به‌هۆی نه‌بونی مه‌رجی كاركردن له شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ی ریستۆرانت شوێنی ئاماده‌كردنی نێرگه‌له‌یه‌ك له‌شاری سلێمانی داده‌خات و سه‌ركی لیژنه‌كه ده‌ڵێت شوێنه‌كه گونجاو نیه بۆ شوێنی ئاماده‌كردنی نێرگه‌له.
هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كان شوێنی ئاماده‌كردن و گه‌یاندنی نێرگه‌له‌ی ماڵی داده‌خات.
وتی؛ شوێنی ئاماده‌كردنی نێرگه‌له‌ی ماڵی كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی هه‌یه كه نه‌بونی مۆڵه‌ته‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار، نه‌بونی كامێرای چاودێری و ناردنی نێرگه‌له‌ی خێرا بۆ شوێنه‌كان به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی.
هه‌روه‌ها؛ هه‌بونی خواردنه‌وه مه‌ستیه‌كان له نێرگه‌له‌ی ماڵی یه‌كێكی تره له سه‌رپێچیه‌كان، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان نابێت له كافتریا، شوێنی ئاماده‌كردن و كێشانی نێرگه‌له‌و گازینۆكان خواردنه‌وه مه‌ستیه‌كان دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
رونیكرده‌وه؛ به‌هۆی نزیكی شوێنه‌كه له مزگه‌وته‌وه، نێرگه‌له‌ی ماڵی گونجاو نیه بۆ ئاماده‌كردنی نێرگه‌له، كافتریا، شوێنی كێشانی نێرگه‌له و گازینۆ، كه ئه‌مه‌ش نه‌بونی مه‌رجێكی تره له شوێنه‌كه‌دا.
وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانته‌وه نێرگه‌له‌ی ماڵی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی
ژ.ته‌له‌فۆن 4060 320 053