ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاری كورد
له‌نێوان خوێندنی ئه‌كادیمی و به‌هره و شاره‌زایی تاقیكراوه‌دا
ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاری سه‌ركه‌وتوو ده‌خوازی ڕۆشنبیری و به‌هره‌ی هه‌مه لایه‌نه‌ی هه‌بێ، ئه‌مه هه‌میشه له په‌سن كردن و نه‌كردنی له‌به‌رچاو ده‌گیری، به واتایه‌كی دی به‌هره و شاره‌زایی تاقیكراوه له پێش خوێندنی ئه‌كادیمیدا دی.
له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و میدیای كوردیدا هه‌میشه وا كه‌وتووه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی ماكینه‌ی میدیایان به‌گه‌ڕخستووه ئه‌وانه بوون كه حه‌ز و ئاره‌زوو و به‌هره‌یان تێدا بووه، كه‌م وا ڕێككه‌وتووه به‌تایبه‌تیش له‌ده‌سپێكی ئه‌وه‌ی به ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌ناسری، له‌و بواره‌دا خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمیی بوو بن، ته‌نانه‌ت زۆرجار ده‌رچوویه‌كی به‌شی ڕاگه‌یاندن به هۆی بێ به‌هره‌یی وا ڕیك كه‌وتووه كاری دیكه‌ی كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌كادیمی به‌هه‌ند وهرنهگیری به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی تێیاندا بووه كار له بواری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسیدا بكه‌ن، چونكه خوێندنی ئه‌كادیمی دیاره ده‌بێته ڕێ ڕوونییه‌كی دی بۆ كاری ڕۆژنامه‌نووس و هۆیه‌ك بۆ داهێنان و وروژاندنی به‌هره شاراوه‌كانی.
خوێندنی ئه‌كادیمی مشت وماڵی ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زوو و به‌هره‌یه ده‌كا ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاری ڕاكێشاوه‌ته ئه‌و مه‌یدانه.
مه‌سه‌له‌كه به‌داخه‌وه لای ئێمه له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه ڕه‌نگه زۆرجار به‌پێچه‌وانه كه‌وتبێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌م یه‌ك دوو ده‌یه‌ی دووایدا، ئه‌وه‌ی له ڕێی خوێندنی ئه‌كادیمیه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌سبه‌كار ده‌بێ، سه‌یر ده‌كه‌ی ئه‌و به‌هره و شاره‌زاییه تاقیكراوهیهی نییه.
له هه‌مان كات ددانیش به‌وه‌دا نانێنی لای شاره‌زایه‌ك ڕێنوینی بكری، له‌به‌رابه‌ریشدا شاره‌زایانی ئه‌و بواره به هۆی ئه‌زموونی چه‌ندان ساڵه‌یان، ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر به‌تازه ده‌ست پێ كردووان و نه‌شاره‌زایانی كاری ڕۆژانه و خۆهه‌ڵواسی به زانیاری تیۆری كه ڕه‌نگه زۆرجار له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رج و ئاراسته‌ی ئه‌م كه‌ناڵ یا ئه‌و كه‌ناڵ یه‌كیان نه‌گرتبێته‌وه نه‌هاتبنه‌وه.
له‌و ڕاسته‌شدا نه كادیره ئه‌كادیمیه تازه ده‌ست پێكردووهكه هه‌وڵی فێربوون ده‌دا، ئهزمنووندارهكانیش له‌و سه‌ره‌وه پلانه‌كانیان لێ تێك ده‌چی، به‌مه‌ش زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی خودی كه‌ناڵه‌كه ده‌بێ، ئینجا ڕۆژنامه یا ڕادیۆ یا ته‌له‌فزیۆن یاخود سایتێكی ئه‌لكترۆنی بێ.
ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی تا ئێستاش له‌و جوغزه‌دایه و ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووسی به‌رپرسیاری تێیدا نه‌بێ بڕیاری بوێرانه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ناڵه‌كه و سیاسه‌ته په‌یڕه‌وكراوه‌كانی بدا. . . چونكه نووسین با له ڕۆژنامه‌شدا بێ هه‌رگیز بارێك نییه به چه‌ند وشه‌یه‌كی ئینشائی بێ ناوه‌رۆكی دوور له خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و پێشبینیكراو پێك بێ.
به‌ڕوویه‌كی دی ناشی شاره‌زایانی ئه‌و بواره خوێندنی ئه‌كادیمی نه‌خوێننه‌وه و حساب بۆ كادیرانی تازه ده‌ستبه‌كار بوو نه‌كه‌ن، كه پێم وایه له حاڵه‌تی هه‌ندی كه‌ناڵی تایبه‌تمه‌ندی وه‌ك بواری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و كولتووری (ئه‌گه‌ر ئێستاش جێی باس نه‌بووبن)، به‌ڵام ئه‌مانه و هی دیش پێویستن و ڕۆژی ده‌بێ خه‌میان لێ بخوری.
ده‌ڵێم له حاڵه‌تی ئه‌و كه‌ناڵه‌دا ده‌خوازی ئه‌وانه‌ی كار له‌و چه‌شنه كه‌ناڵانه‌دا ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای شاره‌زاییان له كاری میدیایی پێویسته له‌و بوارانه‌شدا شاره‌زایی و ئه‌زموونی پێویستیان هه‌بێ. كه‌واته هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له كاری میدیایدا له ده‌ره‌وه‌ی داهێنان و شاره‌زایی له بواری كولتووردا نییه.
هه‌ر لێره‌دا ته‌ماشا ده‌كه‌ین لێك ڕاستبوونهوهیهك له نێوان خوێندكارانی ئه‌و بواره، كه ده‌یه‌وی ته‌نیا به هێزی تیۆری دوور له ئه‌زموون و كاركردنی كارا شوێنی بگری شایانی نییه له‌به‌رابه‌ر ئه‌زمووندار و شاره‌زایاندا كه به‌كردار ته‌مه‌نێكیان له‌و بواره‌دا به‌سه‌ربردووه.
ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا له ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و سایت و ڕادیۆ و شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كری و به‌مه‌ش ورده ورده كه‌ناڵه‌كه ڕوو له‌پاشه‌كشه ده‌كا و توانای خۆ نوێكردنه‌وه‌ی نامێنی نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر كادیره تازه ده‌ست پێ كردووه‌كان به هۆی بڕوانامه‌كانیانه‌وه بێ یا هه‌ر هۆیه‌كی دیكه ببن به كارمه‌ندی كارای ئه‌و كه‌ناڵانه.
هه‌واڵ له میدیای كوردیدا
چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵ له وه‌ختی شه‌ڕ و قه‌یراناندا
نامه‌وی لێره‌دا جارێكی دی بچمه‌وه سه‌ر ئه‌و سیفه‌ت و پرسیارانه‌ی هه‌واڵ (هه‌ر هه‌واڵێك) ی له‌سه‌ر ههڵدهنری وه‌ك (كی) و (چی) و (كه‌ی) و (له‌كوی) و (بۆ) و (بۆچی) . . . ئه‌گه‌رچی من خۆم وای ده‌بینم له‌گه‌ڵ به‌هه‌ند گرتنی ئه‌و پرسیارانه‌شدا له هه‌واڵدا به‌ڵام له باری ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی میدیا و ته‌كنه‌لۆژیای گه‌یاندن به‌خۆیه‌وه‌ی دیوه، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ ڕه‌هه‌ندێكی دیكه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڕاده‌یه‌ك پرسیاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی سپاردووه كاتی میدیا له میدیای كاغه‌ز (نووسراو) و دره‌نگتریش (بیستراو) زیاتر له‌مه‌یداندا نه‌بوون.
ئه‌وی ڕۆژی میدیا هه‌م په‌یام بوو، هه‌م به‌رپرسیارییه‌تی و تاڕاده‌یه‌كی نكۆڵیلێنهكراویش ڕاستبێژی به‌تایبه‌تی له هه‌ندی كه‌ناڵی به‌ناوبانگی وه‌ك ڕادیۆی (BBCی ئه‌وسا) كه حسابیان بۆ ناو وناوبانگی خۆیان ده‌كرد و ڕێزی گوێگریان لا گرینگ بوو. . .
میدیای كوردی وه‌ك له پێشدا ئاماژه‌مان پێدا له ئه‌ساسدا له ڕۆژنامه‌گه‌ریی نووسراوه‌وه ده‌ستی پێكردوه، پاشان هه‌وڵه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی (بیستراو) یشی هاتۆته‌سه‌ر هه‌ردوو جۆریش به هه‌ژاری و یا له‌سه‌ر ده‌ستی ڕۆشنبیر و نووسه‌رانی بووه، كه له هه‌مان كاتدا بایه‌خیشیان به سیاسه‌ت داوه، له‌وه‌ی ده‌هاته‌وه ناو خه‌باتی قه‌ومایه‌تی یا چینایه‌تی، یان سیاسیه‌كان بوون، ئه‌وانه‌ی چ به سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵگری بیر‌و بۆچوونێك بوون یا له ڕیزی حزبێكی سیاسی‌دا بوون. . .
ئه‌و كهناڵانهش وه‌ك وتمان هه‌ژاربوون و مانگانه یا ناوه‌ناوه، ، یا زۆر زۆر هه‌فتانه بوون به‌وانه‌یشه‌وه كه ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی ئه‌و حكوومه‌تانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كوردی بڵاویان كردوونه‌ته‌وه. تۆ هه‌رئه‌وه‌نده بێنه به‌رچاو، ساڵی 1974 بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه ده‌ربچوێندرێ! كه زۆر دره‌نگ بوو. . به‌هه‌رحاڵ له هه‌واڵدا له‌پێشترین سیفه‌ت خۆی فه‌ڕز ده‌كا، خێرایی گه‌یاندنه ئه‌گه‌ر له‌پاشاندا باسی چلۆنایه‌تی هه‌واڵ بكه‌ین، ئه‌مه‌ش دیاره بۆ ئه‌وسا له توانای حه‌فتنامه و مانگنامه و دره‌نگتر نه‌بووه كه ئێستا ته‌نانه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ش (ناڵێم ئه‌سته‌مه، پێم وایه ده‌كری) به‌ڵام ئاسان نییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ دا ڕۆژنامه بتوانی كێبه‌ركی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی و سایته ئه‌لكترۆنی و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكا. به‌ڵام با بزانین داخۆ دهنگوباسی (هه‌واڵ) به‌گشتی حاڵی حازر له میدیای كوردیدا چۆنه.
وای ده‌بینم ئه‌مڕۆ میدیا به‌گشتی؛ به میدیای كوردیشه‌وه له‌گه‌ڵ ڕیكلام و ده‌رهاوێشته و نه‌خشه بۆ دانراوه‌كانی بوون به دوو ڕووی یه‌ك دراو، هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر دراوه‌كه هه‌ڵده‌ی زیاتر به‌دیوی ڕیكلامدا ده‌كه‌وی و ده‌چێته‌وه ئه‌و خانه‌یه. . ڕیكلام كه ئێستا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تێكه‌ڵی نه‌ك هه‌واڵ به‌ڵكو به‌رنامه‌كانیش كراوه، به‌مه‌ش به‌ناچاری بێ (ڕازی كردنی سپۆنسه‌ر) یا هه‌ر نیازێكی دی جگه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌ناڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی ڕاكێشانی بینه‌ر (كه من له‌گه‌ڵ پارێز وه‌رگرتنمدا ئه‌وه به‌مافێكی ڕه‌وا ده‌زانم) به‌ڵام زۆرجار دوور له ڕه‌چاوكردنی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری ئاراسته‌یه‌كی ساغڵه‌م و به‌رپرسیاری ڕای گشتی له‌وه‌ی نا چاوپۆشی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كان بكری به‌ڵكو له‌وه‌ی ئینتیما و خۆشه‌ویستی خاك و وڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژییه‌كانی له‌به‌رچاو بگیری.
هه‌واڵ له‌میدیای كوردیدا له‌چه‌ند سه‌رێكه‌وه جێی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستانه، له‌لایه‌ك كه‌م وا ڕێككه‌وتووه هه‌واڵ ڕای نه‌ك هه‌ر داڕێژه‌ری هه‌واڵ به‌ڵكو هه‌ندی جار باربووكهریشی پێوه دیارنه‌بێ به‌تایبه‌تیش له‌و كه‌ناڵانه‌ی خۆیان. (به‌ئیستلاحی خۆیان) به (ئه‌هلی) و (سه‌ربه‌خۆ) و (بێلایه‌ن) ناساندووه.
له‌و سه‌ریشه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ی ڕووپه‌ڕی لاسایی كردنه‌وه له داڕشتنی هه‌واڵێكی ناوخۆ یان ده‌ره‌وه ده‌گاته ڕاده‌ی كۆپی كردن ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی كه‌ناڵه (بیستراو) و (بینراو) ـه‌كاندا هه‌ستی پێ ده‌كری.
دیسان داڕشتنی هه‌واڵ زۆرجار مه‌رجه كلاسیكیهكهیشی پێوه دیار نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشینه‌ی خودی هه‌واڵه‌كه‌ش دیار نییه له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
من سه‌یرم به هه‌ندی قسه دێت كه له‌م لاو ئه‌و لادا ده‌كرێت به‌وه‌ی هه‌ندێ پێیان وایه، نه‌ك هه‌ر پێیان وایه، به‌ڵكو به فه‌تحی قه‌ڵای خهیبهریشی ده‌زانن كه ده‌ڵێن ئێمه جاران هه‌واڵمان له خه‌ڵك وه‌رده‌گرت ئێستا خه‌ڵك هه‌واڵ له ئێمه وه‌رده‌گرێت.
جاری تا ئێستا (مه‌گه‌ر له سایته‌كان) گوێم لێ نه‌بووه كه‌ناڵێكی باوه‌ڕپێكراوی دونیا یه‌كێك له كه‌ناڵه كوردیه‌كانی كردبێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵێكی خۆی، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه به زمانێكی زیندووی وه‌كو ئینگلیزی له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به خۆیان بڵاویان كردبێته‌وه.
پاشان زۆرجار وه‌رگرتنی هه‌واڵ له ئاژانسێكی به‌ناوبانگ و خاوه‌ن متمانه (بۆ ده‌ره‌وه) ڕه‌نگه خه‌رجی كه‌متری بوی و باوهڕپێكراوتریش بێ، له‌وه‌ی له تۆڕی په‌یامنێرانیدا خه‌رجی ده‌كا كه زیاتر هه‌ندێ جار نه‌بێ كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌خودی هه‌واڵه‌كه‌وه هه‌یه، ده‌نا وه‌رگرتنی هه‌واڵ له ئاژانسه متمانه پێكراوه‌كان ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه ناكه‌وی. جگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئێستا خه‌ڵك هه‌واڵ له ئێمه وه‌رده‌گری، با گریمان به‌و جۆره‌ش بێ، له‌بیریان ده‌چێته‌وه كه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا كوردستان ده‌مێكه بووه به ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵایساو، به‌تایبه‌تیش دوای هاتنی مێرده‌زمه‌ی (داعش) وه‌ك ده‌بینین دونیای ته‌نیوه‌ته‌وه و په‌لی بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش هاوێشتووه به‌ڕاده‌یه‌ك له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یدا خه‌ریكن له ڕووی ناچارییه‌وه كلتووری دیموكراسیشیان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
سیمایه‌كی دیكه‌ی میدیای ئێمه كه خه‌ریكه ڕه‌نگی پێوه ده‌گری ئه‌وه‌یه میدیای هه‌واڵ و بیروڕا تێكه‌ڵ كراوه یاخود لێك هه‌ڵنه‌وێردراوه، لێره‌شدا هه‌واڵ و ده‌رهاوێشته‌كانی پاشتری له ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ و شرۆڤه‌ی په‌یوه‌ندار له میدیای كوردی دا به قوربانی نووسینی جیاجیا و هه‌ندی جار ئینشائیش كراوه، له ڕووی (بایه‌خی هه‌واڵ) یشه‌وه، ده‌بینی هه‌ر كه‌ناڵه و به‌نه‌غمه‌ی خۆی ده‌خوێنی و بڵاوده‌كاته‌وه كه‌ناڵه حزبیه ڕه‌سمیه‌كانی لێ بترازی كه ڕوانینی خۆیانی تێدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و باروبووكاریشی دیاره.
له‌و ڕاسته‌دا سه‌یر ده‌كه‌ی هه‌واڵێك ڕه‌نگه زۆر به‌لای خه‌ڵكیشه‌وه گرینگ بێ به‌ڵام كه‌ناڵێكی دیاریكراو یان هه‌ر بڵاوی ناكاته‌وه، یا ئه‌گه‌ر بڵاویشی بكاته‌وه له چوارچێوه‌ی ڕێنمایی سنوور بۆ دانراوی خاوه‌نه‌كه‌ی تێناپه‌ڕی، به‌مه‌ش نیوه‌ی یا چاریهكی ڕاستینه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ت پێده‌گا.
پێچه‌وانه‌كه‌یشی هه‌ر ڕاسته، هه‌واڵی بێ بایه‌خ هه‌یه، كه‌ناڵێكی دی زیاد له سنووری خۆی گرینگی پێ ده‌دا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندی ڕه‌گه‌زی ناڕاست یا هه‌ڵبه‌ستراویشی تێدا بێ.
جار هه‌یه ڕه‌نگه به هه‌واڵی كه‌ناڵێك (كه هه‌ندی جار نه‌خشه بۆ كێشراویشه) ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك بچی، یاخود بچێته خانه‌ی ده‌مگۆ (اشاعه) بۆ كه‌سێك یا لایه‌نێك، یاخود به پێچه‌وانه‌وه له په‌سنی كه‌سێك یا لایه‌نێكدا بی. .
وای ده‌بینم به‌تایبه‌تیش له ڕووی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا هێشتا زۆری ماوه (میدیای ئه‌هلی، سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌ن) له‌ناو دووكه‌وانه‌دا ده‌ربهێنرێن، چونكه میدیای كوردی پێم وایه ماویه‌تی به‌تایبه‌تیش له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هه‌واڵدا، نه‌ك هه‌ر له كاته ئاساییه‌كاندا به‌ڵكو له وه‌ختی شه‌ڕ و قه‌یرانیشدا بێجگه له‌وه‌ی پیشه‌ییایه‌تی نه‌پاراستووه هه‌ندێ جار وه‌ك بینیمان و خوێندمانه‌وه له وه‌ختی شه‌ڕ و قه‌یرانیشدا له نه‌زانی بێ یاخود به پێشینه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندی هه‌واڵدا به‌تایبه‌تی له میدیای بینراو گه‌یشتووه به‌و ڕاده‌یه‌ی به‌چاوساغی كردن بۆ دژمن تۆمه‌تبار بكرێن.
هه‌ندی له هۆیه‌كانی لاسه‌نگی میدیای كوردی
ئه‌گه‌ر دوێنی هه‌ندێ له نه‌خۆشیه‌كانی میدیای كوردی كه تا سه‌رده‌مانێك له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیدا بوو، یا له ژێر هه‌ژموونی ئیراده‌ی خۆیدا بوو بێ، (میدیای پێشمه‌رگایه‌تی) ئه‌ویش ئیستگه‌كانی ڕادیۆی لێ هه‌ڵبوێری كه به‌خێراییه‌كی پێوانه‌یی په‌یامی خۆی ده‌گه‌یاند، ده‌نا میدیای نووسراو له ڕووی خێرایی گه‌یاندنه‌وه ئه‌و ڕۆڵه‌ی نه‌بووه. . .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میدیای ئه‌وان ڕۆژانیش خاڵی نه‌بوو له كه‌م وكورتی و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی پاش ڕاپه‌ڕین (1991)، له باتی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه، ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندو و بڵاوتر بوونه‌وه!
لێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ، كه‌م تا كورت، باوه‌كو ڕۆژنامه‌نووسانی كورد، ئه‌وسا له بوارێكی به‌رته‌سك و هه‌ندی جار ته‌نگ و تاریك كاریان كردووه، به‌ڵام پاراستنی ئیتیكی ڕۆژنامه‌نووسیی و هه‌واڵدان بۆ به‌رقه‌راركردنی جۆرێك له پڕۆفیشناڵیه‌تی له كاردا و تێپه‌ڕاندنی هه‌ندی بابه‌تی فه‌رهه‌نگیی له بارودۆخێكی ئه‌سته‌مدا كه سانسۆر به‌سه‌ر هه‌موو بڵاوكراوه‌یه‌كدا له‌وپه‌ڕی دابوو. . . دیسان تاڕاده‌یه‌ك دوورتر بوو له‌و نه‌خۆشیانه.
ڕه‌نگه هۆیه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه بێت كه وا كه‌وتبێته‌وه میدیای ئه‌وسا دیاریكراو و له هه‌موو حاڵه‌تێك و به هه‌موو باران بڵاوكراوه‌كان ژماره‌یان نه‌ده‌گه‌یشته ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی هه‌بووه هه‌میشه به سانسۆری ده‌وڵه‌تدا تێپه‌ڕیوه، بۆیه كه‌می ژماره‌ی بڵاوكراوه‌كان ڕه‌نگه ئه‌گه‌رێك بی له دیاریكراوییهتی نه‌خۆشیه‌كانیشی. . .
بێگومان لێره‌دا ئێمه باسی ئه‌و میدیایه ده‌كه‌ین كه له عێراقدا بووه، ڕاستی نه‌خۆشیه‌كانی میدیای كوردی زیاتر دوای ڕاپه‌ڕین ده‌ركه‌وتن و ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ك ڕۆژنامه‌نووسان كه سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بشی بگوتری تووشی (شوكی ئازادی) بوون، له دوایشدا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌توانین بڵێین له‌شكرێك له ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆژنامه و كه‌ناڵگه‌لێك زۆر زیاتر له‌و سنووره جوغرافیایه‌ی له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، به‌ڕاده‌یه‌ك وای لێ هات پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی له پیشه‌ی بانگخوازی بۆ ئازادی و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی و پاراستنی ئیتیكی پیشه‌كه، بوو به هۆیه‌ك بۆ بژێوی، هه‌ر لێره‌شڕا چاك و خراپ، زانا و نه‌زان تێكه‌ڵ بوون و له دیمه‌نێكی له پێشدا نه‌دیتراودا میدیایه‌ك بێته كایێ ڕووكه‌ش، دوور له فه‌رهه‌نگ، ماندوو، متمانه پێنه‌كراو – ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیه‌كان به جۆرێك، به‌تایبه‌تش به‌م دوادواییانه په‌ره‌یان سه‌ند كه زۆر له كه‌ناڵه‌كان (خوێنراو – بیستراو – بینراو) ڕاشكاوانه هاتنه ناو ململانی سیاسیه‌كان كه ئه‌مه كاری میدیا نییه.
له‌م باره‌دا ده‌كری (هه‌ندێ) له‌و نه‌خۆشیانه‌ی له میدیای ئه‌مڕۆی كوردیدا ده‌بیندرێن له‌خواره‌وه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه:
- : ئه‌وه‌نده‌ی شێوه‌ی وانهدانی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌نده حسابی بۆ ڕای گشتی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندی جار گه‌یشتووه به‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌ناڵ ڕێگایان به‌خۆیان داوه جێی داواكاری گشتیش بگرنه‌وه و ده‌ست له كاروباری دادوه‌ریشه‌وه وه‌ربده‌ن، به‌مه‌یش له چه‌ندان لاوه كار بكه‌نه سه‌ر ڕای گشتی و به‌ربه‌ستێك پێكه‌وه بنێن (به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێ) بۆ به‌لاڕێدا بردن یا شێواندنی ئه‌و ده‌رهاوێشتانه‌ی له هه‌واڵێكی دیاریكراوه‌وه دروست ده‌بن.
- : زۆرجار له‌چوارچێوه‌ی (ئازادی) دا، میدیای كوردی غه‌دری له‌و وشه‌یه كردووه و زۆر جار (ئازادی) بێ (به‌رپرسیاریه‌تی) خوێندۆته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش (كه به‌ڕاستیش بووه به دیارده) گه‌لێك جار پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی یا سیاسی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وه‌ختی شه‌ڕی ناوخۆدا به‌رپا بوو.
- : به گشتی میدیای كوردی هه‌ڵسوكه‌وتێكی دروست و هاوسه‌نگی له كاتی قه‌یرانه‌كاندا نه‌بووه، یا 100% له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستێكدا بووه یاخود 100% دژی بووه! كه ئه‌مه‌ش له هه‌موو حاڵه‌تێكدا هه‌ڵسوكه‌وتی په‌سه‌ند نییه و له‌و ناوه‌شدا ڕۆڵ و كاریگه‌ریی خودی كه‌ناڵه‌كه لاواز ده‌كا و متمانه‌ی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌رانیشی به تێپه‌ڕبوونی وه‌خت له‌ده‌ست ده‌دا، وه‌ك ئێستا ده‌یبینین كه هه‌ندی كه‌ناڵ هه‌واڵێك یا وتارێكی ڕۆژنامه‌نووسیی به ڕاده‌یه‌ك قه‌به ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت خوێنه‌ری ئاسایش ده‌ركی پێ ده‌كا، دیاره پێچه‌وانه‌كه‌یشی هه‌ر ڕاسته. . . سهیرایهتیهكهیش له‌وه‌دایه هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه، به كه‌ناڵی (سه‌ربه‌خۆ) و (بێلایه‌ن) و چی و چی خۆیان ده‌ناسێنن!! سه‌یرتریش ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان بێلایه‌نی له وه‌رگرتنی ڕای دوو لایه‌ن یا زیاتر له هه‌واڵێكی دیاریكراودا كورت ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا ڕه‌نگه هه‌ندی جار له بنه‌ڕه‌تدا هه‌واڵه‌كه ته‌نانه‌ت شایانی بڵاوكردنه‌وه‌یش نه‌بێ!
- : له‌داڕشتنی هه‌واڵدا، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی میدیای كوردی (گوایه بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه)، ناونیشانێك بۆ هه‌واڵه‌كه داده‌نی، كه زۆرجار هه‌واڵه‌كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به ناونیشانه‌كه‌وه نییه، یا ئه‌گه‌ر هه‌یشیبێ په‌یوه‌ندییه‌كی دوور به‌دووره.
- : له‌ڕووی زمانه‌وه، وای لێ هاتووه هه‌ر كه‌ناڵه و به‌كه‌یفی خۆی نه‌ك به پێی ده‌ستوور و ڕێسای زمان وشه و زاراوه داده‌تاشی!
دیاره مه‌سه‌له‌ی زمان له كه‌ناڵه‌كانی میدیادا ده‌خوازی به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكری به‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیا به‌تایبه‌تیش كه‌ناڵه بینراوه‌كان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به یه‌ك به‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه كه كه‌ناڵه‌كان ئاوه‌هایان وه‌رنه‌گرتووه.
زمانی كوردی جاری به ناوی نوێ كردنه‌وه و جاری له ژێر ناونیشانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری (مۆدرێنایهتی)، كه نه ژێرخانێكی له كوردستاندا هه‌یه و نه له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌شدا كه به‌ماوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ناسرێته‌وه توانراوه (دابڕان) ێك ڕووبدا وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا بووه كه ئه‌مه‌ش دیاره پرۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نایه ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له ڕیزی پێشه‌وه‌شدا بێ ئه‌ویش له كوردستان نه بایه‌خی پێویستی پێدراوه، نه پێوه‌ی دیاره وه‌كو پێویست گرینگی و هه‌ستیاریی ئه‌و پرۆسه‌یه له پێگه‌یشتن و به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌هه‌ند وه‌رگیرا بێ.
- : زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان (ده‌ڵێم زۆربه‌ی) هه‌رچه‌نده سه‌تلایتن و به هۆی مانگه دهسكردهكانهوه په‌خش ده‌كه‌ن، یان له ڕاده‌به‌ده‌ر خۆماڵییه‌تیان پێوه ده‌بینری، یاخود ئه‌گه‌ر بایه‌خیش به‌ده‌ره‌وه و هه‌واڵ و ڕاپۆرتی ده‌ره‌وه بده‌ن، ئه‌و فلیمه به‌ڵگه‌نامه‌ییانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه له ده‌ره‌وه به‌رهه‌م هێنراون، ئه‌مه له ڕووی چلۆنایه‌تییه‌وه، له ڕووی چه‌ندایه‌تیشه‌وه، ژماره‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیای كوردی خوێنراو – بیستراو – بینراو- له‌و سنووره ده‌رچووه كه پێی بڵێن (زۆر) بێگومان پێشم وانییه ئه‌و ژماره ڕۆژنامه‌نووسه‌مان (به‌پێی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان له‌شه‌ش هه‌زار ڕه‌ت ده‌كا بێجگه له‌وانه‌یشی ئه‌ندامی سهندیكانین) . هه‌بێ بتوانن ئه‌و مه‌كینه زه‌به‌للاحه ئیش پێ بكه‌ن كه خۆی له سه‌تان ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه و ده‌یان ڕادیۆ و ده‌یانی دیكه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی و ناوخۆیی و سایت و ماڵپه‌ڕدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌رچی پی ده‌چی هه‌ندێكیان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی، یا لێگرتنه‌وه‌ی سپۆنسه‌ره‌كانیان ڕاگیراون.
- : ئه‌مڕۆ (باس له ئه‌مڕۆ ده‌كه‌م) زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیای كوردی لایه‌نی كلتووریان په‌ڕاوێزخستووه ئه‌وه‌ی هه‌شبووه پێشتر زیاتر بۆ (اسقاگ فرچ) بووه، ته‌نانه‌ت له هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه، بیر له كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به كولتوور نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌مووی سیاسه‌ت، سیاسه‌ت به خاوی، به كوڵاوی، به برژاوی، وای لێ هاتووه تێكڕای میلله‌ت بووه به (سیاسی) و (چاودێری سیاسی) و (شاره‌زای سیاسی) !! ئه‌وه‌ی هه‌بووه له میدیای كوردیدا كه بچێته‌وه ناو میدیای كولتووری له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی هه‌ژاری ڕۆژنامه و ماوه‌یه‌كی كورت له هه‌ندی له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، ڕه‌نگه له‌م باره‌یه‌وه ڕادیۆ و ماڵپه‌ڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت باشتر بووبن.
- : كار به‌وه گه‌یشتووه، زۆرجار كه‌ناڵه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌خت به‌رنامه هه‌بووه و ئاماده و پێشكه‌ش كراوه وه‌كو یه‌ك، به‌مه‌ش په‌ڕاوێز جێی جیددیه‌ت ده‌گرێته‌وه و كێبه‌ركێی نێوان كه‌ناڵه‌كانیش نامێنی كه داینه‌مۆی پێشكه‌وتنی كه‌ناڵه‌كه خۆشیه‌تی.
- : تا ئێستا میدیای كوردی له‌ڕووی هه‌لی كاره‌وه ڕۆژنامه‌نووس و خه‌باتكاری حزبی لێك جیانه‌كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ر ئه‌مه‌یشه ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی پڕۆفیشینال و كارا له ناو ئاپۆرای ئه‌و له‌شكره‌دا ون بێت.
- : له‌میدیای كوردیدا، نه مافی تاك پارێزراوه وه‌كو تاك نه مافی خودی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن. . ئه‌و قانوونه‌ی كه به‌ناوی قانوونی ڕۆژنامه‌نووسیش ده‌رچووه، جگه له‌وه‌ی پڕه له كه‌لێن و كه‌م و كوڕی له هه‌مان كاتدا له بنه‌ڕه‌تدا ته‌نیا بۆ (میدیای نووسراو) دانراوه، كه ئه‌مه یه‌كێكه له كه‌لێنه هه‌ره دیاره‌كانی.
- : ڕه‌خنه له‌میدیای كوردیدا، ئه‌وه‌ی تا ئێستا بینراوه و خوێندراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی له‌په‌رچه‌كردار و خوولانه‌وه له‌بازنه‌ی به‌تاڵی گرینگی دان به ڕوخسار، دوورله فیكر و هه‌ل و مه‌رجی بابه‌تی و ڕه‌چاوكردنی قۆناخی كۆمه‌ڵگه‌وه تاك و ته‌را نه‌بێ ڕه‌تی نه‌كرده‌وه. به‌مه‌ش زۆرجار ئه‌و بابه‌ته ڕه‌خنه‌ییانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه و ئه‌و زاراوه و ئیدیومانهی تیێدا به‌كار ده‌برێن سه‌یر ده‌كه‌ین له زاراوه و ئیدیۆمی هه‌واڵگرییه‌وه نزیكترن تا زاراوه‌ی فیكری و ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌وه ئه‌و قاڵبه.
- : (جاڕدان) یان (ڕیكلام) له میدیای كوردیدا به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌ك یاخود حساب بۆ كردنێك كه هه‌ندێكیان چ كاریگه‌ریی پاشڤه‌بڕ دروست ده‌كا بڵاوده‌كرێته‌وه، ته‌نانه‌ت تێناپه‌ڕێنین ئه‌گه‌ر بڵێین زۆری نه‌ماوه میدیای كوردی و ڕیكلام ببن به‌دوو ڕووی یه‌ك دراو. . .
ڕاسته ڕیكلام بۆ هه‌ر كه‌ناڵێكی میدیا پێویسته تا بتوانی گه‌شه به خۆی و به به‌رده‌وامی پرۆژه‌كانی ئایندهی بدا، به‌ڵام زۆربه‌ی بۆ ڕازی كردنی باروبووكاره كه لێره‌دا وه‌ك وه‌به‌رهێن ده‌رده‌كه‌وی.
كه‌ناڵی میدیایی له پاڵ قازانجیش ده‌خوازی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ڕای گشتی بجوولێته‌وه و ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی به‌و ڕاده‌یه ون نه‌كا به‌وه‌ی كێ زیاتر بدا ئه‌و له پێشتر بێ.
هه‌ندێ له‌و ڕیكلامانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌یه به‌ڵكو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندی له‌و كۆمپانیا و كاڵایانه‌ی ڕیكلامیان بۆ ده‌كری، له‌ڕووی سوود و كوالیتیه‌وه زۆرجار دوور ده‌بن له‌ناوه‌رۆكی ڕیكلامه‌كه، به‌مه‌ش بێجگه له زیان گه‌یاندن به بینه‌ر جۆرێك له چه‌واشه‌كاری (حه‌ق دراوی) ی خودی كهناڵهكهیشی تێدایه.
له هه‌مووی مه‌ترسیدارتر، ڕیكلامی ناڕاسته‌وخۆیه، ڕیكلامی ناڕاسته‌وخۆ هه‌موو ئه‌و گرینگی و بایه‌خه‌دانانه ده‌گرێته‌وه به كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو، یا كه‌سێك له شێوه‌ی بایه‌خدان و ڕیپۆرتاژی تایبه‌تیه‌وه كه شێوه‌ی هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژی ئاسایی ده‌درێتی (ئه‌مه له میدیا پێشكه‌وتووه‌كانیشدا به ڕێژه‌یه‌ك به پێی ئاستی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه) .
له میدیای كوردیدا ئه‌م جۆره ڕیكلامه ناڕاسته‌وخۆیانه، زیاتر له ڕێگای هه‌ندێ له په‌یامنێر و ڕپۆرته‌ره‌وه ده‌بێ. هه‌ندێ جاریش به ڕێنمای باروبووكار یا با لێره‌دا بڵێین وه‌به‌رهێنه‌وه ده‌بێ كه بڕیار به ده‌ستی سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كه‌یه. ئه‌م دیارده‌یه به‌م دواییه زیاتر له‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ میدیای سێبه‌ر ده‌ركه‌وت و بره‌وه‌ی سه‌ند.
- : میدیای كوردی (ناڵێم هه‌مووی) ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ وگرینگی له سیاسه‌ت و تونێڵه مارپێچه‌كانی سیاسه‌تدا چڕ كردووه‌ته‌وه له به‌رابه‌ردا گه‌لێك لایه‌نی پێویست و گرینگی په‌ڕاوێز خستووه، وه‌ك ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندیان به په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵ و مادده هۆشبه‌ره‌كان كه كاریگه‌ریی زۆری به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر گه‌نجانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی كۆچی گه‌نج و شاره‌زا و به‌هره‌داران بۆ هه‌نده‌ران كه سامانێكی گرینگی وڵاتن و بێكاری و بێكاری داپۆشراو وپرسی ئینتیما و پرسگه‌لێكی دی بایه‌خداری وه‌كو گه‌نده‌ڵی و چینی ناوه‌ڕاست كه داینه‌مۆی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه و خه‌ریكه لای ئێمه ڕه‌ش ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ئه‌منیه‌تی بژێوی و ژینگه و كاركردن و بره‌ودان به كولتووری خوێندنه‌وه و. . . تاد
- : میدیای كوردیش به‌تایبه‌تی له‌م به‌شه‌ی كوردستان كه جێی باسه، له باتی پرسه جیددیه‌كان، له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی وروژێنه‌ری بێ ئامانج و لاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ میدیای سه‌قه‌ت یان ڕووی سه‌قه‌تی هه‌ندێ میدیا نه‌ك هه‌ر دوانه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو بایه‌خی تایبه‌تیشی پێ داوه، وه‌ك ژیانی تایبه‌تی، (زۆر تایبه‌تی) هه‌ندی له هونه‌ركار و سه‌ماكار و ئه‌و یاریزان، ئه‌میان چه‌ند جوانه و ئه‌ویان چۆن خۆی ڕووت ده‌كاته‌وه و ئه‌ویدیان چۆن له‌پاڵ ده‌ریادا ئاوێزانی ده‌نكه‌كه‌ی ده‌بێ، هه‌موویشی له‌سه‌ر حسابی هونه‌رمه‌ندانی به‌ڕاستی و جیددی له مۆسیقازان و شێوه‌كار و ته‌لارساز و نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ڕاسته‌ینه و گرینگی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا. . .
- : زۆربه‌ی ئه‌و زنجیره دراما و فلیمانه‌ی یا به‌دۆبلاژ و به‌ژێرنووسی كوردی له كه‌ناڵه ئاسمانی و ناوخۆییه‌كان پێشان ده‌دری یا جیددی نین، یان ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان تاڕاده‌یه‌ك ڕووكه‌شن كه شتێك به بینه‌ری كوردی ناده‌ن و هه‌ستێكی هونه‌ری باڵای لا ناوروژێنن كار بكاته تێگه‌یشتن و دونیابینی و ڕوانینی له به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ر.
دراما خۆماڵیهكانیش له ڕووی هونه‌ریه‌وه خراپتر نه‌بن باشترنین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان پیشان ده‌درێن.
- : زۆرجار كه‌ناڵه‌كان، به لی حاڵی نه‌بوون بێ یا به مه‌به‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندی هه‌واڵ یا بابه‌ت یان دراما، به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئاینده ته‌نانه‌ت ئێستای ئه‌ته‌می كۆمه‌ڵ و چین و توێژه‌كان بوونه‌ته ئه‌گه‌ر بۆ هاندانی ئه‌وه‌ی به (توندوتیژی) یه‌وه ناسێنراوه، كار به‌وه گه‌یشتووه، هه‌ندی جار، هه‌ندی كه‌ناڵ جێی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش ده‌گرنه‌وه و به‌پێش بڕیاری دادگاكان ده‌كه‌ون له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ندی تاوان، كه‌جاری وا بووه كاری له خودی ڕێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی دادگا كردووه.
- : وای ده‌بینم میدیا ئه‌ركی ڕۆشنكردنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆدا بێ، نه‌ك په‌ره‌پێدانی ڕووكه‌شایه‌تی و داتاشینی هه‌واڵ به مه‌به‌ستی تایبه‌ت، ته‌نانه‌ت په‌یامنێر و پێشكه‌شكاری به‌رنامه له ئاستێكدا بن بتوانن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه لای خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ر دروست ده‌بن.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر په‌یامنێر و پێشكه‌شكار مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ هه‌ر پرسیارێكی بیه‌وی له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكا، نابێ بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وه‌كو لێكۆڵه‌ری دادگا كه له‌به‌رابه‌ر تاوانبارێك دانیشتووه هه‌ڵسوكه‌وت بكا. پێم خۆشه خوێنه‌ر خۆی سه‌رپشك بێ له‌وه‌ی میدیای كوردی به‌و ئاراسته‌یه چۆن بووه؟
- : له لایه‌نی هونه‌ریدا باوه‌كو میدیای كوردی هه‌ندی هه‌نگاوی نكۆڵیلێنه‌كراوی به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌م بواره هاوێشتبێ، به‌ڵام دیسان نه‌یتوانیوه سیمایه‌كی ئه‌وتۆی پێ بدا تایبه‌تایه‌تی ئه‌و میدیایه‌ی ده‌رخستبێ، دوور له لاسایكردنه‌وه‌ی میدیای ناوچه‌كه، كه ئه‌وانیش كه‌م تا زۆر دوورنین له‌لاسایی كردنه‌وه‌ی میدیا پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
ڕاسته هه‌ندی له‌كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی توانیویانه ڕاسته‌وخۆ سوود له‌میدیای وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌میدیای خوێنراودا هه‌وڵێكی له‌و ڕه‌نگه نه‌دراوه ئه‌و تایبهتایهتیهی پێشان دابێ، له‌دیزاینه‌وه بگره تا دابه‌شكردنی وێنه و بابه‌ت و تایپۆگرافیا به‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌به‌ندی و ستایل وخێرایی له بڵاوكردنه‌وه‌دا.
سیاسه‌تی ده‌رهێنانی هونه‌ریش له‌میدیای خوێنراودا به‌جۆرێك نه‌بووه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتبێته‌وه، له‌پاش وپێش خستنی هه‌واڵ یا بابه‌ت، یا به‌كارهێنانی تایتڵی سه‌ره‌كی و لاوهكیدا، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی به‌كارهێنانی ڕه‌نگیشه‌وه وه‌ك ده‌لێن هه‌میشه (شه‌ش ته‌قه‌ڵ و مانگه‌شه‌و) بووه.
كار به‌وه گه‌یشتووه هه‌ندێ جار له‌یه‌ك بابه‌ت یا هه‌واڵێكدا دوو تا سێ ڕه‌نگ به‌كارهاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگیشی له‌گه‌ڵدا بووه، كه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر ڕوخساری دیزاینی لاپه‌ڕه ده‌شێوێنی خودی بابه‌ته‌كه‌ش ده‌كوژی، به‌تایبه‌تی كه سیسته‌می ستوون له‌ڕۆژنامه‌دا بهكاردهبری.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش بڵاوكراوه كوردییه‌كان هه‌ر له‌دێره‌وه كاریگه‌ری ئه‌و كولتووره هونه‌ریه‌ی به‌سه‌ره‌وه بووه كه پارچه‌كانی كوردستانی پێوه گرێدراوه لێره له كوردستانی به عیراقه‌وه به‌ستراو به كولتووری هونه‌ری عه‌ره‌بی، له ئێران و توركیایش ئه‌وه‌نده‌ی هه‌بووبێ به‌و جۆره بووه.
ڕاسته له دوادوای نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌كادیمی ڕاگه‌یاندن له‌زانكۆكانی كوردستان به‌كاركه‌وت بزاڤێكی هونه‌ری دیزاین و ده‌رهێنانی هونه‌ری له ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا هه‌ستی پێ ده‌كری به‌ڵام دیسان ئه‌ویش خاڵی نییه لهچهشنێك لاسایی كردنه‌وه، ئه‌مجاره هه‌ندی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان به هه‌ندی دهسكارییهوه له‌پاڵ عه‌ره‌بیه‌كان لاسایی ڕۆژنامه و بڵاوكراوه فارسییهكانیان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له خوێنه‌ری به‌دواداچوودا شاراوه نییه.
ڕادیۆكانیش، ده‌كری له‌دوو شێوه‌دا بیانبینین، به‌شێكیان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕیچكه كۆنه‌كه‌دا مانه‌وه ته‌نیا ئه‌وه‌یه خۆیان خسته‌سه‌ر شه‌پۆلی FM، دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناوه‌ندی MW و كورت SW ئه‌و بازاڕه‌یان نه‌ما له ڕووی گه‌یاندن و كوالیتی ده‌نگه‌وه.
به‌شی دیكه‌یان، نه‌خێر به‌ڕێكخستن و به‌رنامه‌ڕێژی و هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و مۆسیقا و گونجانیان له‌گه‌ڵ كاتی په‌خشدا، هه‌روه‌ها بایه‌خ دان به ده‌نگی ڕادیۆیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و خێرایی گه‌یاندن (به‌تایبه‌تی له‌هه‌واڵ دا) و بڵاوه‌پێكردنی په‌یامنێران و به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆ، كه هه‌ندێكیان ئێستاش به‌رده‌وامن و توانیویانه ڕه‌نگ و ڕوویه‌ك به میدیای بیستراو بده‌ن.
ئیستگه‌كانی ته‌له‌فزیۆنیش له‌زۆر لایه‌نه‌وه له‌حاڵی میدیای خوێنراو وبیستراو جیاناكرێنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی سه‌ر به‌لایه‌نه سیاسیه‌كانن، ئه‌وانی دی ڕه‌نگه وه‌ك وتمان له‌ڕووی هونه‌ری گه‌یاندن و خێرایی و ستافی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه توانیویانه هه‌ریه‌كه و به‌پێی سیاسه‌تی خۆی، یان ڕاستتر سیاسه‌تی باروبووكاره‌وه، له ژێر هه‌ر مانشێت و بانگڕاهێشتنێك بێ بینه‌ر بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌ناڵانه‌یش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا به شاره‌زا و پسپۆڕی ده‌ره‌وه دامه‌زرێنراون و ڕاهێنراون، ته‌ماشا ده‌كه‌ی هه‌مان ئاراسته‌ی ئه‌وانیان وه‌رگرتووه.
كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانیش كه وای ده‌بینم زۆربه‌یان زیاتر به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانه‌وه دامه‌زرێنراون، هه‌مان ڕێگه‌یان گرتووه و (به‌هه‌ر مه‌به‌ستێكه) بینه‌ری زیاتر به واتا ڕیكلامی زیاتر.
میدیای كوردی
له‌بازنه‌ی گه‌مه‌كانی سیاسه‌تدا
نیشانه به‌و ده‌رهاوێشتانه‌وه، میدیای ئێستای كوردی له هه‌موو مێژووی خۆیدا، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ناو بازنه‌ی گه‌مه‌كانی سیاسه‌تدا گیری نه‌خواردووه. . ئه‌وه‌ش وا لێك ده‌درێته‌وه له ڕه‌هه‌ندی ئابوورییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، به‌وه‌ی زیاتر وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بژێوی سه‌یر كراوه به‌پێچه‌وانه‌ی حه‌فتا و هه‌شتاكان كه له‌گه‌ڵ باری ناهه‌مواری ئه‌وان ڕۆژانیش عه‌شق و خولیایه‌كی دڵسۆزانه‌ی تێدا ده‌بینرا، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌زمان و كولتووره‌وه هه‌بوو.
دیاره خولانه‌وه‌ی میدیایش له‌بازنه‌ی ئه‌و گه‌مه و یاریانه‌ی سیاسه‌تی ڕووت به‌رپایان ده‌كا، هه‌میشه به‌و لایه‌یدا ده‌شكێنێته‌وه كه لهبابهتایهتی و به‌رپرسیاریه‌تی له به‌رابه‌ر ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری ڕای گشتی شه‌رمنانه و جێوهڕی له دروستكردنی متمانه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌ربكه‌وی، كه ئه‌مه‌شیان له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتووی وه‌كو كۆمه‌ڵی ئێمه كه تا ئێستاش شوناسێكی مه‌حكه‌می له‌ڕووی چینایه‌تی و قۆناخه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی مێژووییه‌وه بهبهرناگیری، ئه‌وه‌نده‌ی كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنی، چاریهكی ئه‌وه‌نده نابێته هۆ و ئه‌گه‌رێك بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكی ئینسانی دوور له‌وه‌ی وای لی بی به چه‌واشه‌كاری لێك بدرێته‌وه، هه‌رگیزیش نایه‌ته ڕیزی ئه‌و ئامرازه مه‌عریفیانه‌ی واقیع و دیارده و ئیشكالیاته‌كانی پێ شی بكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندی جار نه‌ك هه‌ر توندوتیژی، به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیایی له هه‌ندی حاڵه‌تدا به ئاراسته‌یه‌كدا ده‌چن دژمنایه‌تی له‌نێوان ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نی لێ بكه‌وێته‌وه به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنی ڕه‌خنه‌مان لێ ده‌گرت، ئه‌مڕۆ له ڕێی چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیایی ئاراسته‌كراوه‌وه خۆمان له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمانیدا، ئینجا به هه‌ر ناوێك بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. . .
هه‌ندێ جار میدیای ئاسایی تێكه‌ڵ به‌وه‌ش ده‌كری كه به (سۆشیال میدیا) ناسراوه و له دونیایه‌ك به‌ڕێوه ده‌چی دووره له‌میدیا و پره‌نسیپه دیاره‌كانی.
به‌م جۆره ئه‌مڕۆ میدیای كوردی، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندان ڕۆژنامه‌نووسی پڕۆفیشناڵ، هه‌رچه‌نده ژماره‌شیان كه‌م بێ له‌بازنه‌ی گه‌مه‌كانی سیاسه‌تدا، تا دی له پیشه‌ییایه‌تی دوور ده‌كه‌وێته‌وه و په‌یامی جیددی خۆی وه‌ك پێویستی سه‌رده‌م و بۆ ڕێڕوونی به‌هۆی ته‌كنۆ ئابوورییه‌وه، به قوربانی ته‌كنۆ ئابووری كردووه و سه‌یر ده‌كه‌ین به‌رنامه‌ڕێژی كه‌ناڵه‌كان (خوێنراو وبیستراو وبینراو) له‌سه‌ر ئه‌و بنیاته‌دا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و دهكێشری، به‌مه‌ش شته جیددیه پێویسته‌كانی سه‌رده‌م و له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی له ئاكامی ئه‌و به‌رنامه ڕێژیه‌دا له‌خۆیاندا ده‌چنه په‌ڕاوێز. . .
دیاره ئه‌گه‌ر به‌و ڕه‌نگه‌ش بڕوا و به‌رده‌وام ئه‌گه‌ر بشی بگوتری مه‌نتیقی (لێخوڕه ده‌شته) ی به‌سه‌ردا زاڵ بی و میدیای كوردی هه‌وڵێك به ئاراسته‌ی خۆ ده‌ربازكردن له‌و بازنه به‌رته‌سكه نه‌دا
ڕه‌نگه له ئاینده‌یه‌كی زۆر دوور نا ڕهنگڕێژییهكی دی به خۆیه‌وه ببینی، یا خودی باروبووكار مه‌رج نییه تا سه‌ر ڕێ بدا چواریه‌كی ئه‌مڕۆ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كان بگه‌ن، كه ئه‌گه‌ر تا ئه‌وسا، به هۆی زۆر ئه‌گه‌ره‌وه شتێك بمێنی به‌ناوی حه‌قیقه‌ت.
نه‌ژاد عزیز سورمی
ئۆكتۆبه‌ری - 2016
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.