به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كانیانه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاری ئافره‌تاندا ده‌گرن و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی یاسا ده‌كه‌نه‌وه.
دیار جه‌مال، نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان و له‌میانه‌ی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، له‌دوكانێكی فرۆشتنی مادده‌ی جوانكاری خانمان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاریدا گیراوه.
دیار جه‌مال ووتی: لیژنه‌كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانی مادده‌جوانكاریه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر برێكی زۆر له (شامپۆ، بۆیاخی قژ، ماسكی قژ، سابوونی ده‌م وچاو شوشتن، كرێمی له‌ش، ئۆكسجین) داگرتووه.
ووتیشی: پێكهاته‌ی ئه‌و مادده جوانكارییانه كیمیاییه، كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌یانه‌وه پێكهاته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كانی دروست ده‌كات.
نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له خانمان ده‌كات له كاتی بازاڕ و كڕینیدا گرنگی به مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه بده‌ن كه به‌كارده‌هێنن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و مادده‌جوانكاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.