، ، تاریكایی لوتكه و به‌نده‌نی داپۆشین،
بروسكه‌یه‌ك دره‌وشایه‌وه‌و
ئاگرێ هه‌ڵبوو،
دونیا مه‌رگی باراند
هه‌رچی ده‌كه‌وت، ده‌بووه خۆڵه‌مێش، ،
داستانی گه‌لگامش
(1)
/ ڕێژنه‌یه‌ك/ له/ نیوه‌شه‌ودا/ خه‌ونی/
/ له‌بیر/ بردمه‌وه/ نمه‌یه‌ك/ به‌بیری/ هێنامه‌وه/
/ له‌نێوان/ له بیرچوونه‌وه‌و/ به‌بیرهاتنه‌وه‌دا/ له‌گه‌ڵ/
/ ئاوازه/ شه‌كه‌ته‌كانی/ سرووشتدا/ تێكه‌ڵ/ بووم/
په‌لكه‌گیای ته‌نیا،
به‌ئاوی كڕدا ده‌چن . .
شه‌قامی ئه‌ستێران،
چه‌ند مه‌ترێ هه‌ناسه‌و
تاوێ بارانی ده‌وێ . .
شه‌قامی ئه‌ستێران،
باجی خه‌رمانه‌و ڕۆژلێبڕان ده‌خوازێ.
(2)
/ ئاسان/ نییه/ له/ نه‌زمی/ هه‌ڵبوون/ بگه‌ین/
/ ئاسان/ نییه/ شاره/ مێرووله‌یه‌ك/ له/ نیشتمانی/
/ ئاسانستاندا/ دڵنیا/ بكه‌ینه‌وه/
خۆت به یه‌كته‌نی و بێ‌نیازی
بسپێره . .
تارمایی دره‌ختان له ته‌مدا
چه‌ند جوانه، چه‌ند شۆخ
با ئیتر بگه‌ڕێینه‌وه
با بگه‌ڕێینه‌وه په‌یكی له‌شان و پیل كه‌وتوو
ئێمه خه‌ریكه ده‌گه‌ینه
ئاسۆی ئاڵووده‌یی.
بابگه‌ڕێینه‌وه
خۆمان به یه‌كته‌نی و بێ‌نیازی بسپێرین.
(3)
/ گه‌ره‌كه/ قه‌سیده/ قه‌ڵمڕه‌وی/ به‌هه‌شت/ بێ/
/گه‌ره‌كه/ زمانمان/ له/ وه‌رزه‌كان/ زیاتری/
/ لێ/ به‌وه‌له‌د/ بێ. . /
/ گه‌ره‌كه/ مانگمان/ له/ هه‌رێمی/ دره‌وشانه‌وه/
/ ئاوا/ نه‌بێ/ ئاسمانمان/ بێگه‌رد/
من بۆیه ده‌ڵێم چاوی دڵ
چاوی دڵ،
ئه‌زه‌له، ئه‌زه‌ل.
بۆیه ده‌ڵێم چرای ڕاز
چرای ڕاز،
كوانووی
هه‌ڵوه‌دایانه، چرای ڕاز.
ئامان ژه‌نگاری په‌تیاره‌یی
ئامان . .
(4)
/ دادپه‌روه‌ری/ له/ وشه‌دا/ نیییه/ دادپه‌روه‌ری/
/ له/ پیتدایه/
/ ئه‌ندێشه‌ی/ دوابڕاو/ پڕشنگ/ ئه‌دا/
/ نیوه‌شه‌و/ شه‌رابێكی/ سپی/بوو/
/ ئێمه/ به/عه‌كسی/ شه‌راب/ له/ پیتێك/
/ ده‌گه‌ڕاین/ پیتیكی/چارۆگه‌دار/ لاسه‌نگی/
/ هاوسه‌نگ/بكاته‌وه/
/ ئێستایش/ ده‌گه‌ڕێین/
ده‌رگای ئومێد،
به‌كلیكی بێئومێدی ناكرێته‌وه .
شاباش بۆ ئه‌و گڕه‌ی دونیای سووتاند‌و
دڵ باكی پێ نه‌بوو
شاباش بۆ پاسه‌وانی
مه‌مله‌كه‌تی ته‌نپۆڵایی و ده‌رفه‌ت
(5)
/ په‌یامی/ بێهووده‌یی/ هه‌ندێ/ جار/ گه‌وهه‌ری/
/ لێ/ ده‌رده‌كه‌وێ/ وه‌ك/ ئه‌و/ مۆته‌كانه‌ی/
/ له/ بێداربوونه‌وه‌دا/ به/ زیندوویی/ لێیان/
/ ئازاد/ ده‌بین/
له‌باران به‌هره وه‌رگره
سۆزی مه‌ستیی لێ ده‌تكێ
له‌باران به‌هره وه‌رگره
ڕووه خه‌مباره‌كان،
به‌لای خه‌راباتان وه‌رده‌گێڕێ
ئای باران
سه‌هه‌ندی پشكۆ
نهێنی ئه‌و چاوانه‌ی،
عاشقیان تێدا توانه‌وه
شێتیان له ناودا ون ده‌بن
ئای باران
شایه‌دی دوورونزیك
دوا په‌یمانه‌مان به به‌تاڵی مه‌ھێڵه‌وه.
(6)
/ په‌لكه‌زێڕینه/ ده‌بینم/ بڕوام/ به/ به‌رپابوونه‌وه/
/ له‌ق/ ده‌بێ/
/ نازانم/ ده‌توانی/ مانایه‌ك/ به/ غه‌فڵه‌تی/
/ شه‌وه‌زه‌نگ/ بده‌ی/؟/
/ نازانم/ ده‌توانی/ ئه‌و/ زه‌مه‌نه/ ڕابگری/
/ داگیركه‌رانی/ زه‌مه‌ن/
/ ئاو/ و/ هه‌وایان/ لێ/ بڕیوه؟/
/ ده‌توانی/ بۆ/ ڕۆژگارێكی/ دیكه‌ی/ هه‌ڵده‌ی؟/
ئه‌و هه‌ناسه‌یه چییه
نوقمی گێژه‌نه،
نه ده‌خنكێ، نه ڕزگاری ده‌بێ؟
ئه‌و دڵه چ دڵێكه
ده‌وه‌ستێ و له لێدان ناكه‌وێ؟
ئه‌و مۆمه چییه
تا ئه‌به‌د ده‌سووتێ؟
تۆ دووری، ئه‌ی پرسیاری ناخ
داد نییه
به تۆ گه‌یشتن
له كێوی قاف دوورتر بێ. .
(7)
/ سیڕه‌ی/ ده‌رگا/ له/ غه‌ریبیدا/ ئاهه‌نگێكی/
/ ئه‌فسووناوی/ هه‌یه/
/ هاووڵاتییانی/ گه‌لگامش/ سه‌ریان/ له‌سه‌ر/
/ په‌یمانه‌یه‌ك/ دانا/ له/ ترسی/ ڕۆژگاره/
/ خۆڵه‌مێشییه/ دیماهینه‌هاتووه‌كان/
/ هه‌ڵبزڕكابوو/
بۆ تۆ، سه‌ر له‌ڕێ
كوێت بوێ ده‌چم .
له‌م زه‌نه‌كه‌دا، به ته‌نیا
ناتوانی بپه‌ڕیه‌وه.
تا، تا، تا،
تا (هه‌تاو له سنگمان ده‌ڕوێ)
له‌گه‌ڵت ده‌بم .
تا، تا، تا،
تا ئه‌م خاكه و خۆڵه مابێ،
بۆ تۆ
سه‌ر له ڕێ
كوێت بوێ ده‌چم.
(8)
/ مێژوومان/ وێنه‌ی/ قه‌سیده‌یه‌كی/ نیوه‌چڵ/
/ له/ كۆڵدا/ هاتووه/ ته‌بعی/ په‌ژمورده‌یی/
/ خه‌ره‌ندێكی/ هه‌زار/ به/ هه‌زاره/ به/ به‌ر/ چاوی/
/ ئاده‌مییه/ سه‌ر/هه‌تاوه‌كانه‌وه/ هه‌ڵمانده‌لووشێ/
/ ده‌بێ/ نه‌هێڵین/ئه‌و/ ڕوناهییه/ بكوژێته‌وه/
هه‌میشه ته‌سلیمی ئه‌و خه‌نده‌یه‌م،
له سیماتدا هه‌ڵدێ.
هه‌میشه خه‌ون به دڵه‌كوته‌ی
ئه‌و ده‌روێشانه ده‌بینم
به هه‌ڵاوی جوانی ده‌سووتێن.
بار له كۆنترۆڵ ده‌رچووه، كریڤ !
خه‌مسه‌رایه، خه‌مسه‌رایه، خه‌مسه‌را. . . .
ئه‌یلوول/ 2013