چی خه‌م هه‌بوو
له (مه‌رگ)م داكه‌لاند و
به گوڵستانم سپارد. .
شه‌و له من نابێته‌وه
شه‌و كڕێوه‌ی كانوونه
تێم ئاڵاوه. .
ڕه‌نگی به‌یانیانی
له بیر بردوومه‌ته‌وه. .
جله‌كانم،
قه‌ڵه‌م و پڕگاله‌كه‌م
كه هاوشانی (نان) بوون،
خرانه كارگه‌ی ئالووده‌یی. .
پرسیاره‌كانم،
به ڕووتی
له نه‌خشه‌ی شێوێندراوی
گۆڕه‌پانی سه‌رده‌مدا دیته‌وه. .
* *
به خۆم باخچه‌م نه‌بوو
سه‌وزایی ماڵئاوسێ
چاوی ڕوون ده‌كردمه‌وه. .
گۆڕستانم،
له سه‌ربانه‌وه لێ دیار بوو
شه‌وانه
كه خه‌مم
له مه‌رگ داده‌كه‌لاند،
مردوو
ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا . .
سه‌مایه‌كیان ده‌كرد
پێشتر نه‌مدیبوو . .
شاییه‌كیان داده‌به‌ست
له باڵكوتانی په‌ڵه‌هه‌وران ده‌چوو،
له باتی ده‌سماڵ
خامۆش خامۆش
مێژوویان باده‌دا
وێنه‌ی ئه‌و هه‌ناسه سارده
گوڵگوڵییانه‌ی،
بێ خاوه‌ن
له‌سه‌ر سنووران كه‌وتوون . .
* *
وه‌ك (نه‌ی)یه‌كم
له گۆشه‌یه‌كی خه‌رابات هه‌ڵپه‌سێردراو. .
ڕۆژگاری مێش و مه‌گه‌ز
دیمه‌نه‌كانی،
له بیر بردوومه‌ته‌وه . .
دیمه‌نی دایكم،
چاوه‌ڕوانی هه‌میشه چاوه‌ڕوان . .
دیمه‌نی په‌یژه‌ی قوتابخانه
تۆی لێ ده‌وه‌ستای بتبینم . .
دیمه‌نی باوه‌شه به په‌له‌كانی
پاڵ داران . .
* *
به ته‌ققه‌ی بووكنیان،
كه شه‌پۆلیان
به بووك بۆ ڕووبار ده‌هێنا،
بێ‌دار بوومه‌وه
په‌شێو. . پڕ
چاكه‌ته بێبه‌ره‌كه‌مم پۆشی
كه پار له له‌نگه‌م كڕیبوو
هێشتا تۆزی به‌ختیاری
پێوه مابوو . .
ئاسووده . .
شاد به‌وه‌ی،
له كۆڵ زنجیره‌ی مۆته‌كان بوومه‌ته‌وه . . .
ڕووم كرده مه‌یخانه . .
شوشه و په‌رداخی مه‌یخانه
پڕ بوون له نیشتيمان . .
ساقی به‌شه‌وقه‌وه
له پێشی داده‌ناین . .
(نیشتيمان)ی ئه‌وێ
له مه‌ستی و خۆشخوانی زیاتری
نه‌ده‌زانی . .
ئاگر و
ڕووباری شه‌رابی حه‌فتڕه‌نگی
به‌هه‌شتی تیا تێكه‌ڵ ده‌بوو. .
به پێكێكی موقه‌دده‌س،
ئاسمانی كه‌یل ده‌كرد . .
* *
مه یزە ده،
له په‌نچه‌ره‌ی ژووره هه‌ڵایساوه‌كانه‌وه،
ته‌ماشای
كۆڵانه تێكچڕژاو و
شه‌قامه قوماشییه‌كانی
به‌هه‌شتمان ده‌كرد . .
جارجار
شه‌ڕی به‌هه‌شتییانمان ده‌دی
كه له‌سه‌ر جوێباره‌كانی مه‌ی و
كه‌ژاوه‌ی (حۆری)یان به‌رپا ده‌بوو . .
ته‌لارساز،
له شووره کڵپه گرتووه‌كانه‌وه
ته‌نته‌نه‌ی،
چیا به‌رزه له حیكایه‌تی سیزیف شۆراوی،
به‌هه‌شتی ده‌دی . .
نووریان لێ ده‌كوژایه‌وه . .
ڕه‌نگیان تێدا ون ده‌بوو . .
ته‌لارساز،
له‌نێوان مه‌ستی و زینده‌خه‌ودا،
ئه‌و ژنانه‌ی به‌بیر ده‌هاتنه‌وه
ئێواره‌یه‌كی ڕ‌اكشاو باڵیان گرت و
مه‌مكیان به با سپارد و
له نه‌خشه‌دا ڕه‌ش بوونه‌وه . .
ئه‌و ژنانه‌ی،
چاویان له زریان ده‌تروکاند . .
نووریان لێ ده‌بووه‌وه . .
هه‌ندێ سه‌ربازی كه‌ڤڕان بوون
هه‌ندێ پاسه‌وانی باران . .
ده‌یانویست به‌ره‌و لوتكه‌یه‌ك بفڕن
مه‌رگی نه‌بینیبێ . .
ڕه‌نگی خۆیان،
له ئاوێنه‌دا ده‌دیته‌وه،
هێشتا باڵیان نه‌گرتبوو
نهێنیی پڕشنگه كاڵه چویتییه‌كان بوون،
سۆزی پیاوانیان گڕ ده‌دا . .
* *
ته‌لارساز،
بازنه و سێگۆشه‌ی
لێ تێكه‌ڵ بووبوو
به‌دوای سێبه‌ری به‌فردا وێڵ
پڕ ببوو له بۆشایی. .
* *
له‌ودیو په‌رژینه كه‌سكه‌كانه‌وه
ته‌لارساز چی بكا ؟
خاك ده‌بینێ
خه‌و لێ زڕاو،
بێهوده . . كه‌له‌كان ده‌گۆڕێ. .
كه‌س نییه بیلاوێنێته‌وه. .
هه‌موو
ئه‌سپێ و كولله ی به‌سه‌ردا
بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه . .
ته‌لارساز چی بكا ؟
ڕۆژی سێ جار
چوار جار. . ده جار
ده‌یكوژن و
له وێنه‌ی ئیسفه‌نجێكی پانبووه‌وه‌دا
زیندووی ده‌كه‌نه‌وه. .
له‌ودیو په‌رژینه‌وه ده‌یبینم
له داخا،
به داره ڕه‌ق و وشكه‌كان
خۆی نه‌هێشتووه
له تاوان
ده‌قیژێنێ و ڕوومه‌تی داده‌ڕنێ . .
* *
شه‌و درێژ بووه‌وه
با ناهێڵێ
پێكێك هه‌ڵده‌ین
جگه‌ره‌یه‌ك داگیرسێنین . .
گه‌ڕاین . .
تا لێمان بڕا گه‌ڕاین . .
مرواریی به‌ختمان نه‌دۆزییه‌وه. .
خاك،
مه‌حكوومه به بێمانایی . .
به ترسی له‌ناكاو . .
ده‌ماری گه‌نجیه‌تییان بڕیوه . .
دڵی،
له دڵی مه‌لۆتكه‌یه‌كی پیر ده‌چێ
بێ لۆچ، بێ یادگاری . .
ته‌لارساز چی بكا ؟
چرا هاوسه‌نگیی له‌ده‌ست داوه
نه ڕووناكی ده‌دا
نه ده‌كوژێته‌وه!
گه‌ڵای كه‌ناران،
له هه‌موو لایه‌ك
سه‌نگه‌ریان لێ گیراوه . .
هاوارێكی كپكراو
له دووڕا ده‌بیسترێ
ئازاد. . به‌ڵام زه‌لیل . .
* *
هه‌زاران ساڵه هه‌ی،
چه‌نگه ڕووناكییه‌كه‌ت
بۆ ڕۆژه تاریكه‌كان هه‌ڵنه‌گرت! . .
بستێكت له هاوین،
بۆ زستانه درێژه‌كان
گل نه‌دایه‌وه!. .
ڕێژنه‌یه‌كت،
بۆ وشكه‌ساڵه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كان
دا نه‌كرد!. .
ته‌لارساز چی بكا ؟
وڵاتایه‌تی وا ده‌بێ
خاكی زامە كراوه‌كان ؟
به به‌رچاوی تۆوه،
ئاگر بسووتێنرێ ؟
شه‌خته له سه‌رما،
هه‌دادانی نه‌مێنی ؟
وا ده‌بێ ؟
وڵاتایه‌تی وا ده‌بێ ؟!
* *
به لێواره‌كانی (ئاسیا)دا
دێمه خوارێ . .
شارستانیه‌تی هه‌موو دونیایان
لێ بار كردووم . . !
له گوندی هه‌زارەم . .
له شاری هه‌زارەم . .
له كه‌ناره به‌رده‌ڵانه‌كان
له باسكه ڕووته‌نه‌كان . .
شه‌وی هه‌ر هه‌ریم
به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن و
به‌جێم دێڵن!
ڕێگام،
به هه‌نیه‌ی نوورانی فریشتانیش پێ
نادۆزرێته‌وه.
به ژێر ته‌وژمی دڵڕه‌قی بادا تێده‌په‌ڕم
دڵم به نۆستالیژیای
هیواوه خۆش ده‌كه‌م
كه دێت و نایێ. . .
تشرينى دووةمى 2016