له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چكلێت-دا ده‌گرێت و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ناوی ده‌به‌ن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر 317 كارتۆن چكلێت له‌جۆری (تۆفی) به‌سه‌رچووی نه‌شیاو بۆ خواردن و به‌كارهێنان گیراوه.
وتیشی؛ به‌سوپاسه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی هاوكارێكی باشی لیژنههاوبهشهكانه به‌پێدانی زانیاری یاخود له‌ڕێی بازگه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كاڵاوشمهكانهدا ده‌گرێت كه گومانیان له‌سه‌ره و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین و گرتنه‌به‌ر رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وكرد؛ ته‌واوی ئه‌و چكلێتهری ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراوه.
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی