رمی سه‌رۆك سوهارتۆ له خۆبژێوی به برنج بگه‌ڕێته‌وه .
به هۆی هاتنه‌ناوی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵتیشه‌وه له ئه‌نده‌نووسیاوه ڕاسته‌وخۆ دوای خرۆشانی 1973 ی نه‌وت، ئه‌وه بوو وڵاته‌كه نه‌یتوانی سواری شه‌پۆلی قه‌رز وه‌رگرتن ( لانی كه‌م قه‌رزی زۆر ) بێ كه زۆری نه‌برد هه‌نارده‌كارانی نه‌وتی تووشی زیان كرد، دوا جار بوونی قانوونێك سه‌قامگیری بودجه بسه‌پێنێ، وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می قانوونی وڵات، به‌ری له حكوومه‌ت گرت به كه‌یفی خۆی خه‌رج بكا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ئۆپێك كردیان .
له به‌رامبه‌ردا نایجیریا بێ‌باك بۆ داپۆشینی پشێوی هه‌رێمایه‌تی و ئیتنی خه‌رجی ده‌كرد و
وای لێ هات ببێ به نموونه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پێچه‌وانه‌ی ئه‌نده‌نووسیا .
به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه له‌گه‌ڵ زهبهللاحیشیدا، هیچی له واقیعی كاره‌كه نه‌گۆڕی، تێكڕایی ناوه‌ندی
گه‌شه‌ی كارای كۆی گشتی به‌رهه‌می ناوخۆ له ده‌وڵه‌تانی ئۆپێك له نێوان ماوه‌ی بیست ساڵ
دوای خرۆشانی نه‌وت له حه‌فتایه‌كاندا زۆر كه‌متر بوو له تێكڕای ناوه‌ندی ئه‌و گه‌شه‌یه
پێش خرۆشان، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هه‌ر كه نرخی نه‌وت له ناوه‌ڕاستی هه‌شتایه‌كان دابه‌زی كه‌وتنه ناو گه‌رداوی قه‌یرانی دهستگرتنهوهیهكی تونده‌وه .
ئه‌م تۆماره نائومێدكهرهیش ئاڵۆزی سیاسی لێكهوتهوه، به چاوپۆشین له به‌رز بوونه‌وه
یان دابه‌زینی نرخ، هه‌روه‌ها به چاوپۆشین له سرووشتی سیسته‌می سیاسی داخۆ دیموكراتییه یان دیكتاتۆری گۆڕانكاری له‌ناكاو له بارودۆخ سیسته‌مه سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی خسته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دژواره‌وه .
هه‌موو سیسته‌مێك له سیسته‌مه‌كانی حوكم ڕه‌وڕه‌وه‌ی پشتیوانی سیاسی به چه‌ورایی سامانی
نه‌وته‌وه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سه‌وداكاری نێوان ده‌زگای جێبه‌جێكردنی ده‌وڵه‌ت و
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی بازرگانیی له‌نگه‌ر پێگرت .
به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گاته كه‌شێك تێكچوونی ده‌موده‌ستی سه‌قامگیری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هێنده‌ی دابه‌ش كردنی دۆلاره‌كانی نه‌وت بنكه‌كانی تری ده‌سه‌ڵات له‌باڵ یه‌ك ده‌ردێنێ، له كاتێكیشدا لێشاوی دۆلاره‌كانی نه‌وت فتیلی كێشهیپهیوهست به چۆنیه‌تی
داروبهش كردنه‌وه ئاگر ده‌دا ئه‌وا به‌هێز بوونی پشێویه‌كانی پێشتری دوای ئه‌وه‌ی دابه‌ش كردنی قازانجی به ته‌واوی داده‌پۆشی، ئاڵۆزتر ده‌بوو .
به‌م جۆره ده‌بینین خرۆشان و خاوبوونه‌وه پێكه‌وه كار ده‌كه‌نه سه‌ر تێكدانی سه‌قامگیری .
سیسته‌می حوكم هه‌یه بیتوانیبێ به‌رگه‌ی ئه‌و جۆره پشێویه بگرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی
به‌رده‌ست نیشانی ده‌دا كه دیموكراتییه نیوه‌چڵه‌كان توانیویانه خۆیان له شه‌ڕ و شۆڕشان به دوور بگرن كه ئۆتۆكراتیایهتیهكانی نه‌وتی ڕاماڵین (18)، نموونه‌یش زۆره، ئێران سه‌ره‌تا و دراماتیكیترینی نموونانه، كاتێ شای ئێران له ئاكامی شۆڕشێكی ئیسلامییه‌وه ڕووخا، ڕه‌خنه تاڵه‌كانی لێی گیرا هه‌مووی له‌سه‌ر پیشه‌سازی به‌په‌له‌په‌ل و به ڕۆژئاوایی بوونی خێرای
(( شارستانیه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی)) بوو .
به‌ڵام نایجیریا، نایجیریا له نێوان حوكمی سه‌ربازیی و حوكمی مه‌ده‌نیدا به ئاهه‌نگی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وته‌وه ده‌هات و ده‌چوو بێ ئه‌وه‌ی له چه‌سپاندنی ئه‌م یا ئه‌ویاندا سه‌ركه‌وتوو بێ .
جهزاییریش له لێشاوی شه‌ڕێكی ناوخۆدا نقوم بوو كه له ئاكامی تێكچوونی نرخی نه‌وت وڵاتی له‌بێن برد .
لێ حوكمی سوهارتۆ كه به‌ده‌ر بوو له خراپ ئیداره‌دانی ده‌سكه‌وته‌كانی نه‌وت ئه‌وا ماوه‌یه‌كی درێژتر به‌حاڵی خۆی ڕاگه‌یشت، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌وه بووبێ كه نه‌وت ڕۆڵێكی كه‌متری له ئابووری ئه‌نده‌نووسیادا گێڕابێ . به‌ڵام دواجار ڕژێمی سوهارتۆ به هۆی ته‌شه‌نه‌ی
گه‌نده‌ڵی و سه‌رمایه‌داری خزمخزمێنه‌وه داڕما .
فه‌نزوێللا حكایه‌تێكی دی هه‌یه، ڕاسته هێشتا وه‌ك دووه‌مین ده‌وڵه‌تی دیموكراسی ئه‌مه‌ریكای لاتین ماوه، به‌ڵام ئاڵۆزی و كاری توندوتیژی كه به توندی هه‌ژاندی، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی و كۆتایی په‌یماننامه‌ی سیسته‌می حزبی سیاسی‌دا ڕه‌نگی دایه‌وه (19) .
به‌و مانایه سیاسیه دیاریكراوهیش، ئه‌وا نه‌وت به ڕاستی گووی شه‌یتانه .
په‌راوێز
Alan Gelb, Oil Windfalls: Blessing Curse? (New York: Oxford University(11) Press, 1988); and Karl (1997)
( 12)قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نده‌نووسیا دوای بیست ساڵ سه‌ری هه‌ڵدا،
به‌ڵام پێشهاته‌كانی به دوایدا هاتن ئه‌م شێوازه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، بڕوانه :
Amuzegar (1999), p. 235
(13) Karl (1997), p. 255.
(14) هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ل 262 .
(15) زانیارییه‌كان له ماڵپه‌ڕی ئه‌لكترۆنی ده‌زگای ( ڕووبهدهرایهتی نێوده‌وڵه‌تی )ـه‌وه
وه‌رگیراون
Data taken from, Transparency International, at http;//www. transparency. de.
(16) خه‌مڵاندنه تایبه‌تییه‌كان ده‌ڵێن به‌شی تاكه‌كه‌س له ده‌رامه‌تی ژیانێكی نوێبووه‌وه‌دا به ڕێژه‌یه‌كی ترسناك كه ده‌گاته 72% له لیبیا و سعوودیه كه‌می كردووه،
94% یش له میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب و 57% یش له جه‌زاییر، له ئه‌نجامی
پیس بوون و زیاده‌ڕۆیی ئاودانی كشتوكاڵ .
ته‌ماشا كه‌ن ژماره‌ی خه‌رجی سه‌ربازی له‌م وڵاتانهدابڵاو ناكرێنه‌وه، كه دوایی
ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست هه‌روه‌ها له‌باره‌ی بازرگانی چه‌كیش
ورد نییه و ناتوانرێ پشتی پێ ببه‌سترێ، دیسان جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه، به‌شی خه‌رجی سه‌ربازی له كۆی گشتیی به‌رهه‌می نیشتمانی به‌نموونه له ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو به‌رزترینه له جیهاندا له كاتێكدا له فه‌نزوێللادا تا ڕاده‌یك نزمه .
بڕوانه :
Amuzegar (1999), p. 179.
(17) ئامۆزیگار ئاماژه به‌وه ده‌كا ناوه‌ندی فێربوونی ئهلف وبێ لای پێگه‌یشتووان
له نێوانی بیست ساڵدا گه‌شه‌یه‌كی باشتری كردووه، له 47% وه نێوان
ساڵانی 1974 – 1975 بووه به 72% له نێوان ساڵانی 1993 – 1994،
به‌ڵام ئاستی چوونه به‌ر خوێندن له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك به‌رز بووه‌ته‌وه .
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ل 170
(18) (Karl(1997 به‌تایبه‌تی به‌شی نۆیه‌م .
(19) سیسته‌می حزبی له فه‌نزوێللا به پێی بنه‌مای به‌ڵێننامه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی دامه‌زرا،
ئه‌مه‌ش واته حزبه سیاسیه سه‌ره‌كییه‌كان ڕێككه‌وتنێكی بنه‌ڕه‌تییان كرد سنوورێك
بۆ ململانێی نێوانیان دابنێن و چه‌ندیه‌تی و چۆنیه‌تی كێشه وروژاوه‌كان له پێشبڕكێی
هه‌ڵبژاردن كه‌م بكه‌نه‌وه .
ئاشكرا بوونی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نهێنیانهیش بوو به هۆی هه‌ڵبژادنی فه‌رمانده‌یه‌كی
پێشووی سه‌ربازی كه هه‌وڵی دابوو كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر حزبه سه‌ره‌كیه‌كاندا بكا .