گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایه‌تی ژنان ورێپێوانی جیهانی له‌دژی تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا! ... نوری به‌شیر

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/1/2017 جیهان شاهیدی یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین رێپێوان و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ژنان وخه‌ڵکی ئازادیخواز، به‌دژی تره‌مپی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بوو. ‌دوێنێ هاوکات له‌گه‌ڵ مه‌راسیمی سوێندخواردنی یاسایی تره‌مپ و ده‌ساوده‌ستپیکردنی ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌ڕووی هاتنه‌سه‌رکاری تره‌مپ 45 هه‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا، ناوه‌ندی شاره‌گه‌وره‌کانی وه‌ک نیورکو واشنتۆنی گرت و وخه‌ڵکی ناڕازی جارێکیتر ده‌نگی ناوتنیان به‌ترامپ به‌گوێی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا دایه‌وه‌. به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مڕۆ زۆر بێوێنه‌و گه‌وره‌تر هاوکاتی هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵکی ناڕزای له‌واشنتۆن که‌نیو ملیۆن که‌س به‌شداربوون له‌خۆی نمایشکرده‌وه‌ وزیاتر له‌ 600 شاری تر له‌ئه‌مریکاو وڵاتانی جیهانی گرته‌وه‌. ئه‌گه‌رچی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ له‌ژێر ناونیشانی رێپێوانی ژنان دا راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام هاوکات پیاوانی یه‌کسانی خوازو ئازادیخواز به‌شداریان تێدا کرد.

شایانی باسه‌ خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تیه‌کان‌، به‌جیا له‌واشنتۆن که‌نیو ملیۆن که‌س به‌شداری تێدا کرد، له‌شاره‌کانی بۆستن، نیویۆرک، شیکاگۆ و لۆس ئه‌نجلوس به‌ڕێپێوانی گه‌وره‌وه‌ ده‌رکه‌وت وه‌ له‌زۆریکی تر له‌شاره‌کانی ئه‌مریکادا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی و رێپێوان ئه‌نجامدرا. هه‌روها له‌زۆرێک له‌شاره‌کانی تری وڵاته‌کانی دنیادا رێپێوان و ناڕه‌زایه‌تی سازدراو له‌م شارانه‌ی تری دنیادا به‌گه‌وره‌یی رێپیوان خۆی نیشاندا وه‌ک " له‌نده‌ن، سدنی، به‌رلین، تۆکیۆ، پاریس و باشوری ئه‌فریقا. هه‌روه‌ها رێپێوانی له‌نده‌ن سه‌د هه‌زار که‌س به‌شداری تێداکرد که‌ له‌دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆوه‌ کۆبونه‌وه‌و رێپیوانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی پێکرد تا دوای نیوه‌ڕۆیه‌کی دره‌نگ 3:30 ی دوانیوه‌ڕۆ که‌خۆپیشاندانه‌که‌ له‌ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن له‌ کاتژمیر 2 وه‌ سه‌ره‌تاکه‌ی گه‌شتبوو‌، کۆتایی رێپیوانه‌که‌ کۆتاییه‌که‌ی نه‌گه‌شتبووه‌ ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن.

ئه‌وه‌ی له‌م رێپێوان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا ده‌رکه‌وت و به‌رچاو بوو، راگه‌یاندنی رێپێوانه‌کان له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی ژنانو له‌ژیر ناونیشانی رێپیوانی ژناندا بوو، به‌ڵام به‌ملیۆن له‌پیاوانی یه‌کسانیخوازو ئازادیخوازو سۆسیالسیت به‌شداریان تێداکرد. به‌ هه‌زاران له‌ که‌سایه‌تی به‌رچاوی جیهانی له‌ئه‌کته‌رو نوسه‌رو رابه‌رانی کرێکاری و کۆمۆنیست و ئینساندۆست و فمینست به‌شدریان تێداکرد.

ئه‌مڕۆ فه‌زای ئه‌و شاره‌ گه‌ورانه‌ی دنیا فه‌زای ژنانی ناڕازی به‌تره‌مپ و دنیای سه‌رمایه‌داری ده‌سه‌ڵاته‌ نا یه‌کسان و دژی ئینسانی بۆرژوازی و حکومه‌ته‌کانیان بوو، له‌وتنه‌وه‌ی شیعاره‌کانیان، به‌رزکردنه‌وه‌ی پلاکارته‌کانیان و قسه‌وباسی رابه‌رانی ژناندا له‌کۆبونه‌وه‌کانیاندا له‌ناوه‌نده‌کانی شاردا ئیشاره‌یان پێدا، که‌به‌ده‌یان هه‌زار پلاکارت به‌شیعاری دژی راسیستی و دژی ژن و دژی په‌نابه‌ری تره‌مب به‌رزکرابوونه‌وه‌.

رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی ژنان له‌مڕۆدا دژی تره‌مپ و ده‌سه‌ڵاته‌ بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داریه‌که‌ی خۆی و سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تیه‌کانی که‌ئه‌مجۆره‌ ده‌سه‌ڵاتانه‌ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئینسانیدا هێناویانه‌، ئه‌مه‌ په‌یامی به‌ره‌ی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆسته‌ به‌دژی زه‌لکاوێک له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دروستیان کردوه‌، ئه‌م رێپێوانانه‌ راستی ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌دنیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست که‌مایه‌تیه‌کی مافیاو تاڵانچی و لۆمپێنی وه‌ک تره‌مپه‌وه‌یه‌، که‌به‌دژی زۆری زۆری کۆمه‌ڵگان، که‌ئه‌وانه دورونزیک دیفا‌ع له‌تره‌مپ ده‌که‌ن ده‌بێ بڕۆن. رێپیوان و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مڕۆ ته‌نیا په‌یام نه‌بوو بۆ تره‌مپ و ده‌سه‌ڵاتێک وه‌ریگرتووه‌، به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌ که‌کۆمه‌ڵگای ئینسانی له‌شه‌ڕو کوشتارو برسێتی و کاولکاری و تیرۆردا راگرتووه‌و ده‌بێ بڕوات. رۆشتنی هه‌موو تره‌مپه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌ستراوه‌ به‌هێزی رێکخراوی چینی کرێکارو وشیاری چینایه‌تیه‌وه‌ له‌ژێر سایه‌ی بیرو بۆچونی سۆسیالیزم و کۆمۆنیستیدا.

     Noori Bashir
Email: nooribashir1@yahoo.  com
Mob:  0044 (0) 74 7620 4121

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu