به‌هۆی به‌سه‌رچوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، به‌شێك له بازرگان و دووكانداره‌كانی شاری سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان له هه‌بوونی كاڵاوشمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو له عه‌مبار و كۆگاكانیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌كانیش رایگه‌یاند به‌نوسراو سوپاس و پێزانینیان ئاراسته ده‌كرێت.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له دوو رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند دوكان و بازرگانێكی شاری سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیان له هه‌بوونی بڕێكی زۆر خۆراك و مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو ئاگادار كردۆته‌وه، یاخوود به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن كاڵاوشمه‌كه‌كانیان هێناوه بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی.
گۆران قادر ووتیشی: به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت لیژنه هاوبه‌شه‌كان رۆژانه سه‌ردانی دوكان و بازار و شوێنه گشتی-یه‌كان ده‌كات، تا له‌رووی ته‌ندروستی و ڤێرتنه‌ری و نرخه‌وه له كاڵاوشمه‌كه‌كان دڵنیا بنه‌وه، هه‌ر شوێنێكیش خۆراك و مادده‌ی ماوه به‌سه‌رچووی هه‌بێت رووبه‌رووی یاسا بكرێته‌وه.
ووتیشی: به‌سوپاسه‌وه به‌شێك له دوكاندار و بازرگانه‌كانی شاری سلێمانی وویژدانی خۆیان ئاسووده ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كاڵاوشمه‌كه خراپبووه‌كان له‌ناوبه‌رن یاخوود بیهێنن بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها، قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌نوسراوی فه‌رمی سوپاس و پێزانینیان ئاراسته ده‌كات.
رایشیگه‌یاند: ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی دوكاندار و بازرگانه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیان كردووه جۆراوجۆرن، له خواردن و خواردنه‌وه و مه‌وادی پاككردنه‌وه و جوانكاری پێك هاتوون، شیر و دایبی مناڵ یه‌كێك بووه له‌و خۆراك و مادده ماوه‌به‌سه‌رچوانه‌ی له‌ناوبراوون.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌رجه‌می ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هاوڵاتیان به‌گشتی و خانمان به‌تایبه‌تی ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی كاڵاوشمه‌كانیاندا له مێژووی دروستكردن و ماوه‌به‌سه‌رچوونی شتومه‌كه‌كانیان دڵنیابنه‌وه، له‌كاتی هه‌بوونی خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.