میدیای كوردی و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای نوی
له ڕاست سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیا، میدیای كوردی به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه توانیویه‌تی سوود له هه‌ل و مه‌رجه ڕه‌خساوه‌كان ببینی، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا زیاتر له (میدیای نووسراو) دا ڕه‌نگی دایه‌وه، به‌وه‌ی هه‌موو تایبهتایهتیهكانی چاپی بۆ مه‌یسه‌ر بوو كه تا پێش ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌ی به پێوانه‌ی ئه‌وان ڕۆژگاران پێشكه‌وتوو بوو و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا هاتبووه‌وه ته‌نیا له (به‌غدا) هه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌غدا تا ئه‌و ده‌مه‌یش مه‌ڵبه‌ندی بێ ڕكابه‌ری چاپكردن بوو، چونكه كوردستان ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ك چاپخانه‌ی تێدا بوو، به‌ڵام چاپخانه‌ی په‌روه‌رده‌ی لێ بترازی (ژماره2) كه ئه‌ویش تایبه‌ت بوو به له چاپدانی كتێبه‌كانی قوتابخانه و كتێب و بڵاوكراوه‌ی دی لێ چاپ نه‌ده‌كرا، ته‌نانه‌ت كتێب و تاكه گۆڤاری (ئه‌میندارییه‌تی ڕۆشنبیری و لاوان) ی ئه‌وسا (كاروان) یش له به‌غدا چاپ ده‌كران. .
به‌و ڕه‌نگه هات تا له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ته‌ی ڕابردوودا، ته‌كنیكی چاپ له ڕۆژنامه‌نووسیی كوردیدا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی، چه‌ندان چاپخانه و ده‌زگای وه‌شاندن دامه‌زران. . به هاتنی كۆمپیۆتهریش، جۆری چاپ له ڕێگاكانی پێشووی تێپه‌ڕاند. . .
دیاره هه‌میشه‌یش ته‌كنیكی چاپ و دیزاین و ده‌رهێنانی هونه‌ری به‌شی زۆری به پێشكه‌وتوویی ئامێره‌كانی چاپه‌وه به‌نده، ئه‌گه‌رچی ڕۆڵی دیزاینه‌ر و هونهركارانیش جێی ئاماژه و له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان بێ، كه بێگومان له هه‌موو باراندا ئه‌وانن تایبه‌تایه‌تی به ستایلی ده‌رهێنانی هونه‌ری بڵاوكراوه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام بێگومان، وه‌ك وتمان دامه‌زراندنی چاپخانه‌ی پێشكه‌وتوو هه‌روه‌ها پێداویسته‌كانی دی چاپ، به تایبه‌تی ئامێری چنین و چاپ كردن و لایه‌نی دیزاین و جوانكاری و لێخهوتانی هونهركارانی ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانی دی له میدیای كوردیدا به ئاشكرا ده‌ركه‌وت، وای لێ هات چاپكراوه‌كان له‌م ڕووه‌وه بچنه خانه‌ی كێبه‌ركێوه ؛ له‌ڕووی فۆنتی تایبه‌ت به‌خۆیان و هه‌وڵ دان بۆ ستایلی تایبه‌ت له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و تایپۆگرافیای جۆراوجۆر و بایه‌خ دان به تایتڵی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و دابه‌شكردنی ستوونه‌كان به‌سه‌ر بۆشایی لاپه‌ڕه‌كاندا و لاپه‌ڕه‌به‌ندی و هاوسه‌نگ ڕاگرتنی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه. .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چاپكراوه‌كان (ڕۆژنامه – گۆڤار – بلاڤۆكی دی)، به میدیای بیستراو و بینراویشه‌وه له دیزاین و ده‌رهێنان و ستایلی شاشه، له یه‌كئه‌نوایی و لاسایی كردنه‌وه‌ی میدیاكانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپایی به‌و ڕاده‌یه به‌دوور نه‌بوون هه‌ستی پێ نه‌كری، ئێستاش زۆربه‌یان، (هه‌ندێكیان به وه‌رگێڕانی ناوی خودی كه‌ناڵه‌كه‌یش) كاریگه‌ریی ئه‌و كه‌ناڵانه‌یان تێدا شاراوه نییه. . .
وه‌كو گه‌یاندنیش، میدیای كوردی تا ئێستا هه‌ژاری پێوه دیاره، ته‌نانه‌ت ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش به هۆی زۆری و بۆرییانه‌وه – ژماره‌یه‌كی كه‌میان لێ بترازی كه له په‌نجه‌ی ده‌ستێك تێناپه‌ڕن- ئه‌و گوێگر و بینه‌ره‌یان نه‌ماوه، تیراژی میدیای نووسراویش له‌چاو ژماره‌ی دانیشتوواندا، هیچ وه‌ختێك نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی جێی باسان، بڵاوكردنه‌وه‌ش له‌و لاوه بوه‌ستی، كه ئێمه وه‌كو كوردستان ده‌زگایه‌كی گشتگیری حكوومه‌تی یان كه‌رتی تایبه‌تمان نییه، له كاتی خۆیدا ڕۆژنامه و كتێب بڵاوكراوه‌ی دی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر.
كه‌ناڵه ناوخۆییه لۆكاڵیه‌كانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش زۆربه‌یان ئه‌وه‌یان لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه به مه‌به‌ستی قازانج زیاتر دامه‌زرێنرابن، به‌و كهناڵانهوهیش كه بۆ منداڵان خراونه‌ته‌گه‌ڕ (23) !.
دیاره پێشكه‌وتنی ته‌كنیكی، پێویستی به ته‌كنیكار، یا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری كادیری پڕۆفیشناڵ و ڕۆژنامه‌نووسی به‌كار و هاوچه‌رخ هه‌یه، له‌م ڕووه‌شدا ئه‌گه‌رچی هه‌ندی له ده‌زگاكان بایه‌خیان به‌م لایه‌نه دابێ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی، دیسان ڕۆژنامه‌نووسانی دوێنی به تاو و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌وساوه مه‌یدانه‌كه‌یان گرتووه، به‌تایبه‌تیش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له (میدیای نووسراو) دا كار ده‌كه‌ن. . .
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش، مه‌سه‌له‌ی پێگه‌یاندن و ڕێگا خۆش كردن بۆ گه‌نجانی جیددی و كارا و خاوه‌ن خه‌ون تاڕاده‌یه‌ك له قه‌دی خۆیدا ماوه‌ته‌وه و هه‌وڵێكی به‌ڕاستیم له‌و لایه‌نه‌دا نه‌دیوه‌و نه‌بیستووه، كه به ڕای من كروكی هه‌ست به‌خۆكردن و پێشڕه‌وی له ژیانی ڕۆژنامه‌نووسیدا، وه‌كو ناویان به (پیشه‌ی ماندووبوون) بردووه، به‌و ئاراسته‌یه ده‌كری. . .
لێ ئه‌وه‌ی ده‌بینری و به‌رچاوه ڕۆژنامه‌نووسان نه‌یانتوانیوه سنوری ئه‌رك و ماف لێك جیابكه‌نه‌وه. . . كاره‌كه وێرانتریش بوو دوای دهسبكاربوونی ئه‌وه‌ی به (میدیای سێبه‌ر) ناسراوه به شێوه‌یه‌ك میدیای خسته ده‌ره‌وه‌ی كه‌وانه‌ی (ئازادی – به‌رپرسیاریه‌تی) ئیتر هه‌ر تیره و له كهنداڵی و هه‌ر یه‌كه و به ئاوازی بۆ له‌یلای خۆی و ناشیرین كردنی له‌یلای خه‌ڵكی دی له ژێر سه‌ردێری – ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ- و ئازادی‌دا كه‌وتنه خوێندن له‌یه‌كدی و بۆ یه‌كدی!!
ڕاسته ڕه‌نگه هه‌ندی له‌و میدیایانه هه‌وڵیان دابێ (تاڕاده‌یه‌ك) هاوسه‌نگی ڕابگرن، به‌ڵام خۆ ڕۆژنامه‌نووسی پڕۆفیشناڵ و میدیای سه‌ربه‌خۆ (ئه‌گه‌ر هه‌بێ) كاری هه‌ر ئه‌وه نییه به‌وه هاوسه‌نگی ڕابگری كه ماده‌م بیروڕای (ئهلف) ی وه‌رگرت و پاشان هی (بێ) به‌و مانایه ده‌كه‌وێته‌وه هاوسه‌نگی ڕاگرتووه!! به پێچه‌وانه‌وه میدیای پڕۆفیشناڵ، به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌خوازی بیر له پێدانی زانیاری بكاته‌وه كه ڕێگای خوێنه‌ر و بینه‌ر و گوێگر ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌بێته به‌شێك له پێكهێنانی ڕای گشتی. . .
ڕۆژنامه‌نووسی پڕۆفیشناڵ ڕه‌چاوی پیشه‌ییایه‌تی ده‌كا، ده‌كری به‌وه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكا له پیشه‌كه‌یدا ڕاستگۆبێ و دوور له لێگرتنه‌وه‌ی زانیاری له خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ر، یا هه‌ڵبژاردنی هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژ و ڕاپۆرتی دیكه به شێوه‌یه‌كی بژاركراو (إنتقائی) و بایه‌خ نه‌دان به زنجیره‌ی گرینگ و گرینگتر و گرینگ‌ترین، له هه‌ڵبژاردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا كه ڕۆڵی كۆڵه‌گه‌ی ئه‌ساسی ده‌بینی، به‌تایبه‌تی میدیای ڕۆژانه.
ئه‌مه‌ی ده‌گوتری له قاوخی (خوانه‌خواسته) ئامۆژگاریدا نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له ئه‌زموونێكی ناقابیله‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه مۆڕكی ڕۆژنامه‌نووسی كارا و عاشق به پیشه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕێبوار و بهڕیكهر لێك هه‌ڵداوێردرێن، به‌تایبه‌تی له كاته هه‌ستیاره‌كاندا كه هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له شه‌وانی بێداری و ئێشكگریی بۆ هه‌واڵێكی چه‌ند دێری، وه‌ك ڕۆژی ڕووناك ده‌رده‌كه‌ون.
ئاماژه‌یه‌ك بۆ میدیای حزبی له كوردستاندا
سه‌یرایه‌تی هه‌ڵوه‌سته وه‌رگرتن له هێنانه‌وه‌ی باسی میدیای حزبی له‌وه‌دایه وه‌ك بڵێی بكه‌وینه به‌رابه‌ر دێوه‌زمه‌یه‌ك، له‌كاتێكدا خودی ئه‌و میدیایه‌ی خۆی به (ئه‌هلی) یا (بێلایه‌ن) ناساندووه له بنه‌ڕه‌تدا له منداڵدانی ئه‌و میدیایه‌دا هاتووه كه سه‌رده‌مێكی دوور و درێژ سه‌نگ و قوڕسایی پێكهێنانی ڕای گشتی له ئه‌ستۆدا بووه، مه‌به‌ستم ئه‌و سه‌رده‌مانه‌یه كه ململانێی سیاسی و قه‌ومایه‌تی و ته‌نانه‌ت چینایه‌تیش له كۆڵی ئه‌و میدیایه‌دا بووه كه به (میدیای حزبی) یه‌وه ده‌یناسین.
بۆ كورد ئه‌و میدیایه‌ی هه‌یبووه باره‌كه قوڕستریش بووه، هه‌م له سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتكاره‌كان بووه، هه‌میش هۆیه‌ك بووه له‌ڕاگرتنی باڵانسی زمان و كولتووره‌كه‌ی و گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بیاتی. . . ئه‌وی ڕاستیشه و ده‌خوازی نه‌وه‌ی نوێی لێ حاڵی بێ، میدیای كوردی هه‌ر له‌ده‌سپێكه‌وه باوه‌كو له‌سه‌ر ده‌ستی (ئه‌نتلێجستا) ی سیاسی كورد بوو بێ، به‌ڵام له پاشاندا له ڕێگای حزبه‌كانه‌وه پێگه‌یشتووه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و پێگه‌یشتنه‌یش به گوێره‌ی هه‌ل و مه‌رجی زاتی و بابه‌تی له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دی جیاواز بووه، به‌وه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا، له لایه‌ك بارودۆخی سیاسی و له لایه‌كی دی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی ڕه‌نگ و ڕووی میدیای حزبی كاڵ كردبێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز به‌و مانایه نه‌بووه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ له هاوكێشه‌كاندا په‌ڕاوێز بوو بێ، چونكه تا ئێستاش ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆی له ده‌ست نه‌داوه به‌هه‌ند وهرنهگیری، ئه‌مه‌ش دیاره ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌لته‌رناتیف خۆی نمایش كردووه، له گه‌لێك ڕووه‌وه، وێنه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵی پیشه‌یی دوور له ده‌مارگیری و بێمنه‌تی له خاوه‌ندارییه‌تی و سپۆنسه‌رایه‌تی پیشان بدا. . .
پێت سه‌یر نه‌بێ (ناڵێم هه‌مووی) به‌ڵام ئێستاش له‌و لایه‌نانه‌وه میدیای حزبی ڕووبه‌ده‌رتر و زیاتر جێی متمانه‌یه، هه‌رچی نه‌بێ خوێنه‌ر و بینه‌ر و گوێگر ده‌زانن كه ئه‌و ڕۆژنامه یا كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنه یاخود ئه‌و ڕادیۆ و سایته له كوێوه هاتووه و به‌چ ئاراسته‌یه‌كه، ئینجا هی هه‌ر حزبێك بێ، هه‌رچه‌نده من به‌خۆم وای ده‌بینم كه ده‌بووایه تا ئێستا ئه‌و میدیایه‌ش واته (میدیای حزبی) گه‌یشتبوایه ئه‌وه‌ی ببێته (میدیای پێكهاته)، مه‌به‌ستیشم ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌ناڵێك بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئاشكرای له‌سه‌ر بێ كه زمانحاڵی فڵانه حزبه یان فڵان لایه‌ن، له‌خۆیدا له ڕێگای بایه‌خدانی ڕۆژانه‌ی به‌و بیروبۆچوون و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرت و به‌دواداچوونانه‌وه بناسرابووایه‌وه، دیاره كه له میدیای حزبی كوردیدا ئه‌مه نه‌بووه به‌ڵكو له‌و ململانی سیاسیه سه‌قه‌ت و كورتبینانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به نموونه ناسیونالیزم و چه‌پ و ڕاستڕه‌و وچه‌پی ناوه‌ڕاست و دیموكرات و سوشیال دیموكرات سنوره‌كانیان تێكه‌ڵ نه‌كرابن.
هه‌ر لێره‌شدا میدیای حزبی به‌تایبه‌تیش دوای ڕاپه‌ڕین به چه‌ند ساڵێك، ئه‌و ڕه‌ونه‌قه‌ی جارانی نه‌ما كه مینبه‌ری داكۆكیكاری ئه‌و سیاسه‌ته ڕاگه‌یانراوانه بێ حزب بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له ناو خودی حزبیش ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ به‌و كه‌سایه‌تی یان ئه‌م ده‌دری به‌وه‌ی دی نادری كه زۆرجاران به‌رپرسی لاپه‌ڕه یا هه‌واڵ ڕه‌نگه به مه‌به‌ست ئه‌مه بكا، ده‌نا له ڕووی پڕۆتۆكۆلییه‌وه من وه‌كو ڕای خۆم لاریم له‌وه‌دا نییه له میدیای حزبیدا ده‌نگ و باسی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه بڵاوبكرێته‌وه، به مه‌رجێك ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه بهێنی و هه‌واڵ بێ.
بێگومان میدیای حزبیش له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دی ده‌گۆڕی، به پێی چه‌شنی سیسته‌می سیاسی و ئاستی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ و ڕوانینی ئه‌و حزبه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی گه‌شه و گۆڕانكاریه‌كان و شوێنی ئه‌و حزبه له خاوه‌نداریه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه له ده‌سه‌ڵاتدا بێ میدیای جیاواز ده‌بێ له‌گه‌ڵ میدیای حزبێك ئۆپۆزیسۆن بێ، یاخود هه‌ر به‌دوایی له ده‌ره‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌كه‌دا بێ، به نموونه له هه‌ندێك وڵات‌دا ده‌شی به پێی قانوونه كارپێكراوه‌كانی ئه‌و وڵاته حزب هه‌بێت به‌هه‌ر هۆیه‌ك هه‌یه، مۆڵه‌تی پێ نه‌دری، له‌و جۆره حاڵه‌تانه‌دا میدیاكهیشی له ڕووی ئاراسته‌كردنی ڕای گشتی و هونه‌ری چاپكردن و جوغرافیای بڵاوبوونه‌وه و ئیمكانیاتی واده‌ی بڵاوكردنه‌وه و تیراژوه سنووردار بێ (24) .
ئه‌گه‌ر نموونه‌یشت ویست هه‌ر ئه‌م حزبانه‌ی خۆمان كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا له ناو پرۆسه‌ی سیاسیدان، له‌كاتێكدا له ژێر حوكمی حكوومه‌ته یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا، له‌و كاتانه‌دا كه كاركردنی به ئاشكرایان لێ قه‌ده‌غه بوو، تاكه هۆی ڕۆژانه‌ی په‌یوه‌ندی میدیاییان ڕادیۆ بوو، وه‌كی دی بڵاوكراوه‌كانیان هه‌ندی جار به مانگ به‌ڵكو زیاتریش دوای ده‌رچوونی نه‌ده‌گه‌یشته ده‌ستی خه‌ڵك، دیاره ئه‌ویش به نهێنی.
به‌ڵام دیارده‌یه‌ك له میدیای حزبیدا كه ده‌مێكه ده‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌تیش پاش (ڕاپه‌ڕین) و ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی به (میدیای ئه‌هلی) ناسراوه و كه له ڕاستیشدا ئه‌و میدیایه‌ش له كوردستان جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری له‌گه‌ڵ میدیای حزبیدا نییه، به‌وه‌ی میدیای حزبی به ئاشكرا حزب سه‌رپه‌رشتی ده‌كا و خه‌رجیه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گری، ئه‌وه‌ی خۆیشی به میدیای ئه‌هلی ناساندووه، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌یه ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ له ژێر ئاراسته‌ی سپۆنسهرهكانیدایه و باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه كه وتمان به (ئه‌هلی) خۆیان ناساندووه بتوانن له ڕێنمایی باروبووكهرهكانییان لا بده‌ن، ئه‌وه‌نده هه‌یه هه‌ندی له‌و كه‌ناڵانه، زیاتر به هۆی نواندنی جۆرێك له پیشه‌ییایه‌تی له كاركردندا و هه‌ندێ جار به‌رنامه‌ی جیاواز كه پێشتر و (تاڕاده‌یه‌ك) ئێستاش له میدیای حزبیدا نییه، توانیویانه سه‌رنجی به‌رامبه‌ر (خوێنه‌ر، گوێگر، بینه‌ر) به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن، ده‌نا وای نابینم پیشه‌ییایه‌تی هه‌ر ئه‌وه بێ، ته‌نی چه‌ند ڕایه‌كی جیا له سه‌كۆیه‌ك كۆبكهیهوه، ئه‌و دیارده‌یه‌ش وه‌ك له پێشدا وتمان به گشتی له میدیای حزبیشدا كه‌م تا كورت ده‌ركه‌وتووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و میدیایه‌ی له پاڵیدان، به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌نگاوی شایان و دیاری نه‌ناوه، له‌ڕووی ته‌كنیكیه‌وه بێ یاخود دابین كردنی ئاسۆیه‌كی كراوه‌تر كه شه‌قڵ و نیشانه‌ی سه‌رده‌می نوێی پێوه دیار بێ.
میدیای بێلایه‌ن
مه‌به‌ست له میدیای بێلایه‌ن و لایه‌ندار، لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نییه میدیایه‌ك سه‌ر به حزبێكی یا لایه‌نێكی دیاریكراو نه‌بوو بێلایه‌نه. . .
داخۆ لای ئێمه بێلایه‌نی چۆن خوێندراوه‌ته‌وه؟
وه‌كو ڕای خۆم كه له زۆر جێی دیكه‌شدا گوتومه، وای نابینم له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه‌ناڵێكی میدیای به‌و مانایه‌ی هه‌ندێ به‌و ساده‌ییه ده‌یبینن بێلایه‌ن هه‌بێ ؛ هه‌ر كه‌ناڵێكی میدیایی ده‌گری له (لایه‌ن) ێكه‌وه باروبوو یا به ئیستیلاحی ئێستا سه‌پۆرت یا سپۆنسه‌ر ده‌كری، به هه‌ر و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێ، ئینجا ئه‌و (لایه‌ن) ـه حزبێك یا كۆمپانیایه‌كی بازرگانی (گه‌وره یا بچووك) یا سه‌رمایه‌دارێك یا هه‌ندێ جار ئابووری یاخود ده‌وڵه‌تێك یا ده‌زگایه‌كی دیاریكراو له ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو (ناوخۆ یا ده‌ره‌وه) یان گرووپێك، یان ڕه‌نگه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری یا كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراو و ناوداری دیاریكراو یان هه‌ر خودی ده‌وڵه‌ت به بیانووی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و. . . تاد.
به‌م جۆره‌ش بێت مومكین نییه میدیا، (هه‌ر كه‌ناڵێكی میدیا) بتوانێت له‌و هێڵه لابدات كه له لایه‌ن سپۆنسهرهكهیهوه بۆی دیاری ده‌كری.
ڕاسته هه‌ندێ له میدیاكانی دونیا له ڕووی كاركردن و پیشه‌ییایه‌تی و بابه‌تایه‌تی و هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا له پێش هه‌نده‌كه‌ی دی دایه، ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌سته به ئاستی پێشكه‌وتوویی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته ده‌كری. . .
وه‌ره به نموونه كه‌ناڵێكی ئاسمانی وه‌ك CNN وه‌رگره، ئه‌و كه‌ناڵه به‌حساب (سه‌ربه‌خۆ) یه و خاوه‌نی خۆی هه‌یه، به‌ڵام دیسان به بیانووی به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نانه‌ت له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكایش، ڕێگه‌ی نه‌درا وه‌ك خۆیان ده‌یانویست ڕووداوه‌كانی 11 سێپتێمبه‌ر بڵاوبكاته‌وه، به تایبه‌تی له پێشان دانی قوربانییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا ئاسته‌نگێكی دی لا به‌لایه له‌و ڕێگایه‌ی (سه‌ربه‌خۆیی) و (بێلایه‌نی) و ئیدیعای له‌و بابه‌ته‌ی پێ دهسهلمێنری.
یان كه‌ناڵێكی وه‌ك (الجزیره) كه ماوه‌یه‌كی زۆر بینهرگهلێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ خۆی ڕاكێشابوو به‌ڵام لای وردبین و شاره‌زایان هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت، كه‌ناڵێكی لایه‌نداری ئاراسته‌كراوه و هه‌رچی بڵاوی ده‌كاته‌وه به پێشینه و نه‌خشه بۆ داڕێژراوه، هه‌رچی ده‌یخاته‌ڕوو ڕاسته ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك تینوویه‌تی بینه‌رانی شكاندبێ، به‌ڵام ڕۆژی نه‌ماندی به‌قه‌د تاڵه موویه‌ك به نه‌رێنی باسی باروبووكهرانی بكا كه ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ره، له‌كاتێكدا هه‌رده‌م سه‌ری شاشه و بنی شاشه‌یان ئۆممه‌تی عاره‌بی و دژی ئیسرائیل بووه، ڕۆژی نه‌ماندی باسی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی قه‌ته‌ر و ئیسرائیل بكا، یا باسی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مریكا له (قه‌ته‌ر) بكا كه ئه‌وان له (الجزیره) دا به ئیمپڕیالیزم ده‌یناسێنن، یا هه‌واڵێك بڵاوبكاته‌وه، وا كه‌وتبێته‌وه دژ به قه‌ته‌ر بوو بێت، بێگومان ناتوانی، به هۆیه‌كی زۆر ساده، ئه‌ویش چونكه كه‌ناڵه‌كه دامه‌زراوی ئه‌و وڵاته‌یه و به‌شێكه له ئاراستهكراوێكی نه‌خشه بۆ كێشراوی ڕای گشتی باوه‌كو له هه‌ندێ له به‌رنامه‌كانیشدا به كۆكردنه‌وه‌ی دژه‌كان (كه زۆربه‌ی جارانیش بهتهكبیر بووه) ئیدیعای بێلایه‌نی و بابه‌تایه‌تی كردبێ (25) .
ته‌نانه‌ت خودی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پاش شه‌ڕی كه‌نداو چه‌ندان كه‌ناڵی ئاراسته‌كراوی ڕاگه‌یاندنی تایبه‌تی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دامه‌زراند، وه‌كو چۆن دوای جه‌نگی جیهانیش هه‌مان شتی كردبوو، ئه‌و ده‌مه‌ی میدیایه‌كی به‌تایبه‌ت ئاراسته‌كراوی ڕووه‌و ئه‌ورووپای ئه‌وسا وه‌گه‌ڕخستبوو.
نموونه‌ی دیكه‌ش زۆرن، بینه‌ر و خوێنه‌رو گوێگری وردبین هه‌ر زوو ده‌زانی فڵانه كه‌ناڵی TVیا ڕۆژنامه یاخود ڕادیۆ یا سایتی ئه‌نته‌رنێت بۆ كی و بۆچی و به چ مه‌به‌ستێك كار ده‌كه‌ن، چوون به ئاشكرا ئه‌وه‌ی تێدا ده‌بیننه‌وه كه چۆن هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژ و ڕاپۆرته هه‌واڵه‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن و به چ ئاراسته و له چ وه‌خت و به چ مه‌به‌ستێك بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌م شێوه‌یه هه‌ر كه‌ناڵێكی میدیایی ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كا له (لایه‌ن) ئه‌و لایه‌نه‌وه بۆی كێشراوه باربووی ده‌كا و خه‌رجیه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گری و سپۆنسه‌ر بۆ به‌رنامه‌كانی و ڕیكلامی پێویستی بۆ په‌یدا ده‌كا و ڕێگای ده‌ستخستنی هه‌واڵی له كاتێكی پێوانه‌ییدا بۆ ئاسان ده‌كا یان هه‌ندێ جار هه‌ر خۆی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ندی له هه‌واڵه‌كانی، به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ستخستنیان ئاسان نییه، نه‌مازه له وڵاتانی دواكه‌وتوودا، كه قانوون ده‌ورێكی له‌و چه‌شنه‌ی تێدا ناگێڕی.
ئه‌مه‌ش وه‌كو (ئاوت لاین) له هه‌موو جیهاندا وایه، له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی له پێشدا ئاماژه‌مان پێدا، به پێی ئاستی فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن و عاقڵ پێ شكانی خودی سپۆنسه‌ره‌كان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دی و له وڵاتێكه‌وه بۆ ئه‌وی دی به گوێره‌ی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌گۆڕی، ده‌نا له شێوه گشتیه‌كه‌یدا خاڵی هاوبه‌ش له ڕووی ئاراسته‌كردن و ته‌یاركردنی ڕای گشتی، میدیای هه‌موو جیهان به هه‌مان ڕه‌وتدا ده‌ڕوا، هه‌موویان سنووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، هه‌موویان كه هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژ بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌و ڕێڕهوهیدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی باروبووكهردا ده‌بێ، ئینجا تا چه‌ند له ڕاستی و بابه‌تایه‌تیه‌وه نزیكه وا پی ناچی به گرفت خوێندرابێته‌وه، له‌و ڕاسته‌ڕا ئیتر میدیای حزبیش ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌رگرت، ئیتر وای لێ هات هه‌ر لایه‌نێك له فه‌له‌كی خۆیدا بخولێته‌وه، گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌خوین كردن و یه‌كتر شكاندن بوو به سیمای میدیای كوردی ئه‌وان ڕۆژان. . .
تا ئێره و تا دوای وه‌ستانی شه‌ڕیش، ماوه‌یه‌كی زۆر میدیا هه‌ر ئه‌وه بوو حزبه‌كان به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، پاشان دوای ماوه‌یه‌ك ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) وه‌ك ڕۆژنامه‌یه‌كی (سه‌ربه‌خۆ) و دوا به‌دوای ئه‌ویش چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه و چه‌ند كه‌ناڵێكی ناوخۆیی خۆیان (به ئیستیلاحی خۆیان) به (ئه‌هلی) ناساند كه ئێستاش تێنه‌گه‌یشتم مه‌به‌ستیان له (ئه‌هلی) دا چییه، وه‌ك له‌پێشدا ئاماژه‌م پێداوه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان (جه‌ماوه‌ر) یان (خه‌ڵك) ـه، میدیای حزبیش (ئه‌هالی) و (جه‌ماوه‌ر) و (خه‌ڵك) ی خۆیانیان هه‌بووه و هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه (سه‌ربه‌خۆ) ن، له‌سه‌ر ئه‌و (خۆ) یه پرسیار دێته پێشه‌وه، داخۆ ئه‌و (خۆ) یه له ڕووی ئیشكالیه‌تی زمانه‌وه چی ده‌گه‌یێنی؟ ئه‌و (خۆ) یه كێیه؟ كه‌س نێركه كاردی نییه له‌خۆوه هه‌ڵتۆقی، هه‌ڵسوڕاندنی كه‌ناڵێكی میدیایش تێچوو و كادر و خه‌رجی ده‌وی. . . له‌و باوه‌ڕه‌شدانیم به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وان ڕۆژان وه‌به‌رهێنه‌رێكی وامان هه‌بووبێ عاقڵی به‌وه شكابێ، یاخود دڵی هاتبێ سه‌رمایه‌ی خۆی له پرۆژه‌ی میدیادا بخاته مه‌ترسییه‌وه، دیسان خه‌یاڵ له‌وه زیاتر ناڕوا حزبه‌كان بووبن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پشتگیری ئه‌و كه‌ناڵانه‌یان كردبێ بهكهش و هه‌وایه‌كی واڵاتر له‌وه‌ی له میدیای حزبیدا په‌یڕه‌و ده‌كرا. . . ئاكام كه‌ناڵ له‌به‌رابه‌ر كه‌ناڵ تا ئه‌وه‌ی له (ئه‌هلی) و (بێلایه‌ن) ـه‌وه میدیایه‌ك په‌یدا بوو به (میدیای سێبه‌ر) ناسرا، ئه‌مه‌ش پێم وا نییه له واقیعی ئه‌و میدیایه به دوور بوو بێ.
مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌ش په‌ڕییه‌وه و وای لێ هات خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ری ئاساییش ده‌رك به‌وه بكات فڵانه ڕۆژنامه یا گۆڤار یا ڕادیۆ یا كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن له چ لایه‌كه‌وه پاڵپشتی ده‌كری، ته‌نانه‌ت په‌یداكردنی ڕیكلام و سپۆنسه‌ریش بۆ به‌رنامه‌كانیان هه‌ر به هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وانه‌وه بووه كه له ئه‌ساسدا باروبووی كه‌ناڵه‌كه ده‌كه‌ن. . .
لێره‌دا جارێكی دی ده‌خوازی ئه‌وه وه‌بیر بێنینه‌وه ئه‌سته‌مه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه‌ناڵێكی میدیایی هه‌بێ به مانای وشه (بێلایه‌ن)، من به‌خۆم بێلایه‌نی به‌خه‌ون ده‌بینم، خه‌ونێكی خۆشه، ڕه‌نگه ڕۆژنامه‌نووس هه‌بن خۆزگه‌ی بۆ بخوازن، به‌ڵام خه‌ونه، واقیعی حاڵ شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵی ڕاسته له ئاكامی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌وه‌ی له‌بازنه‌ی ماس میدیا و سایته ئه‌لكترۆنییه‌كان و پێگه‌یشتنی به‌ره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس میدیای كوردی برده بوارێكی دی، به‌ڵام نیشانه به‌و سیما و ئادگارانه‌ی باسمان كردن وای نابینم هیچ له‌و كه‌ناڵانه‌ی ئه‌مڕۆیش له كارن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به (ئه‌هلی) و (سه‌ربه‌خۆ) و (بێلایه‌ن) ناساندووه وابن. . .
لێره‌ش سایلی هه‌موو دونیا كه‌ناڵی میدیا یان حزبێك یا سه‌رمایه‌دارێك، كۆمپانیایه‌ك، ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی یاخود لایه‌نێكی هه‌واڵگری یا هه‌ندێ جار ڕه‌نگه بازرگانێكی عاده‌تی باروبووی ده‌كا، ئێ خۆ ماقووڵیش نییه هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه پووڵ و پاره‌ی خۆیان له (هیچ) دا خه‌رج بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پێشت وا بێ بۆ خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و میدیای كوردیه، ڕه‌نگه ده‌وڵه‌ت وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بێ و لێشی بوه‌شێته‌وه كه ئه‌ویش دووجار به‌لای خۆیدا ده‌شكێته‌وه، ده‌نا لایه‌نه‌كانی دی ئه‌گه‌ر خێرێكی لێ نه‌بینن ئاسان نییه خاوه‌ندارییه‌تی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌مه وه‌ك ده‌بینین باڵی بۆ میدیای كولتووری و وه‌رزشیش كێشاوه. . .
به‌ڵام لێره‌دا ناشبێ ئه‌وه نادیده بگیری، هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه، حزبیه‌كانی لێ بترازێ كه به ڕاشكاوی خۆیان ساغ كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێم هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه، به‌و ستایله‌یان كه تاڕاده‌یه‌ك جۆرێك له پیشه‌ییایه‌تی و بابه‌تایه‌تی و خێرای له گه‌یاندن له هه‌ندی له كاره‌كانییان هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یڕه‌وی بكه‌ن، لێ له‌و سه‌ره‌وه له بیریان ده‌چێته‌وه كه له توانایاندا نییه ئه‌و سنوور و كهوشهنانه ببه‌زێنن بۆیان دیاری كراوه، مه‌گه‌ر له هه‌ندی وتار و ڕپپۆرتاژی ئاسایدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و چه‌شنه كه‌ناڵانه (كه ده‌ڵێم كه‌ناڵ مه‌به‌ستم له‌هه‌موو جۆرهكانییهتی) زۆرجار له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندی بابه‌تی وروژێنه‌ره‌وه خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ر بۆ خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن، یاخود به هۆی هه‌ندی هه‌واڵی تایبه‌تیه‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا به كاریگه‌ریی و هه‌وڵ و په‌یوه‌ندیه‌كانی باروبووكاره‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وی به مه‌به‌ست و بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو.
ڕه‌نگه بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووس له ئه‌ساسدا به‌و ئاراسته‌یه نه‌بووبێ كه كار له كه‌ناڵێكی له‌و جۆره ده‌كا، به‌ڵام دواجار كه ڕێچكه‌ی خۆی وه‌رده‌گری، بێ ئاگا، یان ئاگادار یا له ناچاری به‌و ڕه‌نگه ده‌شكێته‌وه.
بێگومان سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری (میدیای سێبه‌ر) كه هه‌میشه خۆی به‌سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن ده‌ناسێنی زاده‌ی ئه‌و كاودانهیه بینیمان، چۆن وه‌ك (چه‌ندایه‌تی) له كوردستاندا بڵاوبووه‌وه و گه‌یشته ئه‌وه‌ی ببێ به سه‌رچاوه‌ی بژێوی زۆر كه‌س كه له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان ئه‌زموونێكی وایشیان له‌كاری میدیایدا نه‌بێ. !!
ماویه‌تی
ئاماژه و په‌راوێز
23 - میدیای كوردی پاش ڕاپه‌ڕین، چه‌ند هه‌نگاوێكی جێی سه‌رنجی هاوێشت، ده‌كری به‌هه‌ردوو ڕووی ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌وه بیانبینین، له پێشه‌وه‌یان وه‌گه‌ڕكه‌وتنی چه‌ند كه‌ناڵێكی ئاسمانی، له‌وانیش چه‌ند كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به منداڵان. هه‌روه‌ها چه‌ند سایتێكی ئه‌لكترۆنی دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و مۆبایل و پێشكه‌وتنه ته‌كنیكیه‌كانی دیكه‌ی بواری گه‌یاندن، یا ئه‌وه‌ی به ئیستیلاح پێی ده‌گوتری (كۆمه‌نیكه‌یشن) كه ماس میدیاشی له‌دوایدا لێ كه‌وته‌وه و به‌وه‌ش میدیا مه‌ودایه‌كی دی وه‌رگرت كه له هه‌شتاكاندا و تا نزیكه‌ی دوادواكانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ته‌ی ڕابردوو خه‌ون بوو.
24 - لێره‌دا مه‌به‌ست زیاتر له میدیای نووسراوه، چونكه دوای ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه ته‌كنیكیه‌ی گه‌یاندن و په‌یدابوونی سایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌ك هه‌ر حزبی ڕێگه پێنه‌دراو، به‌ڵكو تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵیش ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ڕای گشتی ئاراسته بكه‌ن و له‌هه‌ر كوێی گۆی زه‌وی بن، ئه‌مه‌شمان له‌زۆر شوێنی دونیادا به‌خۆمان بینی به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانه‌ی به (به‌هاری عه‌ره‌بی) ناسران، كه ماس میدیا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ئاراسته‌كردنی خۆپیشانده‌راندا گێڕا.
25 - به نموونه به‌رنامه‌ی (الاتجاه المعاكس) كه ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكێكی زۆری سه‌رقاڵ كردبوو.