رۆژه‌کانی 23و24 کانونی دووه‌م، نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن به‌سه‌ر په‌رشتی سێ لایه‌نی " روسیا، تورکیا و ئێران" له‌شاری ئه‌ستانه‌ی کازاغستان کۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر دریژه‌ی وه‌ستانی جه‌نگ که له‌کۆتایی کانوون یه‌که‌می ساڵی پاره‌وه ده‌ستی پێکردووه.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی و ته‌رحی روسیا کراوه، ئه‌گه‌رچی ناوی سه‌رپه‌رشتی سێ لایه‌نه‌وه ده‌برێته ڕێوه، به‌ڵام پایه‌ی ئه‌ساسی روسیایه، هه‌روه‌ک چۆن به‌سه‌رپه‌رشتی و پێشڕه‌وی و هێزی ئاسمانی و زه‌وی روسیا شاری حه‌ڵه‌ب به‌ته‌واوی گه‌ڕێنرایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، که‌به‌دوای سه‌رکه‌وتنی روسیا له‌ئۆکرانیادا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیدا، حه‌ڵه‌ب دووه‌مین سه‌رکه‌وتنیه‌تی و بۆ ئه‌مه‌ش هاوپه‌یمانیه‌کی ناوچه‌یی و جیهانی له‌ده‌وری خۆی وه‌ک ته‌وازنی هێز کۆده‌کاته‌وه، وه ده‌رکه‌وتن و قوڵبونه‌وه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو باڵه‌کانی ئیمپریالیزمی جیهان و ده‌رکه‌وتنی وه‌ک قوتبی مخالف له‌به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز بۆ به‌شی زیاتر له‌ئاستی جیهان و ناوچه‌که‌دا، به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ئێستا ناوچه‌یه‌کی ناجێگیرو پڕکێشه‌یه، که‌له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌بێت ده‌وره‌یه‌کی تازه ده‌ست پێبکه‌ن به‌تایبه‌ت به‌دوای گۆڕینی ته‌وازنی هێزو پێشڕه‌ویه‌کانی روسیا له‌سوریادا.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌ستانه، زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو له؛ روسیا، تورکیا، ئێران، کازاغستان، نوێنه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د هه‌تا ستیڤان دیمستۆرا نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان و باڵیۆزی ئەمریكا لە كازاغستان که‌بەشداربوون، به‌ئه‌رێ وه‌سفی کۆبوونه‌وه‌که ده‌که‌ن، وه هه‌رسێ لایه‌نی " روسیا، تورکیا و ئێران" سه‌رپه‌رشتی ئیدامه‌ی شه‌ڕ وه‌ستانه‌که ده‌که‌ن.وه قه‌راره هه‌ینی داهاتوو ژماریه‌کی زیاتر له ئۆپۆزسیۆن له روسیا له‌گه‌ڵ سه‌رانی روسیا دا هه‌ر بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر درێژه‌ی شه‌ڕ وه‌ستان و پڕۆژه‌یه‌ک که‌روسیا خستویه‌تیه به‌رده‌م بۆ چاره‌سه‌ری وه‌زعی سوریا قسه‌ی زیاتر و ئاماده‌یی زیاتر بکه‌ن بۆ کۆبونه‌وه‌ی تری ئه‌ستانه‌و هه‌روه‌ها قه‌راره له شوباتی مانگی داهاتوشدا له جنێف کۆبوونه‌وه بکرێت له‌سه‌ری.ئەلكساندەر لاڤرینتیڤی سەرۆكی شاندی رووسیا له‌دووه‌م رۆژی کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاکیدی له‌وه کرده‌وه که چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ن بۆ کۆبوونه‌وه له‌روسیا و به‌شداری هه‌رچی زیاتری ژماره‌یه‌کی زۆرتری ئۆپۆزسیۆن.
له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌ستانه‌دا ده‌رکه‌وت، به‌جیا له‌به‌شداری نوینه‌رانی به‌شارو ئۆپۆزسیۆن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کازاغستان و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان و باڵیۆزی ئەمریكاو هه‌روه‌ها به‌سه‌رپه‌رشتیاری روسیا‌و تورکیا و ئێران، به‌ڵام ده‌وری سه‌ره‌کی روسیا‌و به‌رنامه‌یه‌ک که‌روسیا دایناوه بۆ سوریا هه‌موویانی له‌ده‌وری کۆ کردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م کۆبونه‌وه نابێت و له‌قسه‌وباسه‌کان و تاکیدی دیمستۆرا ده‌رده‌که‌وێت که‌مه‌سه‌له‌ی کۆبونه‌وه‌ی تری جنێف گرنگه بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گفتوگۆکه‌و ریکه‌و‌تنی زیاتر.به‌و ده‌لیله کۆبوونه‌وه‌ی تری جنێف گرنگه که ژماره‌یه‌کی زۆر لایه‌نی تر له‌ئۆپۆزسیۆن و وڵاتانی ناوچه‌که له‌چه‌شنی سعودیه‌و قه‌ته‌ر و هه‌تا وڵاتانی غه‌ربی و خودی ئه‌مریکا، که لا‌یه‌ن گه‌لێکی ترن له‌ده‌خاله‌تیان له‌هه‌لومه‌رجی سوریا و کۆبونه‌وه‌کانی جنێفی پێشوودا بوون و له‌م کۆبونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌دا نه‌بوون، زه‌روره بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که روسیا و تورکیا و ئێران ده‌ستیان پێکردوه به‌شدار بن و که‌تا ئیستا روسیا قسه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه نیه.
ئه‌وه‌ی به‌رچاوه، به‌دوای گرتنه‌وه‌ی حه‌ڵه‌به‌وه، ده‌وری ئه‌مریکا له‌سوریادا، جگه له‌ناوچه کوردیه‌کان، روو له‌پاشه‌کشه‌و داشکانه‌و روسیا روو له‌سه‌ره، که‌ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌ستانه تاکید له‌وه ده‌کاته‌وه.له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌کانی زیاتر له‌عێراق چڕ کردۆته‌وه، له‌رێگای ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و گرتنه‌وه‌ی موسڵ و کار له‌گه‌ڵ ناوچه کوردیه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمداو قه‌راره که‌سه‌فاره‌تێکی گه‌وره‌ی لێبکاته‌وه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌رده‌که‌وێت که‌مه‌سه‌له‌ی سوریا که‌له 2011 وه ده‌ست پێکردوه‌و زیاتر له 11 ملیۆن ئاواره‌و نزیکه‌ی 400 هه‌زار کوژراو کاولکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، بووته په‌ڵه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاری به‌نیوچه‌وانی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری جیهانی و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه غه‌ربی و ناوچه‌ییه‌کانه‌وه، وه بنه‌به‌ستیان له‌رێگاچاره بۆ سوریا به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، ئه‌مه به‌زه‌رور ئه‌یسه‌پێنێ به‌رسه‌ر ئه‌مریکاو روسیا و هه‌تا وڵاتانی ناوچه‌که‌ش که‌هه‌ریه‌که‌یان له گێژاوێکی ئه‌زمه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌دان، که‌رێگایه‌ک بۆ کۆتایی هێنان به‌و هه‌لومه‌رجه بدۆزنه‌وه.
به‌ڵام به‌هه‌رده‌ره‌جه‌یه‌ک و به‌هه‌ر سیاسه‌تێکی سه‌رمایه‌داری و بۆرژوزایا‌نه‌وه‌ش بێت، وه‌ستانی به‌ڵای ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌رێیان خست و دایانسه‌پاند به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی سوریادا، بۆ هه‌موو خه‌ڵكی سوریا و ناوچه‌که‌ش به‌سوده، هه‌تا خه‌ڵکی سوریا له‌هه‌لومه‌رجێکی ئارمدا باشتر ده‌توانن بیربکه‌نه‌وه‌و رێگای گونجاو بۆ ژیانێکی باشتر ببیننه‌وه وه‌ک له‌و جه‌هه‌نمه‌ی که‌ئێستا تێیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، که‌هیچ روخسارێکی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی پێوه نه‌ماوه، هیچ ئیراده‌یه‌کیان بۆ ئینسانه‌کان نه‌هێشتۆته‌وه تا بیربکاته‌وه‌و هێزی خۆی رێکخراو بکات، وه ده‌نگێ ده‌ربێت و به‌رنامه‌یان بۆ ئاینده‌یان هه‌بێت.
25/1/2017
Noori Bashir
Email:
Mob: 0044 (0) 74 7620 4121