مه‌ترسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت (به‌شی دووه‌م) .. له عه‌ره‌بییه‌وه : نه‌ژاد عزیز سورمێ
وردبوونه‌وه له پارادۆكسی زۆری (*)
تێری لێین كارڵ
ئاماژه‌یه‌ك له وه‌رگێڕه‌وه
( تێری لێین كارڵ Terry Lynn Karl پرۆفیسۆری ئه‌مه‌ریكایی بواری زانسته سیاسیه‌كان ، 21ینۆڤێمبه‌ری 1947 له‌دایك بووه . ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كاتی خۆی ساڵی 2007 له لایه‌ن – په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێڕاق –كه‌خوالێخۆشبوو نووسه‌ری ناسراو فالح عه‌بدولجه‌ببار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد كراوه به عه‌ره‌بی و وه‌كات له به‌غدا و هه‌ولێر و بێرووت بڵاوكراوه‌ته‌وه .
نووسه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یدا به ڕاشكاوی باسی گرفته په‌نهان و ئاشكراكانی نه‌وت ومه‌ترسییه‌كانی له وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت ده‌كا كه چۆن ئه‌گه‌ر پسپۆری دڵسۆز و لێزانی حیكمه‌تدار له پشت ئیداره‌دانییه‌وه نه‌بن له باتی خێر ده‌بێته به‌ڵا به‌سه‌ر خودی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه ونه‌ك هه‌ر گه‌شه‌ی ده‌وه‌ستێنێ یا دوای ده‌خا، به‌ڵكو ده‌یخاته ژێر باری قه‌رزی قورسیشه‌وه، له‌م بواره‌شدا نموونه و داتای حاشاهه‌ڵنه‌گر و هه‌ندێ جار به‌ڵگه‌نه‌ویست دێنێته‌وه به‌تایبه‌تی له ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتووه‌كاندا .
به‌هۆی گرینگی لێكۆڵینه‌وه‌كه و بۆ به‌رچاوڕوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانبه پێویستم زانی بیكه‌م به كوردی، ده‌نا ڕه‌نگه بابه‌تی له‌م چه‌شنه كاری ئابووریزانان بێ تا خوێنه‌ر و به‌دواداچوویه‌كیئه‌ده‌ب و هونه‌ر . )
وه‌رگێڕ
به‌ڵای تایبه‌ت به ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت
ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت به ده‌وڵه‌تی دیكه ناچن (8) . ڕاسته ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی گه‌شه‌سه‌ندووی دی له كۆمه‌ڵێك تایبه‌تایه‌تیدا نه‌مازا ئه‌وانه‌ی كانزا هه‌نارده ده‌كه‌ن
هاوبه‌شن، به‌ڵام ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن و سیسته‌می سیاسیان
له جه‌وهه‌ردا پێكهاته‌یه‌ك دروست ده‌كا به هۆی هه‌ڵڕژانی دۆلاری نه‌وته‌وه، به چه‌شنێك
له ده‌وڵه‌تانی تری جیا ده‌كاته‌وه، چونكه سامانی نه‌وت له توانای دایه دامه‌زراوان له قاوخی
دیاریكراوی مه‌حكه‌می وا دابڕێژێ له خه‌یاڵ و لێزانی چاترینی پسپۆڕانییش سه‌رووتر .
ئه‌وه‌ش ڕاسته‌به تایبه‌تی بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌كارهێنانی نه‌وتیان تێدا په‌یوه‌سته به قۆناخی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌مییه‌وه، كه ئه‌م باره‌ش زیاتر باوه .
ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه‌یش ده‌بێ ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت به جۆرێك له په‌ره‌سه‌ندن
لا ده‌دا ، دامه‌زراوه‌كانی ده‌شێوێنێ ، توانایشی لاواز ده‌كا .
پێكهاتنی یه‌كه‌می نێوان كۆمپانیاكانی نه‌وت پێداگیر له‌سه‌ر زامن كردنی سه‌رچاوه‌ی نوێی نه‌وتی خاو و نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆماڵی كه به ته‌نگه‌وه‌ن بۆ پته‌وكردنی بنكه‌ی لایه‌نگیرانیان چی وای به دوای خۆیدا نه‌هێنا - سه‌ره‌ڕای ئاڵوگۆڕی قازانجی نێوان هه‌ردوولاشیان - له میراتێكی تاڵی ناوه‌ندێكی توندی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌ر و تۆڕێكی ڕێككه‌وتنی ژێر به ژێری نێوان فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و كاربه‌ده‌ستانی كه‌رتی تایبه‌تی و لاسه‌نگ بوونی په‌ره‌پێدان به هۆی پشت به‌ستنی تاكلایه‌نه به كانزاكان و پشت به‌ستنی گه‌شه به پشتگیری دروستكراوی
نرخ به قازانجی نه‌وت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داهاته‌كانی حكوومه‌ت كه له باج و سه‌رچاوه‌ی
دیكه‌ی ناوخۆوه دێن و به دۆلاره‌كانی نه‌وت جێیان ده‌گیرێته‌وه .
ڕاستیی ئه‌م گۆڕانكاریانه و هیتر چوارچێوه ( ڕیزبه‌ندی) بڕیاردان ده‌گۆڕێ، به جۆرێك
بۆ ده‌سپێكی گۆڕانكاری نه‌رێنیهانی ده‌دا، تا ئه‌وه‌ی له پێشدا باس كران جێگیر بكا
به‌مه‌ش بازنه‌یه‌كی بۆش له ئاكامی گه‌شه‌ی پاشڤه‌بڕه‌وه دروست ده‌بێ .
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه كه تاڕاده‌یه‌ك لێكچووه سه‌ره‌تا له بارودۆخی وڵاتانی لێك جودای،
سیما هاوبه‌شه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و وڵاتانه كۆ ده‌كاته‌وه، له‌وه‌شدا مه‌به‌ستمان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تایه‌تییه كه له وه‌به‌رهێنانی نه‌وته‌وه په‌یدا ده‌بن .
به ساده‌یی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دی زیاتر به لای تاك شمه‌كیدا
ده‌شكێته‌وه، وه‌به‌رهێنانی ئه‌وه‌ش كه له‌وانی دی پتر به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ و زیاتر له‌وانیتر پشت به چڕیی به‌رزی سه‌رمایه ده‌به‌ستێ ، له كاتێكدا زیاتر له‌وانی دی به بڕگه‌یه‌كی ته‌نگه‌وه
گه‌مارۆ دراوه، كه ته‌واو له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دایه، له‌وانی دی پتر سه‌رچاوه‌ی قازانجه -
ئه‌مه‌ش به‌دیومی نه‌شونمای سه‌ركه‌وتووه، نموونه‌ی سه‌ره‌كیش ڕاسته‌وخۆ له ده‌وڵه‌تانی
نێرده‌كاری نه‌وته‌وه له‌م تایبه‌تایه‌تیانه‌دا سه‌رچاوه ده‌گرێ : 1- پشت به‌ستنی بێ‌سنوور به داهاتی نه‌وت به‌وه‌ی چه‌قی هه‌موو چالاكییه‌كی ئابوورییه، كه‌به‌وه‌داده‌شكێته‌وه پێداویستییه‌كانی پیشه‌سازی نه‌وت له بان چالاكی دی داده‌نێ .
2- نه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و باڵكێشانی هاندانی دارایی گه‌نجینه.
3- لایه‌نگیریی سنووربه‌ده‌ر بۆ پیشه‌سازی قورسی سه‌رمایه چڕ، له به‌رابه‌ر سته‌م كردن له بونیاتیی كشتوكێڵ و لایه‌نی دیكه‌ی كه‌رتی هه‌نارده‌كردن .
4- بیركردنه‌وه له پێویستیی خێرایی په‌ره‌پێدان و په‌له كردن لێی (( پێش ئه‌وه‌ی نه‌وت وشك بێ))
5- ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و ڕێگاكانی به‌كارهێنانی .
ئه‌و تایبه‌تایه‌تیانه لۆژیكێكی له ناوه‌خۆیدا هه‌یه ده‌توانێ به‌خۆی، خۆی به‌هێز بكا، له سه‌ره‌تادا ده‌بینین پێداویستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و چك كردنی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ده‌خوازێ ده‌سه‌ڵاتێكی
به تینی ناوه‌ندی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر بۆ هیچ نه‌بێ، لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی باوه‌ڕپێكراو
سه‌رمایه‌ی بێگانه بۆ دانوستان، قازانجی نه‌وتیش بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌چێ، ئینجا به پێی قانوون بێ
یاخود به هێزی نه‌ریت (عورف) .
به‌و پێیه‌ی نه‌وتیش موڵكی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه، بۆیه كاری هه‌ره له پێشی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
ناوه‌ندییه ئه‌وه‌یه به دوای ئه‌ڵته‌رناتیفی به‌رهه‌مدا بگه‌ڕێ كه تێیدا بێ جێگای په‌ره‌پێدانی به كه‌رتی نه‌وت به‌ڕێوه ده‌چێ بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی خاسییه‌ته‌كانی دارایی نه‌وت،
به‌ڵام له‌پێشگرتنی هه‌مان دارایی به لای به‌هێز كردنی ئاره‌زووی به‌كاربردندا ده‌شكێته‌وه،
به جۆرێك باڵ به‌سه‌ر ویستی به‌رهه‌مهێناندا ده‌كێشێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌رهه‌مهێنان بۆ گه‌شه‌ی ئه‌و ئابووریانه‌ی تێیاندایه به‌رده‌وام بن پێویسته (9)، دیسان ئه‌و له‌پێشگرتنه داراییه‌ش كۆسپ ده‌خاته پێش ڕێگه‌چاره‌كانی خۆ ڕاست كردنه‌وه و لاسه‌نگیان ده‌كا،
به‌مه‌ش شوێنكه‌وتنی تاكلایه‌نه بۆ دۆلاره‌كانی نه‌وت ده‌چه‌سپێنێ .
(سه‌رسامی به نه‌وت) لۆژیكی ئابووری نه‌وت به‌هێز ده‌كا ، چونكه ده‌ست كه‌وتنی یه‌كه‌مین جاری دارایی نه‌وت، یا خرۆشانێك له نرخیدا هه‌ڵڕژانی دۆلاری نه‌وت زیاتر ده‌كا، ئه‌مه‌ش هانی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵێك باوه‌ڕی نوێ ده‌دا له‌باره‌ی ڕۆڵی به‌رفراوانی كه‌رتی حكوومه‌تی
هه‌روه‌ها هانی شێوازی نوێی ڕه‌فتار و به‌رژه‌وه‌ندی نوێش له ناو حكوومه‌ت و ده‌ره‌ویدا
ده‌دا ، به نموونه سامانی نه‌وت كه له حه‌فتا و هه‌شتایه‌كاندا ( مه‌به‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردووه) هه‌ڵڕژا هیوای سه‌ركرده سیاسییه‌كانی، له‌وانه‌ی به‌خت یاوه‌ریان بوو ئه‌و سامانه‌یان
هه‌بێ به‌رز كرده‌وه .
ئه‌و سه‌ركردانه به‌وه نه‌وه‌ستان كه باوه‌ڕیان بۆ ئه‌وه چوو نه‌ك هه‌ر ده‌توانن باروبووی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی زه‌به‌للاح له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا بكه‌ن، به‌ڵكو مه‌زه‌نده‌یان له‌وه‌شی تێیپه‌ڕاند
كه له توانایاندایه وه‌به‌رهێنان یا كڕینی سه‌رچاوه و پارێزبه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ن .
ئه‌وانه به هۆی زێڕی ڕه‌شه‌وه بۆیان مه‌یسه‌ر بوو ژیانێكی شاهانه به‌دی بێنن بێ ئه‌وه‌ی
پێویستیان به هیچ پاشه‌كه‌وتێكی ناچارییه‌وه هه‌بێ یان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ده‌ستگرتنه‌وه
جێبه‌جێ بكه‌ن، یاخود ڕێگه به زیادكردنی په‌كخستنی بودجه له ڕێی زیاده‌خه‌رجییه‌وه بده‌ن
ئه‌مه‌ش بوو به ئادگاری ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی جبهانی سێیه‌م .
دیاره (( سه‌رسام بوون به نه‌وت )) به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدارا نی نه‌گرته‌وه، چونكه ده‌سكه‌وتنی
دارایی ئاسان، ئاكاری كاری باو هه‌روه‌ها ئه‌نگیزه‌ی ڕێكخستنی كاریش له بازاڕدا سست ده‌كا.
دیسان ڕێكوپێكی دارایش ( له خه‌رج كردن‌دا) له ناو ده‌زگاكانی حكوومه‌تدا لاواز ده‌كا،
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كاری هه‌ڵه‌شه له بودجه‌دا .
له‌وه‌ش وێرانتر سه‌رسام بوون به نه‌وت ته‌گه‌ره ده‌خاته پێش كۆششی ته‌یاركردنی
ناوخۆیی سه‌رچاوه‌كان له ڕێگای باجه‌وه و مه‌یلی قبووڵ كردنی ده‌ستگرتنه‌وه
كز ده‌كا و پشت به‌ستنێكی مه‌ترسیداری به ده‌وڵه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر
كردنی ته‌واوی كێشه‌كان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پشت به‌ستنی زیاتر به داهاته‌كانی نه‌وت و
زیادبوونی ده‌ست خستنیده‌وڵه‌ت بۆ ناو كه‌رتی تایبه‌ت .
به واتایه‌كی دی گرفتی مه‌ترسی ئه‌خلاقی و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌ی
خزمخزمێنه Crony Capitalism به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێ .
ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت له ده‌وڵه‌تانی دی جیا ده‌كاته‌وه ئاڵووده بوونیانه به داهاتی
نه‌وت، له كوێشدا ئه‌و ئاڵووده بوونه بچه‌سپێ ، كۆمه‌ڵێكی شێواوی ئه‌نگیزه‌ی سیاسی و ئابووری تیا ده‌بینین كه په‌ل به هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیاندا داوێ، به جۆرێك وای لێ دێ
هه‌موو شتێك ده‌خرێته فرۆتنێ .
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت وه‌ك به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تانی دی ناجوولێنه‌وه
ئه‌وان ناچار نین وا بن، به‌ڵام كۆمپانیاكانی نه‌وت هیچ سه‌ركێشییه‌كی سیاسی ناكه‌ن
به هه‌مان ئه‌و ڕێگایانه‌ی كۆمپانیاكانی تر ده‌یكه‌ن و به هه‌مان نرخاندن .
كۆمپانیاكانی نه‌وت ته‌نانه‌ت له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی ناوخۆشدا له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن
(وه‌كو ئه‌نگۆلا )، ته‌نانه‌ت له كاتێكدا پارتیزان و چه‌ته‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بۆڕییه‌كانی نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان ( وه‌ك كۆلۆمبیا )، یا ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی نائارامی هه‌رێمایه‌تی كه سه‌قامگیریی ده‌شێوێنێ وه‌كو ( گۆلی ده‌ریای قه‌زوین ) .
له به‌رامبه‌ردا خاوه‌نكاری ناوخۆ و سه‌ركرده‌ی سه‌ندیكاكان و سه‌رانی سیاسی حساباتیان
به پێی ڕێساكانی باو بنیات نانێن، له كوێدا نه‌وت ببێته چه‌قی ململانێی ناوخۆ و جیهانی
له‌سه‌ر قازانج ، مه‌ترسیه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن له‌وه‌ی بتوانرێ له ده‌ست بدرێن، ملیاران
دۆلار ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتن، هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌و ملیارانه به گشتیی له چوارچێوه‌ی
په‌یكه‌رێكی كارگێڕیی لاواز و مافی خاوه‌ندارییه‌تی مسۆگه‌ر نه‌بوو و نه‌بوونی پابه‌ندبوونی
دادوه‌ریدا ده‌خوولێته‌وه، دابه‌ش بوونی قووڵیش له‌و لاوه بوه‌ستێ هه‌روه‌ها به‌رزخوازیی
سیاسی به‌هێز كه ئه‌مه‌ش داڕشته‌یه‌ك نییه توانای ئابووری به‌جێ بێنێ .
له‌م باره‌یه‌وه ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی قازانج ویست، كه
هێزی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له توانای دوولایه‌نه‌ی له ده‌ستخستنی قازانجی ده‌ره‌وه
له بازنه‌ی جیهانیدا هه‌ڵدێنجێ، له پاشانیشدا دابه‌ش كردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه له ناوخۆدا .
به ڕاستی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت به ته‌واوی ده‌وڵه‌تی قازانج ویستن : نه‌وت ئاستی
به‌رزی نائاساییان له قازانج بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كا ، وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌رز كردنی نێوده‌وڵه‌تیشی بۆ ئاسان ده‌كا، كه ئه‌مه‌ش توانایی ژیانی زیاتر له توانای دارایی به‌رده‌ست درێژه پێ ده‌دا .
ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ڕێگه به سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت بدا
خۆیان له گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی پێویست بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له توانای سه‌ركرده‌كانی دی
وڵاتانی په‌ره‌سێن به دوور بگرن، چونكه ده‌وڵه‌تانی په‌ره‌سێن خێراتر ده‌ێنه ژێر باری پێداویستی گۆڕان هه‌ر وه‌ختێ نیشانه گه‌وره‌كانی ئابووری هه‌بوونی ئاڵۆزی ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام به بوونی نه‌وت، ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت شتێك نابینێ به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێ خۆی بگونجێنێ – ئه‌گه‌ر بیشیكات له كات و ساتی پێویستدا نایكا ، به‌و واتایه‌ی دۆلاره‌كانی نه‌وت بژارده‌ی په‌ره‌پێدانی پێشووی پشت به نه‌وت به‌ستوو (( داده‌خا )) و ئه‌و بژاردانه ده‌چه‌سپێنێ، به‌مه‌ش سستی له دامه‌زراوه‌كاندا دادێنێ و كۆسپی بڵیند له به‌رابه‌ر چاكسازیدا هه‌ڵده‌نێ .
دیسان دۆلاره‌كانی نه‌وت هانی گرتنه‌به‌ری شێوازێك له سیاسه‌ت ده‌دا خۆی له ئاره‌زووی له‌ڕاده‌به‌ر به داپۆشینی گرفتان به پاره ده‌بینێته‌وه ، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌لوا بژارده قورسه‌كان
دوا ده‌خه‌ن تا خرۆشانێكی تازه‌ی نه‌وت دێته‌وه، به‌ڵام كێشه دواخراوه‌كان ده‌سبه‌جێ كه‌ڵه‌كه ده‌بن و باره‌كه خراپتر ده‌بێ، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا گۆڕان – كه له پاشاندا هه‌ر دێ -
به كاریگه‌ریی قه‌یرانه قووڵه‌كانی سیاسی و ئابوورییه‌وه دێ .
ناته‌وانایی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت به‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێ‌دا بگونجێنێ و توانای
نوێبوونه‌وه و نه‌رمی نواندنی له سیاسه‌تدا هه‌بێ كه بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌شه پێویستن
ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به بنیاتی هاندانی شێواوه‌وه هه‌یه كه ڕه‌فتاری سیاسی و خودانی كاران
به یه‌ك ئاست داده‌ڕێژێ، له ده‌وڵه‌تانی دی گه‌شه‌سه‌ندووی خاوه‌ن نه‌وت هێزی ئابووری و
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تاڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ر توانایی دوولایه‌نه‌دا ده‌وه‌ستێ : 1- هه‌ڵێنجانی قازانج
( دراو به‌رامبه‌ر نه‌وت ) له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی جیهانیی وزه‌دا .
2- دابه‌ش كردنی قازانج له ناوخۆدا به به‌كارهێنانی پێوه‌ری سیاسی وه‌ك شێوازێكی ناوه‌ندیی دابه‌ش كردن، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ستییه‌كی توندی نائاسایی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سیاسی‌دا
په‌یدا ده‌كا و چه‌ندین تۆڕی ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر په‌ره پێ ده‌دا كه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی كلاسیكیدا
ده‌وه‌ستێ له نێوان مافی حوكم و مافی پاره كۆكردنه‌وه‌دا .
دیسان هه‌ر ئه‌مه ئه‌نجامه ئابوورییه‌كان به مه‌حكه‌می به سیاسه‌ته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له شێوه‌ی
تێكه‌ڵاو بوونی ئابووری و سیاسه‌ت له ده‌وڵه‌تانی پێشووی سۆشیالست – ئه‌م واقیعه‌ش
وا ده‌رده‌كه‌وێ به‌سه‌ر سه‌رنجی زۆربه‌ی چاودێراندا تێپه‌ڕێ .
ڕاستیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وت هیچ هانده‌رێكی ڕاسته‌وخۆیان نییه وایان
لێ بكا بگر و لێهاتوو و له خه‌می داڕشتنی سیاسه‌تدا بن، هه‌روه‌ها كه‌مترین هۆ لای خۆیان
نابینن پاڵیان پێوه بنێ بۆ نامه‌ركه‌زایه‌تی ده‌سه‌ڵات به به‌شداری پێ كردنی هاوبه‌شی دیكه،
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی دڕژێته ناو گه‌نجینه‌كانی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی توند نامانگه‌یێنێته هیچ له به ناوه‌ند بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ده‌ر له‌وه‌ی هانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه قازانجیانه‌ی نێوان
سیاسی و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌دا .
له باتی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاتانه كار بۆ دووركه‌وتنه‌وه له پیشه‌سازی به په‌له‌په‌ل
بكه‌ن و سنوورێك بۆ زیاده‌ڕۆیی له خه‌رجی و به‌كاربردنی له‌ڕاده‌به‌ری ناوخۆ دابنێن
كه وڵاتانی ئۆپێكی پێ ده‌ناسرایه‌وه ( به پێی ڕاسپارده‌ی شاره‌زایانی گه‌شه )، یا كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن سنوورێك بۆ زیاده‌ڕۆیی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئابووریدا ( وه‌ك لیبڕاله نوێكان ئامۆژگاری ده‌ده‌ن ) ده‌یانبینین به جۆرێكی دی ده‌جوولێنه‌وه له ڕوانگه‌ی باوه‌ڕبوون
به توانایان له دواخستنی كێشه سیاسی و ئابوورییه گرینگه‌كان و بیركردنه‌وه به جۆرێكی
ته‌واو پێچه‌وانه‌وه .
ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی ده‌وری دورست كردنی بڕیاریش كه له دابه‌ش كردنی قازانجدا پێك دێ و
خۆی له‌سه‌ر ڕاده‌گرێ هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌ته‌ڵی سه‌یرایه‌تی زۆریمان بۆ هه‌ڵدێنێ ، واته ئه‌و هۆیه‌مان بۆ لێك ده‌داته‌وه كه وا له حكوومه‌ته جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وت ده‌كا
له‌گه‌ڵ جیاوازی شێوازی حوكم وجیاوازی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوور و قه‌واره و
بایه‌خی جیۆستراتیجییاندا ڕێڕه‌وێكی گه‌شه‌ی هاوبه‌ش هه‌ڵده‌بژێرن و له جه‌وسه‌رێكی وێكچوودا ده‌خوولێنه‌وه و به گشتی به باری پێچه‌وانه‌ی زیانبه‌خشدا ده‌شكێنه‌وه و له جیاتی چاك كردنی توانای ئابووری یا فێر بوونی سیاسی، دۆلاری نه‌وتێ جێی شاره‌زایی سیاسی له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ده‌گرێته‌وه، له كوێشدا ئه‌مه ببێ توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داواكاریان لاواز ده‌بێ و پارێزبه‌ندی ڕێژه‌یی داڕێژه‌رانی سیاست داده‌ڕمێ .
ڕاستیی ده‌سه‌ڵاتداران توانای ئه‌وه‌یان نامێنێ بڵێن (( نا ))(10)
ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نییه سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تانی نێرده‌كاری نه‌وت له‌وه ناگه‌ن چی خزمه‌ت
به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كا، به‌ڵكو ئه‌وان با له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا بێ زۆر چاك
له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ده‌گه‌ن .
په‌راوێز
(8) ئه‌و بیرۆكه‌ی له‌م به‌شه‌دا پێشان دراوه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كارڵ (1997) Karl
وه‌رگیراوه، كتێبه‌كه به‌درێژی و فراوانی باسی ده‌كا، به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند ڕاستییه‌كی گریمانه‌یی
( ئه‌مبریقی )-گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاستییه هه‌ستپێكراوه‌كان – وه‌رگێڕ – چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش هه‌یه ده‌توانرێ پێی بگه‌ن له كاره‌كانی تێری لین كارل
له كتێبی : Karl (1997 ) , Energy and Politics in Central Asia and the
Caucasus, ed. , Bruce Aker et al . ( Lanham, MD: Rowman&
Littlefield Publishers , forthcoming ).
(9)Albert Hirschman , Essays in Trespassing: Economics
To Politics and Beyond (Cambridge, England: Cambridge University Press , 1981 ) .
(10) به‌ڕێز هیكتۆر هورتادۆ، كه وه‌زاره‌تی دارایی فه‌نزوێللای وه‌رگرت
ئاماژه‌ی به نووسه‌ری ئه‌م دێرانه داوه و وتوویه‌تی : (( چۆن ده‌توانین
به به‌هێزه‌كان بڵێین ئێمه پاره‌یان لێ قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین، یان پێیان بڵێین
پاره‌مان نییه، له كاتێكدا ئه‌وان بێگومان ده‌زانن كه تۆ نه‌وتت هه‌بێ واته
پاره‌ی پێویستت هه‌یه، یا ده‌توانی ده‌ستی بخه‌ی ؟ ))
(كاراكاس، فه‌نزوێللا، هاوینی 1979)