گه‌مه‌ شاراوه‌كانی با (1) ... نه‌ژاد عزیز سورمی

" ئه‌م ده‌قانه‌ له‌ ئه‌سڵدا به‌ عه‌ره‌بی نووسراون.

نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر (نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د)

به‌ پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر كردوونی به‌ كوردی. "

به‌شی یه‌كه‌م

 (1)

خاتوون خه‌ریك بوو گه‌رده‌لوولی

به‌ ده‌می لاڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسی. .

ئه‌ویش سه‌ره‌تای ئاسوَی به‌ خوَوه‌ گرتبوو. .

ئه‌مه‌ قه‌ده‌ری مێژووه‌،

له‌ جوگرافیا تارماییه‌كه‌یدا

كه‌واته‌ ڕه‌گه‌كان بوَ كێن؟

مه‌رگ. . .

ده‌نگ. . .

شكستی قه‌قنه‌س،

به‌سه‌ر باڵی ئاسوَوه‌. .

ده‌ماری به‌ ئاگای فرمێسكاوی،

له‌و چاوانه‌دا ده‌بریسكێنه‌وه‌

كه‌ به‌ دوایاندا گه‌ڕایی و نه‌تدوَزیه‌وه‌. .

بوَ برای من؟

باڵی شكاو به‌م چه‌شنه‌ هه‌ڵنابه‌سترێته‌وه‌

خه‌ونیش وه‌ها نییه‌

خه‌ون به‌و جوَره‌نییه‌. . براله‌!

29/6/1995

 (2)

ژێیه‌ك ده‌ژه‌ندرێ،

ژێیه‌كیش ده‌ژه‌نێ. . .

دوو شتی جیاوازن

بوَچی دونیای بینینمان

بوو به‌ باڵوَنی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

بێهووده‌ ده‌فڕن. . ؟

بوَچی سرووته‌كانمان بوون به‌ هاواری بیابانان؟!

با ئه‌م وێستگه‌یه‌ ببێته‌

دوا شه‌و و

دوا هه‌ناسه‌. .

له‌ هه‌ناسه‌بڕكێماندا به‌ دوای سه‌راب. .

با پێكه‌وه‌ هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ین هاوڕێم

سه‌راب ته‌واو شه‌كه‌تی كردووین. .

25\5\1995

 (3)

له‌وانه‌یه‌ به‌ یه‌ك بگه‌ین

ئینجا توَ بڵێی ژوان سه‌رمه‌ستیی تیا بێ؟

بێ ئه‌وه‌ی زه‌مه‌ن ببینین كه‌ به‌سه‌ر ده‌چێ؟!

جه‌سته‌ی توَ تا دێ ده‌بنیسێ. .

ئه‌وه‌تا هی منیش له‌ ژێر قورسایی وێكهاتنه‌وه‌دا ده‌ناڵێنێ. .

له‌ كاتێكدا ده‌ریایه‌ك تاریكستان به‌شت ناكا

له‌ گومان نزیك بیته‌وه‌. .

من تاڵێ ڕووناكیم به‌سه‌

دڵنیایی بگرم. .

توَ منت به‌ده‌ر له‌ خودی خوَم ده‌وێ. .

توَ زه‌مه‌ن نابینی. .

كه‌واته‌ بادانه‌وه‌ بوَچی؟

به‌ره‌و ئه‌و ئاسوَیه‌ لێچووه‌وه‌دا؟

به‌ره‌و ئاره‌زوویه‌ك به‌ ڕه‌نگی سه‌راب. . .

له‌وێدا كه‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتنی تێدا

جوَرێكه‌ له‌ مه‌حاڵ؟!

1\8\1995

 (4)

ئێشی ڕوَژگار!

وریا به‌وه‌!

وریا به‌وه‌! ڕوَح پیر نابێ. .

ئێستا چوَله‌كه‌ وای لێ هاتووه‌ تێم ده‌گا و تێم ناگا. . !

نیشتیمان به‌ شێوازی سڕبه‌كانه‌وه‌ كوژراوه‌ته‌وه‌

چ هووده‌یه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه‌ ڕه‌شه‌با به‌ره‌ و به‌هه‌شتمان ببا

وریا به‌وه‌!

هاتووه‌ داڵانه‌كانی ناخی ڕوَحم ببڕێ

هاتووه‌ برینه‌كانم بكولێنێته‌وه‌

كه‌ له‌ خوَیدا به‌ چه‌قوَی ڕوَژگاری نامه‌رد كولاونه‌ته‌وه‌. . .

ڕوَژگاری سڕب و

بازرگانانی تلیاك و

ئومێددزان. .

وریابه‌وه‌!

تا خه‌ونه‌كانم بگرمه‌ ده‌ست

بوَمان نووسراوه‌ به‌ بێده‌نگی هاوار كه‌ین

ئه‌ی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی

به‌ ماته‌مینی زه‌ماوه‌ندان گه‌رم بووه‌. .

بێده‌نگی. . ته‌نیا بێده‌نگی. .

با هاوار كه‌ین

تا پڕ ده‌بین له‌ بێده‌نگی

هاوار كه‌ین

ئه‌ی ئازاری ڕوَژگار!

ئێستا چوَله‌كه‌ وای لێهاتووه‌

تێم تێده‌گا و تێم ناگا. . .

12\10\2005

 (5)

ساڵی ڕوَژێك باس له‌ مافی مروَڤ ده‌كه‌ن

تا ڕوَژه‌كانی دی پێشێلی بكه‌ن. .

به‌م شێوه‌یه‌ و به‌و چه‌شنه‌

مافی مروَڤ،

بوونه‌وه‌ری ئه‌فسانه‌یی و

دروَی گه‌وره‌ی. . دونیا

هاته‌ ناو سه‌رده‌می سێرك. .

كه‌ خه‌می تێدا ده‌بێته‌

بزه‌ی سارد و مردوو. .

ئه‌وه‌ به‌ خودای چپه‌ی به‌ ڕوَژی نیوه‌ڕوَیه‌

له‌باره‌ی – حه‌فت و هه‌شتی هێلكه‌و مریشك،

كامیان له‌ كامیانن

خودایه‌!

ئه‌م هه‌موو ده‌مامكه‌ له‌ كوێوه‌ دێنن؟

9\12\1995

 (6)

ته‌نیا هێڵێه‌كه‌. .

با له‌ كوژانه‌وه‌ی بپارێزین!

كه‌نار به‌ردبارانمان ده‌كات. .

ده‌ستلێكبه‌ردانی سپێده‌یش له‌وانه‌یه‌ مه‌حاڵ نه‌بێ. .

من ئه‌و زانیاریانه‌م

له‌ گه‌ڵای پایز و. .

هه‌نگاوه‌كانی (با) و

كلیله‌كانی وه‌هم. . خوێندنه‌وه‌

ئه‌وه‌تانێ به‌ناو پێچه‌كانی ڕووخاندا،

به‌ بێده‌نگی هاوار ده‌كه‌م. .

هه‌موو بوَ له‌یلای خوَیان ده‌گرین. .

كه‌چی هه‌مووشیان خوَیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن به‌ شه‌قامه‌ خه‌مباره‌كاندا ڕایبكێشن. . !

خودایه‌ چ ده‌بینم؟

ئه‌و هه‌موو كه‌ڵبه‌ تیژانه‌؟

بوَ ته‌نیا هێڵێك و

چیتر نا. . !

15\2\1996

 (7)

ئه‌وه‌ كاره‌ساتی هه‌ردووكمانه‌

ئیتر ئه‌وه‌ دونیایه‌

هه‌ندێ جار سپێده‌ ڕاده‌خه‌ین

جاریش هه‌یه‌ تاریكی به‌ خوَماندا ده‌ده‌ین. .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،

هه‌ست به‌ مانگ و ئه‌ستێران ده‌كه‌ین

به‌ ده‌مارانماندا دێن و ده‌چن. .

هه‌ر ئه‌مه‌ش تاقه‌ دڵنه‌واییمانه‌ بوَ به‌رده‌وام بوون

به‌ دوای ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی،

بووه‌ به‌ گاڵته‌جاریی هه‌مووان!!

كه‌ ئه‌ویش جددیه‌ته‌. .

به‌ڵێ هاوڕێم. .

ڕاستیی لاوانه‌وه‌ به‌س نییه‌. . .

ئه‌مه‌ كاره‌ساتی من و توَیه‌. . هاوڕێ. . !

با به‌ هه‌ندی وه‌رگرین و شانی بده‌ینه‌ به‌ر

شه‌وگار بێ شك لێ ده‌چێته‌وه‌. .

با شانی بده‌ینه‌ به‌ر. . هاوڕی. . .

18\3\1996

 (8)

ئا لێره‌دا

له‌و كه‌ناره‌ ڕووته‌ڵانه‌دا ده‌مێنمه‌وه‌. . .

ئیتر وای لێهات

ڕوَحی به‌ خه‌م چه‌كدارمان

په‌رده‌ بوَ هه‌موو شتێك ده‌دروێ

بوَ لانه‌وازیمان نه‌بێ. .

كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی مێژووی جوگرافیادا ماوه‌ته‌وه‌!!

ببوره‌!

مه‌وداكانیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ پیربوون. .

ئیتر سوودی چییه‌؟

به‌ یه‌ك بگه‌ین و گوَرانی بڵێین و یه‌كدی ماچ بكه‌ین؟

هه‌موو ئه‌مانه‌ كه‌ڵكیان چییه‌؟

له‌ كاتێكدا خانمی ئاسوَ

مانگێكی ماندووه‌ به‌ ساڵانی زڵكاو و

خوانه‌ گه‌نیوه‌كان. .

ببوره‌. . . !

من لێره‌ ده‌مێنمه‌وه‌

له‌سه‌ر ئه‌و كه‌نارانه‌دا ڕاده‌كشێم

ئه‌وان ئه‌وه‌تا ده‌قیقه‌ و

سه‌عات و

ڕوَژانیش ده‌نێژن. . .

خانمی ئاسوَیش مانگێكی ماندووه‌ به‌ ساڵانی زڵكاو و

به‌و مه‌ودایانه‌ی له‌به‌ریاندا نه‌ماوه‌ و پیر بوون. . .

3\5\1996

 (9)

هیچ وێستگه‌ و به‌نده‌رێك نه‌ماوه‌

ماڵئاوایی تێدا بكه‌ین

نوَش!

ڕووباره‌كانتان خوارده‌وه‌. .

جوَگه‌كان،

كانیاوه‌كان. . هه‌مووی. . .

نوَش!

ڕێگای دوَزه‌ختان كورت كرده‌وه‌. .

له‌ سرووشتی ده‌ست بوَ نه‌براوه‌وه‌

تا باخچه‌ پلاستیكیه‌كان

كه‌ به‌ وشكایی ده‌دێردرێن. .

به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ ده‌رهاوێشته‌ی

ڕوَچوونتانه‌ له‌ هیچ و

له‌ (جاران وا بووین) دا

كه‌ له‌ ناخماندا،

هێللانه‌ی چێ كردوه‌. .

به‌ڵام تاكه‌ی (جاران وا بووین)

له‌ بن باڵمان بنێین؟

بوونه‌وه‌ری به‌ پیریی ڕوَژگاران داپوَشراو. .

هاتن ڕوانین و چرپه‌كانیشمانیشیان برد. .

مه‌وداكان وه‌ك خوَیانن. .

به‌ڕاستی ئامێزی مردوو

ماچی مردوو پێیوه‌داین

ئیتر یا ژیان یاخود ژیان. .

به‌سه‌ هاوڕێ!

ئه‌مه‌ چ بانیژه‌یه‌كه‌ لێیه‌وه‌ ده‌ڕوانین!؟

18\6\1996

 (10)

لێم گه‌ڕێ وه‌كو خوَم بمێنمه‌وه‌ كه‌ خه‌ون ده‌بینم.

لێم گه‌ڕێ خه‌یاڵی ڕوناهی و خوَشه‌ویستی و به‌رائه‌ت بكه‌م،

كه‌ ئه‌وه‌ چه‌ندین جاره‌ له‌ تیروَر ڕزگاری ده‌بێ. .

وێرای هیچی هیچكاران و

ده‌مامكی ساخته‌چییان. .

لێم گه‌ڕێ وه‌كو هه‌م

به‌ بێده‌نگی. . هاوار بكه‌م

ته‌نیا به‌ بێده‌نگی. .

ڕوناهی و خوَشه‌ویستیت پێ زوَر نه‌بێ بوَم

من خه‌ریكه‌ زمانی ئاو و

قه‌ڵبه‌زه‌ی شه‌پوَل و

سرووده‌كانی دڵڕه‌قی له‌ بیر ده‌كه‌م. .

كه‌ ڕوَژگارێك به‌ خه‌ونی ئه‌وانه‌وه‌

ده‌ژیاین و ده‌مردین. .

بوَمن به‌ زوَری مه‌زانه‌ ئه‌ی ئه‌و ڕوَحه‌ی

له‌ باڵی ئه‌و په‌پوولانه‌وه‌ هه‌ڵده‌چی

ڕه‌نگی ڕه‌شه‌با و

ڕه‌نگی یه‌قینیان گرتووه‌. .

3\8\1996

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu