به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان له‌عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی یاسا ده‌كه‌نه‌وه.
دیار جه‌مال، نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه كه به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی كاڵاوشمه‌كه‌كان ده‌كات، له عه‌لوه‌ی سلێمانی و له كۆگای فرۆشگای ئومێد ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر تایتدا ده‌گرن.
دیار جه‌مال ووتی: تایته ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌جۆری ئۆمۆ یه‌و بڕه‌كه‌شی 50 كیسه، كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونه‌ی ماوه‌كه‌یه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نییه.
ووتیشی: ئه‌و پێكهاته‌ی مادده‌ی پاكژكردنه‌وه (تایت) ه‌كه‌ی لێدروستكراوه به تێپه‌ربوونی ماوه‌كه‌ی ده‌بێته مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقام و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.