میدیای كوردی دوای ڕاپه‌ڕین
ڕاپه‌ڕین له خۆیدا وێستگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دی چاوه‌ڕوانكراو بوو، كۆتك له‌سه‌ری ڕژا بوو، زوڵم و زۆرداری ئه‌گه‌ر بشی بگوتری ببوو به دوومه‌ڵێكی گه‌یوو ته‌نیا نووكه ده‌رزیه‌كی بچووكی ده‌ویست، كه ئه‌ویش هه‌ل و مه‌رجی بابه‌تی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بوو بێت ڕه‌خساندنی و هه‌رچی له ماوه‌ی ئه‌و ده‌یه‌یه و ئه‌وه‌نده‌ی كۆ ببووه هاته ده‌ره‌وه. . .
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، پاش هه‌موو ده‌رهاوێشته‌كانی، ڕاپه‌ڕین وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به گشتی و كولتووری كوردی به تایبه‌تی ڕووبه‌ڕووی چه‌مكێكی نوی كرده‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌مكی (شۆكی ئازادی)، هه‌ر ئه‌و شۆكه‌یش له دوایدا ئه‌و بێسه‌روبه‌ریه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و دامه‌زراندنی ئێستگه‌ی ڕادیۆ و ورده ورده ته‌له‌فزیۆن و ئیستگه‌ی سه‌تلایت به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، بێ پلانی و شاشی له ڕووی هاتنه‌وه له‌گه‌ڵ پێشهاته تیژڕۆكانی ناوچه‌كه و ده‌رهاوێشته پێشڤه‌بڕ و پاشڤه‌بڕه‌كانیدا، به ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌وه ده‌بینری و ڕۆژ دوای ڕۆژیش باری لاسه‌نگ و هه‌ل و مه‌رج لاسه‌نگتر ده‌كا، پاش ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی به ناوی ڕۆژنامه‌گه‌ریی (ئه‌هلی) و (سه‌ربه‌خۆ) یش هاتنه مه‌یدان. . وای ده‌بینم له باتی هاوسه‌نگ كردنه‌وه‌ی باری ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی ڕای گشتی به ئاراسته‌ی متمانه به‌خۆبوون ڕوو له ئاینده و له به‌رچاوگرتنی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژیه‌تی كۆمه‌ڵ و بنه‌ماكانی ئه‌منیه‌تی نیشتیمانی، بوو به‌مه‌یدانی موزایه‌ده و لێدان و سپیكردنه‌وه‌ی ڕه‌ش و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی سپی. . .
دیاره له پاڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌ش ڕۆژنامه‌گه‌ریی حزبی هه‌بووه، ڕۆژنامه‌گه‌ریی حزبی هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕۆژنامهگهرییهكی بێ لایه‌ن نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دارایی دیاره و له هه‌مان كاتدا هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی – نووسراو – بیستراو – بینراو – ئه‌لكترۆنی – به ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه كار ده‌كه‌ن. . .
به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یێنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی حزبی كه مێژوویه‌كی له كۆی مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا هه‌یه، هه‌میشه لایه‌نداری حزب بووه، زۆر له‌و ڕۆژنامه و ڕادیۆیانه ڕۆژگارێكی زۆر سه‌كۆی به‌رگری بوون له خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و ده‌وری كاراشیان له‌و بواره‌دا دیوه.
سه‌ره‌باسی ئێمه له‌م پاژه‌دا ڕۆژنامه‌گه‌ریی پاش ڕاپه‌ڕینه. . . لێره‌وه به پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بكه‌م كه ئه‌و ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه.
چی له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژنامه‌نووسان و
ئاراسته‌ی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندندا گۆڕا؟
(1)
سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین، چه‌شنێك له شۆك (شۆكی ده‌ربازبوون له‌سه‌ركوتكردن و سانسۆر) ڕووبه‌ڕووی ڕۆژنامه‌نووسان بووه‌وه، به‌مه‌ش هه‌ر كه‌سی له‌لای خۆیه‌وه ده‌یویست كارێك بكا، هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێستێك بنوێنی، وه‌ك ئاماژه‌شمان پێدا سه‌ره‌تا ئه‌و شۆكه بوو سیسته‌می مرۆڤی كوردی له بارێكه‌وه هێنایه بارێكی دی.
به‌ڵام له سه‌رێكی دییه‌وه ڕاپه‌ڕین، كه‌ش و هه‌وایه‌كی تری بڵاوكرده‌وه تاڕاده‌یه‌ك ته‌نانه‌ت حزبه‌كانی كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا بوون (بێگومان هه‌موویان نا) وه‌ك هۆی كارای ڕاگه‌یاندن له ڕادیۆیان زیاتر نه‌بوو، به ئاراسته‌ی كولتووریش بزاڤێكی له‌و چه‌شنه‌یان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی هه‌بوو یه‌كێتی نووسه‌ران، پاش كاراكردنه‌وه‌ی هه‌ندی چالاكی كولتوورییان له شێوه‌ی كۆڕ و سیمنار و به‌رنامه‌ی ئیستگه‌یدا هه‌بوو (20)، ته‌نانه‌ت وه‌كو جوولانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیش یه‌كه‌مین جار یه‌كێتی نووسه‌ران ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌یان له ڕۆژانی (كۆنگره‌ی ڕاپه‌ڕین) ی خۆیاندا به ناوی (كۆنگره) ده‌رچوواند، وه‌كی دی بڵاوكراوه‌یه‌كی له‌و جۆره نه‌بوو بشێت بگوتری به‌قه‌د ئه‌و گۆڕانه بێت ڕاپه‌ڕین به‌رپای كرد. تا ئه‌وه‌ی ساڵ وه‌رسووڕایه‌وه و دوای هه‌موو ده‌رهاوێشته‌كانی كۆڕه‌وی ملیۆنیی كورد، له12/1/1992دا ژماره‌ی سفری ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه به ناوی (كوردستانی نوی) له شاری هه‌ولێر له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بڵاوكرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی (كوردستانی نوی) یشه‌وه حزبه‌كانی دیكه‌ش كه‌وتنه‌خۆ، له‌وانه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌حه‌فته‌نامه‌ی (خه‌بات) له پێشدا پاشان ڕۆژنامه‌ی (برایه‌تی) ڕۆژانه و پارتی گه‌ل – به ڕۆژنامه‌ی ناوه‌ناوه‌ی (گه‌ل) و حزبی سوسیالستی كوردستان به (ڕێگای ئازادی) و پاشان حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به ڕۆژنامه‌ی (ئاڵای ئازادی) . . . تاد
دیاره له ڕووی هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژنامه‌نووسان مۆدێكی دی هاته كایێ، جیاواز له‌وه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین، به‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژنامه‌رگه‌ریی ڕاپه‌ڕیندا كه‌وتنه كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد و ئازادانه بیریان ده‌كرده‌وه و ده‌یاننووسی كه هه‌ندی جار پیشه‌ییایه‌تیشیان ڕه‌چاو نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دیسان تا هه‌ڵبژاردنیش (ساڵی 1992) هه‌ستیان به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كرد كه ئه‌زموونێك به‌ڕێوه‌یه پێویسته بپارێزی. . .
به كوردی به بێ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكری، ڕۆژنامه‌نووسان كه زیاتریش له‌ناو توێژی نووسه‌راندا هاتبوون تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كاندا یه‌ك ده‌نگ بوون نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده بگره ئه‌گه‌ر كه‌سی ویستبای یا زاتی ئه‌وه‌ی كردبووایه به هه‌ر بیانوویه‌ك بی درز بخاته ئه‌و یه‌كده‌نگیه، له لایه‌ن خودی ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه له قه‌ڵه‌می ده‌درایه‌وه و لێی قبوڵ نه‌ده‌كرا. . .
به مانایه‌كی دی ئاراسته‌ی میدیای كوردی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئاراسته‌یه‌كی ستراتیژی دووربینتر بوو میدیایه‌كی تاڕاده‌یه‌كیش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو ده‌گرت، باوه‌كو ئه‌وسا ئه‌وه‌ی هه‌بوو نه‌بوو ڕۆژنامه‌گه‌ریی حزبی بوو بێ. به‌ڵام له ڕووی پیشه‌ییایه‌تی و باری ئه‌و میدیایه، سه‌یر ده‌كه‌ین ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیروڕاو ڕۆژنامه‌گه‌ریی هه‌واڵ تێكه‌ڵ كرابوون كه ئێستاش ئه‌و سیمایه له میدیای كوردی و كوردستانیدا ون نییه. . . هه‌ر به‌م ئه‌گه‌ریشه‌وه‌یه زۆرجار بابه‌تایه‌تی تێدا كاڵ ده‌بێته‌وه.
(2)
میدیای كوردی له ده‌سپێكی پاش ڕاپه‌ڕین تا ڕاده‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت له‌چاو ئێستاش دوانه‌كه‌وتبوو به ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراویشه‌وه كه چه‌ندان به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیری و كولتوورییان بڵاوده‌كرده‌وه و به پێی هه‌ڵ و مه‌رج و ئیمكانیاتی ئه‌و ده‌مه ده‌كه‌وێته ناو حسابانه‌وه.
به‌ڵام پاش هه‌ڵبژاردن و دامه‌زرانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، دیاره باره‌كه كه‌وته بازنه‌یه‌كی دی، به بڕوای من تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و (شه‌ڕه په‌ڕۆ) و پاشان (شه‌ڕی به‌ڕاستی) كه به شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ناسرێته‌وه و ده‌رهاوێشته‌كانی، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه بوون كه ئیتر ڕه‌نگی حزبایه‌تی جێی به‌ڕه‌نگی یه‌كڕیزی له‌ق كرد. . . به‌م جۆره وه‌ك پێویست بوو و ده‌یخواست میدیای كوردی هه‌واڵی ڕاست و زانیاری دروست و پێویست بدا به خه‌ڵك، كه‌وته ئه‌و باره‌ی هه‌ر كه‌سی به له‌یلای خۆیدا ههڵبڵی. . .
تا ئه‌وه‌ی میدیای بینراویش هاته دامه‌زراندن و په‌خش و وه‌شانی ده‌ست پێكرد، سه‌ره‌تا به ده‌یان و دوای بوو به سه‌تان ڕۆژنامه و ڕادیۆ و زنجیره‌یه‌ك كه‌ناڵی لۆكاڵی ته‌له‌فزیۆن. . . تاكو گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی دامه‌زران، كه یه‌كه‌مینیان كه‌ناڵی (مێد تیڤی) بوو له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له هه‌نده‌ران و پاشان كه‌ناڵی (كوردستان TV) وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ئاسمانیی له ناوه‌وه‌ی كوردستان له نیشتیمان ساڵی 1999 ده‌ستی به په‌خش كرد و له دوایشدا وه‌ك ده‌بینین چه‌ندان كه‌ناڵی دیكه‌ی به‌دوادا هات، له‌وانه (كوردسات، زاگرۆس، گه‌لی كوردستان) و تاد. . .
به‌و ڕه‌نگه میدیای كوردی چووه قۆناخێكی دیكه‌وه، ڕۆژنامه‌نووسانیش كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر له ناو توێژی نووسه‌رانه‌وه ده‌هاتن، وای لێهات هه‌رچی خه‌ت و قه‌ڵه‌مێكی هه‌بوو، به هۆی بوونی ئه‌و هه‌موو بڵاوكراوه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنانه‌وه بوو به‌ڕۆژنامه‌نووس!!، به تایبه‌تی له‌كات و دوای شه‌ڕی ناوخۆ (بچی نه‌یه‌ته‌وه) وه‌ك یه‌كێك له ده‌رهاوێشته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به میدیا، میدیایه‌ك خۆی به (میدیای ئه‌هلی) خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها میدیایه‌كی دی كه به (میدیای سێبه‌ر) ناسێندرا په‌یدابوو.
ئه‌وه‌ی به (میدیای ئه‌هلی) خۆی پێشكه‌ش كرد، له ڕاستیدا له هه‌ندی وێستگه‌وه نه‌بێ جیاوازیه‌كی جه‌وهه‌ری ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ (میدیای سێبه‌ر) لێ نه‌خوێندراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له خوێنده‌واری وردبین پێم وانییه شاراوه بێ كه هه‌میشه به سه‌كۆیه‌كی حازر و ئاماده دیتراون، به‌رداوا، بۆ ئه‌و لایه‌ن یان ئه‌و كه‌سایه‌تی له‌دژی ئه‌وی دیكه‌یان، هه‌ر شتێكیش به نرخی خۆی، ده‌نا (ئه‌هلی) یانی چی؟
ئه‌گه‌ر له ڕووی زمانه‌وه لێی بڕوانین، (ئه‌هلی یان ئه‌هالی) واته هاونیشتیمان، باشه خۆ ئه‌و هاونیشتیمانییانه‌ی هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مه‌وه ساڵی 1992 ده‌نگیان به‌لایه‌نه‌كانی كوردستان دا، ئه‌وانیش ده‌توانن به میدیاكانی خۆیان بڵێن (ئه‌هلی)، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له (ئه‌هلی) سه‌ربه‌خۆیی بێ، داخۆ ئه‌و (خۆ) یه كێیه؟
له‌لایه‌نی ڕوانینی بابه‌تایه‌تی و پیشه‌ییایه‌تیه‌وه ده‌بێ ئه‌و (خۆ) یه (خاك – نیشتیمان) بێ، به هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ی وشه‌كه هه‌ڵیده‌گری له مه‌غزا و ئینتیماوه، ئه‌وه‌ش وای نابینم به هۆی له‌تركزه‌یی خودی ماناكه، به‌و مانایه ڕه‌نگی دابێته‌وه. وه‌كو ڕای خاكی خۆم، هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه دانیم نه‌ك ته‌نێ له كوردستان، له هه‌موو جیهاندا میدیایه‌ك هه‌بێ سه‌ربه‌خۆ.
كه‌ناڵه‌كانی میدیا یان سه‌ربه حزبێكن، یا كۆمپانیایه‌ك یا گروپێكی بازرگانی دیاریكراو یان سه‌رمایه‌دارێك كه له ڕووی داراییه‌وه پشتی ده‌گری و باروبووی ده‌كا، یان زۆرجار ڕه‌نگه سه‌ر به‌لایه‌نێكی هه‌واڵگریی یا سه‌ربازی یا ده‌وڵه‌تی یان ڕێی تێ ده‌چی هه‌ندێ جار سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تێكی ئیقلیمی یا هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی، یاخود لایه‌نێك یا ده‌زگایه‌ك له‌و ده‌وڵه‌ته. . . ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی میدیای دونیایێ له‌و بازنه‌یه ناچنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر نموونه‌یشت ویست، سه‌یری كه‌ناڵی (الجزیره) له‌قه‌ته‌ر و (العربیه) و (الحدپ) و ڕۆژنامه‌كانی (الحیاه) و (الشرق الاوسگ) ی عه‌ره‌بستانی سعوودی و (العالم) ی سه‌ر به ئێران و كه‌ناڵه ئیتاڵیه‌كانی سه‌ر به سه‌روه‌زیرانی پێشوو به‌رلسكۆنی و میدیاكانی (مه‌ردۆخ) له به‌ریتانیا و شوێنی دی.
ته‌نانه‌ت (BBC) عه‌ره‌بی و فارسی و زمانه‌كانی دی كه زۆرجار وه‌كو نموونه‌ی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن باسیان ده‌كری، هه‌رچه‌نده باروبوو له حكوومه‌تی به‌ریتانیا وه‌رناگری، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه دامه‌زراوه، ئێستا له ڕێی ئه‌و باج و ده‌رامه‌ته‌ی له هاووڵاتیانی وه‌رده‌گرێت به‌ڕێوه ده‌بری، كه ئه‌ویش بێگومان ده‌وڵه‌ت به پێی یاسا و ڕێسایه‌ك ڕێكی خستووه. . .
ڕاسته BBC تا ڕاده‌یه‌كی نكۆڵیلێنه‌كراو بابه‌تایه‌تی و پیشه‌ییایه‌تی له هه‌واڵ و پڕۆگرامه‌كانیدا پاراستووه، به‌ڵام ئه‌ویش كه (به دڵی خۆ) سه‌ر مه‌شق و نموونه‌یه زۆرجار به بێلایه‌نی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌ندی هه‌واڵدا نه‌كردووه و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت (به‌ریتانیا) به هه‌ر بیانوویه‌ك بێ ڕه‌فتاری كردووه به تایبه‌تی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، هه‌ر بۆ نموونه BBC له‌به‌شی فارسی‌دا به كه‌نداو ده‌ڵی (خلیج فارس) كه چی له‌به‌شی عه‌ره‌بیدا ده‌ڵی (الخلیج العربی) !
بێجگه له‌وه‌ی زۆر هه‌واڵی مه‌ترسیدار هه‌بووه له زوڵم و زۆری دونیایێ و پێشێل كردنی (مافی مرۆڤ) له‌لایه‌ن هه‌ندی ڕژێمی حوكمه‌وه، كه‌چی چونكه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئینگلیز له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێم یان ئه‌و ده‌وڵه‌تدا بووه ڕێگای نه‌داوه، ته‌ماشا ده‌كه‌ین BBC، یان خۆی لێ بواردووه، یاخود ئه‌گه‌ر باسیشی كردبێ وه‌ك ده‌ڵێن له ڕووی (إسقاگ فرچ) بووه، واته له كۆڵ خۆكردنه‌وه.
ئێمه كه BBC ده‌هێنینه‌وه له‌و ڕوانگه‌وه‌یه كه باشترینیانه له نزیك بوون له پاراستنی بێلایه‌نی و په‌یڕه‌و كردنی پیشه‌ییایه‌تیدا (21) .
CNN یش كه به‌سه‌ربه‌خۆ ناسراوه و موڵكایه‌تی یه، ڕاسته له ڕووی خێرایی گه‌یاندن و پیشه‌ییایه‌تی و كادیری پڕۆفیشناڵه‌وه، ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌ڵام لای شاره‌زا و چاودێرانی میدیا وه كاركردنی ئه‌و كه‌ناڵه به تایبه‌تیش له ڕووی ئاراسته‌ی ستراتیژییه‌وه (ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا) شاراوه نییه (22) . (CNN) یش ده‌چێته‌وه ڕیزی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ئیعتوباریان وه‌رگرتووه.
به‌ڵام كه به‌وردی لێی بڕوانین زۆرجار ئه‌و جۆره كه‌ناڵانه‌یش به‌هێزی خێرایی گه‌یاندن و كادیری پڕۆفیشناڵ و پیشه‌ییایه‌تی له كاركردن و ته‌كنیكی نوی و بایه‌خ دان به هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژی سه‌رنجڕاكێشه‌وه لایه‌ندارییان داده‌پۆشن. . .
كه‌واته ئه‌و میدیایه‌ی به (ئه‌هلی) خۆیان ناساندوه له‌و كه‌ناڵانه‌ی به كوردی په‌خش ده‌كه‌ن یان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه نه‌یانتوانیوه بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن، هه‌رچه‌نده كه‌ناڵ هه‌بن ڕه‌نگه زۆرجار توانیبێتیان (تاڕاده‌یه‌ك) لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه و به‌رده‌م مایك و شاشه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام بێلایه‌نی یا سه‌ربه‌خۆی به ته‌نیا هه‌ر له كۆكردنه‌وه و به‌رابه‌ر ڕاگرتنی ڕایه جیاوازه‌كان نییه.
میدیای كوردی هه‌رچی بكا، نه‌یتوانیوه له ئاراسته‌ی باروبووكه‌ر بێته ده‌ره‌وه، بێگومان كه‌سیش ئاماده نییه له‌به‌ر ئاوێنه بوه‌ستی وجنێو بدا و به پاره‌ی خۆی ته‌شهیر به خۆی بكا، یان هه‌رچی نه‌بێ به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نه‌شكێنێته‌وه.
پاشان لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه به ته‌نیا هه‌ر پاڵپشتی دارایی نییه، به‌ڵكو پاڵپشتی گه‌لێك جار له زانیاری پێدان و ده‌رفه‌تی ده‌ستخستنی ڕیكلام و په‌یداكردنی سپۆنسه‌ریشدا ده‌بێ. . . چه‌ندی میدیای سێبه‌ره، میدیای سێبه‌ر ئه‌گه‌رچی له كوردستان ئه‌زموونێكی تاڕاده‌یه‌ك تازه‌یه، به‌ڵام زۆر له ده‌وڵه‌تان به تایبه‌تی ده‌وڵه‌ته پاره‌داره‌كان ئه‌وه‌یان تاقی كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیشن به نموونه كڕینی چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیایی، ئینجا ڕۆژنامه یا گۆڤار یا كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بێ كه پێیاندا ههڵبڵی و په‌سنی كاره‌كانیان بكا و. . . تاد.
ڕژێمی سه‌دام حسین به‌رچاوترین نموونه‌یه، له كڕینی ئه‌و جۆره میدیایه، به تایبه‌تی ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامانه‌ی به خاوه‌نداریه‌تی ده‌زگایه‌ك یا كه‌سێك له پایته‌خته‌كانی دونیادا ده‌رده‌چوون. چه‌ندی میدیای سێبه‌ره له‌كوردستاندا دوای شه‌ڕی ناوخۆ سه‌ری هه‌ڵدا له‌م ڕاسته‌شدا پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی له پیشه‌یه‌كی ئامانجداری به‌رپرسیار كرد به پیشه‌یه‌ك بۆ بژێوی و ده‌ركه‌وتنی خه‌ڵكانێك كه هه‌ندێ جار ڕۆژنامه‌نووسیش نه‌بوون! ته‌نانه‌ت زۆر جار لێره‌و له‌وی هه‌وڵ هه‌بووه له سپیكردنه‌وه‌ی ڕه‌ش و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی سپی. . .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش میدیای پاش ڕاپه‌ڕین كه ئێمه باسی ئه‌و میدیایه ده‌كه‌ین دوای شه‌ڕی ناوخۆ و ململانێی لایه‌نه‌كان سه‌ری هه‌ڵدا به میدیای ئه‌هلی و سێبه‌ریشه‌وه كه زۆرجار میدیای لایه‌نه‌كانیشی به‌و ئاراسته‌یه ڕاكێشاوه، درێغیان نه‌كردووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری به‌كاربردن (استهلاكی) و به‌لاڕێدابردن و خوردبوونه‌وه‌ی شاش و درشت، به هۆی به‌رنامه و درامای لاسایكاری خۆماڵی و دۆبڵاژكراوی نامۆ به كۆمه‌ڵی كوردهواری كه ئه‌گه‌رێك بووه له كاڵ كردنه‌وه‌ی ئینتیمای نیشتیمانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه‌ناڵگه‌لێك (لۆكاڵی و سه‌ته‌لایت) ده‌ركه‌وتوون به‌وه‌ی هه‌ر به نموونه خۆیان به داكۆكیكاری ئافره‌ت و ژنان ناساندوه، كه‌چی هه‌میشه ده‌بینین زوومی كامیراكانییان ڕوو له جه‌سته‌ی ئافره‌ت و ژیانی زۆر تایبه‌تیه‌تی، به ماڵپه‌ڕه‌كانیشیانه‌وه، ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و ڕیكلامانه‌یش نه‌كه‌ین كه به‌هه‌مان ئاراسته بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له‌لایه‌نی هه‌ڵبژاردن و دانانی به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌شدا شتێك له میدیای كوردیدا نابیندرێ بیر له‌وه كرابێته‌وه چ فلیمێك یا درامایه‌ك ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی یا لاوازكردنی ئینتیما به تایبه‌تی لای نه‌وه‌ی نوی، كه‌چی كۆڕ و سیمینار له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه له‌ڕووپه‌ڕی لاپه‌ڕه و به‌رده‌م مایك و شاشه‌كانییان ناپسێنه‌وه!!
ماویه‌تی
ئاماژه و په‌راوێز
20 - نه‌ژاد عزیز سورمی- دره‌ختی بنكۆڵ كرا‌و – په‌نجه‌نمایه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیانه بۆ باری ڕووناكبیریی و كولتووری كوردی – 1975 – 1994 – چاپی دووه‌م – 2006. بڕوانه لاپه‌ڕه (36)، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه (46) .
21 -بۆ ڕی ڕوونی و زانیاری زیاتریش له‌باره‌ی BBC له‌م ڕووه‌وه بڕوانه- محمد الرمیحی – (دكتۆر) - بئس قسم الـBBC العربی- ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) ژماره 13024 له 26/7/2014، لاپه‌ڕه 13.
22 -له‌ڕووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ردا، حكوومه‌تی ئه‌مریكا CNNی ئاگاداركرده‌وه له قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی لاشه‌ی قوربانییان، وه‌ك به‌شێك له ئیجرائاتی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پاراستنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری (ئه‌منی قه‌ومی) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.