" ئه‌م ده‌قانه له ئه‌سڵدا به عه‌ره‌بی نووسراون.
نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر (نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د)
به پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر كردوونی به كوردی. "
به‌شی دووه‌م
(1)
ژووره‌كه‌م به ڕووی (سه‌فین) ی سه‌ركه‌ش دا
توَماری مه‌زنی شكست و سه‌ركه‌وتنان. . .
بانیژه‌یه‌كی هه‌بوو
به‌سه‌ر ڕه‌ز و
باخچه‌ی گوڵه كێویلان و
خه‌م و خوَشیانی ده‌ڕوانی. .
بێ ویستی خوَم به‌جێم هێشت!
ئینجا باڵنده‌یه‌كتان دیوه
به حه‌زی خوَی هێللانه‌ی جێ بهێڵێ؟
ئه‌وه‌تانێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه و
هه‌ندێ له خه‌ونه‌كانم خستوه‌ته بن باڵم
تا جارێكی دی به‌سه‌رتان بكه‌مه‌وه
پردێك له خوَشه‌ویستی له نێوانماندایه
كێڵگه به ڕووباران و
چاو به ئاسوَ
ده‌نگیش به سه‌داوه ده‌به‌ستێته‌وه. .
با شه‌وگار،
كه‌یل، له‌سه‌ر شوَسته‌كاندا لێبچێته‌وه. .
با جارێكی دی سبه‌ی،
باوه‌ش به منداڵیماندا بكاته‌وه.
12\6\2004
(2)
سپێده بنه‌وشه‌ییه‌كانی (عتێشی) و شه‌وانی ( (عه‌باسییه) ) ی خه‌وزڕێن و
خه‌ون و بارانی (ڕشت)
ئه‌مانه چه‌ند وێستگه‌یه‌ك بوون له ژیانی به‌نده. .
كاتێك دوورگه وشكه‌ڵان بوو
قه‌له ڕه‌ش به چوار ده‌وریدا ده‌سوڕایه‌وه. .
ئێمه‌ش بێ هانا، بێ ئه‌ستێره‌یه‌ك ڕێگای پێ ببینینه‌وه. . .
ئه‌وان ونیان كردین
ئێمه‌ش ڕوَژگارمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بزر كرد. . .
كاتی ئه‌وه هاتووه دڵ، زامه‌كانی بسڕێته‌وه
شنه‌ی با په‌نجه‌ره‌كانمان ده‌كوتێ
كه ده‌ڕواننه باخچه هه‌ڵبزركاوه‌كان
كه‌ی ده‌توانین
ڕاوی نوور له شه‌خته‌دا بكه‌ین؟
گوَشه‌كانمان پێویستی به ڕوناهی یه
ئیتر ئاگریش
ڕووناكمان ناكاته‌وه
براده‌ر!؟
4\6\2004
(3)
پرسیارت له وه‌هم و له گه‌وهه‌ر لێ كردم. .
ئه‌و ده‌یویست خاكی تازه بدوَزێته‌وه
سه‌رنجیم بوَ ئه‌وه ڕ‌اكێشا
جوانی ده‌شێوێنێ. .
به‌ڵام بێهووده بوو. .
ئێمه شایانی ئه‌وه‌ین؟
به‌هه‌شتی خه‌یاڵی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌راباتانه‌وه‌یه
پڕ له منداڵیی و ستران. .
مانگی له وێنه‌ی خه‌وندا دی
وه‌ك هه‌زار به هه‌زاری قژی
كه له هیچ ناچێ له دروَ نه‌بێ.
له هه‌ر كوێیه‌ك بێ
سرووشت به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چێ. .
ئا لێره‌وه با هه‌ڵده‌كا و
كانیاوه‌كان كه‌زییان ده‌ده‌نه به‌ر با
جارێكی دی خوَشم ده‌وێی!
خوَشم ده‌وێی وه‌نه‌وزی نیوه‌ڕوَیان!
دڵته‌نگیش كێڵگه‌ی خوَی هه‌یه.
ئه‌مه ژیانێكی نویّیه بوَمان نووسراوه‌ته‌وه،
له كاتێكدا نووستووین و خه‌ون ده‌بینین. . .
ده‌سا با به ڕووی شه‌پوَله‌كاندا بقیژێنین
وه‌ك چوَن ڕوَژێ له ڕوَژان هاوارمان
به ڕووی هاوكێشه لاسه‌نگه‌كانی
نێوان وه‌هم و گه‌وهه‌ردا كرد. .
25\7\2004
(4)
چیته به‌سه‌ر هه‌موو بڵنداییه ڕه‌ق و خاوه‌كان
له شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ی؟
چیت به‌سه‌ر هاتووه؟
بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌نارانه سه‌رنجت ڕابكێشن ؛
سوَزیان لێ ده‌بێته‌وه؟
ئه‌و فرمێسكانه‌ی به قه‌د بارانن
هیچیان بوَ نه‌ماوه‌ته‌وه، له‌وه‌ی به‌ده‌ر
هاوسه‌فه‌ری هه‌وره كوَچه‌ریه‌كان بن. .
چیت به‌سه‌ر هاتووه ڕكابه‌ر؟
وامزانی توَ ڕووبارێكی،
كه‌ناری ڕوناهی ده‌دێری. .
به‌ڵام داخه‌كه‌م وێنه‌ی شه‌ره‌نگ،
به‌ناخمدا تێپه‌ڕی. .
چیت لێ هاتووه؟
حه‌ز به ژووره تاریكه‌كان ده‌كه‌یت و
ڕقت له خوَره!!
كه‌واته ژیانی خوَش و گومڕایی و ون بوونت خوَش!!
خشته‌ی دروَی ڕوَژانه‌ت خوَش!!
ڕوَژگاری توَ به‌سه‌رچوون
زه‌مه‌نی قسه و نیگای به‌تاڵ و
خوَشه‌ویستیت خوَش. .
كه هه‌رگیز ڕوَژێ له ڕوَژان تێی نه‌گه‌یشتوویی و
تێی ناگه‌ی. . .
8\8\2004
(5)
جوامێر له هیوا هه‌ڵكێشرا بوو. .
شتێكی له سنگدایه ئه‌و پیاوه
له هاواری سوَزێك ده‌كا
وڵاتی ته‌ی كردووه. .
شوێنێكی نه‌دوَزیه‌وه
ئه‌و سوَزه‌ی تێدا به‌ڕه‌ڵڵا كا
ئه‌و پیاوه كه سواری هه‌ور بوو، ده‌بارێ. . .
بڕیاریدا هاوڕێیه‌تی پاسه‌وانه‌كان بكات و
بچێته ناو شار. . بێهووده. .
ئه‌و ته‌نیا شایه‌تێك بوو
له كه‌ناره‌كانی نووره‌وه هاتبوو
به‌ڵام دیار بوو شار نووری نه‌ده‌ویست
شار نووری ناوێ. . !
شار سوَزی ناوێ. .
ڕوَژگار چی لێ كردوون؟
تارماییان په‌سندتر بكه‌ن؟
وه‌ك لاڵان له تاریكی‌دا بوَڵه بوَڵتانه؟
ئه‌و پیاوه له هیوادا هه‌ڵكێشراوه
هاواركه جوامێر. . ! هاواركه و
بارت له چه‌قی ڕێگای چوَل و به‌ردراودا لێ بخه. .
ڕه‌نگه ڕێگاكان به‌ڕه‌حمتربن
له‌و شارانه‌ی تارمایی له پێشتر ده‌گرن!!
هاواركه. . براله. . !
15\8\2004
(6)
ده‌بووایه به دوای ڕێگه‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێ. .
هه‌وڵێك بوَ دوَزینه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وایه‌كی نوێ
مه‌ودای په‌لهاوێژ. . وێنه‌ی هێما،
وه‌ك نیگه‌رانی ماڵئاوایی. .
ئه‌وان به دزیه‌وه دێن
ڕاپوَرتی به دروَ داپوَشراو ده‌نووسن
وه‌ك ده‌م و چاوه ده‌مامكداره‌كانیان ده‌رده‌كه‌ون و
وه‌ك سه‌رابیش ون ده‌بن. .
هیچ چه‌مكێك شك نابه‌ن
بوَ دوێنێ و سبه‌ی. .
ڕاسته دیواره‌كانی ده‌وروبه‌رمان به‌رزن
به‌ڵام پێیاندا هه‌ڵده‌گه‌ڕێین.
ده‌بینی چاوه ده‌رپه‌ڕیوه حه‌سووده‌كانیش
ده‌مان بینن به‌رز ده‌فڕین
هێدمه ده‌یانگرێ
چیروَكی باخچه ڕه‌نگا و ڕه‌نگه‌كان به‌م جوَره
باوه‌ش به گوَرانی چیا و دوَڵاندا ده‌كه‌ن. .
تا به شنه بیانسێننه‌وه. .
نهێنی بێ تاوانیی ته‌نها بوَ مانگه، مانگ
بێداری جاویدان. .
22\5\2005
(7)
ئه‌وه‌ی دركی (پێ ناكرێ) م هه‌ڵوێزنی
له ڕێگای درێژ و به كه‌ند و كوَسپ كه ناوی ته‌مه‌نه
توَ له گه‌ڵمدا بووی. .
بوَیه سه‌فه‌ری ڕووه و نادیاریشم،
وه‌ك پیاسه‌یه‌كی ئێواران بوو. .
پێخواس بووم، له خوَشیدا بازم ده‌دا
هه‌ستم به تیشه به‌ردان نه‌ده‌كرد
كه پێیان به خوێن ده‌هێنام
خه‌ونێكمان پێ بوو
ڕووبار‌و چیا‌و باخچه‌ی
له توَغیانی به‌هار تێدا بوو. .
ئه‌و شه‌وه‌م هه‌ر له بیره،
كه په‌نجه‌ت بوَ مانگ ڕاهێشت
وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی با بیكه‌ینه ماڵی خوَمان
با وابێ خوَشه‌ویسته‌كه‌م. . با بیكه‌ین
له‌وێ دیواره‌كان به نوور هه‌ڵنراون
ژووره‌كانیش به نوور داپوَشراون. .
زه‌ویش نووری له سه‌ر ڕاخراوه
ده‌رگاكان. . په‌نجه‌ره‌كان. . هه‌مووی نوورن
به‌م جوَره نوور ڕوو له نوور. .
به‌ڵام ئایا توَ بیرت كردوَته‌وه چ ده‌قه‌ومێ،
له كاتێكدا توَی نووریش
باوه‌ش به‌و هه‌موو نووره‌دا ده‌كه‌ی؟!
29\8\2004
(8)
له ته‌وقی سه‌ره‌وه تا نووكی پێ كوژاوه‌ته‌وه
وای دێته به‌رچاو
هه‌نگاو به‌ره‌و خه‌ون. . به‌ره‌و هیوا داوێ
به‌ڵام ئه‌و له ڕاستیدا وێنه‌ی چڵه ڕووته‌ڵه‌كان. .
كه‌س نه‌ما به لایدا نه‌ڕوَیشتبێ و
جوَللانه‌ی لێ شه‌ته‌ك نه‌دابێ. . .
ئه‌و مارێكه له‌ناو زبڵ و زه‌ڵكا و خوَی ده‌پارێزێ. .
با ی نێو كووچه و كوَڵانان ده‌بینێ
گوێ بوَ خوَرئاوای كاره‌بادار هه‌ڵده‌خا. .
كه ویستی بگری، ده‌گری
كه ویستی پێبكه‌نێ پێده‌كه‌نێ. . !
ئه‌و ئامێرێكه به ده‌ست ده‌ڵاڵه‌كانه‌وه
قه‌ت ڕێكه‌وتی خوَشه‌ویستی نه‌كردووه
هیچیش له جوگرافیا‌و مه‌وداكانی نازانێ
له‌وه زیاتر پردێك ده‌بێ بوَ گه‌یشتن به كه‌ناری گه‌مه و گومڕایی. .
ئا ئه‌مه‌یه نهێنی خاموَش بوونی و
نهێنی ئه‌وه‌ی،
ڕوَژێ بگه‌شێته‌وه. .
دووباره پیروَزت بێ ژیانی گومڕایی و ون بوون. .
پیروَزه لیستی ڕوَژانه‌ی دروَ و
بوَنی پاشه‌روَ بوَگه‌نیه‌كان. .
5\9\2004
(9)
ئه‌مشه‌ویش
توَم له خه‌ونێكدا بینی له خه‌یاڵاندا نه‌بوو. .
توَم دی نه‌خوَش و كوژاوه بووی. .
ده‌ست له ملی تارامایی
له‌به‌ر خۆوه شتێكت ده‌گوت
تێنه‌ده‌گه‌یشتم چیت ده‌گوت. .
كه به‌ره‌و ڕووت ده‌هاتم،
له‌وه گه‌یشتم ده‌تگوت
با سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه و
له دروَیه‌كی دیكه‌دا بژین. .
ئه‌مه ساچمه‌ی سوَزێك بوو
له‌گه‌ڵ ڕوَژگاردا په‌رش بوون. .
چیتر گه‌شانه‌وه ئاساكه‌ی جاران نه‌ما. . .
كه بانیژه‌كه‌می ڕووناك ده‌كرده‌وه
ئه‌و بانیژه‌یه‌ی ڕوَژێك له ڕوَژان
به‌سه‌ر ڕێگا نادیاره‌كانیدا ده‌ڕوانی
به‌ڵام ئه‌سه‌ف زوَری پێ نه‌چوو
خوَم بینی له خه‌و ڕاپه‌ڕیم
وه‌جدێك گرتمی
ته‌نیا ئه‌وه‌م بوَ مایه‌وه دامه پڕمه‌ی گریان
بوَچی ئه‌ی ده‌ستبازی فێڵباز. . . !؟
له خه‌ونیشدا. . . ؟؟
بوَچی؟؟
26\9\2004
(10)
شه‌پوَل داده‌مركێنه‌وه‌و لێده‌چنه‌وه
ئه‌وه ئه‌و فرمێسكانه‌ن باخچه‌كانی گوناه ئاو ده‌ده‌ن. .
سپێده‌ی له خاچدراو
له پشته‌وه‌ی چاوه فرمێسكاویه‌كاندا
چیاكانیش به‌ره‌نگاری سه‌ركێشیی گه‌رداوان ده‌بنه‌وه
ئه‌و داڵانانه‌ی باسیان ده‌كه‌ی شوێنه‌واریان نه‌ماوه. .
ئه‌و كێڵگانه‌ی خه‌ونت پێوه بینی ئاسه‌واریان نه‌ماوه. .
زه‌مان زه‌مانی جاده و شوَسته‌كانه
زه‌مانی سه‌رابی گه‌شاوه‌یه له بیابانبوونی ڕوَح و
جوگرافیای ڕێیه نه‌ناسراوه‌كان. .
كه مێژوو پشتی تێ كردوون. . .
ئای ئه‌مڕوَ چه‌ند به دوێنێ ده‌چێ
خوێن گوڵ ده‌كا و
بێده‌نگی گه‌ڵا
كێ ئه‌ستێره دزراوه‌كانی
سه‌ر بانیژه‌كه‌می په‌رت كردن؟
له‌و ساوه (ئاوابوون)،
یه‌خه‌م به‌رنادا. . .
ئه‌ی چاوه خه‌واڵوه دووره‌كان!
فریام كه‌ون. . !
ئه‌مه ڕوَژگارێكی پیره‌و له‌وپه‌ڕی تینیدایه
ئه‌وه زه‌مه‌نی جاده و شوَسته‌كانه
ئه‌و سه‌رابه گه‌شاوه‌یه له بیابانی ڕوَح دا. .
فریام كه‌ون ئه‌ی ئه‌و چاوانه‌ی
ئاسمان ڕه‌نگی پێ به‌خشیون. . !
10\10\2004