( ئه‌م ده‌قانه ههڵبژاردهیهكن له‌و كۆمه‌ڵه تێكسته‌كه له ئه‌سڵدا به زمانی عه‌ره‌بی نووسراون و بڵاوكراونه‌ته‌وه .
كاتی خۆی نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر ڕه‌وانشاد نه‌جات حهمیدئهحمهد
به پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر كردوونی به كوردی و له دووتوێی
به‌رگێكی 350 لاپه‌ڕه‌ییدا ساڵی 2005 بڵاوی كردوونه‌ته‌وه . )
(1)
زیندوو به‌وه ئێشی ڕۆژگار !
وریا به‌وه !
ڕۆح پیر نابێ
ئێستا چۆله‌كه خه‌ریكه
تێم ده‌گا و تێم ناگا . . !
نیشتمان به شێوازی سڕبه‌كان كوژراوه‌ته‌وه
چ هووده‌یه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه ڕه‌شه‌با
به‌ره‌و به‌هه‌شتمان ببا .
وریا به‌وه !
هاتووه داڵانه‌كانی ڕۆحم ببڕێ
هاتووه برینه‌كانم بكولێنێته‌وه
كه له خۆیدا
به چه‌قۆی ڕۆژگاری نامه‌رد كولاونه‌ته‌وه . .
ڕۆژگاری سڕب و
بازرگانانی تلیاك و
ئومێددزان . .
وریابه‌وه !
خه‌ونه‌كانم بگرم
ئێمه بۆمان نووسراوه به بێده‌نگی هاوار بكه‌ین
ئه‌ی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی
به ماته‌مینی زه‌ماوه‌ندان گه‌رم بووه . .
بێده‌نگی . . ته‌نیا بێده‌نگی . .
با هاوار كه‌ین
تا پڕ ده‌بین له بێده‌نگی
هاوار كه‌ین
ئه‌ی ئازاری ڕۆژگار !
ئێستا چۆله‌كه وای لێهاتووه
تێم تێده‌گا و تێم ناگا. . .
12\10\2005
(2)
ژێیه‌ك ده‌ژه‌ندرێ،
ژێیه‌كیش ده‌ژه‌نێ
دوو شتی جیاوازن .
بۆچی دونیای بینینمان
بوو به باڵۆنی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
بێهووده ده‌فڕن. . ؟
بۆچی سرووته‌كانمان بوون به هاواری بیابانان؟!
با ئه‌م وێستگه‌یه ببێته
دوا شه‌و و
دوا نه‌فه‌س
له هه‌ناسه‌بڕكێماندا به دوای سهراب . .
با پێكه‌وه هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ین هاوڕێم
سهراب ته‌واو شه‌كه‌تی كردووین . .
25\5\1995
(3 )
ته‌نیا هێڵێه‌كه . .
با له كوژانه‌وه‌ی بپارێزین !
كه‌نار به‌ردبارانمان ده‌كا . .
ده‌ستلێكبه‌ردانی سپێده‌یش له‌وانه‌یه مه‌حاڵ نه‌بێ
من ئه‌و زانیاریانه‌م
له گه‌ڵای پایز و . .
هه‌نگاوه‌كانی (با) و
كلیله‌كانی وههم . . خوێندنه‌وه
ئه‌وه‌تانێ به‌ناو پێچه‌كانی ڕووخاندا،
به بێده‌نگی هاوار ده‌كه‌م . .
هه‌موو بۆ له‌یلای خۆیان ده‌گرین . .
كه‌چی هه‌مووشیان خۆیان ئاماده كردووه
به شه‌قامه خه‌مباره‌كاندا ڕایبكێشن . . !
خودایه چ ده‌بینم ؟
ئه‌و هه‌موو كه‌ڵبه تیژانه ؟
بۆ ته‌نیا هێڵێك و
چیتر نا . . !
15\2\1996
(4)
هیچ وێستگه و به‌نده‌رێك نه‌ماوه
ماڵئاوایی تێدا بكه‌ین
نۆش !
ڕووباره‌كانتان خوارده‌وه . .
جۆگه‌كان،
كانیاوه‌كان . . هه‌موووی . . .
نۆش !
ڕێگای دۆزه‌ختان كورت كرده‌وه . .
له سرووشتی ده‌ست بۆ نه‌براوه‌وه
تا باخچه پلاستیكیه‌كان
كه به وشكایی ده‌دێردرێن . .
به ڕاستی ئه‌مه ده‌رهاوێشته‌ی
ڕۆچوونتانه له هیچ و
له (جاران وا بووین)دا
كه له ناخماندا،
هێللانه‌ی چێ كردوه . .
به‌ڵام تاكه‌ی ( جاران وا بووین)
له بن باڵمان بنێین ؟
بوونه‌وه‌ری به پیریی ڕۆژگاران داپۆشراو . .
هاتن ڕوانین و چرپهكانیشیان بردین . .
مه‌وداكان وه‌ك خۆیانن . .
به‌ڕاستی ئامێزی مردوو
ماچی مردوو پێیوه‌داین
ئیتر یا ژیان
یاخود ژیان . .
به‌سه هاوڕێ !
ئه‌مه چ بانیژه‌یه‌كه لێیه‌وه ده‌ڕوانین !؟
18\6\1996
(5)
پرسیارت له وههم و له گه‌وهه‌ر لێ كردم . .
ئه‌و ده‌یویست خاكی تازه بدۆزێته‌وه
سه‌رنجیم بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا
جوانی ده‌شێوێنێ
به‌ڵام بێهووده بوو . .
ئێمه شایانی ئه‌وه‌ین ؟
به‌هه‌شتی خه‌یاڵی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌راباتانه‌وه‌یه
پڕ له مناڵیی و ستران . .
مانگی له وێنه‌ی خه‌وندا دی
وه‌ك هه‌زار به هه‌زاری قژی
كه له هیچ ناچێ له درۆ نه‌بێ .
له هه‌ر كوێیه‌ك بێ
سرووشت به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چێ . .
ئا لێره‌وه با هه‌ڵده‌كا و
كانیاوه‌كان كهزییان ده‌ده‌نه به‌ر با
جارێكی دی خۆشم ده‌وێی !
خۆشم ده‌وێی
وه‌نه‌وزی نیوه‌ڕۆیان !
دڵته‌نگیش كێڵگه‌ی خۆی هه‌یه .
ئه‌مه ژیانێكی نوێیه بۆمان نووسراوه‌ته‌وه،
له كاتێكدا نووستووین و خه‌ون ده‌بینین . . .
ده‌سا با به ڕووی شه‌پۆله‌كاندا بقیژێنین
وه‌ك چۆن ڕۆژێ له ڕۆژان
هاوارمان
ڕوو به ڕووی هاوكێشه لاسهنگهكانی
گه‌وهه‌ر و وه‌همدا كرد . .
25\7\2004
(6)
ئه‌وه‌ی( ده‌ركی پێ ناكرێ )م هه‌ڵوێزنی
له ڕێگای درێژ و به كه‌ند و كۆسپ
كه ناوی ته‌مه‌نه
تۆملهگهڵ بووی . .
بۆیه سه‌فه‌ری ڕووه و نادیاریشم،
وه‌ك پیاسه‌یه‌كی ئێواران بوو . .
پێخواس بووم،
له خۆشیان بازم ده‌دا
هه‌ستم به تیشه به‌ردان نه‌ده‌كرد
كه پێیان به خوێن ده‌هێنام
خه‌ونێكمان پێ بوو
ڕووبار‌و چیا‌و باخچه‌ی
تۆغیانی به‌هارێی تێدا بوو . .
ئه‌و شه‌وه‌م هه‌ر له بیره،
په‌نجه‌ت بۆ مانگ ڕاهێشت
وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی با بیكه‌ینه ماڵی خۆمان
با وابێ ئازیزم
با بیكه‌ین
له‌وێ دیواره‌كان به نوور هه‌ڵنراون
ژووره‌كان به نوور داپۆشراون . .
زه‌ویش نووری له سه‌ر ڕاخراوه
ده‌رگاكان . . په‌نجه‌ره‌كان. . هه‌مووی نوورن
به‌م جۆره نوور ڕوو له نوور . .
به‌ڵام داخۆ تۆ بیرت كردووه‌ته‌وه چ ده‌قه‌ومێ،
له كاتێكدا تۆی نووریش
باوه‌ش به‌و هه‌موو نووره‌دا ده‌كه‌ی؟!
29\8\2004
(7)
شه‌پۆل دادهمركێنهوهو لێده‌چنه‌وه . .
ئه‌وه ئه‌و فرمێسكانهن
باخچه‌كانی گوناه ئاو ده‌ده‌ن . .
سپێده‌ی له‌خاچدراو
له پشته‌وه‌ی چاوه فرمێسكاویهكاندا
چیاكان به‌ره‌نگاری سه‌ركێشیی گه‌رداوان ده‌بنه‌وه
ئه‌و داڵانانهی باسیان ده‌كه‌ی
شوێنه‌واریان نه‌ماوه . .
ئه‌و كێڵگانه‌ی خه‌ونت پێوه بینی
ئاسه‌واریان لێ چووه‌ته‌وه . .
زه‌مان زه‌مانی جاده و شۆسته‌كانه
زه‌مانی سهرابی گه‌شاوه‌یه
له بیابانبوونی ڕۆح و
جوگرافیای ڕێیه نه‌ناسراوه‌كان
كه مێژوو پشتی تێ كردوون
ئای ئه‌مڕۆ چه‌ند به دوێنێ ده‌چێ
خوێن گوڵ ده‌كا و
بێده‌نگی گه‌ڵا
كێ ئه‌ستێره دزراوه‌كانی
سه‌ر بانیژه‌كه‌می په‌رت كردن ؟
له‌و ساوه (ئاوابوون)،
یه‌خه‌م به‌رنادا. .
ئه‌ی چاوه خه‌واڵوه دووره‌كان !
فریام كه‌ون. . !
ئه‌مه ڕۆژگارێكی پیره‌و له‌وپه‌ڕی تینیدایه
ئه‌وه زه‌مه‌نی جاده و شۆسته‌كانه
ئه‌وه سهرابی گه‌شاوه‌یه له بیابانی ڕۆح دا . .
فریام كه‌ون ئه‌ی ئه‌و چاوانه‌ی
ئاسمان ڕه‌نگی پێ داون . . !
10\10\2004
(8)
بڕوانه ئێمه له كوێی
ئه‌و نامه لاڵانهداین . .
ماڵئاواییش سیحری خۆی هه‌یه،
سڵاو له ئاسۆی ساویلكه‌یی
گه‌ر ئه‌و قه‌ده‌رانه‌ی تێدا به نه‌مری بمێنێته‌وه
ژیانمانی به به‌رائه‌ت و جوانی ڕه‌نگ كرد .
بڕوانه ئێمه له كوێی
ئه‌و ساته ترسناكانه داین ؟
به شیعرێكی دواخراو ده‌چێ،
مانگ و ڕووباری له ئامێزدایه
شیعرێك له چۆله‌وانی ته‌نیایی و ژاوه‌ژاو
وه‌ڕس نابێ . .
سڵاو ڕووناهی تیشك !
سڵاو له تارماییه‌كانی مێژوو و جوگرافیا
كه له بۆشایی گه‌ردوونی داڵانه تاریكه‌كاندا
ده‌بریسكێنه‌وه . . .
سڵاوت لێ بێ نزای سپێده
پاش ئه‌وه‌ی،
به داوی شه‌وی ده‌یجووره‌وه بووی . .
بڕوانه ئێمه له كوێین !
وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سووتاو جێم مه‌هێڵه
یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌ڵلووشێ . .
یا وه‌ك په‌ڕه‌یه‌كی سپی
هیچ نه‌نوێنێ . .
جێم مه‌هێڵه وه‌ك ڕه‌زمێكی لاسه‌نگ
جێم مه‌هێڵه وه‌ك پایز
به ته‌نیا به‌ره‌و ڕووی چاره‌نووسی ببێته‌وه
ج
ێ
م
مه
هێ
ڵه . . !
24\10\2004
(9)
سروودگه‌لی پاییز،
زستان زوو
له ئامێزی گرتن .
پرۆژه‌ی هۆنراوه‌یه‌ك بوو له كریستاڵ . .
ساماڵێك، بوونایه‌تی خۆی به‌جێدێڵێ و
پرد بۆ بۆره‌پیاوان هه‌ڵده‌نێ
ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر یاده‌وه‌ری له‌خاچدراوی
ڕۆژگاری پووچدا خۆیان ڕاگرتووه . .
ئا ئه‌مه‌یه حاڵ، شیعره خۆشه‌ویسته‌كه‌م !
بێده‌نگی له هاوار ڕاستگۆتره
وای لێهاتووه هاوار
له چه‌قی ڕێگا چۆل و هۆڵه‌كاندا
بووه به وه‌ڕین
هه‌واداریی پاڵی به ئاره‌زووی جه‌سته‌وه داوه
ئه‌وه‌ی له ئێواراندا ده‌مێنێته‌وه
جێگه‌ی هه‌ناسه‌یه‌كی پڕ به سییه‌كانی تێدا نابێته‌وه
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه،
به‌شی ئه‌وه ناكا له باوه‌شت بگرم
وه‌ك چۆن له ته‌لاناندا
له باوه‌شی ماندووم ده‌گرتی . .
ئه‌مانه سروودی پایزێك بوون
زستان زوو،
له ئامێزی گرتن . .
پرۆژه‌ی قه‌سیده‌یه‌ك
نه‌خێر پرۆژه‌ی گێژهنووسێك
كه سه‌ره‌تاو كۆتایی نقوم كرد
سروودی ساویلكه‌یی بوون . .
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بژی
سه‌یر ئه‌كه‌ی شه‌و و ڕۆژ خه‌ونه‌كانی ده‌كرۆژێ . .
30\10\2005
(10)
ده‌شێ تۆز و گه‌رد
له هه‌رای شه‌وانی سووره‌وه هاتبن
جه‌نگێك بوو، بۆنی نهێنیه‌كانی لێده‌هات
سه‌دایه‌ك
له‌گه‌ڵ باڵی نه‌وره‌سه ماندووه‌كاندا ده‌فڕی
با باوه‌ش به گۆشه‌گیری و دووره‌په‌رێزیدا بكه‌ین
وه‌نه‌وشه‌یش بڕیاریدا
باخچه‌و مێرگان به‌جێبێڵێ
هه‌موو هه‌وڵ ده‌ده‌ن دونیا كۆبكه‌نه‌وه و
به مێژوو و جوگرافیایه‌وه،
له گیرفانیانی بنێن
ئێستا ( ڕه‌نگه) و ( له‌وانه‌یه) بۆته ڕاستیه‌كی زه‌ق
كۆڵان و جادان تهی ده‌كه‌ن . .
جاده به جاده . .
كۆڵان به كۆڵان . .
ئه‌وه‌ی بێته پێشی پێی پیا ده‌نێ . .
خۆشه‌ویستیت شێوێندراوه . .
چاوهكانتبۆچی پشت گوێ خستووه و
لێی گه‌ڕاوی به نیانیه‌كی پووچه‌وه تیرۆر بكرێن ؟
به‌سه !
ئیتر به‌سه شێوێنه‌ر. . به‌سه ئیتر !
چیدی ناهێڵم
گهردیشهوه سووره به ژاوه‌ژاوه‌كان
میزاجم تێك بده‌ن . . 13\3\2005
(11)
نه‌سیم هه‌ڵدایسێ و
نوور هه‌ڵده‌كا . .
ژیان بێ ڕوانگه . .
له‌گه‌ڵ هه‌ژموونی سواڵكردنی پۆست مۆدێرێنێتهدا
سواڵكردن، ته‌نانه‌ت له خۆشه‌ویستی و ڕقدا
ئه‌وه‌تا بازاڕه‌كانییان ته‌نیوه‌ته‌وه
ئازاریان ڕۆژگاری پێ داده‌پۆشرێ . .
نادیاران به دوای خۆیدا به‌جێبێڵێ . .
مه‌مكی وای تێدا ده‌له‌رێنه‌وه
ئێستاش مژده‌ی به‌هارێكی دییان پێیه . .
په‌نجه‌ره‌كان داخراون . .
هۆزگهلێكیش
خه‌ریكی هێنانی تاریكین
له گۆشه‌یه‌كدا نیشته‌جێن
له هه‌موو شتێك داماڵدراوه . .
ڕۆژگارێكی نوێ بێگومان دێت
خه‌ریكه ئێمه به زۆری بچینه ناویه‌وه
كه‌چی خه‌ڵكی تر خه‌ریكن به‌جێی دێڵن . .
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی وههمیش
خاوه‌نی لێپرسراویه‌تی بێ سنوور . .
ئیدی له كوێوه نه‌سیم هه‌ڵده‌كا ؟
به چ ئاراسته‌یه‌ك ڕووناكی تیشك داوێ ؟
كه شه‌وق
به ڕق و فێڵ ده‌وره دراوه ؟!
ئای هاوڕێكه‌م !
ئه‌سه‌ف !
ئێشی ڕۆژگار هه‌ند زۆرن، نایه‌نه ژماردنێ . .
6\6\2005
(12)
چاره‌نووسمان ڕوو له گوڵه زوونبهقهكانه
به ئاسۆی سپێده‌ده‌مان خۆیان ده‌شۆن . .
شیعرهكانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن
تیپ و وشه‌كانیان جێبهێڵن
تیشكی ڕاوه‌دوونراو
تاریكاییه‌ك
خۆی به‌سه‌ر سه‌رینی حه‌سانه‌وه داداوه .
چه‌ندی چیرۆك و هه‌قایه‌تان ده‌پشكنم
حیكمه‌تێك نابینم
یارمه‌تیم بدات
ده‌ستم به بازنه‌ی ترس ڕابگا . .
ڕووت له منه
ڕووبارێكی شێت
ڕێژنهگهلێك له سۆز،
تێری ده‌كه‌ن . .
مهملهكهتیش
گوێ له خشپه‌ی گه‌ڵاو
ناڵه‌ی ڕێگا و
ئاخ و ئۆفی ڕووبار و دۆڵان ناگرێ . .
گۆشه‌كانی وه‌جد شووره ده‌وره‌ی داون .
ماچی ساخته له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كاندا
بێ تام و بۆ . .
ئا ئه‌وه‌یه به‌شێك له دهنگوباسی
زه‌مانی سپڵه و
سه‌رده‌می شادیی مردوو و
ئازادی ڕازاوه و
نیشتمانی خه‌مبار،
داماو له نێوان ئاو و كاره‌بادا
. . 5\7\2005
(13)
هێشتا خه‌ون،
گه‌مه له‌گه‌ڵ ئاوێنه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كاندا ده‌كا .
ئاسۆی وا ده‌داته‌وه،
شایانی ڕوانینه شینهكانی تۆیه . .
ڕۆژگار به هه‌ناسه‌بڕكێیه‌وه
وه‌ك فرمێسكی،
ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه‌ی بهكهزیهكانت
شه‌خته به‌ستوو، شۆڕبوونه‌ته‌وه . .
جه‌سته‌یه‌ك كه‌ڵبه‌ی وا كێڵاویانه
شتێك له زانستی ساو و لێكه‌وتن نازانن
هه‌ندێك جار گوێ ناده‌مێ
له برینه خوێن لێ چۆڕاوهكانم ده‌خۆمه‌وه و
زه‌نگت بۆ لێ ده‌ده‌م
كه‌چی له بێده‌نگی زیاتر نابیسمه‌وه . .
بۆ هه‌ركوێیه‌ك ده‌چم ته‌نیایی هاوڕێمه
شه‌و سارده. . سارد
منیش پڕم له نائاساییهتی
نه‌مده‌ویست سێبه‌ری مه‌مكه‌كانت جێ بێڵم
به‌ڵام تۆ هاتی ناخی ناخمت هه‌ڵكۆڵی
هه‌موو مۆمهكانت كوژانده‌وه
ناچارت كردم شانۆگه‌ریه‌كه كۆتایی پێ بهێنم و
په‌رده داده‌مه‌وه . .
بێ ده‌ستخۆشی. . بێ ئافه‌رین
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا
له ئاسۆدا،
هه‌میشه خۆرێك هه‌یه
ئێواره‌م ڕۆشن ده‌كاته‌وه و
به كه‌زیه زێڕینه‌كانی دامده‌پۆشی . .
30\8\2005
) 14)
تاریكایی بێنه به‌رچاو
وه‌ك كه‌سێ،
جووت له كێڵگه‌ی هه‌ناسه‌كانیدا بكا . .
خه‌یاڵی سیماكانی خۆت له‌به‌ر ئاوێنه‌دا بكه . .
سیمایه‌ك لۆچی دڵڕه‌قیی تێدا ده‌ركه‌وتووه
سیمای دیكه پروشه‌ی باران ده‌یشواته‌وه
ڕكابه‌ری به‌رده‌وامه . .
ژیانیش بێگومان به‌رده‌وام ده‌بێ. . .
ڕۆژێكیش دێ
ویژدانه نووستوه‌كان بێ‌دار ده‌بنه‌وه و
خۆیان به به‌ردی چاره‌نووسدا ده‌ده‌ن
كه جێی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌یه . .
دیاره هه‌موو شتێك بۆی هه‌یه مینڕێژ بكرێ
له ئۆتۆمبێله‌وه تا مرۆڤ
ته‌نها خۆشه‌ویستی نه‌بێ
ناكرێ مینڕێژ بكرێ
خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌ر هه‌بێ،
ڕه‌نگه گوڵێك یا فرمێسكێك بیكاته ئامانجی خۆی
یاخود له‌وانه‌یه خه‌نده‌یه‌ك . .
به‌ڵام ناشێ
ببێته نیشانه‌ی گولله
یا به درۆیان بخنكێ .
11\10\2005
(15)
ئه‌و كووچانهم هێنانه گۆ،
مافیاكانی قاچاخچیه‌تی
هۆ له‌و مهزرایهیان فڕێ دابوون . .
چه‌ند جار،
بێهووده ده‌رگای پاسه‌وانه‌كانمان كوتا . .
ئا ئه‌مه‌یه ڕۆژگاری نه‌خشێنراو به ڕیا و دووڕوویی
ڕۆژگاری ئه‌و پاشایانه‌ی
به‌سه‌ر گۆچاندا كه‌وتوون .
كهنارگهلێك ،
ته‌نانه‌ت گه‌میه بچووكه‌كانیش
له‌نگه‌ری تێدا ناگرن . .
ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژه توندوتیژانه
له ئاودا ڕه‌وانی و
له زه‌نگه‌كان زرنگانه‌وه و
له سیمای غه‌ریبانیشدا گه‌شایه‌تی وه‌رده‌گرن .
سپێده له كازیوه‌وه
ڕێگاكانیش له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڕوخێنن . .
ئه‌وانه داگیركه‌ری تازه‌ن
خراپه‌كاری له زه‌میندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه . .
بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچی و بۆ كێ ؟
ئیتر با سنوورێك بۆ ئه‌و دڵڕه‌قییه دابنێین
په‌نجه‌ره‌مان له دیده ده‌شارنه‌وه
په‌ناگه‌یه‌ك بوون بۆ ڕامان له هه‌ور . . . له باران
با ئاوازی دێرینمان لێبده‌ینه‌وه . .
ئاوازی خۆشه‌ویستی و
ده‌ركه‌وتن و
دره‌وشانه‌وه . .
15\11\2005
(16)
ها نه‌ژاد خه‌ریكی چیت
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی
جێی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌ن و بازاڕیان ته‌نیوه ؟
چی له‌گه‌ڵ مانگی سارد و سڕدا ده‌كه‌ی ؟
له‌و شه‌وانه‌ی شنه‌با هه‌ڵده‌كه‌ن
له ئازاره‌كانی ڕۆژگاره‌وه هاتوون ؟
هه‌زار به هه‌زاری مه‌مكان . .
له رۆژگاری ڕق و كینه‌دا
له خڕۆكه‌ی نوور ده‌چوون
چی له‌گه‌ڵvalentinدا ده‌كه‌ی،
هه‌ژموونی سواڵكه‌ره پۆستمۆدێرنه‌كان
وه‌ختێ تێڕوانینه خامۆشهكانیان ده‌خه‌نه ڕوو
وێنه‌ی شمشێری دارین
به‌دوای لووتكه و به‌فره‌وه‌ن . .
ها نه‌ژاد !
چی له‌گه‌ڵ مانگی سارد‌و سڕ و
بۆره‌پیاوه كهیلهكان ده‌كه‌ی
كه له هه‌ڵایساندا پێك ناگه‌ن و
به‌خۆڵه‌مێشی بۆگه‌نیان
خۆشه‌ویستی كینهڕێژ ده‌كه‌ن . . ؟
چ ده‌كه‌ی نه‌ژاد ؟
له‌گه‌ڵ ڕۆژگاری سپڵه
كه بووه‌ته جێی پووچایهتی و
زه‌ڵكاوی ئه‌ستێره خه‌مباره‌كان . . ؟
چیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی نه‌ژاد براله ؟!
14\2\2006
ئاماژه
تێكسته‌كان وه پێش ئه‌وه‌ی له دووتوێی كتێبێكدا
له چاپ بدرێن له گۆڤاری ( صوت الاخر )دا
له‌و ڕۆژانه‌ی له دامێنی تێكسته‌كاندا نووسراون
بڵاوكراونه‌ته‌وه .