بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، وادەی سەردانیكردنی ڕاگیراوانی لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە ڕاگەیاند.
مقەدەمی مافپەروەر خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، بە مێدیاكانی ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە 27/12/2018، پیاوان دەتوانن سەردانی ڕاگیراوان لە پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بكەن.
خۆشناو ڕوونیشی كردەوە، دووشەممەی داهاتوو كە دەكاتە 31/12/2018 و پشووی فەرمییە، ئافرەتان ڕێگایان پێ دەدرێت سەردانی ڕاگیراوان بكەن و پۆلیسیش ئامادەكاریی تەواوی بۆ پێشوازیكردن لە كەسوكاری ڕاگیراوان كردووە.
ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر