له‌ پێنجوێن. . لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن

له‌سه‌ر داوای قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ قه‌زای پێنجوێن هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ چاودێری كردنی ووردی بازار و ماركێت و شوێنه‌ گشتییه‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌ ئه‌نجام درا و له‌ ئه‌نجامیشدا ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر مه‌واد و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: به‌ به‌شداریپێكردنی 8 لیژنه‌ ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ تایبه‌تمه‌ندی پسپۆرێتی جیاوازه‌وه‌، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان بۆ (نانه‌واخانه‌، چێشتخانه‌، ماركێت، ئارایشتگا، وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی) و شوێنه‌گشتییه‌كانی سنوری قه‌زای پێنجوێن ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ لایه‌ن قائیمقامی قه‌زای پێنجوێنه‌وه‌ به‌ فه‌رمی داوا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كرا، كه‌ به‌ هاوبه‌شی لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی هه‌ردوو قه‌زای پێنجوێن و سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ئه‌نجام بدرێت تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی سود له‌ ڕێنمایی و ئه‌زموونه‌كانی یه‌كتر وه‌ربگرین.

له‌ باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان زانیاری زیاتری خسته‌روو، ووتی: لیژنه‌كانمان ڕێنمایی پێویستیان به‌و شوێنانه‌ داوه‌ كه‌ رۆژی رابردوو سه‌ردانیان كردوون، و هه‌روه‌ها یانزه‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه‌، و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ 7 سه‌د كیلۆگرام له‌ خوارده‌مه‌نی و كاڵا وشتومه‌كی جۆراوجۆری ماوه‌ به‌سه‌رچوودا، و ووتیشی سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵا وشتومه‌كانه‌ی كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن ڕاده‌ستی قائیمقامیه‌تی پێنجوێن كرا.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu