هەولێر. . مێرمنداڵێك گیانی لە دەست دا

مێرمنداڵێكی تەمەن (۱۲) ساڵ، لە كاتی باركردنی سەوزە و میوەدا لە هەولێر، سەری بەر دەرگای بارهەڵگرەكە دەكەوێت و لە ئاكامدا گیان لە دەست دەدات.

لەو بارەیەوە، ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوێنێ ڕێكەوتی (۲۰۱۸/۲/۲٦)، پۆلیس لە بوونی ڕووداوێكی مردن لە گومرگی سەوزە و میوە، ئاگادار كرانەوە.

ڕائید هۆگر ڕوونیشی كردەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەركەوت كەوا مێرمنداڵێك بە ناوی (عەبدولحەكیم فەرحان علی)، تەمەن (۱۲) ساڵ، لە كاتی باركردنی سەوزە و میوەدا سەری بەر دەرگای بارهەڵگرەكە كەوتووە و، لە ئاكامدا گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، تەرمەكە هەڵگیراوەتەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كراوە، هەروەها پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كرا، ئەویش بڕیاری دا بە بەندكردنی شوفێری تۆمەتبار بە ناوی (ح. ع. ح) بەپێی ماددە (٤٤۱) لە یاسای سزادان و وەرگرتنی وتەی داواكارانی مافی كەسی مردوو و شاهیدانی ڕووداو.

ئومێد بابان

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu