سلێمانی. . . برێك خواردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كاندا ده‌گرن و ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی كرین یان خواردنه‌وه‌ی دڵنیا بنه‌وه‌ له‌ مێژووی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی.

ئه‌و خواردنه‌وه‌ كهولیانه‌ی له‌لایه‌ن لیژن هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ بیره‌یه‌ له‌جۆری (ئفیس ماڵت) ه‌، كه‌ به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه‌ شیاوی خواردنه‌وه‌ و به‌كارهێنان نییه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م جۆره‌ خواردنه‌وه‌ ده‌كرن، به‌رله‌وه‌ دڵنیابنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان هه‌رخواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك ماوه‌ی به‌سه‌ر بچێت مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu