پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 32 تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، تیمەكانی پۆلیس لە هەولێر و دەوروبەریدا 32 كەسیان بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیر كردووە.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە مێدیاكانی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا، بە هاوكاریی تێكڕای هێزە ئەمنییەكان، 32 كەسیان بە تۆمەتی دزی و كوشتن و ماددەی هۆشبەر و تاوانی دیكە دەستگیر كردووە كە بە شێوەی باند 18 تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.

لیوا عەبدولخالق ڕوونیشی كردەوە، دوو لە تۆمەتبارەكان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان قۆڵبەست كراون كە دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ماوەیەكی نزیكدا و لە پرێسكۆنفڕانسێكدا، ناسنامە و جۆری تاوانەكانی سەرجەم تۆمەتبارەكان بۆ مێدیاكان دەخەینە ڕوو.

ئومێد بابان

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

07504302755

Pishderi81@gmail.  com

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu