سلێمانی ... بڕێكی زۆر پاكه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت

 

به‌هۆی هه‌بونی دوو به‌روار له‌سه‌ر لیبڵه‌كانی و ده‌رنه‌چونی له‌ پشكنین، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌وادی پاكه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

 

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان و پشكنین بۆئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت ده‌كرێت، له‌ كۆگایه‌كی عه‌مباركردن ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (440) كارتۆن مه‌وادی پاكه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ ده‌كرێت بۆ پشكنین.

 

وتی؛ له‌و بڕه‌ مه‌وادی پاكه‌ره‌وانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه (80) كارتۆنی‌ له‌ جۆری (كه‌ف)ه،‌ له‌ پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ به‌ كوالێتی نزم و له‌ئاستی كوالێتی داواكراو و (185) كارتۆنیشی دو به‌رواری له‌سه‌ره‌،‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و ئه‌و كوالێتیه‌ی دیاریكردوه‌ به‌رهه‌م نه‌هێنراوه هه‌روه‌ها هه‌بونی دوبه‌روار له‌سه‌ر لێبڵ یاخود كاڵاوشمه‌كان رێگه‌پێدراو نیه‌.

وتیشی؛  جۆرێكی تری ئه‌و پاكه‌ره‌وانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ (ئه‌كتیڤ)ه‌ و بڕه‌كه‌شی زیاتر له‌ (175) كارتۆنه‌ و ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مه‌واده‌ پاكه‌ره‌وانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

 

 

 

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی

ژ. ته‌له‌فۆن        4060 320 053

www.suliq.com

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu